وتووێژ لەگەڵ کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری کورد مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک ، لە سەر پرسی کورد بە گشتی
داواکاری: زۆر بەڕێز هاوڕێ کاک مستەفا شەڵماشی وێرای سڵاوێکی گەرم، بۆ تاوتۆ و کەنگەشەی رووداوەکانی نێونەتەوەی و رۆژهەڵاتی نێوەراست و کوردستان بەگشتی و هەڵومەرجی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، ئەم پرسیارانەی خوارەوە کە بەدڵنیایەوە بەشێکی زۆری ئەم پرسیارانە هی چین و تویژەکانی خەڵکن ئاراستەی جەنابت و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی حیزبی و غەیرە حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین و کۆی ئەم دیمانانە لە تۆیی نامیلکەیک دەیخینە بەر دیدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. هەر بۆیە داوای لە جەنابتان دەکەین بە وەڵامی ئەرینی ئەم بەرهەم دەوڵەمەندتر بکەن.
پێشەکی زۆر سپاستان دەکەم.
بەرێز و حورمەتەوە رەحمان نەقشی
پرسیارەکان:
١- هەڵسەنگاندنێک لەسەر هەولومەرجی هەنوکەیی نێونەته‌وەیی و رۆژهەڵاتی نێوەراست؟
هه‌ل و مه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاستی دا خه‌ریکه به قۆناغێکی تازه‌ی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دا تیده‌په‌ڕێ. قۆناغێک که تاروپۆی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه ئاسایی و به قانونمه‌ند کراوه‌کان لێک هه‌لده‌وه‌شێنێ. ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا له هه‌موو شتێک زیاتر بایه‌خی پێ ده‌درێ و حیسابی له‌سه‌ر ده‌کرێ، ئابوری و هێزه. ئه‌و دو فاکتۆره جێگای ئیده‌ئۆلۆژی و قانونمه‌ندیان گرتوه‌ته‌وه. به‌دوای له نێوچوونی دنیای دوو جه‌مسه‌ری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلۆکی سۆسیالیستی دا، به ڕووخانی دیواری به‌ڕلین، به سه‌رهه‌ڵدانی نا ئارامیه‌کان له باڵکان، به شه‌ڕی ئه‌فغانستان، به‌هاری عه‌ڕه‌بی که گۆڕا بۆ دۆزه‌خی عه‌ڕه‌بی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند زلهێز له ڕادده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا، ئاڵ و گۆڕێکی قوول به‌سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی نێو نه‌ته‌وه‌یی دا هاتوه‌ته ئاراوه که تێیدا فاکته‌ری هێز و فاکته‌ری ئابوری قسه‌ی یه‌که‌م ده‌که‌ن. جگه له‌وانه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی هێزه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و به‌تایبه‌تی داعش، به ڕواڵه‌ت به‌ره‌یه‌کی زۆر به‌رفراوانی دژی تیڕۆڕی دروست کردوه که بۆ ماوه‌ی کاتی زۆر کێشه‌ی دیکه وه‌لانراون و ته‌نانه‌ت هێندێک هێزی دژبه‌ری یه‌کتریشی لێک نیزیک کردوه‌ته‌وه. ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانم بڵێم پشکی شێری له‌و ئاڵ و گۆڕانه به‌رکه‌وتووه. هه‌م به هۆی ئاڵۆزیه‌کانی و‌ڵاتانی عه‌ڕه‌بی، به‌تایبه‌ت سووریه و عێڕاق و هه‌م به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیش له‌و نێوه‌دا بۆخۆی فاکته‌رێکی گه‌وره‌ی بێ سه‌باتی و سه‌رهه‌ڵدانی ئاژاوه‌یه. کۆماری ئیسلامی به قازانجی خۆی جیاوازیه مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگیه‌کانی قۆزتوه‌ته‌وه‌و به درێژایی و پانتایی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رگه‌رمی ئاژاوه نانه‌وه‌و خۆش کردنی ئاگری شه‌ڕی مه‌زهه‌بیه، تا له‌و نێوه‌دا له ئاوی لێڵ ماسی بگرێ. هه‌موو ئه‌و کێشانه کارێکی ئه‌وتۆیان کردوه که به جیددی بیر له چاوپێداخشاندنه‌وه به نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بکرێته‌وه. شیرازه‌ی هێندێک ده‌وڵه‌تی وه‌ک سووریه، عێڕاق، لیبی و یه‌مه‌ن لێک هه‌ڵوه‌شێ و زووربه‌ی و‌ڵاتانی ناوچه‌ش له کێ به‌رکێی خۆنیشاندان و شه‌ڕی نیابه‌تی دا تێوه گلاون. ئێستا به تایبه‌ت وڵاته به هێزه‌کانی ناوچه، وه‌ک تورکیه، ئێران و عه‌ڕه‌بستانی سعودی هه‌موویان هه‌ریه‌ک به جۆرێک له شه‌ڕ و کێشه‌کانی ناوچه‌دا به‌شدارن. زووربه‌ی وڵاته خاوه‌ن هێز و به نفوزه‌کانی دنیاش وه‌ک ئه‌مریکا، ئوروپا و ڕوسیه له ناوچه‌دا حزووری نیزامیان هه‌یه. دیاره هه‌موویان به ناو بۆ له ناوبردنی تیڕۆڕ، به‌ڵام هه‌ریه‌که و ئه‌جندایه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، که له کۆتایی دا ئه‌جندای هیچکامیان له گه‌ڵ ئه‌وی دی نایخوێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌مووشیان له ژێر سێبه‌ری خه‌ته‌ری تیڕۆڕیزم دا یه‌کتر ته‌حه‌ممول ده‌که‌ن. جێگای ئاماژه‌یه که به‌و هه‌موو دام و ده‌زگا سه‌ربازیه‌شه‌وه، هیچ کام له هێزه‌کان به ئه‌ندازه‌ی هێزی کوردی له ڕاگرتن و تێکشاندنی داعش دا کاریگه‌ر نه‌بوون. به‌و هۆیه‌وه هه‌م له باشووری کوردستان و هه‌م له ڕؤژئاوای کوردستان، کورد توانیویه‌تی میداڵی قاره‌مانی شه‌ڕی دژی تیڕۆڕ به ده‌ست بێنێ و له ڕادده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا سه‌رنجێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ هێنانه به‌رباسی مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆی ئاماده بکا.
* هەڵومەرجی ئێستای کوردستان چوون هەلدەسەنگینی؟
هه‌ل و مه‌رجی کوردستان به شیوه‌یه‌کی گشتی زۆر له قۆناغه‌کانی ڕابردوو له‌بارتره. ئێستا له دنیا دا وه‌ک لێقه‌وماو و قوربانی چاو له کورد و کوردستانیان ناکرێ، به‌ڵکوو له ڕاستی دا دنیا بۆ جارێکی دیکه‌و له که‌ش و هه‌وایه‌کی دیکه‌دا کوردی که‌شف کردوه‌ته‌وه. له نه‌زه‌ر خه‌ڵکی دنیاوه کورد گه‌لێکی گه‌وره‌ی ئاشتیخواز و به‌هێزه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا که ده‌توانێ فاکته‌رێکی به‌هیزی سه‌بات، پێکه‌وه ژیان و گه‌شه‌کردنی دیموکراسی بێ له ناوچه‌که‌دا. هه‌ربۆیه‌ش به باوه‌ڕی من زه‌مینه زۆر ئاماده‌یه که کورد لانی که‌م له دوو به‌شی باشور و رۆژئاوادا به مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆی بگا. جا ئه‌وه کورد بۆخۆیه‌تی که چه‌نده به لێبڕاویه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و بێ ترس دێته مه‌یدان و له‌و ده‌رفه‌ته زێڕینه که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که کورد بۆخۆی یه‌کگرتوو نییه و نرخی خۆشی نازانێ. جێگای داخی زۆرتریش ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌یه‌ک له‌کورد پێگه‌یووه و هاتووه‌ته نێو مه‌یدانی سیاسیه‌وه که سیاسه‌ت زۆرتر وه‌ک بازرگانی بۆ خۆشگوزه‌رانی چاو لێده‌کا تا ئامڕازێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی. سه‌یره‌که له‌وه دایه که هه‌رچه‌ند زه‌مینه بۆ به‌ده‌ستهێانی مافی نه‌ته‌وه‌یی له‌بارتر ده‌بێ، سیاسیه کورده‌کان زۆرتر له ویستی نه‌ته‌وه‌یی دوور ده‌که‌ونه‌وه. ئێستا هه‌ل و مه‌رجێک هاتووه‌ته پێشێ که ده‌بوو حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی به که‌متر له مافی دیاریکردنی چاره‌نوس ڕازی نه‌بن و له نێو خه‌ڵکی کوردستان دا کار بکه‌ن بۆ به جه‌ماوه‌ری کردنی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ئاستی داخوازیه‌کان له لایه‌ن هێندێک حیزب و که‌سایه‌تی سیاسیه‌وه تا ڕادده‌یه‌ک دابه‌زیووه که وێناچێ ئامانج مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌یی بێ.
٢- باکوور و رۆژئاوایی کوردستان؟
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به ڕۆژئاوای کوردستانه‌وه هه‌بێ، هه‌نگاوێکی زۆر خێرای ناوه به‌ره‌و دروستکردنی هێزی نه‌ته‌وه‌یی و ئازایه‌تی خۆی له مه‌یدانی شه‌ڕ دا سه‌لماندوه. له تاقیکردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا دا خاڵی به‌هێز زۆرن که ده‌کرێ ته‌نانه‌ت له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش دا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ. بۆ وێنه ڕۆڵی ژنان له مه‌یدانی سیاسه‌ت و به‌رگری دا، سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌کردن و نواندنی قاره‌مانه‌تیه‌کی بێ وێنه له شه‌ڕی نێوشار دا وه‌ک له کۆبانێ ڕووی دا و نه‌زم و دیسیپلینێک که به ماوه‌یه‌کی کورت توانی به ده‌ستی بێنێ و خۆی له ڕێکخراوێکی سیاسی دا ڕێکخا. جگه له‌وه‌ش ڕێکخستنی ئیداری به‌رفره‌وان و وه‌ده‌ستگرتنی کار‌و باری به‌ڕیوه‌به‌ری له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دا و وه‌ڕێخستنی سیستمی خوێندن، ته‌نانه‌ت به زمانی کوردیش. هه‌ر وه‌ها جم و جوڵێکی دیپڵۆماسی باش که تێیدا به باشی له توانا سه‌ربازیه‌کان که‌ڵک وه‌رگیراو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان که ئه‌مریکا بێ به‌سترا. له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌داخه‌وه هێندیک خاڵی نه‌رێنی له شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ جیابیران و حیزب و ڕێکخراوی دیکه دا به‌رچاو ده‌که‌وێ. به‌داخه‌وه تا ئێستاش مه‌جال به حیزب و ڕێکخراوه جیا بیره‌کان نه‌دراوه له دروستکردن و به‌ڕیوه‌بردنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نی، ئیداری و سه‌ربازیه‌کان دا به‌شداری بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ڕێگریشیان لێ کراوه. هه‌وڵ نه‌دراوه بۆ دروستکردنی یه‌کیه‌تی له نێو ڕیزه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و به‌شه له کوردستان ئیستاش کاتی له‌به‌ر ده‌ست دایه و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕه‌خساوه که زه‌مینه‌یه‌کی باش بۆ به‌ده‌ستهێنانی و ئیداره‌کردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس پێک بێنێ. له باکوری کوردستانیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ل و مه‌رجی دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕ و له باربرانی وت و وێژه‌کانی ئاشتی به قۆناغێکی دژوار‌دا تێپه‌ڕ ده‌کا، به‌ڵام کورد ئامڕازی خه‌بات و تێکۆشانی زۆر کاریگه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که هه‌ل و مه‌رجه‌که دژوارتر بووه له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵام چالاکی کورده‌کان به‌رده‌وامه و هه‌م خه‌باتی شار و هه‌م خه‌باتی شاخ به گوڕ و تینه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. زیندان، شه‌قام، گونده‌کان، شاخه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موویان گۆڕه‌پانی خه‌باتن و گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌و خه‌باته فره‌ڕه‌هه‌نده ڕۆژێک له ڕۆژان به ئه‌نجامی خۆی ده‌گات و باکووری کوردستان سه‌روه‌ری خۆی به‌ده‌ست دێنێ. دیاره پێویسته که ئیشاڕه‌یه‌کیش به‌وه بکه‌ین، که به‌ستراوه‌یی وڵاتی تورکیه به دنیای ئازاده‌وه، تا ڕادده‌یه‌ک پێشگری له‌وه کردوه که ده‌وڵه‌تی تورکیه به گشتی و ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان به تایبه‌تی بتوانن به که‌یفی خۆیان ئه‌سپی سه‌رکوت تاوده‌ن.
٣- باشووری کوردستان و ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی؟
له باشووری کوردستان سه‌ڕه‌ڕای گرفتی ئابووری، شه‌ڕی داعش، ناکۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و گه‌نده‌ڵی ئیداری، به‌خۆشیه‌وه زۆر هه‌نگاوی گه‌وره‌ش هاویژراوه بۆ دانانی بناغه‌کانی ده‌وڵه‌تی کوردی. ئێستا کوردستان بۆخۆی نه‌وت ده‌ردێنێ و لوله‌ی هه‌نارده‌کردنی گه‌یاندوه‌ته به‌نده‌ری جیهان. خاوه‌نی هێزێکی نیزامی ڕێک و پێکه و هه‌رچه‌ند دوو فه‌رمانده‌یی له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌ردووک هێزه‌که تابعی یه‌ک وه‌زاره‌ته و هه‌ردووک هێزه‌که‌ش خاوه‌نی کادری نیزامی پیویست، چه‌ک و چۆڵی باش و ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی باشه. جگه له‌وه‌ش ئه‌و هێزه که پێکهاتووه له هێزی پێشمه‌رگه، له‌باری ئیده‌ئۆلۆژیه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه و ئاماده‌یه به گیان سنوره‌کانی کوردستان بپارێزێ، چونکه هه‌ر به خوێنی خۆشی نیزیک به ته‌واوی ناوچه کانی باشوری کوردستانی ئازاد کردوه و ده‌ی پارێزێ. پێشمه‌رگه سه‌ره‌ڕای ناکۆکیه سیاسیه‌کان وه‌ک پۆڵا له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له کوردستان دا ڕاوه‌ستاوه. جگه له‌وه‌ش پێشمه‌رکه وه‌ک هیزێکی پارێزه‌ری ئاشتی، پێکه‌وه ژیان و مرۆڤدۆست له جیهان دا ناسراوه و له شه‌ڕی دژه تیڕۆڕ دا پله‌ی یه‌که‌می قاره‌مانیه‌تی به‌ده‌ست هێناوه. ئێستا له لایه‌ن زووربه‌ی و‌ڵاتانی جیهانه‌وه ناسراوه و یارمه‌تی ده‌کرێ. له باشووری کوردستان دا حکومه‌تی خۆجێیی ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه دامه‌زراوه و خاوه‌نی کابینه‌ی خۆی و پاڕله‌مانه و ئه‌زمونی به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌ده‌ست هێناوه. هه‌روه‌ها کونسولگه‌ری زۆربه‌ی وڵاته گرنگه‌کانی جیهان له هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زراون و ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم کاری دیپڵۆماسی ده‌که‌ن و قه‌راردادی درێژ خایه‌نی ئابووری له گه‌ڵ ده‌به‌ستن. به پۆڵ لاوانی کورد ده‌نێردرێنه ده‌ره‌وه بۆ به‌رنامه‌ی توانا سازی و له کوردستانیش ده‌یان زانکۆ داندراون که پسپۆڕه‌کانی و‌ڵاتانی ده‌ره‌وه و کوردستانی خه‌ریکن بناغه‌ی سیستمێکی زانیاری باش داده‌مه‌زرێنن. جگه‌له‌وه حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ئێستا وه‌ک ده‌وڵه‌تێک له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه. سه‌رۆک، سه‌رۆک وه‌زیرانی و وه‌زیره‌کانی و ئه‌ندام پاڕله‌مانه‌کانی له دنیای ده‌ره‌وه دا به ڕه‌سمی وه‌رده‌گیرێن و بانگ ده‌کرێن بۆ کۆنفڕانس و کۆنگره نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. له ڕاستی دا ده‌وڵه‌تی کوردی له‌و به‌شه‌ی کوردستان دا ته‌نیا ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ماوه، ده‌نا دروست بووه.
دیاره ڕیفڕاندۆمیش که به‌ڕیوه بچێ و کوردستانیان به هه‌موو جیاوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی، دینی و مه‌زهه‌بیه‌وه به‌شداری تیدا بکه‌ن و به‌ڵێی بۆ بڵێن، ئیدی مانداتی نیشتمانیش وه‌رده‌گرێ و وه‌ڵاتان به‌هانه‌یه‌کیان نامێنێ که قه‌بوڵی نه‌که‌ن. به باوه‌ڕی من کوردستانیان له‌و به‌شه دا به هیچ شێوه‌یه‌ک و له ژێر هیچ فشارێک دا نابێ پاشەکشە له ڕیفڕاندۆم بکه‌ن و پێویسته له وه‌ختی دیاریکراو دا به‌ڕێوه‌ی به‌رن. باشووری کوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌به‌ر ده‌مه و نابێ له قیس خۆی بدا. ئه‌وانه‌ی به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر موخالیفی به‌ڕێوره‌چونی ڕیفڕاندۆمن، یا هیچ له هه‌ل و مه‌رجه‌که حاڵی نین، یا به ڕاستی دژی سه‌ربه‌خۆیی و مافی دیاریکردنی چاره‌نوسن بۆ ئه‌و گه‌له که سه‌دان هه‌زار قوربانی بۆ ئه‌و مافه داوه. ئه‌گه‌ر ڕیفڕاندۆم دوا بخرێ خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه که دوژمنانی کورد له‌و هه‌له که‌ڵک وه‌رگرن ده‌یان پیلانی ئه‌وتۆ ڕێکخه‌ن که هیچکاتێک ده‌رفه‌تی ڕیفڕاندۆم پێک نه‌یه‌ته‌وه. جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش ته‌واو بێ و حکومه‌تی عێڕاق به‌هێز بێته‌وه، هیچ دوور نییه جارێکی دیکه هێرش بکاته‌وه سه‌ر کوردستان و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌شه له به‌ینی به‌رێ و دیسان کوردستان ببێته‌وه زیندانێکی گه‌وره بۆ کورد. کاراکردنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و ده‌نگدانی به ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، ئاسۆی داهاتوی باشووری کوردستانی ڕووناکتر کردوه و ده‌بێ هیوا بخوازین که له کۆتایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش بێته پاڵ پڕۆژه‌که‌و به‌شداری بکا له کاراتر کردنه‌وه‌ی پاڕله‌مان و تیپه‌ڕکردنی پڕۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی.
* وەک کەسایەتی سیاسی بە ئەزموون و دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان دید و بۆچوون و هەڵسەنگاندنت لەسەر ئەم خالانەی خوارەوە چێیە:
١- شۆڕشی گەلانی ئێران و کورد
شۆڕشی گه‌لانی ئێران ته‌نیا تا قۆناغی ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی ده‌کرێ بڵێین شۆڕش بوو و هی گه‌لانی ئێرانیش بوو. هه‌ر زۆر زوو له لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیراو به لاڕێ دا براو کرا به ئامڕازی دامه‌زراندنی ڕژیمێک که خه‌ڵک خۆزگه بۆ زه‌مانی شا بخوازن، به هه‌موو خراپه‌و جینایه‌ته‌کانیشیه‌وه. کوردیش هه‌رچه‌ند یه‌کێک له هیزه سه‌ره‌کیه‌کانی شۆڕشی دژی ڕژیمی پاشایه‌تی بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێی بڕا ماڵوێرانی و قوربانی دانی زۆرتر بوو. دیاره کورد یه‌ک شانازی گه‌وره‌ی میژوویی به‌ده‌ستهێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی مه‌زهه‌بی کۆنه‌په‌رست بوو و ده‌کرێ بڵێین ته‌نیا نه‌ته‌وه بوو له ئێران دا که ده‌نگی به دامه‌زراندنی ئه‌و سیستمه دژی گه‌لیه نه‌دا.
به‌دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌سه‌ر ڕژیمی دیکتاتۆر و کۆنه په‌رستی پاشایه‌تی دا کورد زۆر ئازایانه هاته گؤڕه‌پانی خه‌بات و له ماوه‌یه‌کی کورد دا به‌شێکی به‌رفره‌وان له خاکی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستانی ئازاد کرد. ئه‌وه‌ی جێگای ڕه‌خنه‌یه له حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی نیزیک به شه‌ش ساڵدا که زووربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستانیان به ده‌سه‌ته‌وه بوو بناغه‌ی حکومه‌تێکی خۆجێی و نه‌ته‌وه‌ییان دانه‌مه‌زراند و هه‌وڵیان نه‌دا بۆ دامه‌زراوه‌ی، فه‌رهه‌نگی، ئیداری، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان. ئه‌وه‌ی کرا ته‌نیا کردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتانخانه‌ی سه‌ره‌تایی و هه‌لبژاردنی شوڕاکانی شار و دێ بوو ، که ئه‌ویش ڕه‌قابه‌تێکی زۆر ناسالمی حیزبی تێدا بوو.
٢- نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ئێران و کورد
نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران به داخه‌وه هه‌مویان له یه‌ک ئاستی گه‌شه‌کردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی دانین. گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی ئێران که ئازه‌ریه‌کان بێ، زۆرتر گرنگی ده‌دا به باری ئابووری و مه‌زهه‌بی هه‌تا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئازریه‌کان چ له ڕژیمی پاشایه‌تی دا و چ له ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دا زۆرتر هه‌وڵیان داوه خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بگونجینن، تێیدا به‌شداربن و ئیمتیازی سیاسی و ئابووری به‌ده‌ست بێنن. ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه ده‌سه‌ڵاته‌ش دا که به‌ده‌ستیان هێناوه خۆیان به مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و کولتوریه‌کانی خۆیانه‌وه ماندوو نه‌کردوه‌و زۆرتر به ده‌سه‌ڵات و ئابوریه‌وه نوساون. ئه‌وه به‌داخه‌وه یه‌کێک له گرفته‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانه له ئێران. بلوچه‌کان تا ڕادده‌یه‌ک ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه، که ئه‌ویش به‌داخه‌وه زۆرتر هێژه‌مۆنی مه‌زهه‌بی به‌سه‌ردا زاڵه تا نه‌ته‌وه‌یی. عه‌ره‌به‌کان له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا ده‌نگیان هه‌ڵبڕیووه که ئه‌ویش جارێ زۆر جه‌ماوه‌ری نه‌بووه و له چوارچێوه‌ی ڕووناکبیران دا ماوه‌ته‌وه. تورکمه‌نه‌کان که هیچ ده‌نگیان نایه‌و تا ئێستا جوڵانه‌وه‌یه‌کی جیددی تێدا به‌دی ناکرێ. ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی کورده که به گه‌شه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌یشتووه‌و له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی دا قوربانیه‌کی زۆری داوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و مه‌یدانه‌دا به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران به ڕادده‌ی کورده‌کان له مه‌یدان بان، گومانم له‌وده دا نییه که ئێران له مێژ بوو حکومه‌تێکی فیدڕاڵی پێشکه‌وتوی ئه‌وتۆی لێ داده‌مه‌زرا که ده‌کرا وه‌ک ئولگو بۆ وڵاته فره‌نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی دنیا چاوی لێ کرابایه.
٣- وه‌زعی ئێستای ئێران به گشتی داهاتووی كۆماری ئیسلامی ئێران ؟
ئه‌گه‌ر بمان هه‌وێ ئه‌م پرسیاره به تێر و ته‌سه‌لی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، پێویسته له کتیبێکی چه‌ند به‌رگی دا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دوور و درێژ بکه‌ین. به‌ڵام زۆر به‌کورتی ده‌توانم بڵێم که ئێرانی ئێستا له ژێر ته‌وژمی دوو هێزی سه‌ره‌کی دا به دایم ئێسقانه‌کانی تێک ده‌خرمێن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئیمکاناتێکی مرۆیی و ئابوری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، له کاروانی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتن به‌جێ ده‌مێنێ. هێزی یه‌که‌م حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیه که هه‌رچه‌ند نه‌یتوانیوه به‌و جۆره‌ی که ده‌یهه‌وێ گه‌لانی ئێران بخاته ژێر هێژه‌مۆنی بۆچوونی خۆیه‌وه، به‌ڵام چه‌ندین دام و ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ری دامه‌زراندوه که ڕۆژانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که نه‌یه‌ڵن جامی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له‌سه‌ریه‌وه بڕژێ و دام و ده‌زگا ئه‌هریمه‌نیه‌که‌ی تێکه‌وه پێچێ. جگه له‌وه ڕژیم چه‌ندین دامه‌زراوه و بنیاتی لشکری و جاسوسی و میلیشیایی له و‌ڵاتانی ده‌ورو به‌ری ده‌مه‌زراندوه‌و هه‌ر له عێڕاقه‌وه تا یه‌مه‌ن به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ده‌ستتێوه‌ردان ده‌کا، یا شه‌ڕی نیابه‌تی وه‌ڕێ ده‌خا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ژیله‌مۆی ڕق و توڕه‌یی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی خۆی نه‌گه‌شێته‌وه و نائارامی نه‌گاته ده‌روازه‌کانی خۆی. بۆ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌کی زۆر ده‌ستبڵاو ئیمکاناتی ماددی و هێزی ئینسانی ئێران له وڵاته‌کانی ده‌ور و به‌ردا به فێڕۆ ده‌دا. هێزی دووه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران و چینی مامناوه‌ندی و ڕووناکبیریی ئێرانه که هه‌رچه‌ند ستڕاتیژیه‌کی یه‌کگرتوو نه‌خشه ڕێگایه‌کی چاره‌نووس سازی نییه، به‌ڵام ڕۆژانه به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای ئه‌هریمه‌نی کۆماری ئیسلامی ده‌رگیره. گرفتی هێزه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه که یه‌کگرتوو نین، به‌رنامه‌ی درێژ خایه‌ن و لێبڕاو و یه‌کلا که‌ره‌وه‌یان نییه. زۆرجار به ئاڵ و گۆڕی زۆر بچوک دڵخۆش ده‌که‌ن و به‌شێکی به‌رچاویان ساویلکانه پێیان وایه ده‌کرێ له ڕێگای ڕیفۆڕمه‌وه کۆماری ئیسلامی بگۆڕی. ئه‌و بۆچوونه زۆرجار هێز و پتانسێلی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به خۆڕایی مه‌سره‌ف ده‌کا و کاتێک هیچ به‌رهه‌مێکی لێ ناکه‌وێته‌وه ده‌بێته هۆی نائومێدی و دڵساردی خه‌ڵک و ڕژیم له‌و وه‌زعه که‌ڵکی زۆر وه‌رده‌گرێ. دیاره به‌شێکیش له‌و به ناو ئۆپۆزیسیۆنه هیج کاریکی نییه جگه له درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی، ئه‌وه له باری سیاسیه‌وه. له باری کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی ئابوریشه‌وه که وه‌زعێکی زۆر شپرزه‌ی هه‌یه. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که ئیشاره به وه بکه‌ین که زۆرترین ژماره‌ی گیرۆده به مادده‌ی هۆشبه‌ری هه‌یه له دنیادا، فه‌حشا ته‌نانه‌ت به ناوی مه‌زهه‌به‌وه ده‌کرێ و گه‌یوه‌ته سیننی ژێر 16 ساڵ، ڕادده‌ی بێ‌کاری له 30% زیاتره که ڕیکۆرد شکێنه له دنیا دا و ته‌نانه‌ت له نێو لاوانی ده‌رسخوێندوو و پسپۆڕیش دا له سه‌روی 20% ه وه‌یه، زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌ر و موهاجیری هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه، دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌تا ژێر به‌رماڵه‌که‌ی ڕێبه‌ر چووه و له ژماره‌ی میلیاردی که‌متر هه‌ر به دزیش حیساب ناکرێ.
