ئاگاداری ڕێورەسمی یادی شەهیدانی میکۆنووس لە پێرلاشێز

لە ٢٥هەمین ساڵەوەگەڕی شەهید کرانی سەرکردەی کارامەی حیزبەکەمان دکتور سادق شەرفکەندی و هاوڕێیانی کاک فەتاح عەبدوولی، کاک هومایوون ئاردەڵان و نووری دێهکوردی بە دەستی تێرۆریستانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە رێستورانی میکۆنووس لە ئاڵمان، تێکۆشەران و درێژەدەرانی ڕیبازی پیرۆزیان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی سێپتامبر بە ئامادە بوونیان لە سەر گڵکۆی شەهیدانی سەرکردە لە گۆڕستانی پێرلاشیز لە پاریس، بۆ جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنی لەگەڵ خوێنی ئەو شەهیدانە و هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان نوێ دەکەنەوە.

 بۆ زانیاری زیاتر سەیری پۆستێری خوارەوە بکەن.

b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_shahidani_mikonus2017.jpgڕێکەوت: ڕۆژی شەممە ١٦-٩-٢٠١٧
کاتژمێر: ١٢ تا ٥ی پاشنیوەڕۆ
ئادرەس: Père Lachaise Cemetery
16 Rue du Repos,
75020 Paris, France

کومیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان