کۆچی دوایی کاک ئەحمەد میرزادە باوکی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی حدک کاک ڕەشید عەلیابادی

بە پێی هەواڵ ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٣ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٧ کاک ئەحمەد میرزادە باوکی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک ڕەشید عەلیابادی لە تەمەنی ٧٠ ساڵی دا لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و هەر ئەم ڕۆژە بە بەشداری ئاپۆرای خەڵک و ناسیاوانی لە گۆرستانی شاری بۆکان بەخاک سپێردرا.
کاک ئەحمەد یەکێک لەو باوکە دڵسۆزانەی گەلەکەمان بوو کە لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان جێگای باوەری خەڵک و مشوورخۆری هەموو لایەک بوو، ئەو وێرای ئەوە کە باوکی پێشمەرگەی ڕۆژانی سەختی خەبات کاک رەشید عەلیابادی بوو، هاوکاتیش کەسایەتی‌یەکی دیاری ناوچەی چۆمی مەجیدخان و بۆکان و مەهاباد بوو، کاک ئەحمەد دڵسۆز بە گەل و نیشتمان و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵک بوو، لە سۆنگەی کوری پێشمەرگەیەوە چەندین جار لە لایەن رژێمەوە تووشی نەهامەتی و نارەحەتی و هەرەشە بۆتەوە و هیچ کاتیش هەرەشەکانی رژێم نەیانتوانی کار لە سەر ورە و ئیمانی کاک ئەحمەد دابنێ.
لە ڕێگەی ئەم نووسینەوە دۆستان و ئاشنایان ئاگادار دەکەینەوە کە بە بۆنەی کۆچی باوکمەوە کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ڕۆژی یەک شەممە لە شاری ئوپسالا پێک دێنین و ئەو کۆڕەش بۆ شاری ئوپسالا و دەوروبەری‌یەتی و داوا لە دۆستان و ئاشنایانی دەرەوەی سوئێد و ڕێگای دوور دەکەین بۆ پێشگیری لە هەر چەشنە ڕووداوی هاتووچۆ لە هاتن خۆ ببوێرن و دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوون و فەیسبووکەوە هاوخەمی خۆتان ڕابگەیێنن.
ئادرەس و شوێن و کاتی پرسە:
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ٠٤ ـ ٢٠١٧
کاتژمێر ١٣ تا ١٧ لە شاری ئوپسالا
Adress
Västgötaresan 133
75754 Uppsala
ژمارە تەلەفوونی پەیوەندی گرتن: ٠٠٤٦٧٣٥٩٠٥٢٠٤
پێشەکی سوپاسی هەموو لایەک دەکەین.
بنەماڵەی ڕەشید عەلیابادی


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک ئەحمەد میرزادە لە ناخی دڵەوە سەرەخۆسی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک ئەحمەد و بە تایبەت هاورێ و هاوکاری بەرێزمان کاک ڕەشید عەلیابادی و بنەماڵەکەی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم و هیوای تەمەن درێژی بۆ کەس و کاری بە ئاوات دەخوازم.
حەمەرەسووڵ کەریمی