٤- ئیداره‌ی سیاسیی ئێران لە داهاتوو ؟
ئه‌و چوارچێوه سیاسیه‌ی که پێی ده‌گوترێ ئێران، نیزیکه‌ی 100 ساڵ ده‌بێ کاری بۆ ده‌کرێ که ببێته ده‌وله‌ت -نه‌ته‌وه هه‌ر به‌ناوی ئێران. ئه‌وه له کاتێک دایه که پێکهاته‌ی ئێران یه‌ک نه‌ته‌وه نییه و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش به ناوی ئێرانی بوونی نییه. ئه‌و پڕۆسه‌یه که تا ئێستا به درێژایی هه‌موو ئه‌و ساڵانه سه‌رمایه‌ی ئینسانی و ماددی گه‌لانی نێو ئێرانی به فێڕۆ داوه، سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. چونکه نه‌یتوانیوه گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ئیران بتوێنێته‌وه‌و له هه‌ویره‌که‌یان و نه‌ته‌وه‌ی بالاده‌ست، نه‌ته‌وه‌یه‌ک دروست بکا به ناوی ئێرانی. له ڕاستی دا ئه‌و پڕۆژه‌یه که‌لێنی گه‌وره‌تریشی خستووه‌ته ناو گه‌لانی ئێران به جۆرێک که به‌شێکی زۆر له دانیشتوانی ئێران هیچ هه‌ستێکیان نیسبه‌ت به ئێرانی بوون نییه. که‌وابوو داهاتووی ئێران له دوو سه‌ناریۆ زیاتر هه‌ڵناگرێ. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا دان به فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران دا بنێ و به هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان ئێرانێکی فیدڕاڵی دێموکڕاتیک دابمه‌زرێنن که له سه‌ر بناغه‌ی پێکهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و جوغرافیاکه‌یان به شێوه‌یه‌کی شه‌ڕاکه‌تی که هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان تێیدا شه‌ریک و یه‌کسان بن له ناوه‌ند و له ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆشیان دا سه‌ربه‌خۆ بن. دووه‌م ئه‌وه‌ی که ئێرانێک به شکڵ و قه‌واره‌ی ئێستا نامێنێ و به هه‌ر ماوه‌یه‌ک به‌شێکی لێ ده‌بێته‌وه. حاڵه‌تیکیش ئه‌وه‌یه که هه‌روه‌ک خۆی بمێنێته‌وه و هه‌تا بێ زۆرتر له زه‌لکاوی قه‌یران و دووبه‌ره‌کی نێوخۆیی ڕۆ بچێ، که ئه‌وه سه‌ناریۆی داهاتوو نییه، به‌ڵکوو بێ داهاتویه و رۆژێک له ڕۆژان هه‌ر کۆتایی دێ.
٥- دروشمی روخانی ریژیم
دروشمی ڕووخان خودی ڕژیم له مستی ئۆپۆزیسیۆنی ناوه. ڕژیم هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌ی نه‌هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که دژی سیاسه‌ته‌کانی بن. دروشمی ڕووخان کاتێک ده‌کرێ وه‌لا بنرێ که ده‌سه‌ڵات ئاماده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان ووت و وێژ بکا. باشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی ئه‌وه بێ که هه‌رچی غه‌یری خۆیه‌تی له‌ناوی به‌رێ و ته‌نانه‌ت ڕوحم به خودیه‌کانی ڕه‌خنه‌گریش نه‌کا، چ ڕێگایه‌ک بۆ ئۆپۆزیسیۆن ده‌مینێته‌وه؟ دیاره وه‌ختێک دێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردستان و به گشتی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه بنده‌دسته‌کان مه‌سه‌له‌که ته‌نیا به ڕووخانی ڕژیم کۆتایی نایه. یا باشتره بڵێم ئامانجی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه نییه که له ناوه‌ندی ئێران ده‌سه‌ڵات بگۆڕین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ناوه‌ند ڕژیمیک بێته سه‌رکار که زۆر دێموکڕات و خه‌ڵکیتریش بێ له کۆماری ئیسلامی به‌ڵام فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران قه‌بوڵ نه‌کا و له بواری مافی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌ر قاوانه کۆنه‌که لێ بداته‌وه به حاڵی ئێمه هیچ فەڕق ناکا. بۆیه ئێمه ده‌بێ تواناکانی خۆمان زۆرتر ته‌رخان بکه‌ین بۆ ڕێکخستنی نیوماڵی خۆمان، به‌هێزکردنی خۆمان له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، پێشمه‌رگایه‌تی و دیپڵۆماسیه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین خه‌باته‌که‌مان له ڕۆژهه‌تی کوردستان به جه‌ماوه‌ری بکه‌ین و له راستی دا به هه‌موو پانتایی کوردستان نه‌ته‌وه‌سازی بکه‌ین. ئه‌گه‌ر هێزبین هه‌ر ڕژیمێک له تاران له‌سه‌ر کار بێ مه‌جبوره حیسابمان بۆ بکا، ئه‌گه‌ر ئاوا پرش و بڵاو و بێ هێزیش بین، دیموکڕاتترین ڕژیمیش بێته سه‌رکار وه‌ک نه‌ته‌وه حیسابمان بۆ ناکا.
٦- به‌ره‌ى کوردستانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
به‌ره‌ی کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵات زۆر پێویسته و هه‌مووانیش ئه‌وه ده‌زانن. هیچ حیزبێکیش ناڵێ دژی پێکهێنانی به‌ره‌م. به‌ڵام ئه‌وه به‌س نییه بۆ پێکهێنانی به‌ره. ده‌بێ حیزبه‌کان کار بکه‌ن بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌ی که له‌سه‌ر ڕێگای دروستکردنی به‌ره‌ن. که‌دیاره هه‌ر بۆخۆیان ئه‌و کۆسپانه‌یان دروست کردوه. له جیاتی ئه‌وه‌ی دروشمی زه‌ڕقی و به‌ڕقی بده‌ن که گۆیا لایه‌نگری به‌ره‌ن و گه‌ڵاڵه و پڕۆژان پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ پێکهێنانی به‌ره‌و کۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام پێک بێنن، با بێن له خۆیانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن و ئه‌و سیاسه‌تانه بگۆڕن که ده‌بنه کۆسپ له به‌رده‌م پیکهێنانی به‌ره. بۆ وێنه ئه‌تۆ ناتوانی ئیددیعا بکه‌ی که لایه‌نگری پێکهێنانی به‌ره‌ی، به‌ڵام ئینکاری بوونی حیزبێک بکه‌ی که ئه‌گه‌ر له خۆت به هیزتر و به نفوز تر نه‌بێ له نێو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات دا، لانی که‌م وه‌ک تۆ بێته‌وه. ناکرێ موافیقی پێکهێنانی به‌ره‌بی به‌ڵام پیتوابێ که هه‌موو حیزبه‌کان ده‌بێ وه‌ک تۆ بیر بکه‌نه‌وه‌و وه‌ک تۆ سیاسه‌ت بکه‌ن. ناکرێ له لایه‌ک به‌ره‌ت بوێ و له لایه‌کی دیکه‌وه پاوانخواز بی. که‌وابوو ڕێگای پێکهێنانی به‌ره ئه‌وه‌یه که له پێش حیزبه‌کان خۆیان بگۆڕن و ئه‌و حیزبانه‌ی ناکۆکیان له نێودایه جا به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه بوبێ، یه‌ک به یه‌ک ئه‌و ناکۆکیانه وه‌لا نێن و یه‌کتر قه‌بوڵ بکه‌ن. پاشان به‌دوای خاڵی هاوبه‌ش دا بگه‌ڕێن بۆ ڕێککه‌وتن، نه‌ک خاڵی لێک جیاواز بکه‌نه به‌هانه بۆ دوور که‌وتنه‌وه له یه‌کتر. ئه‌وکات ئاماده بن که شه‌ریکایه‌تی بکه‌ن له گه‌ڵ یه‌کتر و پێکه‌وه چه‌رخی خه‌بات له ڕۆژهه‌ڵات بسوڕێنن و له‌سه‌ریه‌کتر موزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌که‌ن و هه‌موو شتێکیان بۆ حیزبی خۆیان نه‌وێ، به‌ڵکوو قازانجی ڕۆژهه‌ڵات بخه‌نه سه‌روی قازانجی حیزبی و گروهی خۆیان. به‌داخه‌وه له حاڵی حازردا ئه‌وه له حیزبه‌کان به‌دی ناکرێ. ته‌نانه‌ت له نێو ته‌شکیلاتی حیزبه‌کان خۆشیان دا یه‌کگرتوویی ته‌واو نییه و ئێلیته و ده‌سته‌ی جیاواز هه‌یه. ئه‌گه‌ر زۆر پڕاکتیکی باسی بکه‌م، بۆ پیکهێنانی به‌ره پیویسته له پێش دا دێموکڕاته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان له نێو خۆیان دا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی وه‌لانێن و یا یه‌کبگرنه‌وه و ببنه‌وه یه‌ک حیزب، یا یه‌کتر قه‌بووڵ که‌ن. پاشان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه حیزبه که تا ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێ له ڕۆژهه‌ڵات پایه‌گایان هه‌یه، له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ڕێک که‌ون. دوایی حیزبه‌کانی دیکه‌ش بخوێننه‌وه و بیانکه‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش، ئه‌وکاته به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست ده‌بێ.
٧- پێشمەرگە و خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان
پێشمه‌رگه سه‌ره‌کیترین و پێویستترین به‌شی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌وه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به خه‌باتی چه‌کداریه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان دوو ده‌ستیش کوردستانت ته‌حویل ده‌ن، یا به خه‌باتی سه‌رشه‌قام کوردستان ئازادیش بکرێ، یا له ئه‌نجامی ئاڵ و گۆڕێک دا هه‌موو هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان له کوردستان وه‌ده‌رکه‌ون، یا حکومه‌تێکی دێموکرات له ناوه‌ند بێته سه‌رکار و کورد به هه‌موو مافه‌کانیشی بگا، پێشمه‌رگه هه‌ر پیوسته و به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه و هێزی نیزامی به‌هێز نه ده‌توانی مافه‌کانت به‌ده‌ست بینی و نه ده‌توانی بیانپاریزی. خه‌باتی چه‌کداری ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێ که به هێزی چه‌ک کوردستان ڕزگار بکه‌ی، ڕه‌نگه زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌گونجێ. ئه‌وه‌ی کوردیش له جوڵانه‌وه‌کانی دا کوردویه‌تی زۆرتر به‌کار هێنانی پێشمه‌رگه بووه بۆ به‌رگری له به‌رامبه‌ر هێزی دوژمن دا‌و پاراستنی خۆی. کورد داوای مافه‌کانی خۆی کردوه به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، بەڵام داگیرکه‌رانی کوردستان له جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه به ویسته ڕه‌واکانی، هێرشیان کردوه‌ته سه‌ر و کوشتاری به‌کۆمه‌ڵیان لێ کردوه و ڕێبه‌رانیان تیڕۆڕ کردوه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌دا بووه که کورد ده‌ستی بۆ چه‌ک بردوه و به‌رگری له نیشتمان و له‌خۆی کردوه. بۆیه له خه‌باتی گه‌لی کورد دا نه‌بوونی پێشمه‌رگه به واتای ته‌سلیم و له ناو چوونه.
٨- بایكۆتی هەڵبژاردنەکان لە ئێران؟
بایکۆتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر ببێته نه‌ریتێکی نه‌گۆڕ و هه‌موو جارێ تاریخی هه‌مان به‌یانیه‌ی بایکۆت بگۆڕدرێ و دیسان هه‌مان هه‌ڵوێست دووباره بکریته‌وه به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی تازه بۆ هه‌ڵبژاردن شتێکی خراپه و هیچ شوێنکارێکیشی نابێ. هه‌ڵبژاردنه‌کان پیویسته له کات و که‌ش و هه‌وای خۆیان دا هه‌ڵسه‌نگێنرێن و به پێی گرنگی و ده‌خاله‌تی خه‌ڵک تێ‌یان دا هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر بگیرێ. بۆ وێنه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆمار له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و شوڕاکان جیاوازی هه‌یه. هه‌روه‌ک هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسیش له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنی شوڕاکان جیاوازی زۆره. هه‌م بایکۆتی ڕۆتینی خراپه و هه‌م به‌شداریکردن یا بایکۆت نه‌کردنی ڕۆتینی خراپه. به باوه‌ڕی من هه‌موو جارێ پێش هه‌ڵبژاردن پێویسته زانیاری باش له نێوخۆی وڵات کۆبکرێته‌وه، له گه‌ڵ چالاکانی نێوخۆ په‌یوه‌ندی بگیرێ، هه‌ڵوێست و دروشمه‌کانی کاندیده‌کان هه‌ڵسه‌نگێنرێن و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ به چالش کێشانی ڕژیم له هه‌ڵبژاردن دا هه‌بێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیڕێ، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ باسکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌بێ به‌کار بهێنرێ و ئه‌گه‌ر ئیمکانی گه‌وره کردنه‌وه‌ی درزی دوو به‌ره‌کی له نێو رژیم دا هه‌بێ کاری بۆ بکرێ و هه‌ڵسه‌نگاندنی باش بکرێ و زیان و قازانجی بایکۆت کردن، یا نه‌کردن لێک بدریته‌وه جا بڕیار بدرێ، به بایکۆت کردن، یا نه‌کردن. دیاره بایکۆت نه‌کردنیش بۆ حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مانای به‌شداریکردن نییه. چونکه له هه‌ر حاڵ دا ئه‌و حیزبانه ڕێگایان پێنادرێ و بۆیان ناکرێ به‌شداری بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵکی نێوخۆ هه‌بێ که له هه‌ڵبژاردن دا شتێک به‌ده‌ست بێنن، بۆ وێنه پاشه‌کشه‌یه‌کی ڕژیم و کرانه‌وه‌یه‌ک، یا هێنانه به‌رباسی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، ده‌بێ خه‌ڵک سه‌ر پشک بکرێ که ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌کار بێنن، یا ڕەتی بکه‌نه‌وه. به‌کورتی سیاسه‌ت نابێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و به ناو هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ئێران ده‌کرێن، نه‌گۆڕ بێ.
٩- وتووێژ و دانوستاندن؟
ڕێگای چاره‌سه‌ری هه‌ر کێشه‌یه‌ک له به‌ینی دوو لایه‌ن دا ته‌نیا وتوو وێژه. دیاره به‌ومه‌رجه که وتووێژێکی ڕاستی به نیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که له ئارادابێ. کێشەی زۆر گه‌وره‌ش بێگۆمان هه‌ر له نێو دوو لایه‌نی نه‌یاری یه‌کتر دا ده‌بێ و هه‌ر ده‌بێ له‌گه‌ڵ نه‌یار دابنیشی و کێشه‌کانت چاره‌سه‌ر بکه‌ی. به‌ڵام ده‌بێ هه‌ردووک لایه‌ن به نیه‌تی خێره‌وه ئاماده‌یی ده‌ربڕن بۆ وتووێژ نه‌ک لایه‌نێک بۆ پیلانگێڕی و ته‌رحی تیڕۆڕ که‌ڵک له ڕێگای وتووێژ وه‌رگرێ، لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ش وه‌ک مه‌ڕی قوربانی بێ ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مانه‌تێکی هه‌بێ و بێ ئه‌وه‌ی باری ئه‌منیه‌تی و نێو بژیوانێکی باوه‌ڕپێکراو له به‌ین دابێ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نیشان دا لایه‌نگری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه، بڕوا و خۆی بکاته قوربانی ئاشتی و دواتر مه‌زلوم نمایی پێوه بکا. تا ئێستا له ئێران دا به‌داخه‌وه چ له گه‌ڵ کورد و چ له گه‌ڵ هیزی دیکه هیچ وتوویژێک به نیازی چاره‌سه‌ری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه نه‌کراوه. ئه‌گه‌ر ته‌نیا چاو له ڕه‌فتاری حکومه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ین له به‌رامبه‌ر کورد دا، چه‌ندین نمونه‌ی خائینانه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دان له هێنانه به‌رباسی وتووێژ. قه‌ده‌مخێر به بیانوی وتووێژ له دا‌و خراو تیڕۆڕ کرا. سمایل ئاغای سمکۆ بۆ وتووێژ باگ کرا و دیسان تیڕۆڕ کراو. به‌ڵێن وته‌ی نه‌رم و نیان بۆ پێشه‌وا نێردران و کاتێک ده‌ستیان پێ ڕاگه‌یی له سێداره‌یان دا، دوای شه‌ڕی سێ مانگه له لایه‌ن خودی خومه‌ینیه‌وه داوای وتووێژ کرا، که‌چی ده‌رکه‌وت که ته‌نیا بۆ خۆ به‌هیزکردنه‌وه بووه‌و دوایی هه‌ر له لایه‌ن خودی خومه‌ینیه‌وه ئیعلانی جیهاد له دژی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رچوو و له کۆتایی دا دوکتور قاسملو به ناوی وتووێژ کێشرایه سه‌ر میز و ته‌نانه‌ت له نێوجه‌رگه‌ی دنیای ئازادیش دا تیڕۆڕ کرا. ئه‌وانه هه‌موو وێنه‌ی زۆر ترسناکن له ڕێچکه‌ی وتووێژه‌ی ئێرانیه‌کان و ئینسان زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانێ باوه‌ڕیان پێ بکا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تاقیکردنه‌وه ناخۆشانه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی وتووێژێک له گۆڕێ دابێ، نابێ قه‌ت ڕه‌ت بکرێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ میکانیزمی ئه‌منیه‌تی، یه‌کگرتوویی حیزبه کوردیه‌و ده‌خاله‌تی هه‌مووان تێی دا و به‌شداری لایه‌نێکی موعته‌به‌ری سێهه‌م تێیدا له به‌رچاو بگیرێن.
١٠- خەباتی مەدەنی میكانیزم‌و میتۆده‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی؟
خه‌باتی مه‌ده‌نی له جوڵانه‌وه‌ی هه‌ر گه‌لێک دا یه‌کێک له کۆڵه‌که به‌هێزه‌کانی خه‌باتی فره‌ڕه‌هه‌نده. به‌ڵام خه‌باتی مه‌ده‌نی نابێ ببێته جێگره‌وه‌ی هیچ ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی خه‌بات. بۆ وێنه ناکرێ خه‌باتی سیاسی ئه‌حزاب، دیپڵۆماسی، خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی یا خۆ سازدان و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ته‌عتیل بکرێ که گۆیا خه‌باتی مه‌ده‌نی کاریگه‌رتره و ڕه‌هه‌نده‌کانی دیکه پیویست نین. چونکه خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌ته‌نیا ناتوانێ هه‌موو مافه‌کان به‌ده‌ست بێنێ و ئه‌گه‌ر بشتوانێ هێزی ئه‌وه‌ی نییه که بیانپارێزێ. جگه له‌وه‌ش خه‌باتی مه‌ده‌نی میکلانیزمی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. حیزبێکی چه‌کداری قاچاغ له وڵات ناتوانێ ببێته پێشه‌نگی خه‌باتی مه‌ده‌نی. ئه‌و ده‌توانێ پشتیوانی لێ بکا و هانی بدا، به‌ڵام نابێ هه‌وڵ بدا وه‌ک خه‌باتی خۆی بیناسێنێ و ئه‌ویش بخاته نێو ئه‌و بازنه خه‌ته‌ره‌وه که به چوار ده‌وری خۆی دا کێشراوه. خه‌باتی مه‌ده‌نی پێویسته ڕێکبخرێ له ڕیکخراوی سینفی، هونه‌ری، ژینگه‌یی و کلتوری دا. مۆرکی سیاسی پێوه نه‌بێ و به ئاوری هیچ حیزبێکی سیاسی نه‌سوتێ. که‌سێکی سیاسی تایبه‌ت خۆی لێ نه‌کا به ساحه‌ب و نه به کاریزما و نه به حیزبه‌وه نه‌به‌سترێته‌وه. چونکه ئامڕازی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که ڕژیم له گه‌ڵ هه‌موو پانتایی کۆمه‌ڵگا ته‌ڕه‌ف بکرێ، نه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌ک حیزب، یا یه‌ک ڕێبه‌ر. لادان و سه‌رکوتی یه‌ک حیزب، یا له ناوبردنی یه‌ک ڕێبه‌ر بۆ هه‌ر ڕژیمێکی دیکتاتۆری هاسانه، به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو جه‌ماوه‌ر ته‌ڕه‌ف بێ هیچی پێ ناکرێ. پاشان ده‌توانێ به قانونی خۆی سیاسه‌تێکی دیاریکراو ڕه‌ت بکاته‌وه و سه‌رکوتی بکا، به‌ڵام ناتوانێ به هاسانی پێشی چالاکیه، سینفی، فه‌رهه‌نگی و کلتوریه‌کان بگرێ.
١١- تیرۆریزم بە گشتی و تیرۆزیزمی کۆماری ئیسلامی بە تایبەتی رێبەرانی کورد)؟
تیڕۆڕیزم له لایه‌ن هه‌ر ڕژیم و هه‌ر ڕێکخراو و هه‌ر که‌سێکه‌وه بێ و به هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ مه‌حکومه. یه‌کێک له خاڵه به‌هیزه‌کانی جوڵانه‌وه‌ی کورد به گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی ئه‌وه‌یه که هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار بۆخۆی له رادده‌ی زۆر سه‌ره‌وه دا وه‌ک ڕێبه‌رانی بووه‌ته قوربانیی تیڕۆڕی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵام هه‌رگیز تیڕۆڕی به تیڕۆڕ وه‌ڵام نه‌داوه‌ته‌وه. له سه‌رهه‌ڵدانی به‌ربڵاوی تیڕۆریزمیش دا هه‌ر له دروستبوینی کۆماری ئیسلامیه‌وه و له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا و به‌تایبه‌ت دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش کورد یه‌کێک له قوربانیه‌کانی شه‌ڕی تیڕۆڕ بووه‌و له هه‌مان کات دا گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین هێزی دژی تیڕۆڕیش بووه. ئه‌وه شانازیه‌کی گه‌وره‌ی؛ له ڕادده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا به نسیبی کورد کردوه. پێشمه‌رگه له دنیادا وه‌ک هێزێکی ئینسانپارێز و ئاشتی پارێز ناسراوه. ئه‌وه‌ی گرنگه و به‌داخه‌وه به‌ره‌ی دژی تیڕۆڕ که‌متر ئاوڕی لێ ده‌داته‌وه، تیڕۆڕی ده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌ته‌کانی هانده‌ر و پستیوانی تیڕۆڕن که کۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین و چالاکترینیانه. به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێکه و له ڕێکخراوی نه‌توه‌یه‌کگرتوه‌کان نوێنه‌ری هه‌یه، چاوپۆشی زۆری لێ ده‌کرێ و ئه‌و هه‌موو تیڕۆڕه ئاشکرایانه‌ی که ته‌نانه‌ت له ڕادده‌ی نیونه‌ته‌وه‌ییش دا کردویه‌تی چاوپۆشیان لێ ده‌کرێ. ڕه‌نگه له نێو بردنی داعش و ڕیکخراوه تیڕۆڕیستیه‌کانی دیکه بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌توه‌یی له کۆتایی دا ئیمکانی هه‌بێ، به‌ڵام به مانه‌وه‌ی ڕیژیمی تیڕۆڕیست و تیڕۆڕیست په‌روه‌ری وه‌ک کۆماری ئیسلامی، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێکخراوی تیڕۆڕیستی وه‌ک داعش له گۆشه‌یه‌کی دیکه‌م ئه‌م دنیا پان و به‌رینه بێگومان ئیمکانی هه‌یه. که‌وابوو تیڕۆڕ ته‌نیا کاتێک خاشه‌بڕ ده‌بێ که ڕژیمه‌کانی پاڵ پشتی ئه‌ویش له دنیادا خاشه بڕ ببن.
