سوڵتانیی بەختەوەریی … !!! بەشی بیست و نۆ و سی

حەمید عەزیز

خۆشەویستی و حەزو ئارەزو کەناومان لێناوە خۆشەویستی یان عەشق ، چاکە کردن نی یە لەگەڵ یەکتردا بەدڵنیایی یەوە خۆشەویستی و پێکەوە ژیان و هۆگربوون پێویست و

گرنگە هەبێت بۆیە لەوە گرنگتر ئەوەیە کەتۆ بەهەڵەکانەوە دەوروبەرت خۆش بوێت کەسێک کەڕوخساری ناشرینە خۆشت بوێت کەسێک کەلەسەر مافی خۆی بەدڵی تۆ ناکات خۆشت بوێت کەسێک دورە لەبیروباوەڕی تۆوە وەکو تۆ بیرناکاتەوە خۆشت بوێت یان بەلایەنی کەمەوە ڕک و کینەت بۆی نەبێت نەک حەزو بەرژەوەندیت هەبێت لەگەڵ کەسێکدا ئەوکات خۆشت بوێت یان ڕوخساری جوان بێت بەلاتەوە یان بەدڵی تۆ بکات یان هەمان بیروڕای بێت لەگەڵتدا … !!! .
خۆشەویستی پایەیەکی گەورەی ژیانەو گرنگە لەخۆشەویستی و عەشق گرنگتر مافە ئەگەر هەموومان هەستمان بەمافی یەکتر کرد کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو دەبین بۆیە ماف و دادپەروەری بچێنە کامەرانی دەدوریتەوە .
ئەگەر ژیانمان دەسەڵاتمان گەورەکانمان مافمان بۆ دابین نەکەن ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە ناوی بنێین خۆشەویستی و پێکەوە ژیان یان گەل و نیشتمان یان میری و میللەت بۆیە چەندە خۆشەویستی و یەکترویستن و پێکەوە ژیان گرنگە لەوەزیاتر مافی مرۆڤەکانن دەبێت شۆڕشی چینایەتی و ڕۆشنفکری بکەین بۆ ئەوەی جیاوازیەکان نەمێنن ئەوکات بەختەوەریی ڕاستەقینە بەدەست دێت .

هەردەسەڵات و حوکمەت و گەورەیەک تەنها ئەرک و ماندوبوون بێت بۆ خەڵکیی و تەنها ئەرکیش بەسەر میللەتدا بسەپێنێت بەبێ ماف و دادپەروەریی لەکۆتاییدا ئەو دەسەڵاتە دەپوکێتەوەو نامێنێت کارئەکتەری خراپی ناو ئەو دەسەڵاتە ش یان ڕادەکەن یان دەکوژرێن .

سوڵتانی بەختەوەریی سەرچاوەەکەی مافە کەهەم خۆت مافت هەبێت و هەمدیسان باوەڕت بەمافی خەڵکانیتر هەبێت بۆیە ئەگەر هەرکەسێک هەستی بەوە کرد کەمن مافی ژیانم هەیە هەرچۆن ئەرک و ژیانم هەیە ئەوکات دادپەروەریی و یەکسانی دروست دەبێت بۆیە لەئەنجامدا کامەرانی بەرهەم دێت و منیش هەست بەمافی تۆ دەکەم و زوڵم و زۆر کەم دەبێتەوە ناڕەحەتی و کێشەکان کەمتر دەبنەوە کامەرانیی و جێگیربوون و بەردەوام بوون لەدایک دەبن .

