کۆچی دوایی کاک حاجی قادر حوسێنپوور ناسراو بە حاجی قادری بەسرێ باوکی دوو ئەندامی حدک

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی  ٠٧ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧ بەرێز حاجی قادر حوسێن‌پوور ناسراو بە حاجی قادری بەسرێ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی ٨٥ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

حاجی قادر حوسێن پوور لە ساڵی ١٣١١ ی هەتاوی لە گوندی بەسرێ  لە ناوچەی ڕەبەت لە ئامێزی بنەماڵەیەکی کورد پەروەر و کاسبکار دا لە دایکبوو. کاک حاجی قادر وەک مرۆڤێکی جێگای باوەری خەڵک لە گوندی بەسرێ و ناوچەی ڕەبەت و سەردەشت بۆ خەڵک ناسراو بوو، مرۆڤێکی خۆشەویست و نیشتمان‌پەروەر بوو، ماڵەکەی ماڵی هەموو لایەک بوو، کاک حاجی کوڕ و کچەکانی فێری نیشتماندۆستی و کوردپەروەری کردووە و بۆ خۆشی هەمیشە یارمەتیدەری کەسانی هەژار و دەست کورت بووە و لە سەریەک مرۆڤێکی بە هەڵوێست و گەل دۆست بووە.

کاک حاجی قادر یەکێک لەو کەسانە بوو کە بە هۆی بۆمبی شیمیایی‌یەوە زامی هەڵگرتبوو و لە ریزی ئەو کەسانە دا بوو کە پێویستی بە دەرمان و پێراگەیشتنی تایبەت بە خۆی هەبوو. بەداخەوە بە هۆی کاری سیاسی و ئەندام بوونی کاک ڕەحمان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دا کاک حاجی لە بوونی کاک ڕەحمان لە تەنیشتی خۆی بێ بەری بوو و ئەوەش هەم کارتێکەری لە سەر ژیانی کاک حاجی هەبووە و هەمیش لە سەر کاک ڕەحمان . جیا لە کوڕی گەورەی دواتریش کوڕێکی دیکەی بە ناوی ڕەحیم خۆی لە ریزەکانی حیزب دا وەک ئەندام ناونووس کردوە و بەداخەوە ئەویش وەک کاک ڕەحمان هەر نەیتوانیوە کە لە تەنیشت کاک حاجی بمێنێتەوە.

بە بۆنەی کۆچی بەرێز حاجی قادر حوسێن‌پوور ئەندامانی بنەماڵەکەی کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری ستۆکهۆڵم (ئوپلاندس‌وێسبی) لە ڕۆژی شەممەدا بەرێوە دەبەن.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧

کاتژمێر ١٢ تا ١٦

Galoppgatan 77

Upplandsväsby

بۆ پەیوەندیگرتن دەتوان لە ڕێگای ئەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە پەیوەندی لەگەڵ کاک ڕەحمان و کاک ڕەحیم کوڕی کاک حاجی قادر بگرن.

 ٠٠٤٦٧٣٩٦٧٩٠٧٣ ڕەحمان حوسێن‌پوور لە سوئێد

٠٠٤١٧٧٩٠٣٠١٦٩ ڕەحیم حوسێن‌پوور لە سوئیس


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک حاجی قادر حوسێن‌پوور لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و و هەموو خزم و دۆست و ئاشنایانی لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات بە تایبەت کاک رەحمان و هاوسەر و منداڵەکانی و کاک رەحیم دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی کاک حاجی قادر دەزانم. ڕووحی شاد و بەهەشتی بەرین جێگای بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی