لە رووداوی چەرنوبیلەوە تا سویس بووکی ئوروپا. ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە.

وا بریارە لە رۆژی یەک شەممەدا لە لایەن خەڵکی سویسەوە ریفراندۆمێک لە سەر پرۆژە ێ ئینرژی هەستەی وەرێ بەخرێ بۆ مانەوە یان دەرچون. ماوەیەک لەمەوە بر پارتی سوزەکانی سویس هەستان بە کۆکردنەوەی ئیمزاو ئامادەکردەنی بریارێک کە وەڵاتی سویس ئیدامە بە پرۆژەی ئینرژی ئەتۆمی بەدات یان ئەو شوێنانە دابەخات.

پارتی سوزەکان توانیان لە ماوەی ١٠٠ رۆژدا پەنجاهەزار ئیمزا کۆبەکەنەوە، لە وەلاتی سویس ئەو رەقەمە کافیە کە بریارێک لە سەر مەسەلێکی تایبەتی بە وەڵاتەوە بەخرێتە دەنگ دانەوە، بەو شێوە پارتی سوزەکان لایعەکەیان بەردە پارلمانی سویس و لەویوە بریاری ریفراندۆم درا.

ئینرژی هەستەی لە وەلاتی سویس لە ساڵی ١٩٦٩وە کەڵکی لێوەردەگیری، لە دوای رووداوەکەی چەرنووبیل مەسەلەی ئەتۆمی ترسو دڵەراوکەیەکی زۆری لە نێو خەلکی سویس دا دروست کردووە، ئەو ترسو دڵەراوکە یە لە ساڵی ٢٠١١ دا لە دوای رووداوەکەی فوکوشیما کە خانمی دوریس لویتهارد رەئیسی کۆنفدراسێۆنی سویس ئەو کات قسەی لە سەرکرد، بوو بە باسی رۆژو لەوکاتەوە ئەو مەسەلە لێرولەوێ قسەی زۆری لە سەرکراوە و دەکرێ.

بەلام خانمی دوریس لویتهارد کە لە ساڵی ٢٠١١ دا پەیامێکی تەلەفیزێۆنی بڵاوکردەوە و لەو پیامە دا داوای لە خەڵکی سویس دەکرد کە دەنگ بە ریفراندۆمی دەرچوون لە مەسەلەی ئینرژی هەستەی بەدەن، بەلام ناوبراو دوای ماوەیەک بیروباوەری لەو بارەوە گۆری و تەکەڵ بە موخاڵیفانی ئەو تەرحە بوو.

لە رووی عیلمیەوە تەمەنی یەک نیروگای ئەتۆمی نادیارە؟ دەکرێ ئەو نیروگایە تا کاتێک بە باشی کاردەکات و خەتەرێکی دروست نەکردبێ کەلکی لێوەرگیرێ.

بەلام پینج نیروگای ئەتۆمی سویس زیاتر لە چەل ساڵە کاردەکەن، لە کاتێک دا نیزیک بە سەدو پێنجا نیروگای ئەتۆمی لە دوونیا دا نیزیک بە بیست و شەش ساڵە کاردەکەن و بەو شێوە نیروگا ئەتۆمیەکانی سویس بە کۆنترین نیروگای ئەتۆمی لە دوونیادا بە حیساب دێن و ئەو نیروگایانەش زۆرتر لە نیزیک شوێنی ژیانی خەڵک هەڵکەوتووون و خەتەری مەرگ و میریان چەند بەرابەر کردووە، لە رۆژگارێکی وەکوو ئەمرۆ دا جەریقەیەکی ئەتۆمی دەتوانی فاجیعەیەکی ئینسانی لێبەکەوێتەوە.

ئەوە لە حاڵێک دایە کە تنها وەڵاتی سویس لە دوو نیا دا دەتوانێت بە هەر دانیشتویەکی وەلاتەکەی تەختیکی ئیسراحەت لە پەناگای زیدی ئەتۆمی دا بەدات، لە هەمان کات دا تەواوی ژێر زەمین و سەنگەرەکانیش کە بۆ خۆ پاراستن لەو جۆرەرووداوانە دروستکراوەن هەموویان بەشوەیەکی ئیستاندارتی نێو دەوڵەتی دروست کراوەن.

لە دوای شەری دووهەمی جیهانیەوە ، وەلاتی سویس هەموو ساڵی بۆ دلنیا بوون لە کارکردنی ئاژیری شەرو رووداوی ئەتۆمی جارێک و لە یەکەم چوار شەممەی مانگی فوریە دا لە سە عاتی ١،٣٠ تا سێ دوا نیوەرۆ ئەو ئاژیرە لێدەدرێ بۆ ئەوەی خەڵک گوی بیستی ئاژیرەکە بن و قەت لە بیریان نەچێتوە چوونکا ئەو ئاژیرە تنها ئەو رۆژە بۆ تاقی کاری لێدەدرێ ئەگەر رۆژێکی تر بێت ئەوە شتێک رووی داوە و دەبی خەڵک ئامادەبن. .

لە وەڵاتی سویس هەر ١٠ ساڵ جارێک یەک بەستە حەبی ئێد پتاسێۆم بە سەر هەموو خەلکی ئەو وەلاتە دا بڵاو دەکریتوە، ئەو حەبانە لە کاتی رووداوی ئەتۆمی و هاتنی هەورە رەشەکەی کە گازی خەفەکردن و مردن دەگەڵ خۆی دێنی بەکاردەبرێن. لەو کاتانە دا ئەو کەسەی کە بەردەکەوی دەتوانی توشی غودەی تیرۆئید بەبێت بەلام بە بەکارهێنانی ئەو حەبانە ئید رادێۆئاکتیوی دەورو بەری خاوێن دەکاتەوە و سەلامەتی خۆی دەپاریزی.