لەڕاستیدا ئێمەی مرۆڤ چۆن ئەرکمان لەسەرە بەهەمان شێوە مافمان هەیە بۆیە لەزۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوی جیهان ئەم هاوکێشەیە پەیڕەو دەکرێت کەئادەمیزاد بونەوەرێکی بەڕێزەو دەبێت بەچاوی گەورەو مرۆڤبونیی سەیربکرێت نەک وەکو ئاین و نەتەوەو ڕەنگ و .. هتد ، ببینرێت . بۆیە زۆر گرنگە ئەگەر من وەکو تۆ بیرنەکەمەوە ئاسایی بێت بەلاتەوە ئەوە مافی سەرەتایی خۆمە کەچ نەتەوەو ئاین و ڕەنگێکم بۆیە گرنگە کەسێک لەخۆمان ناچێت ئاسایی بێت لەوە گرنگتر ئەوەیە وەکو خۆمان بیبینین چۆن ئێمە مافمان هەیە ئەویش بەهەمان شێوە . ئەگەر ئاوا بیرمان کردەوە بەهەموو جۆرەکانەوە یەکترمان قبوڵ دەبێت و پێکەوە ژیان ئاسان دەبێت ئەوکات بەختەوەرییش دروست دەبێت .
بۆئەوەی ئەوەندە فراوان بیت ئەوەندەش گەورەبیت لەهۆش و بیردا پێویستە هەموو کێشەکانی ژیانییمان بچوک ببینیت لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە هەندێ لەسەرکردە سیاسی یەکان بچوکتر ببینیت و مرۆڤە بچوک و کەم دەستەکانیش گەورە ببینیت خەڵک و نەتەوەی خۆت گەورەتر ببینیت ئەمە هەوێنی ژیان و خۆشەویستی و نزیکبوونەوە دەگەیەنێت ئەمە دۆزینەوەی فیکرو پەی بردن بەمەعریفەیە نەک لەبەر بەرژەوەندی یان ئارەزوی جنسی حەزت لەکەسێکە ناوی دەنێی خۆشەویستیی یان هاوڕێ یەکی دەوڵەمەندت خۆش دەوێت لەبەر سامانەکای یان لێپرسراوێکی گەورەت خۆش دەوێت لەبەر تەنگانەو بەرژەوەندیی خۆیی بەدڵنیایی یەوە ئەمانە هیچی خۆشەویستی نین چونکە میهرەبانیی و وەفاو جوانیی تێدانی یە بەهەمان شێوەش بەرژەوەندیت هەیە .

عەشق یان خۆشەویستی حەقیقی کۆنترین ئاینەکانی دونیایەو دور لەبەرژەوەندی و حەزو ئارەزوی سێکسی یە بۆیە عاشق بوون مرۆڤبوونی یەو جوانیی و شەیدابوونە توانەوەیە لەیەکترداو بەختەوەریی هەتاهەتایی یە دور لەبەرژەوەندیی و کامڵ بوونە لەدۆزینەوەی ژیان خۆی و پەی بردنە بەهەستە جوانەکانی ئادەمیزاد .

لەهەرکوێی ئەم گۆی زەمینەدا بگەڕێیت بۆ خۆشگوزەرانی بەدورو نزیک و ڕەش و سپی یەوە بەخۆش و ناخۆشەوە نابیتە میوانی بەختەوەریی چونکە خۆشگوزەرانیی لەشوێن و کاتدا نی یە بەدڵنیایی یەوە بەختەوەریی لەناو دڵی مرۆڤەکان خۆیاندایە لەهەر کوێ یەکی ئەم دونیایەدابن .
بەختەوەریی سامان و ماڵی دونیا نی یە تەنها عەقڵ و هەستە دەمانگەیەنێتە کەناری دەریای کامەرانیی بۆیە هەرکەسێک عەقڵێکی باش و هەستێکی مرۆیی جوانی هەبێت چاکەو ڕێز دەدورێتەوە بۆیە لەکۆتاییدا دەبێتە سوڵتانی بەختەوەریی .

حەمید عەزیز

…………………………………………….

سوڵتانی بەختەوەریی ( 30 )
بافێربین پێش ئەوەی بدوێین بوەستین .. !! .
ئێمەی مرۆڤ بونەوەری کۆمەڵایەتین چۆن بەبێ یەکتر ناژین دەبێت باشیش بین بەرامبەر یەکتر یان دەوروبەرو پێکەوە ژیانمان خۆش بوێت بۆ ئەوەی ئەم بونەی هەیە واتایەک بدات بەژیان هەرلەبەر ئەوەیە ئادەمیزاد بۆ جەنگ و ناخۆشی یەکان دروست نەبوە بەڵکو بۆ عەشق و جوانیی و یەکترویستن لەگەڵ گۆی زەوی پێک هێنراوە بەتایبەت ئێستا سەردەمێکە ئاژەڵانیش ئەگەر غەریزەی برسێتی نەبێت نەیەکتر دەخۆن و نەشەڕ دەکەن بەیەکەوە کەچی مرۆڤەکان مخابن لەتێریدا خراپترن … !!! .
ئادەمیزادی ژیرو خاوەن هەستی جوان کاری باش دەکات بۆ ئەوەی دەرئەنجام دڵخۆش بێت بۆیە هەرچی نائومێدی و جەنجاڵی و سەرئێشەی ژیان هەیە ئەنجامی کاری خراپەو هۆکارێکە ببیتە مایەی زەرەر بۆ خۆت و دەوروبەر بۆیە مرۆڤەکان بەدەست خۆیانە بەختەوەربن یان ناڕەحەت و هەمیشە لەئازاردابن یان بەپێچەوانەوە کەواتە کاری باش و خۆشەویستی و پێکەوە ژیان یارمەتی و دڵ نەوایی دەوروبەرو خەڵکی نەدار دڵخۆشمان دەکات .
لەم بەشەی سوڵتانی بەختەوەریی یەدا بابەتێکی عەقڵی و هزریی دەنوسینەوەو بەهیوای کەڵکی هەبێت بۆ هەموومان و بەهەڵە شیکاری بۆ نەکەین بۆ نمونەو بەڕای من دەڵێم :
ئەوەی دەچێتە ناو زاری یان دەمی مرۆڤەوە بۆ خۆی سودمەند یان زەرەرمەند دەبێت بۆ خۆی باشە یان خراپ کەواتە هیچ شتێک قەدەغەو حەرام نی یەو تەنها زەرەری بۆ خۆیەتی بەڵام ئەوەی لەزار دێتە دەرێ ئەوە حەرام و بەڵای خودا دروست دەکات .
هەرچی یەک بخۆین یان بخۆینەوە کەزەرەر لەکەس نەدات تەنها قازانج و زەرەری بۆ خۆت هەبیت کارێکی زۆر ئاسایی یەو خوداو ئاینە ئاسمانیەکانیش لەوە گرنگ و گەورەترن کەتۆی مرۆڤ بەئارەزوی خۆت حەرام و حەڵاڵ دروست دەکەیت ، هەتا ئێرە ئاسایی یەو بەڕای من مرۆڤەکان ئازادن و حەزیان لەچی یە بخۆن و بخۆنەوە بۆیە ئەوەی کەئاسایی نی یەو گرنگەو حەرامە ئەوەیە کە چیت لەدەم دێتە دەرێ .؟.
ئەوەی لەدەم دێتە دەرێ هەم جەنگ و هەم ئاشتی دروست دەکات هەم خۆشەویستی و هەم دڵ شکان هەم جوانی و ناشرینی تاڵی و تاریکی و نائومێدی دروست دەکات وەهەروەها پێچەوانەکەیشی ڕاستە .
جابۆیە مرۆڤەکان کاتێک بەختەوەرن چ خۆیان و چ بەرامبەریان کە وشەی جوانی خۆشەویستی و ڕوناکیی و گەشبینی و .. هتد دروست بکات ، کەواتە گرنگە چی دەخۆین و دەخۆینەوە کەتەندروست و پاک بێت بۆیە لەوە گرنگتر ئەوەیە کەچی وشەیەک و چ بابەتێک و چ جوانی یەک لەدەم بێتە دەرێ بۆیە زۆر گرنگە پێش ئەوەی بدوێین بوەستین ، کەسێکیش دوا گوێ بگرین دەنا زۆربەی کارەساتەکان وشە ئاگرینەکانن بەپێچەوانەشەوە خۆشەویستی و دروست کردن و گەشبینیش وشە جوانەکانن کەدەتوانرێت ڕێزو لەهەمان کاتدا بێ ڕێزی بەشکۆی مرۆڤەکان بکرێت .
حەمید عەزیز

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت