سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . بەشی ١٦ و ١٥ و ١٤ … حەمید عەزیز

ئەو ڕۆژەی کەسێکی نوێ دەبێتە ئاشناو هاوڕێت دڵخۆش بەپێی لەوانەیە ببێتە هۆکاری بەختەوەریی و گۆڕینی هەموو ژیانت بۆیە مرۆڤەکان چەندە زاناو هۆشیار بن نازانن سبەینێ چی دەگوزەرێت … !!! . دەمەوێت بە جێ بەجێ کردنی ئەم هاوکێشەیە

هەموو کەسێکمان خۆش بوێت و گرنگی بەچواردەورمان بدەین لەئەنجامدا نەتەوەیەکی باش و پێشکەوتوو دروست دەکەین و بەختەوەریی بەدەست دەهێنین .
سوڵتانی بەختەوەریی فەرهەنگی نەتەوەیەکی زۆر پێشکەوتووی مرۆڤایەتی یە فێری هاوکێشەیەکی هاوسەنگی جوانمان دەکات کەلەڕۆحەوە چاکەو خۆشەویستی دروست ببێت و پاداشتەکەی بەرزیی و جوانی و گەورەیی مرۆڤمان بۆ دەردەخات و پێشمان دەڵێت : جوانی بچێنەو بەختەوەری بدورەوە خۆشەویستی بڕوێنەو لەئەنجامدا دارستانێک لەگووڵ وەربگرە بۆیە سوڵتانی بەختەوەریی فێری بەخشندەییمان دەکات فێری هەست جوانیی و کرداری چاکەو خۆشەویستیمان دەکات هەتا ژیان ئاسانترو ئاسودەترو ئەهوەنتر ببینین .
سوڵتانی بەختەوەری بیرو هۆش و ئەندێشەی مرۆڤەکان خۆیانە تۆ چەندە وەکو مرۆڤێکی باش کار بکەیت ئەنجامەکەی ئەوەیە کەچەندە ببەخشیت ئەوندە یان زیاتر بەدەست دەهێنیتەوە چەندە خۆشەویستی و میهرەبانی دابەش بکەیت لەکۆتاییدا سۆزو ڕێزو خۆشەویستی بەرامبەر وەردەگریت بۆیە دڵخۆشی و چاکەو ناڕەحەتیی و خراپە لەدەستی مرۆڤەکان خۆیاندایە . ئەم کاری خۆشگوزەرانی یە لەژیاندا وەکو کشتوکاڵ وایە چۆن گەنم و جۆ چاندن و بەرهەمەکەی هەندێکجار یەک و دەیە یان یەک و بیستە ئاواش چاکەو خێرو بەخشندەیی زۆر لەوە زیاترت بۆ دەچنێتەوەو بەختەوەر دەبیت لەکۆتاییدا چونکە خەسڵەتی ڕۆحی زۆربەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی ئاوایە کەچاکەی کرد دڵخۆش و ئارام دەبێت بەپێچەوانەشەوە کاری خراپیش ئەنجامەکەی ناڕەحەتیی و دڵە ڕاوکێ یە بەروبومەکەشی بێ ڕێزی و پشت کردنە خۆتە لەلایەن دەوروبەرەوە بۆیە کاری باش بچێنەو بەختەوەری بدورەوە .
مرۆڤەکان بونەوەری کۆمەڵایەتین و دەبێت تێکەڵ بوون لەگەڵ کۆمەڵگادا بنەڕەتی بەختەوەری یە تۆی مرۆڤ بەبێ هاوڕێ و کەس و ئاشنا ناتوانیت هەم کارەباشەکان ئەنجام بدەیت و هەم بەختەوەربیت بۆ نمونە لەڕۆژێکدا هاوڕێ یەکی نوێت بۆ دروست دەبێت بەدڵنیایی یەوە دەبێت بەختەوەربیت ئەو کەسە ژن بێت یان پیاو گرنگ نی یە لەوانەیە تۆ لەسەرەتاوە بەسانایی وەریبگری و هاوڕێ یەتی بکەیت بەڵام لەوانەیە ئەوە ببێتە هەوێنی دڵخۆشی و سەرکەوتن و بەختەوەریی ژیانت لەوانەیە بەهۆی ئەو کەسەوە هەموو ژیانت بگۆڕێت بۆیە مرۆڤەکان هەموویان قورسایی و چاکەی خۆیان هەیە بۆ تۆو بۆ مرۆڤایەتی و بۆ ژیان .
