لە فارس فێل بازتر و پەیمان شکێنتر و بێورەترە پەیدا نابێت و رووبەروو نەوێراونەتە کورد!

هاوکاری و هاوپشتی هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نزیكبوونەوەیان لە یەکدی، هەنگاوێکی زۆر گرینگ و گەورەیە لە پێناوی وەسەریەكخستنی هەموو وزەو توانای نیشتیمانی بەدژی ستەمکارترین ڕێژیمە دیکتاتۆرەکانی مێژووی هاوچەرخی سیاسی ئێران.
حکوومەتی ئاخوندی لەسەر ئاستی گێتیدا بۆتە مایەیی نیگەرانی و پەرەپێدان بە ئاژاوە و پێشیلکردنی مافی سیاسی گەلانی وڵات و پشتیوانیکردن لە هێزە تێکدەر و تیرۆریستەکان و هەر وڵاتێك دەستی ئاخوندەکانی پێڕابگات، جادووی ئاژاوەی تێدا گەشە دەکا. کاربەدەستانی ئەو نیزامە کۆنەپەرەست و دژ بە ئازادی و مافە دێمۆکراتیکەکانی گەلانی وڵات، ئەو هەڵبژاردەیان لە ڕێبەری مەزهەبی” خومێنی” یەوە بە میرات بۆماوەتەوە و پیڕەوانی بۆ پاراستن و دڕیژەدان بە نەوحی حومکڕانی پاڕیزگاری چەمکە فیکریەکانی بەو جۆرەی لێدەکەن. لە وڵاتێکی وەك و ئێراندا کە زیاتر لە ٥ نەتەوەی تێدا دەژیت، لەلایەن کەمینەی “فارس”ە وە مافی سیاسی و نەتەوەی زۆرینەی رەهای دانیشتووانی وڵات پایەماڵ دەکرێ و کاتێکیش باس دێتە سەر مەسەلەی نەتەوەیی و فرەی بیروڕای سیاسی و کۆمەڵایەتی، کاربەدەستانی ئەو نیزامە زۆر وەستاکارانە خۆیان ڕێک دەخەن بۆ ئەوەی سیمای ناشیرینی ئەو دەسەڵاتە بە جوانترین شیوەی گونجاو بۆیاغ بکەن و ڕەنگی دیکەی بە ماهیەت و جەوهەری دژی گەلیەکاندا بکرێ بۆ شاردنەوەی هەموو قێزەونیەکانیان کە بەدرێژای میژووی حوکمڕانیان دەرهەقی گەلانی ئێران کردویانە. بەڵام گەشەکردنی هەستی نەتەوایەتی و وشیاری سیاسی گەلانی نبدەستی ئەو ڕێژیمە، ئێستا وەك ساڵانی پێشوو ناکەونە ژێر کاریگەری پیلان و گفتی جوان و شیرینی بەرپرسانی پلە باڵای حکوومەت. خەڵکی کوردستان لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ساڵانی ڕابردوو بەرچاویان ڕوونترە و بەرچاوتر لە پەیوەندی لە گەڵ ماف و ئازادیە دێمۆکراتیکەکانیاندا خۆیان دەردەخن و کاتێك قسە دێتە سەر ویست و داخوازی خەڵکی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و جوگرافی، ویستەکانیان لە ئاستێکی بەرزی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتیمانیدایە. گەلێك کە هەست بە ژێردەستەی بکا و کارنامەی دژی گەلی حکوومەتی ئاخوندی بەتەواوی بۆ روون ببێتەوە، ئیدی جێگای شانازی و دڵگەرمیە بۆ شۆڕشگێرانی کورد و هێزە سیاسی و خەباتگێرەکان. ئەوجار نزیکبوونەوە و هاوکاری سیاسی و نەتەوەیی لە نێوان حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا، ئومێد و هیوای زۆرتر لای خەڵك و ئازادیخوازانی کورد دروست دەکا لە پێناوی ئامانجی سیاسی گەورەدا. لێک گرێدانی خەباتی شاروشاخ بەیەکەوە، هەوێنی ئەزموونێکی تازە و جەوهەری بزووتنەوەیەکی بەرینی جەماوەریە و ئەگەر بکەوێتە سەر رێچکەی دیاریکراویخۆی، بێگوومان دەتوانێت لە نێوخۆدا ڕێژیم بەرەو نائارامی و کلۆری ئەمنی و ئاسایشی سیاسی و مەزهەبیان بەرێت. ئەگەر بەکورتی ئاوڕ بەسەر مێژووی حوکمڕانی یەك بە دوای یەکەکانی ئێراندا بدڕیتەوە، دەبینین جگە لە سیاسەتی تۆقاندن و پەراوێزخستن و تیرۆری ڕیبەرانی گەورەی کوردشتێکی تری لەپاش خۆی بە جینەهێشتووە. فارس وەك نەتەوەیەکی هەتا بڵێی فێل باز و پەیمان شکێن ناسراوە و لە دوژمنانی دیکەی کورد ترسەنۆکتر و بێورەترە و بەردەوام لە پشتەوەڕا زیانی بە جووڵانەوەی سیاسی کورد گەیاندوە و رووبەروو نەیوێراوە هیچ بکات. دەبینین فارسەکان بۆ یەكلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکیەکانیان لە گەڵ گەلی کورد دا، زۆر جار پەنایان بردۆتە بەر فێلی وتووێژیئ ئاشتی و نیازیان ئەوەنەبووە پرسی کورد بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتندا چارەسەربکەن، بەڵکوو هەر ئەو کات ئامانجی خۆیان کە لە نێوبردنی سەری شۆڕش و ڕاپەرینبووە پێکاوە. سەیری ئەو قەدەرەی کورد بکەن لە رووداوی تیرۆرکردنی” جوامێرە ئاغای هەمەوەندییەوە بیگرە هەتا سمکۆی شکاك و دکتۆر قاسملوو”، هەموویان لە سەر مێزی ئاشیدا تیرۆرکروان. هەر بۆیە نابێت کورد و بزووتنەوەی سیاسی و نیشتیمانی هەرگیز جارێکی دیکە بە سانای بکەوێتەوە بەر ماشێنی تیرۆری ئەو ڕێژیمەی کە بە فەلسەفەی پەرەپێدانی تێرۆرناسراوە. لە ٢٨ی گەلاوێژدا “خومێنی” فەرمانی جهادی بەدژی خەڵکی کوردستان دەرکرد و هانی هێزەکانیدا لە هیچ کردەوەیەکی توندوتیژی خۆیان نەپارێزن و پیر و لاو و گەنجی کورد بکوژن و بەتەور لاشەی کورد لێک جیا بکرێتەوە، بەڕاستی ئێمەی کورد هیچی ئەو تۆ باشمان لە فارس نە بینیوە کە پێمانوابێ ئێستا لە روح و هەستیاندا گٶرانکاری روویدابێ. بۆ جارێکی دیکەش ئەوەی دەڵێمەوە کە سەرسەخترین دوژمنی خاك و نەتەوەی کورد حکوومەتی فارسە. کە گفتوو گۆت لە گەڵ دەکەن پێدا هەڵدەدەن و کە باسی زوڵم و ستەمکارییەکانی ڕێژیم دەرهەقی گەلی کوردیان بۆ دەکەی نەرمە فرمێسك هەڵدەوەرێنن، بەڵام کە بابەت دێتە سەر مافی سیاسی کورد، دێمۆکراتەکەیان لەوانی دیکە زیاتر نەیاری خۆی دەردەبرێت لە ژێرناوی یەکپارچەی خاكی وڵاتدا. ئەوان پێیانوایە کە کورد داوای مافی خۆی بکات، ئیدی ئەوە ئێران کاول و پارچە پارچە دەکرێت.
محەممەد سلێمانی