شێرەژنە دێموکراتەکەی گوندی بێژوێی ئالانی سەردەشت پوورە خورشید کۆچی دوایی کرد

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەێنین کە دایک و نەنکی بەڕێزیمان ناسراو بە پوورە خورشید خێزان و هاوسەری شەهیدی مەزلووم ( وەستا مەحموودی نەجاڕ ) کچی پوور فاتم یار و خەمخۆر و دڵسۆزی ( شەهید مەلا ئاوارە ) لە ساڵەکانی ١٣٤٧ و ١٣٤٦ ی هەتاویی و خۆشەویست و ڕێنیشاندەر بۆ هاوڕێیانی پێشمەرگە لە شۆڕشی ١٣٥٧ ی هەتاوی و خۆشکی شەهیدی فەرماندە ( کوێخا عەلی عەبدووڵڵازادە ) لە شاری سەردەشت لە ناو باوەشی گەرمی بنەماڵەکەی خۆی دا، کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ئەندامانی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری و ناسیاوانی کرد .
لەو پەیوەندیە دا بەهۆی ئەو کۆچە نەخوازراوەوە ، مووبالەغە نیە کە بلێین سەردەشتیەکان بە گشتی و ئالانیەکان بەتایبەت ، شانبەشانی ئێمەی پاشماوەی کۆچ کردوو ، بریتی لە کوڕ و کچ و نەوە ئازیزەکانی نیشتەجێ لە دەرەوەو ناوەوەی وەڵات ، نیگەران و غەم لە کۆڵن و لە ئاست ئەم خەسارە گەورەیە ، ماتەمبارن و لە هەمان کاتدا بۆ کۆچی دایکی بەڕێزمان و پوری قسە خۆش و هەمیشە شاد و بۆ مرۆڤێکی تا سەر ئێسقان کورد و دونیا دیتو لە ئێش و ئازار و خۆشی و شادیەکانیاندا، ڕەشپۆشن.
بەو بۆنەوە و لە گەڵ دەربڕینی داخ و کەسەری زۆر لە ئاست کۆچی نەخوازراوی دایکی بەڕەحمەتچوومان ، پێشوەختەش مەمنوونی هەمووی ئێوە خووشک و برایانی ئازیزین کە چ لە ناوەو چ لە دەرەوەی وەڵات بەشدار ، یان بەشدار دەبن لە هەڵگرتنی کۆڵە غەمی لەستچوونی دایکی ڕەحمەتیمان .
هاوکات سرنجی دۆست و ئازیزانی دەرەوەی وەڵاتیش بۆ ئەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە ڕادەکێشین تا لە حاڵەتی حەزو خواستنی سەرەخۆشی کردنیان ، لە بەر دەستیان دابێ و هاوکات دۆستان و ئازیزانی بەرێزیش لە ( فرێدریکستاد ) ئاگادار دەکەین کە ڕۆژی هەینی ۲۷ ـ ۱ ـ ۲۰۱۷ دوانیوەرۆ لە ( St. Croix Huset ) لە خزمەت خوازیارانی دڵدانەوە دا دەبین .
بە ڕێزەوە لە جیاتی بنەماڵە
محەممەد ڕەشیدی
سیمین سەعیدی
تێبینی:
بەهرە ڕەشیدی ، هەم وەک خۆی و هەمیش بە وەکالەت لە لایەن خاڵی بەڕێزی ، حەمەڕەسووڵی سەعیدی
ڕەشیدی نۆروێژ
004799897498
حەمەرەسووڵ سەعیدی لە کوردستان .
009647702146741


بە بۆنەی کۆچی دوایی پوورە خورشید لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە کوڕ و کچ و نەوەکانی بە گشتی و خزم و کەس و کاری بە تایبەتی دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و خۆم بە شەریکی خەمی هەموو لایەک دەزانم.
حەمەرەسووڵ کەریمی