١٢- هۆکاری جیابوونەوە و دابرانی هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و میکانیزمی یەکگرتنەوە و تێکەڵبوونەوەیان؟
هۆکاری جیابونه‌وه‌و دابڕانه‌کان زۆرن. به‌ڵام گرنگترینیان بریتین له قه‌بووڵ نه‌کردنی قوڵایی دێموکڕاسی و پێکه‌وه هه‌ڵنه‌کردنی ڕێبه‌رانی حیزبه‌کان. زۆرێک له ڕێبه‌رانی حیزبه کوردیه‌کان دێموکڕاسی ته‌نیا به مافی زۆرینه ده‌زانن و پییان وایه به هه‌ر مێتۆدێک بێ ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ڕێبه‌ری حیزبه‌کانیان له پشت بوو ده‌توانن هه‌ر کارێک بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ پرێنسیپه دێموکراتیک و ته‌شکیلاتیه‌کانیش نه‌گونجێ. بیرله‌وه ناکه‌نه‌وه که له راستی دا دیموکراسی زۆرتر به مانای پاراستنی مافه‌کانی که‌مینه‌یه. ئه‌وه‌ی زۆرینه به‌ده‌ستی دینێ ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی کارگێڕی ڕێکخراوه‌که‌یه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بێ‌سنور نییه و له چوارچێوه‌ی په‌سندکراوه دیموکراتیکه‌کان دا ده‌بێ بجوڵێته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌ش که‌مینه پێی وایه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه، به پێی دێموکراسی مۆڵه‌ت پیدراوه هه‌رچی پێی خۆش بێ بیکا. ئه‌ویش وانیه، دیموکڕاسی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها و مۆڵه‌تی ڕه‌ها به هیچ که‌س نادا. تاکه‌کان پێویسته له چوار چێوه‌ی مافه دیاریکراوه‌کانیان دا که چ به پێی پرێنسیپی دێموکڕاسی دیاره کراوه و چ به پێی پێڕه‌وێکی که به میکانیزمی دێموکراسی له کۆنگره و یان کۆنفڕانسه‌کان دا په‌سیند کراوه، ده‌بێ بجوڵێنه‌وه. گرنگ ئه‌وه‌یه که هه‌ردووک لا به پێی یاسای په‌سندکراو هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ن. یا به واتایه‌کی دیکه یاسا بۆ هه‌مووان ده‌بێ سه‌روه‌ر بێ. مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که له نێو کورد دا به‌داخه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌دی ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌حاوانه‌وه‌یه. هه‌موو که‌س منه و زۆرتر خۆی ده‌بینێ. ڕووحی کاری تیمی زۆر لاوازه. خۆ هینانه به‌رباس و نقورچک گرتن له ده‌ورو به‌ریانی خۆی زۆره. کلتوری به‌خشین و ڕووحی چاوپۆشی له هاوڕێ و دۆستان بوونی نییه. کیشه‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر له حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدان دا چاره‌سه‌ر بکرێن و ڕێگایان پێ نه‌درێ گه‌شه بکه‌ن و بته‌قنه‌وه، فه‌رامۆش ده‌کرێن و که‌ڵه‌که ده‌کرێن تا به جۆرێک بارگاوی به ڕق و قین ده‌بن که ده‌ته‌قنه‌وه‌و ئیدی چاره‌سه‌ر ناکرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌کرێ وه‌ک باشترین میکانیزم چاوی لێ بکرێ، ڕه‌فتارێکه که ڕاست ده‌بێ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وتانه بێ که باسمان کرد. پێویسته گیانی ڵێبوردن و به‌خشین هه‌بێ. ده‌بێ
ڕووحی تیمی و کاری تیمی ببێته کلتور و پیویسته وتووێژی یه‌کگرتنه‌وه بۆ خۆده‌رباز کردن له باری به‌رپرسایه‌تی و تاوانبار کردنی به‌رامبه‌رت نه‌بێ. ده‌بێ پرێنسیپه ته‌شکیلاتیه‌کان له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه قه‌بووڵ بکرێن و هه‌مووان خۆیان له خه‌تاکان و هه‌ڵه‌کان دا به شه‌ریک بزانن و لایه‌نێک بۆ له نێو بردنی لایه‌نه‌که‌ی دیکه هه‌وڵ نه‌دا. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه که هه‌مووان یه‌کگرتنه‌وه‌یان بوێ و سیاسه‌تی پێوه نه‌که‌ن و به‌ڕاستیان بێ که ده‌یان هه‌وێ یه‌کبگرنه‌وه، نه‌ک له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک داوای ده‌که‌ن و ئه‌ندامانی خۆیان فشار دێنن، دروشم بده‌ن و باوه‌ڕیان پێ نه‌بێ. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که بڕیار به‌ده‌ستن بیانهه‌وێ، یه‌کگرتنەوه هاسانه.
١٣- هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێران تاچەندە لە بەرژەوەندیی كورد دایە؟
ئۆپۆزیسیۆنی ئیران ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت حیزب و ڕیکخراوه سه‌رتاسه‌ریه‌کانه که به‌شی هه‌ره‌زۆری کادره‌کانیان له نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا، واته فارسه‌کانن، به داخه‌وه به گشتی دژی مافی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ئێرانن. ئه‌وان هه‌موویان دروشمی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێرانیان هه‌یه و پێشیان وایه هه‌ر دابه‌شکردنێکی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دا ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌بێته هۆی دابه‌شبوونی ئێران و ده‌ورانی زێڕینی پشیله‌که به‌سه‌ر ده‌چێ. به‌داخه‌وه هه‌رچه‌نده که‌سایه‌تی زۆر لێهاتوو زانایان تێدایه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕاستیه تێنه‌گه‌یشتون که ئه‌و بۆچوونه هیچ خزمه‌تێک به پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران ناکا، به‌ڵکوو ڕۆژ به ڕۆژ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران زۆرتر له‌و ئێرانه‌ی ئه‌وان وێنای ده‌که‌ن بێزار ده‌کا و به‌ره‌و ڕێگا چاره‌ی جیابونه‌وه له ئێران هانیان ده‌دا. مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه که تا ئێستاش پێداچونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تی شۆڤێنیستی چ قازانجێک به خودی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا که فارسه‌کان بن ده‌گه‌یه‌نێ؟ بۆ وێنه به‌کوشتدانی لاوانی خۆیان له چیاکانی کوردستان دا ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی که کورده‌کان سه‌رکوت بکه‌ن و ده‌ستیان پێ له داواکردنی مافی ڕه‌وای خۆیان هه‌ڵگرن چ قازانجێکی هه‌یه. ئایا پێکه‌وه ژیانی به ئاشتی و به دابینکردنی مافی هه‌موو گه‌لانی نێو ئێران و بنیاتنانی ئێرانێکی فیدڕاڵی له سه‌ر بناغه‌ی هاوبه‌شیی هه‌مو نه‌ته‌وه‌کان زیاتر به قازانجی هه‌مووان نییه؟ ئایا ئینکارکردنی فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران و درێژه‌دان به پاوانخوازی له تاران به قازانجی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه له ئێران دا. زۆر جێگای داخه که نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا به ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه بناغه‌ی سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه داناوه که ئینکاری فره نه‌ته‌وه بوونی ئێران بکا و سوربێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئێران یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران. که له ڕاستی دا له سه‌ر ئه‌رزی واقیع بوونی نییه. بۆیه به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ر چه‌نده زۆر لایه‌نی تێدایه که ئیددیعا ده‌که‌ن دۆستی کوردن، به‌ڵام له کرده‌وه دا تا ده‌ست له‌و بۆچوونه بێ بنه‌مایه هه‌ڵنه‌گرن هه‌رگیز هه‌ڵوێستیان به قازانجی کورد نابێ. ئه‌و دروشمه بێ بنه‌مایه‌ی که کورد له هه‌ر جێیه‌ک بن ئیرانین و ئێمه به به‌شێک له خۆمانیان ده‌زانین چ قازانجێکی بۆ کورد هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر له‌خۆیانین بۆ ده‌بێ به درێژایی مێژوو ئه‌وان حاکم و ئێمه کۆیله بین. بۆ ده‌بێ ته‌نانه‌ت به ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی خۆشمان پێ ڕه‌وا نه‌بینن؟ بۆ ده‌بێ ته‌نانه‌ت له به‌شه‌کانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش دژی مافی کورد بن؟ ڕاسته هێندێکیان وا نیشان ده‌ده‌ن که دۆستی کوردن، یا له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت کردن دا ده‌یانهه‌وێ په‌یوه‌ندیان به حێزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کانه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام له ڕاستی دا ئاماده‌نین مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد به ڕه‌سمی بناسن. ته‌نانه‌ت به‌شێک له ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک کوڕی شا و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان که مێژوویه‌کی درێژیان له سه‌رکوت کردنی گه‌لی کورد و ئیعدامی ڕێبه‌ران و ڕۆڵه خه‌باتکاره‌کانی کورد دا هه‌یه، ئێستاشی له گه‌ڵ بێ ئاماده نین ئه‌و ڕابردوه‌ی خۆیان ڕه‌ت بکه‌نه‌وه‌و داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکه‌ن.
١٤- سیاسەتەكانی ئێران لەناوخۆی عێراق دا چەندە لەسەر خەباتی سیاسیی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كاریگەریی هەبووە؟
ڕژیم له هه‌ردووک مه‌یدانی عێڕاقی و کوردستانی دا هه‌وڵی داوه له دژی خه‌باتگێڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چالاکی بکا. له ساڵه‌کانی ڕابردوو دا، به تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانانی ڕۆژئاوایی له عێڕاق چالاک بن و به تایبه‌تتر پێش ڕووخانی ڕژیمی به‌عس، له ڕاستی دا شه‌ڕێکی تیڕۆڕی ئاشکرا له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه له دژی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له عێڕاق و باشووری کوردستان به‌ڕیوه ده‌چوو. دیاره له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ش دا و تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، شه‌ڕی ڕه‌وانی، بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆڕیکی جاسوسی به‌ر فره‌وان، تیڕۆر(وه‌ک له شه‌وی یه‌لدا دا له ده‌فته‌ری سیاسی حدک) ڕووی دا و فشار هێنان بۆ هیزه‌کانی باشوری کوردستان تا جووڵانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات مه‌حدوود بکه‌ن، له لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه دریژه‌ی هه‌یه. که‌وابوو بیگومان به‌شێکی به‌رچاو له پلان و به‌رنامه‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی له عێراق و باشووری کوردستان دا په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی هه‌یه به بوونی تیکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وێ و به‌و پێیه‌ش دیاره که سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوخۆی عێڕاق دا کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی گه‌وره‌ی له سه‌ر خه‌باتی سیاسی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه.
