ئاگاداری پرسە و سەرەخۆشی کەسایەتی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاک عەبدووڵا شەرەفکەندی

دوکتور سادق و هەژاری شاعیر بە دیداری عەبدووڵا شەرەفکەندی شادبوونەوە! ئاغالە گیان، کچەکان نەگەیشتنە ماڵئاوایی، هیوادارین سادق و هەژار و کچی قازی (دایکت) لەئامێزت بگرن. بابە گیان، خاڵی خۆشەویست، هاورێیان و دۆستان دەیانهەوێ لەو کاتەدا باری ئەو خەمە لەسەر شانمان سووک بکەن و لە تاراوگە بە بزەیەک یادت بکەنەوە. هێرۆ شەڕەفکەندی، جەمیلە حەسەنخاڵی و گوڵاڵە شەڕەفکەندی میوانداری پرسەی کۆچکردوو عەبدووڵا شەرەفکەندی دەکەن. تکا لە تەواوی ئازیزان دەکەین بەو زستانە ڕێگای دوور و سەخت نەخەنە بەر خۆیان. هاودەردی ئێوە لە ڕێگای تلێفونەوە بەدڵ وەردەگرین.
کات: یەکشەممە، 27 نوامبر
کاتژمێر 13 تا 17
شوێن: Johanneslundsvägen 3, UpplandsVäsby
Tel: 0737752557
0720105402


لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاورێمان خاتوو گوڵاڵە و هەموو ئەندامانی بنەماڵەی کاک میرزا عەبدوڵلا و بە گشتی بنەماڵەی گەورەی شەرەفکەندی و خزم و کەس و کاری و خەڵکی مەهاباد و هەموو ئەویندارانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی ئەم کۆستە گەورەیە دەزانم. لە ڕیگای ئەم کورتە نووسینەوە پڕ بە دڵ سوپاسی بێ وچانی زەحمەتەکانی کاک میرزا عەبدوڵلا دەکەم و هیوادارم کە یاد و بیرەوەری‌یەکانی هەردەم لە دڵان دا زیندوو بێ.

ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەتەسووڵ کەریمی