ئایا کۆتایی پارتی سەوزی سویدیە یان سەرەتایەیکی نوێیە ؟ ڕێبوار حەسەن
پارتی سەوزمانگی پێنج کۆنگرە ی خۆی دەگرێت. لە کۆنگرە دادگایی خۆگونجاندنی هەمو پرسە سیاسیەکانی پارتی سەوزلەگەڵ سیاسەتی سۆسیا ل دیمۆکراتەکان ، بە مزوانە لە هەمو بابەتە دەکرێت، کە ١٣ تاکو ١٥ مانگی پێنج بەڕێوە دەچێت. وەکو بارستە سەهۆڵێکی هەڵخزاو ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو کەسانەی هەمو بەها گرنگەکان و بنچینەییەکانی پارتی سەوزیان فرۆشت ، و تاکو ئێستاش هەڵگری هەر هەمان تایتڵی جوان و سەفەری گرانبەهای دەرەوە و خاوەنی موچەی بەرزن ، لە گەڵ خۆیدا ببات.
ئەتوانرێت مەساوەمەی ( سازشی ) سیاسی بکرێت بوئەوەی کارمان لە سەر سیاسەتی وڵات و پرسی گرنگ هەبێت ، بەڵام کاتێک سازشەکان لەسەر پرسی بنیچەینەیی تەواو بن، ئەوا هەمو بەها ی فیکری سەوزو ژینگە ون دەبن، وەکو ڕویداوە.
سازشەکانی پارتی سەوز لەگەڵ سۆسیالدیمۆکراتەکان زۆرن و زۆر گرانبەهان. بۆ نمونە لە ستۆکۆڵم هەرچەندە سۆسیالدیمۆکراتەکان بەڵینی پێچەوانەیان دابوو ، هەمو کۆمپانیای وزەی ستۆکۆڵمیان ساڵەکانی ١٩٩٠فرۆشت ، هەرچەندە بەڵێنی پێچەوانە یان دابوکە نەیفرۆشن.
نمونەیەکی تر دوایی چەند ساڵێکیش ڕیفرێندوم کرا بۆ گومرگ لەسەر ئەو سەیارانەی دەچنە ستکۆڵمەوە ، بەڵام پارەکەی بچێت بۆ باشکردنی هاتوچۆی گشتی لە پاس و شەفەندەفەر، واتە تەنها پارەی ئەو گومرگە بچێت بۆ هۆی هاتوچۆی گشتی بەڵام دوایی سازش کردن ئەمەشمان دۆڕان.
تەنانەت پارتی سەوز بەڵینی دژ بە دروستکردنی گرانترین و گەورەترین جادە کە لە ٢١ کیلۆمەتر درێزە و ١٨ کیلۆمەتری بە تونێلدا دەڕوات ، دابوو ، ئەم پرسەش کە پرسێکی زۆر گرنگی پارتی سەوز بوو دۆڕاند.
ئەندامە گشتیەکانی پارتی سە وزجارێ نازنێت پرسی تر چی هەیە کە سازشی لەسەر کربێت لە گەل سۆسیالدیمۆکراتەکاندا؟ پرسایرەکانی تر چین کە سەرکردایەتی پارتی سەوزو سۆسیالدیکۆکراتەکان دەیزانن سازشیان کردوە وبەڵام ئەندامانی چالاکی خوارەوە بێئاگان ولەو پرسانە( ئەگەر کرابێت)؟
دوایی تاڵانکردنی پارەی قازانجی ڕیگای ئاسنی کە وتەو ئاخافتەکان وابون کە بەڵێن درا ئەوپارەیە بچیت بۆفراوانکردنی ڕێگایی ئاسنی نوێ و فراوانکردنی ڕێگای گشتی هاتوچۆ ،ئەم هەمو بەڵینانە تاکو ئێستا بونەتە بەڵینی بۆش و تەنها وشەن. پارەی هاریکاری دەوڵەت بوڵاتانی هەژار زۆربەی خراونوتە خزمەتی پەنابەران و هاریکاری نێودەوڵەتی زۆر کەمی کردوە و ولاتانی هەژاران زەرەرمەند بون، ئەمەش بێ بەڵێنی زۆرلەو ئۆپۆرتونیستانە نەن کە تەنها دەسەلاتیان لا خۆشەویستە نەک جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی هەڵبژاردن.
بەڵێنی دروستکردنی فرە بینایی خانوبەرە تاکو ئێستا تاونەدراوە و بێخانویی لە زایدبوندایە، و ژمارەی دروستکردنی جێگا نەخشەی خانوبەوەی نوێ زۆر زیادی نەکردوە ، کە پێویستیەکان دابپۆشێت.
سیاسەتی خزمە تگوزاری ئەو ناوچە چۆڵانەی سوید کە خەڵکێکی کەمی تیادا دەژین ، بۆتە هۆی زیادتر چۆڵکردنی ئەو شارۆچکانە. شەپۆلێک لە ئایدو فیکری سەوز هاتو نەمان. پۆلیس و ئیستگەی بەنزین لە و شوینانە نەمان ، زۆردوکان و فرۆشیارەکانی ئەوناوچانە لەو پارەی نەقدی وەرناگرن. ئەم هۆیانە و هۆی بەرزکردنەوەی مقایسەکانی ژینگە لەسەرئەو شوێنانە پرۆسەی ئۆربانیسرێن واتە کۆچی خەڵکی لە و لادێ وشارۆچکانە بۆ شارە گەورەکان زیاد دەکات، کە زیاتر پشتیان بە هۆی هاتوچۆی سەیارەی شەخسی بەستوە . هەرەها بەڵێنەکانمان لە بواری بازاڕی ئیشدا جێبەجێ نابێت و باوەڕناکەم سوید ببێتە نزمترین ئاستی بێکاری لە ئەوروپا.
بەڵینەکانمان بۆ قوتابخانەکان کە توانای قوتابیەکان لە پرسی ئاڵۆززیاد بکات و بتوانن بیرکردنەوەی داهێنەرانەیان هەبێت لەچاو جاراندا ، ئەمەش زەحمەتە جێبەجێبکرێت ، چونکە تاکو ئێستابەگشتی ئاستی زانستی بنچینەیی مامۆستاکان خراپە. هەروەها کەمی مامۆستا بە هەزارەها، سسیتەر لە خەستەخانەکاندا کەمن بەهەمان شێوە. ژێرخانی پاکردنەوەیی ئاو و ئاوەڕۆلە خراپبوندایە.
ڕێکەوتنە نوێکانی بازرگانی ئازادی ئەوروپا بۆتە هۆی زیادبونی هاوردەی بەروبوم لە وڵاتانی هەژارکە لە بارودۆخێکی زۆر خراپی نزیک لە کۆیلەیی دا بەرهەم هاتون، هەروەها بەربۆمێک کە هۆڕمۆن بەکارهاتوە بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت ،و کلۆرلە بەکارهێنانی گۆشتی مریشک ، و هەمو ئەو ڕاو ڕەخنانەی سوید و کۆنترۆڵانەی دادگایی نێونەتەوەیی نەگەێشتۆتە شوێنی خۆی و بێکار بون لە سەر چاکردنی ئەوباردۆخی بەرهەمهێنان.
کارەساتی پەنابەرەیی نیشانی دا کە ئەو بەها هەڵواساوی سیاسەتی پەنابەری ئێمە لە ئەوروپا بێپشتیوانە. سیاسەتی پەنابەری پێویستی بەپیداچونەوەیە کە دەبێتە هۆی گرفتی فرە لایەن لە ئایندەدا. سوید ئێستا لە دۆخێکی زۆر مەترسیداری نوێ ی سەختی سیاسەتی پەنابەریدایە ، و ئەو پەنابەرانەی کە ڕەفز وەردەگرن دەیانگەڕێننە وە بۆ ولاتی خۆیان. ئە وکاتە بەدوایی مرۆڤی پەنابەری بێئیقامەدا دەگەڕێن. ئەم جۆرە سیاسەتە نوێیە بەرانبەر پەنابەران وای لێدێت کە پارتی ڕەگەزپەرستی دیمۆکراتە سویدیەکان بکەونە خانەی نەرم ونیانی و ترسنۆکیەوە لەچاو سیاسەتی دەوڵەتی ئێستا کە بەرەو ڕەق بون و بێڕێزی مافی مرۆڤدا دەڕوات. فەشەلی سیاسی ڕون ودیارە کە سوید مەزنترین وڵاتی وەرگری هاریکاری پارەیی سویدە بۆناوخۆی سوید لەجیاتی ناردنی بۆ هاریکاری وڵاتانی هەژار، واتە ئەوپارەیەی دانرابو بچێت بۆ هاریکاری نویدەوڵەتی لە سوید خۆیدا خەرج دەکرێت.