خانمی دوریس لویتهارد و هاوبیرەکانی دەڵێن لە توولی ئەو چەل ساڵە دا بەر دەوام ئەو نیروگایانە خاوێنکراونەوە و خەرجی زۆریان لێکراوە، بەو دەلیلە نیروگاکانی سویس لازم ناکات داخرێن و تا کاربەکەن با کاربەکەن، دەلیلی داخستەنی ،

Image Copyrighat نیروگای هەستی چەرنووبیلیش هاتنەخواری رادێۆئاکتیوی ئەو جێگایە بووە، بە وسحەتی ٣٠ کیلۆمیترش دەوروبەریان خاڵی کردووە.

موخالیفانی داخستەنی ئەو نیروگایانە دەڵێن ئینرژی هەستەی دەبێ خەرجی لێبکرێ و کۆنترۆلیشی لە ژێر جاوەدێری موتەخەسیسینی ئەو نیروگایە دابێ. لە حاڵێک دا موخالیفان ئیحتیمالی هێند ێک رووداو رەت ناکەنەوە بەلام پشتاین بە کۆنترۆڵی ئیستراسی ئیوروپای بستووە، لە بەر ئەوە دەڵێن دەبێ ئەو نیروگایانە تا کاتێک توشی خەلەلێکی فەنی نەبوون دەبێ کار بەکەن، خانمی دۆریس لویتهارد لە قسەکانی دا دەڵیت خەرجی لێکردن و بازسازی ئەو نیروگایانە باشتەرە لە داخستنیان.

ئینرژی هەستەی لە وەلاتی سویس نیزیک بە چەل دەرسەد بەرقی ئەو وەلاتە دابین دەکات، بەلام پارتی سەوزەکان سورە لە سەر ئەو بیرۆکە و دەلێت کە لە ریفراندۆمەکە دا دەنگی کافیمان هینا دەبێ لە ساڵی ٢٠١٧ دا دوو نیروگاو لە ساڵی ٢٠١٨ دا دووی تر و ئەوانی تریش تا لە ١٠ ساڵی داهاتوو دا دا بەخرێن. لە حالێک دا دوو لە و پێنج نیروگایانە بە هۆی خەلەلەی فەنیەوە داخراون و شورای فەدراڵی سەویسیش دروست کردەنی نیروگای تازەی مەمنوع راگەیاندووە..

سەوزەکان بە جێگای نیروگا ئەتۆمیەکان پێشنیاری کەمکردنەوەی بەرق و کەڵک وەرگرتەنی لە وەزی هەتاو واتا سۆلارێۆم دەکەن..

نەموونەی سەرکەوتوانەی ئەو وەلاتە ئوستانی ژەنێفە کە لە ساڵی ١٩٨٦ وە کەڵک وەرگرتەنی لە وەزەی ئەتۆمی راگرتووە و وابریارە لە ژانوی ساڵی ٢٠١٧ دا بە تەواوی کەڵک لە ئینرژی تەجدید پیزێر وەربەگرێ

لەو ئوستانە دا هەتا لە گەرمای زەویش بۆ گەرم کردەنی ماڵ و ساختوومانەکان کەڵک وەردەگرن.

لە راستی دا وەڵاتانی ئوروپای ئەمرۆ لە سیستەمی دیکە کەڵک وەردەگرن کە زۆر کەم مەسرەفتەرەو هەتا ئاڵمان ئەو وەزە بەوەلاتانی دەوروبەریش دەفرۆشێ، هەر بۆیە سەنحەتی هەستەی سویس توشی زیانێکی زۆر بووە، لە گەڵ ئەوەی دا کە کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی ئەتۆمی باشتەرە بۆ سەلامەتی ئینسانەکان، لەبەر ئەوەی ئەو سیستەمە گازی کاربۆنیک کەمتر دروست دەکات و کارەبا زۆرتر بەرهەم دێنی، بەلام ئەو سیستەمە زۆر گرانەو هەموو خەڵکی سویس لە دەستی گرانی کارەبا دەناڵینن و ئەوە یەکەم دەلیلی وەرشەکستەگی نیروگاکانی سویسە.

هەر وەها دابین نەکردەنی سەرمایەی کافی بۆ شاردنەوەی ئیشخاڵی ئەو نیروگایانە کە هەرەشە لە سەلامەتی ئینسانەکان دەکات و زۆر زۆر خەترناکە و لە حاڵیک دا کە ئەو زەبالە زۆر چاک داپۆشرێ تا ٣٠٠ ساڵ رادێۆ ئاکتیف دروست دەکات، لە و بارەوە ئەمریکا سیستەمێکی تازەی بۆ سوتاندەن و لە ناوبردەنی پاشماوەکانی کورەهەستیەیەکان پێشنیار دەکات کە تا ١٠ هەزار ساڵی دیکە هەیچ هەرەشێک لە سەر گیان لەبەر و ئینسان و تەبیعەت نامێنی،

تائێستا ئەو تاقی کاریەی لە سویس کراوە بۆ بردەنی ئەو لایەحە بۆ پارلمان، حیزبەکانی راست و چەپی ئەو وەلاتە حەدودن ٥٧ دەرسەد موخالیفی بەردەنی ئەو لایحە بوون بۆ پارلمان، بەلام بە پی مەروری زەمان ئە و دەرسەدە هەڵکشین و داکشینی تێدابووە. بۆ نموونە لە راپەرسی ١٦ مانگی نوامبر دا ئەو دەرساەدە بە کەمتر لە ٥٠ درسەد گیشت.

ئامادەکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە.

لە بی بی سی فارسی کەلکەم وەرگرتووە