سوڵتانی بەختەوەریی… !!! . بەشی نۆیەم. حەمید عەزیز

هونەر جوانترین و باشترین ڕێگاکانە بۆ گەیاندنی پەیام و دەنگ و ڕەنگی مرۆڤەکان و ژیانیان یان ئازادیی یان ژێردەستی یان لەهەرحاڵەت و هەرجۆرە پەیامێکدا. بەداخەوە ئێمەی ڕۆژهەڵاتیی لەهونەر و هونەردۆستیشدا لاوازین ئەی چۆن ئەگەین بەئاواتەکانمان دور لەڕەوشتیی هونەرو مێژوو شارستانی یەتی هونەر ئەی کەی بەختەوەریی دەدۆزینەوە و کەی دەبینە سوڵتانیی بەختەوەریی .؟.
مرۆڤەکان چەندە هۆشمەندو خاوەن بیرو جوڵەی فکرییان زۆر هەبێت هێشتا هەر کەمە بۆیە پاپۆڕیڕۆشنفکریی و عەقڵ دەدباتە ناوەڕاستی دەریای بەختەوەریی هەرچەندە زۆر جاریش هەر ئەو بیرو ئەندێشەیەیە ژیانت ناخۆش و تاڵ دەکات بەڵام لەدواییدا مرۆڤەکان کەدێنەوە هۆش ئەوکات بڕیار دەدەن بۆیە لەهەموو کاتەکاندا عەقڵ و فەنتازیای ژیان و بیرکردنەوە ژیان و بوونت باشتر دەکات … !!! .
سادەیی و بەخشندەیی و میهرەبانیی سیفەتە جوانەکانی ئادەمیزادن کەپێناسی کەسە مەزنەکانی پێ دەکرێت بۆیە چەندە خۆت بەبچوک بزانیت گەورەیت و چەندە خزمەتکار بیت ئاغایت و .. هتد . بۆیە چەندڕێژەی دەبەنگی و نەزانی پتربێت ئەوەندەش ڕێژەی خۆبەزل زانین پترەو هەیە کەنەخۆشییەکی کوشندەیە لەکۆتاییدا ئەم سیفەتە جوانانەی مرۆڤ هەر سەرچاوەکەی جوڵەی فکریی و هۆشمەندیییە بۆیەهەڵەیەکی گەورەیە ئادەمیزاد ئاوات بەگێلێتی بخوازێت بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت لەژیاندا … !!! .
مرۆڤەکان بونەوەری زۆر جوانن ئەوەی گەورەترو جوانتریان دەکات هەست و نەستیانە هەرچۆن پێویستە عەقڵ ژیان و بەرنامەی هەبێت بۆ سەرخستنی کاری مرۆڤەکان ئاواش هەستە جوانەکان کەسە ژیرەکان بەرزترو جوانتر دەکەن بۆیە لەغوربەتدا وەکو کەسێکیڕۆح سوک و ژیر پێویستە پلانیگەڕانەوەت هەبێت کەچی هەندێک لەمرۆڤە نەفامەکان شانازی پێوە دەکەن ئەمەش دەگەڕێنمەوە بۆ کەمیی هەست چونکە ئەگەر بۆیەکجاریش بێت خۆت بخەیتە ناو چاوی خاوەن ماڵەوە دەبینیت تۆ چۆن دیاریت کە زۆر بچوک و کەمیتیان میوانێکی کاتییت . ئەم بڕگەیەش کەباسی هەست و نەستی مرۆڤەکان دەکات بەهەمان شێوە عەقڵیش هاوتای ئەو هەستەیە بەپێچەوانەوە تۆ کەسێکی ئێسک قورس دەبیتیان کەم تێگەیشتن و ناشرین دەبینرێیت بۆیە میوان چەندە دەبێتڕێز لەخۆیی و شوێنەکە بگرێت سەد ئەوەندەش دەبێت کاتی ماڵ ئاوایی هەبێت ئەم هاوکێشەیەش پارسەنگە لەگەڵ ئاوارەبوون و پەناهەندەیی کەسەکان ئەگەر هەستت پێ کرد بەوەی کەتۆ لەهەر وڵاتێک بوویت بێجگە لەنیشتمانی خۆت میوانیت تۆ کەسێکی سەرکەوتویت کەسایەتی بەهێزت هەیەو بەختەوەریی میوانی هەمیشەییتە … !!! .

هەموو مرۆڤایەتی کەم و کوڕییمان هەیە کەچی ئامۆژگارییەکتردەکەین هەموو ئیکمالیی و کەمییمان هەیە لەژیاندا کەچی مامۆستای یەکترین هەموو لە عەیب و عاردا کەم تەرخەمیمان نەکردوە کەچی تەنها عەیبی ئەوانیتر دەبینین وەکو ئاوێنەمان نەبێت خۆمانی پێ ببینین … !!! .
ئێمەی مرۆڤەکان کێشەیەکمان هەیە بەگشتیی هەمووڕەفتاریی جوان و ناشرینی خەڵکیی دەبینین کەچی خۆمان نابینین ، کەسێک هەیە زۆرڕەخنە دەگرێت لەدەوروبەرو نزیکەکانی خۆیشی زۆر کاڵ و کرچە لەڕەفتارو جوڵەی فکریی و لەهەڵس و کەوتیی ڕۆژانەی دا جارێکیان شتێکم نوسیبوو بۆ ئەو کەئیتر وانەی لێوە فێربێت واز لەدرۆو ئامۆژگاری کردنمان بهێنیت کەچییەکەم کەس ئەو کۆمێنتی لەژێردا نوسیبوو کەشتێکی زۆر سەیربوو بەلامەوە من نوسیبووم : پێویستە هەمووان ئاوێنەیەکمان هەبێت لەماڵەکانماندا هەموو ڕۆژێ خۆمان ببینین ئەوجا خەڵکیی ببینین کەواتە لەپێشداڕەخنە لەخۆمان بگرین لەدواییشدا هەقی خەڵکمان نەبێت چونکە ئەبێت هەمیشە ئاوا بیر بکەینەوە کەکێ ئەڵێت ئێمەڕاستین .؟. بەڵکو بەو ئامۆژگاریەی تۆ من توشی زەرەر بووم چیم وەڵام دەدەیتەوە دوایی .؟. بەهەرحاڵ دێمەوە سەر کۆمێنتی هاوڕێی ئامۆژگاریکەرمان ئەویش لەژێریا وەکو کۆمێنت نوسیبووی : کەس خۆی نابینێت هەر بەرامبەر دەبیننن وەڵا میللەتێکی زۆرخراپین … !!! .
حەمید عەزیز