هۆیەکی سەرەکی بەختەوەری تۆ ئەوەبێت کەڕوی دەم و چاوت گەش و ڕوت خۆشە لەگەڵ بەرامبەردا ڕوخۆشی ڕێزگرتنە لەدەوروبەر جوانی دەربڕینە هەست ناسکیی و میهرەبانی یە بۆیە کەوابوویت بەختەوەریت دەست دەکەوێت ڕێزت دەست دەکەوێت دەوروبەریش میهرەبان دەتبینن و جوان ڕەفتارت لەگەڵ دەکەن . ئەوەیە چاندن و دورینەوە ئەوەیە چاکەو گەورەیی تۆ کەدڵی کەسانیتر خۆش دەکەیت بەپێچەوانەوە کەمرۆڤەکان ڕویان تاڵ و ناشرین بوو خەڵکانیتریش ناڕەحەت دەکات لەئەنجامدا ئەو کەسە خۆیشی تاڵ و نامیهرابان دەبێت بۆیە لەفەرهەنگی ڕۆشنفیکری کەسە هۆشمەندەکان ڕووخۆشی یە چونکە ئەوە ڕێز نیشاندانە بەختەوەریشە بۆ بەرامبەر .
سوڵتانی بەختەوەریی … !!! .بەشی پانزەهەم
ئەگەر بەئازاری کەسێک نیگەران بویت بەدڵنیایی یەوە تۆ مرۆڤێکی هەستیارو جوانیت بۆیە عەقڵ و ویژدانت مرۆڤبونییت دەردەخات … !!! .
ژیان بەخۆشی و ناخۆشیەوە بەڕەش و سپی یەوە بەتاریک و ڕونی یەوەهەمووی پەندو وانەو فێربوونە بۆئەوەی ئێمەی مرۆڤ فێربین هەوڵ دەین تاقی کەینەوە زەردەخەنە لەباتی گریان ئاشت بوونەوە لەباتی شەڕ لێبوردن لەباتی وشەی ناشرین و ناحەزیی ژیان لەباتی مردن بەکاربهێنین و بەردەوام بین لەم ژیان و بوونەی خۆماندا بەچاوەڕوانیی بۆ سبەینێی جوانترو باشتر کەبەدڵنیایی یەوە دڵخۆش و ئاسودە دەبین. تاقیکردنەوە بۆ ژیان و جوانیەکانی دەمانکاتە باخەوانی بێستانی ڕەنگاو ڕەنگی بەهەشتێکی واقعی و جوان بۆیە هەموو دڵمان بکەینە شارو ژمارەی ماڵەکانی بکەینە خۆشەویستی و دەرگا لێدانەکانبکەینە هەنگاوەکانی لێبوردن و پێکەوە ژیانێکی مرۆییانە بەهەستێکی جوانەوە ژیانێکی جوانترو پڕمیهرمانچنگ دەکەوێت ئاوا جوانتر دەبین ژیانمان خۆشتردەبێت یەکترمان زیاتر دەوێت خۆشمان خۆش دەوێت کەخۆمان خۆش ویست خەڵکمان زیاتر خۆش دەوێت چونکە ئەگەر خۆت خۆش نەوێت چۆن خەڵکیی و دەوروبەرت خۆش دەوێت .؟.
ئەمەیە فەلسەفەی ژیان و هاوکێشەی هاوسەنگ و جوانی یەکانێتی کەتۆ چەند ژیان و مرۆڤ و دەوروبەری خۆتت خۆشدەوێت ئەمە چاندنی دەنەوێڵەکەیەو بەختەوەریی خۆت و خۆشەویستی کەسانیتریش بۆتۆ دەبێتە چنینەوەی باخە گوڵزاریەکەی دڵ و ڕۆحی پاکت .