ئەو کەمپی پەنابەرانە کە باردۆخیان خراپە و فەرامۆشکراون بێدەنگدەکرێن. گرفتی کوتانی مەدەنی ، کچانی قوتابی ، نەبونی ژێرخانی تەواو، خواردن و دەرمان لە زۆر لای جیهان کە ناتواننین هاریکاری بکەیین. ئیمەی سەوزەکان لەوانەیە بتواننین زۆر کەم کارمان هەبێ لەسەر ئەوروپای هاوبەش، بەڵام کە ئێمە لەپرسە گەورەکاندا کارمان نەبێت و هەروەها سەربەخۆیی خۆشمان لە دەستدا، بە ئەمدام بونمان لە ئەوروپا.
ولاتێکی مەزنی وەکو هیندستان کە رێژەی کاربۆندایئۆسایدی لەڕێگای درهێنانی خەڵوزی بەردەوە چەند جارە زیادبکات و واتە سیاسەتی کەمکردنەوە سنوردانی ئەوگازە بێ ئەنجامە واتە دەبوو پرسی ئەندام بونمان لە ئەوروپای هاوبەش لە ژێر پرسیاردا بوایە.
بەڵێنی سیاسیمان کە لەلەسەر درۆ وەستابێت ، و متمانەمان لای دەنگدەرەکانمان بەرەو نەمان دەچێت ، وەکو دەبینرێن لە زۆربەی پێشبینیکاندا. قسەکەری پارتی سەوز بەرگری لەسیاسەتێک دەکات کە خۆی لە کەناڵی تەلەفزیۆندا بە ڕاشکاوی وتی ئێمە سیاسەتێکی پیس و خراپمان و گەمژەیی (”skit” )جێبەجێ کردوە ، بەڵام دەڵێت ئەگەر پارتەکانی تر بونایە سیاسەتێکی خراپترجێبەجی دەبوو ، بۆیە ئێمە لە دەسەلاتین ، ئەمەش تەواو نیشانەی نەبونی بێ بەرپرسیاریەتیە بەرانبەر دیمۆکراسیەتی پەرلەمان و متمانەی حیزبی سەوز بەرانبەر دەنگدەرەکانی.
ترسم لەوە هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەدا هەمو پرسی سیاسی وبەڵینەکانمان ببنە جێی بێباوەڕی خەڵک وبەڵینی بێ نرخ. پرسەکانمان بۆتە پرسی سەرۆکی پارتی چەپ و پارتی ناوەڕاست و باوەشیان بۆ پرسەکانمان کردۆتەوە.
ئایندەشمان بەندە بەوە کە ئێمەی سەوز چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیسلامی ڕادیکالدا دەکەیین. بەئاشکرا لە هەندێ مزگەوتی سویدا و ڕێکخراەکانیدا مێشکی گەنجی سوید بە بیری ئیسلامی ڕادیکالی ئیسلامیزم دەشۆرێتەوە ، هاریکاری ئیکۆنۆمیش لەدامو دەزگایی گشتی وەردەگرن ، لە ڕێگایی زۆربەی ڕێکخراوی ئیخوانی موسلمین .. ئەردۆگان بە ئاشکرا وتی (موسلمانی مۆدیرن و نامۆدێرن نیوە بەڵکو ئیسلام ئە وەیە و ئەوەیە کە هەیە.)
ئیخوان موسلمین وداعیش هەمان ئامانجی جێگیریان هەیە بەلام بە میتۆدی جیاواز. یان جیبەجێکردنی شەریعەی ئیسلامی بە توندوتیژی یان بە هەنگاوی لەسەرخۆو ڕێگای نادیمۆکراسیانە لە ئایندەدا.. بەڵام ئەنجام و ئایندە یەکن.
هەڵبژاردنی ئازاد دوای بەهاری عەرەبی ئەم هێزانەی لە ولاتانی عەرەبی بەهێز کرد و کارەساتی لە وولاتانە خوڵقان.
هەمان شت لە عێراق ڕویدا، لەسەرەتا دەستوری دیمۆکراتی عێراق دانرا دوایی نەمانی سەدام بەڵام وردە وردە لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا دەسەڵاتی سەمتی دینی زیادی کرد. ئیسلام دینێکە ئایدۆلۆجیدارە و هاندەری ئیدلۆجی ئیستا کاردەکات. پاڵپشتانی فیکری سیاسی ئیسلامی کوێرانە و بێگوێیان ئەمڕۆ کاردە کەن . ئیسلام دەبێت ڕێگای خۆی لە ڕیفۆرمی دینی بدۆزێتەوە یاخود توشی کۆنفلیکتێکی مەزن دەبێت لەگەڵ بەهای جیهانی ولاتانی ڕۆژئاوادا. ئیسلام دەبێت سیاسەتی ڕیفۆرمی کراوەیی بکات و لابردنی ئەو یاسا و حەرام سنورەی کە دانراوە دژ بە مرۆڤ و مافەکانی گۆڕانکاری تێدابکات بگونجێت لە گەڵ بەها جیهانیەکاندا، بونمونە نە هێشتنی مارەکردنی کچی مناڵ ، و ئازادکردنی ژنان لە پرۆسەی هاوسەرگیردا … هتد..
هوورەها دەبێت ئەوە تێبگەیین مانگی ڕەمەزان لە پۆڵی سوید کە ڕۆژی هەندێ وەرزی هەمو ڕۆژەکەیە. هەروەها دەبێت موسڵمانان تێبگەن کە ٧٢ کەنیزە ( حۆری ) هەرگیز چاوەڕێی ئێمەی موسڵمان ناکات ئەگەر بمرین لە جەنگی جیهادی پیرۆزدا و ئەمە بێبناغەیە و بەتاڵە و نەشیاوە.
هەروەها باشترە مەلاکان لە سوید وتەکانیان بە زمانی سویدی بێت .
ئایا دوایی ئەمان سیاسەتی سەوزی ئێمە چۆن دەبێت ؟ بیرو ئیدیای سەوزمان زۆرن هەروەها شوێنیش هەیە بۆ سۆلۆیداریتێت جیهانی. بۆنمونە بتوانین لەو شوێنانەی پەنابەر دێن لە ڕوی ئابوریەوە زۆنێکی ئازادی بۆ دروستبرێت بۆ کەمی زەریبە لە چەند ساڵیکی سەرەتایی هاتنیاندا وەکو نمونە بۆ ئوەی زو بکەونە بازاڕی ئیشەوە لە جیاتی پارەی سۆسیال بۆنمونە لە و شوینانەی کە پەنابەر زۆرن.
هەروەها من باوەڕناکەم کە ئەو ژمارەی دەخلی قەومییەی سویدی زۆر ڕاست بێت، چونکە باری ئابوری بەرەو باشبون نەچوە ، بەڵکو کێرفی دابەزینی ئابوری زۆر دیارە . ئەگەر ڕیفۆرمی سیاسەتمان لە پرۆگرامی پارتی سەوزدا ئیستا نەکەیین ، بەرپرس دەبین لە فەوزایەکی هەمە لایەن کە کاری خراپی دەبێت لە ئاندەیی ژهاونیشتامانی سوید. دڵنیاین کە ئێمە کاری ئاژاوە و ڕاپەڕینمان لە ڕۆژانی ئاندەدا ناوێت .
نوسینی ڕێبوار حسن ، ئەندامی پارێزگای ستۆکۆڵم
(ئەم وتارەم لە میدیای سویدی بە زمانی سویدی لە ڕۆژنامەی سویدی بڵاوکردۆتەوە )