ئیتر بۆ دڵخۆش نابن بەهەموو کێشەکانەوە .؟. خۆ ئەگەر ناڕەحەتیش بژین هیچ لەکێشەکان کەم ناکات و بگرە پتری دەکات ، کەواتە بادڵخۆشیی و ئاسودەیی دابەش بکەین بەسەر هەمووماندا نەک نائومێدی کەڕەشبینی لێ دەست دەکەوێت کەزیانبەخشە بەخۆمان و دەوروبەرمان بۆیە ئەوەی واتایەک دەبەخشێتە ژیان و بوونی ئێمە تەنها خۆشبەختی و وەفاو میهرەبانی یە دەبا هەموو یەکترمان خۆش بووێت هەموو هاوڕێی وەفاو میهرەبانیی و یەکتر ویستن بین بۆئەوەی وەکو ئاوێنەیەکی پاک لەژیاندا مرۆڤبوونیی و مەزنایەتی خۆمان و ئەوانیترببینین .
زۆر گرنگە لەژیانماندا مرۆڤەکانی دەوروبەرمان ڕازی و دڵخۆش بکەین بۆیە بەختەوەریی دەدورینەوە لەو ڕازی کردن و خۆشەویستیەدا خۆمان دەدۆزینەوە کەچی لەوە گرنگتر ڕازی کردنی خودای تاقانەیە کەهەمووکەسیشت لێ ڕازی دەبێ و دڵخۆش و کامەران دەژیت بۆخۆت و دەوروبەرت . خودای تاقانە بخەرە دڵتەوەو دوربە لەکاری خراپەو ناشرین تۆ هەمیشە دڵخۆش دەبیت جوان و پاراو دەمێنیتەوە لەعەشقی خوداوەندا هەمیشە پاراو دەبیت .
ئازادی بۆ مرۆڤەکان کارێکی پێویستەو ژیانی پێ جوانترو باڵاتر دەبێت کەچی لەئازادی جوانتر هەیەو جوانیی و گەورەیی مرۆڤەکان دەردەخات ئەویش وەفایە بۆ خۆت و ڕۆحی میهرەبان و کەسایەتیی گەورەو جوانی خۆت . وەفا دنیای میهرەبانی یەو ژیان گەش و دڵەکان خۆشتردەکات وەفا لەهۆرمۆن و خوێنی مرۆڤە باشەکاندا هەڵدەقوڵێت نەبەپارە دەیکڕیت و نەبەدەسەڵاتیش داگیردەکرێت ڕەوشتێکی خودایی و ڕەفتارێکی مرۆییانەی مەزنە بۆیە ئەگەر وەفات هەبوو دڵت هەیە سەروەت و ماڵیشت هەیە کەعەقڵە ڕەوشتیشت هەیە کەکرداری جوانە .
کەبەقسەی کەسێکت کرد لەخۆت کەمتر لەتەمەن و تەجروبەو ژیان تۆ کەسێکی دۆڕاویت نابیتە هاوڕێی عەقڵ و ژیان و سەرکەوتن هەمیشە وەکو منداڵ سەیری ئەوانیتر دەکەیت بۆ کارەکانت لەبەر ئەوەی خۆت گەورە نەبوویت لەعەقڵ و مەعریفەدا .
هیچ شتێک لەژیاندا بەنابەدڵی و دوودڵی مەکە مرۆڤەکان پێویستیان بەبڕیارە کەدڵخۆش و جێگیریان بکات لەژیاندا نەک سەرەڕۆیی و بێ بەرنامەیی و ئازادیەکی بێ نرخ کەخۆتی تێدا ون ببیت . هەموومان پێویستمان بەیەکترە لەخۆشی و ناخۆشی یەکانی ژیاندا کەچی لەوە گرنگتر عەقڵی خۆمان و کارو کردەوەی خۆمانە کەبڕیار لەسەر ژیان و ئاسودەییمان دەدات . کەواتە ئەگەر مرۆڤ خۆی ڕای تایبەتی و عەقڵ و بۆچونی خۆی نەبێت داماو دەژی و بەقسەی لەخۆی بچوکترو کەمتر لەژیان و تەمەن بکات داماوتر دەبێت و لەکۆتاییدا پەشیمانی میوانی هەمیشەیی دڵی دەبێت بۆیە عەقڵی خۆت و زرنگی و بیرو بۆچوونی جوانی خۆت سەروەت و دەوڵەمەندی خۆتە کەمەعریفەت پێ دەبەخشێت .

سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . بەشی شانزەهەم
ئازادی و نان زۆر گرنگن زۆر پێویستن بۆ ژیان و مرۆڤایەتی بەگشتی هەرچۆن بەختەوەریی پێویستە بۆ ژیان و بەردەوام بوون ئاوا ئازادی و نان تەواوکەری ژیان و خۆشبەختیی مرۆڤەکانە بۆیە نان و ئازادی تەواوکەری یەکترن و ژیان جوانتر دەکەن بەختەوەرییش مسۆگەرو میوانی هەمیشەیی ئەو کۆمەڵگایە دەبێت کەتێرو ئازادن .
ئازادی و نان و بەختەوەریی بۆ تاک و کۆمەڵگا بێ لەمیهرەبانی و دور لەوەفای مرۆڤەکان هیچ نرخێکی نی یەو ئەو کۆمەڵگایە دەبێتە مرۆڤێکی بێ ڕۆح و بێ هەست و دور لەخۆشەویستی و عەشق دەژین ئەمەش دەبێتە مایەی زەرەرو دۆڕاندنی هەستە جوانەکانی مرۆڤ . بۆیە بۆ تەواوکردنی ژیانێکی شایستە بۆ مرۆڤایەتیی دەبێت نان و ئازادی و خۆشەویستی و وەفاو میهرەبانیی و یەکترویستن هەبێت . میهرەبانیی هێندە هەستێکی مرۆیی گەورەیە هەمیشە بەختەوەریی دەبەخشێت وەفای مرۆڤەکان هێندە جوانە هەندێکجار زۆر گرنگترە لەئازادی بۆیە ئەگەر ئازادی نەزانی ڕێزی لێ بگریت زۆرجار ژیانت لەدەست دەدات کەچی بەپێچەوانەوە وەفاو میهرەبانی ژیانێکی ئاسودەت پێ دەبەخشێت لەچاوی ئەوانی ترەوە جوان و مەزن دەبینرێیت گەورەترو پاراوتر دەبیت مەزن و بەهەیبەتێکی مرۆڤانەی بێ وێنە دەبیندرێیت بۆیە میهرەبانی گرنگە ئاوە بۆ تینوێتی ڕۆحی تینوو بۆ جوانیی و ئارامیی مرۆڤەکان .
هاودەمێ ڕوی کردە بەندەو فەرموی دوو پرسیارم هەیە :
یەکەمیان / درۆکردن بۆچی قێزەونەو دڵە ڕاوکێ و ناخۆشیی لەدوایە .؟.
منیش وەڵامم دایەوەو وتم :
_ درۆکردن سەرتۆپکی نائومێدی یە بۆیە قێزەونەو ناخۆشە چونکە هەموو بەدڕەوشتی یەکانی مرۆڤی خراپی لەپشتەوەیە بۆیە درۆکردن ئەمڕۆت بۆ دەباتەسەرو بەهەمان شێوە سەرو کارت مەیسەر دەکات کەچی سبەی تەگەرەت بۆ دروست دەکات و تەمەنی خۆت و ڕەفتارەکانت کورتتر دەکات نائومێد دەژیت داماو دەمریت بەهیچ شێوەیەک بەختەوەریی لەدرۆکردندا بوونی نی یە و هەمیشەش بۆ چەند ساتێک دەڕوات و ئیشەکان جێ بەجێ دەکات بەڵام تەمەنی کورتەو کێشەو کارەساتی لەدوایە بەڕاستی درۆ شتێکی قێزەونەو ئەو کەسانە زیاتر ئالودەی درۆن کەهەست بەکەمیی دەکەن و زۆر جار نەخۆشی یەو هەندێکجاریش ڕک و کینەیە .
دووەمیان / مرۆڤەڤەکان بەقسەی خۆیان بکەن باشە یان بەقسەی کەسانی تریش .؟.
وەڵام :
_ مرۆڤ زۆرجار دەبێت بەقسەی دڵی خۆی بکات ئەوە هەستێکی خودایی یەو ڕاستە ئەبێت ئەوەندەش باوەڕت بەخۆت هەبێت کەکارەکانت یان بڕیارەکانت بەتەنهایش بیت دەتوانیت بڕیار لەسەر ژیان و ئیش و کارەکانت بدەیت بەڵام لەهەرشتێکدا دوودڵیت مەیکە زۆرجاریش گوێ لەخەڵکانیتر بگرەو بەڵام بەقسەی مێشک و دڵی خۆت بکە ڕاو بۆچونی خەڵکانی دەوروبەریش گرنگن بۆیە ڕای خۆت و قسەی دڵت گرنگترن . کەواتە گوێ لەکەسانێک بگرە لەخۆت گەورەترو بەتەجروبەترو زاناو بەسەلیقەترن نەک پێچەوانەکەی کەبەرەو پەشیمانی و نەهامەتیت بەرێت و ژیانت تاڵ و بێ نرخ بکات .
منیش ئەم چەند دێڕەی کەناڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە تێکهەڵکێشی وتارەکەم کردو وتم :
_ پێویستە مرۆڤەکان هەوڵ بدەن لەخەڵکانیتر نەچن و چاو لەکەسانیتر نەکەن لەزۆر ڕەفتارو شتەکانی ژیانییدا تۆ خۆت چۆنیت پێویستە وەکو خۆت بیت بۆ ئەوەی ون نەبیت و توشی کێشەی دەرونیی نەبیت چونکە ئەگەر مرۆڤەکان چاویان لەخەڵکانیتر کرد توشی گرفت و لاوازیی کەسایەتی دەبن و وەکو کەسێکیتر ڕەفتار دەکەن و خۆیان لەبیردەکەن ئەمەش دەبیتە هۆی هەڵە دروست بوون و لەباری دەرونی یەوە مرۆڤ نەخۆش دەکەوێت و ڕۆژبەڕۆژ لاواز دەبێت لەکۆتاییدا وەکو کەسایەتی لەڕوی دەرەوەو وەکو مرۆڤیش لەڕوی ناخەوە دەڕوخێت و نامێنێت بۆیە دەبێت مرۆڤ لەخۆی بچێت لەکەسیتر نەچێت . دەتوانین چاو لەکەسانی باشترو ژیرتر لەخۆمان بکەین و سودیان لێ وەرگرین بەڵام ناکرێت وەکو ئەوان بیت یان وەکو ئەوان خۆت نمایش بکەیت ئەگەریش ویستت لەکەسێکی تر بچیت بەدڵنیایی یەوە هەڵەیەکی گەورەت ئەنجام داوە وەکو کەسایەتی دەدۆڕێیت لەناو کۆمەڵگادا .
ئەگەر مرۆڤ کەسایەتی خۆی لەدەست دا بەدڵنیایی یەوە بەختەوەریش دەدۆڕێنێت و هەرگیز نابێتە کەسێکی جێگیرو دڵخۆش . لەکۆتایی ئەم بەشەدا دەڵێم :
_ بەڕای من ژیان فراوانەو لەیەک گۆشە نیگاوە ژیان نەبینین باشە بۆیە مرۆڤ و ژیان و ئەم سروشتەی کەدیبینین یان ئەم دونیایە زۆر فراوانترە لەوەی کەئێمە بیری لێ دەکەینەوە بۆیە بەختەوەریش بەیەک کارو بەیەک هەست و بەیەک هەڵوێست دروست نابیت بۆیە وتمان بەختەوەریی تەواو نان و ئازادیی و ڕاستگۆیی و خۆشەویستی و عەشقە …. !!! .
حەمید عەزیز
٢٠١٧ / ٠٢ / ٢٤