چەند پرسیاری گشتی:
١- گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و پرسی نەتەوەی کورد لە گۆرانکاریانەدا؟
له ناوه‌نده سیاسی و ئه‌ستیتۆکانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی له جیهان دا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆر باس له گۆڕانی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌کرێ. دیاره بناغه‌ی ئه‌و بۆچوونانه زۆرتر له سه‌ر ئه‌وڕاستیانه دامه‌زراوه که له ناوچه‌که‌دا به زه‌قی ده‌بینرین. بوونی نه‌ته‌وه، دین، مه‌زهه‌ب و ڕێچکه‌ی سیاسی جۆراوجۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا و کۆکرانه‌وه‌یان له چه‌ندین وڵاتی جیاواز دا نه‌ک به ئاره‌زووی خۆیان به‌ڵکوو به زۆره ملێ، له‌و ڕاستیانه‌ن که ئه‌و بۆچوونه زۆرتر پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه. بێگومان کوردیش وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان که تا ئێستاش خاوه‌نی کیانی خۆی نییه و وڵاته‌که‌شی به‌سه‌ر چوار وڵات دا به زۆره ملێ دابه‌ش کراوه، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین فاکته‌ره‌کانی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. جگه له مه‌سه‌له‌ی کورد، زۆر مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ش هه‌ن وه‌ک مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین، نه‌ته‌وه ژیرده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئیران، جیاوازی قووڵی دینی و مه‌زهه‌بی و سیستمه تۆتالیتێره‌کان که به‌سه‌ر زووربه‌ی و‌ڵاتانی ناوچه‌دا زاڵن و ئاماده‌نین دێموکڕاسی قه‌بووڵ که‌ن، ده‌سه‌ڵات له ناو گروپه جۆراوجۆره‌کان دا دابه‌ش که‌ن و عه‌داڵه‌ت به‌رقه‌رار که‌ن، هۆکاریکی گه‌وره‌ن بۆ دابه‌شبونه‌وه‌ی تازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گۆڕینی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست.
٢- ئایا پرۆسەی دەوڵەت ــ نەتەوە لەو ناوچەیە شکستی خواردوە؟
به پێی پێکهاته‌ی ئێستای و‌ڵاتانی ناوچه پڕۆسه‌ی ده‌وله‌ت – نه‌ته‌وه ناتوانێ له هیچ یه‌ک له وڵاته‌کانی ناوچه‌دا پیاده بکرێ. ته‌واوی و‌ڵاتانی ناوچه یا فره نه‌ته‌وه‌ن وه‌ک ئێران، یا به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌یه‌ک و هه‌مووی نین. ده‌وله‌ت – نه‌ته‌وه ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه. ده‌بێ وڵاته‌که له یه‌ک نه‌ته‌وه پێکهاتبێ و به سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌ش دا زاڵ بێ. له رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌راست دا شتیکی وا به‌دی ناکرێ. که‌وابوو له راستی دا هه‌رقه‌ت نه‌بووه و به‌و پیکهاتانه‌شه‌وه ناکرێ ببێ.
٣- ئەرکی حیزب و رێکخراوە سیاسەیە کوردستانیەکان لەم هەلومەرجە دا و ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای چارەسەری مەسەلەی کورد؟
ئه‌رکی حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان به گشتی چوار شتی سه‌ره‌کییه، یه‌کگرتن، پێکهێنانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو کورد بکا، داڕشتنی ستڕاتیژی نه‌ته‌وه‌یی و دانانی هێڵی سووری نه‌ته‌وه‌یی. ئاسته‌نگه‌کانی سه‌رڕێگای چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کوردیش زۆرن، که گرنگترینیان بریتین له دابه‌شکرانی کوردستان و به‌هۆیه‌وه دروستبوونی دژایه‌تی بۆ کورد له هه‌رچوار ده‌وره‌ی کوردستان، یه‌کنه‌گرتنی کورد بۆخۆی، بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆری کانزایی وه‌کوو نه‌وت، گاز و ئاو له کوردستان دا و هه‌ڵکه‌وتنی کوردستان له نیوجه‌رگه‌ی ناوچه‌یه‌کی پڕکێشه و ستڕاتیژیکی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، زاڵبونی بیر و رای دینی و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆر له ناوچه‌دا و ده‌سه‌ڵاتی شومی ڕژیمه دیکتاتۆره‌کان له ناوچه دا.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا، به‌تایبه‌تی دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش و به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانانه‌ی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه تیڕۆڕیستیه دژی مرۆڤایه‌تیه، پێگه‌ی کورد له نێو کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ی دا زۆر چووته سه‌رێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی پرش و بڵاوی هێزه کوردیه‌کان و نه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی یه‌کگرتووی کورد که وه‌ک نوێنه‌ری هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له دنیادا بناسرێ، نه‌توانراوه له‌و پێگه‌یه که‌ڵکی باش وه‌رگیرێ و دیپڵۆماسیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و لابی گه‌ریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌بچێ.
٥- پرسی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، ئاستەنگەکانی دەرەکی و ناوخۆی؟
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌رچه‌نده ئاسته‌نگی ده‌ره‌کی له‌به‌رده‌من و به‌تایبه‌ت و‌ڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان هه‌موو هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که کورد هه‌رگیز نه‌بێته خاوه‌نی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام خه‌تاباری ئه‌سڵی حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کانن. زۆر ساویلکانه‌یه چاوه‌ڕوانبی که داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌ست هه‌ڵگرن له پیلانگێڕی بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی گه‌لی کورد و چاویان به یه‌کگرتنی کورد هه‌ڵبێ. به‌ڵام پرسیارێک که ڕووبه‌ڕووی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه که بۆچی یه‌کناگرن و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێک نایه‌نن. به باوه‌ڕی من خه‌تا له حیزب و لایه‌نه کوردستانیه‌کانه که به خاتری پاوانخوازی و قازانجی حیزبی و گروهی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌که پشتگوێ ده‌خه‌ن.
٦- میکانیزمێکی یاسایی بۆ خەباتێکی ئاشتیخوازانە لەگەڵ داگیرکەران کوردستان؟
کورد به‌درێژایی زیاتر له سه‌د ساڵ هه‌وڵی داوه به میکانیزمێکی یاسایی و خه‌باتێکی ئاشتیخوازانه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه به مافه ڕه‌واکانی خۆی بگا. به‌داخێکی گرانه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا و به میکانیزمی وتووێژ و له چوارچێوه‌ی یاساکانی ئه‌و وڵاتانه‌دا مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بکا. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌کیان ئه‌وه‌یه که یاساکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردیان تێدا ده‌ژی زیاتر بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان داڕێژراون تا چاره‌سه‌ری مافی نه‌ته‌وه‌کان. دووه‌میش ئه‌وه‌یه که داگیرکه‌رانی کوردستان له وه‌ڵامی داوای ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دا هه‌میشه ڕیگای سه‌رکوت و تواندنه‌وه‌یان گرتوه‌ته به‌ر، که ئه‌وه‌ش کارێکی وای کردوه که کورد بۆ پاراستنی خۆی ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێ و به شێوه‌ی چه‌کداری به‌رگری له بوونی خۆی بکا. باشترین میکانیزم بۆ خه‌باتێکی یاسایی و ئاشتیخوازانه ئه‌وه‌یه که هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، له خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ری دا به‌شداری بکه‌ن و بینه سه‌رشه‌قام و داوای مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر له حکومه‌تی ناوه‌ندی وه‌لامیان وه‌رنه‌گرت، په‌نا بۆ یاسا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و یاساکانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆڤ به‌رن و له گشتپرسیه‌ک دا چاره‌نوسی خۆیان دیاری بکه‌ن. به واتایه‌کی دیکه له جیاتی میکانیزمی داوای ماف له داگیرکه‌ر، میکانیزمی مافی دیاریکردنی چاره‌نوس به‌کار بێنن.
٧- چەپی کورد و ئاکامی خەباتی بێ‌وچانی چەپەکان؟
به‌داخه‌وه له کوردستان دا چه‌پی کوردمان که‌م بووه، زۆرتر کوردی چه‌پمان هه‌بووه. چه‌پ له کوردستان دا که زۆرتر به ئولگوو به‌رداری له سۆسیالیزمی ولاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو له کاتی خۆی دا هه‌وڵی داوه خۆی ڕێک بخا، بێجگه له(به شی باشوری کوردستانی حیزبی کومونیستی عێڕاق که زۆر له جوڵانه‌وه‌ی کورد نیزیک بووه‌و هێندێک ڕێکخراوی بچوکی دیکه) باقیه‌که‌ی لاسایی کردنه‌وه‌و به‌سترانه‌وه به ده‌ره‌وه‌ی کردوه‌ته سیاسه‌تی خۆی و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌که‌شی دا چاوی له زاری بێگانه بووه تا سیاسه‌تی بۆ داڕێژێ. دیاره ده‌بێ ئیشاره بکه‌م به‌وه‌ی که به خۆشیه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا به‌شێک له چه‌په‌کانی کوردستان زۆرتر بۆ لای مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌که هاتونه‌وه‌و له قۆناغی گه‌شه‌کردن به‌ره‌و ڕێکخراوی چه‌پی کورد دان. به گشتی چه‌پی کورد تا ئێستا له هیچ کام له به‌شه‌کانی کوردستان دا سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، چونکه گیری کردوه له نێو خه‌باتی چینایه‌تی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرنگی زۆرتری داوه به خه‌باتی چێنایه‌تی هه‌تا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و به هۆی ئه‌وه‌ش که له کوردستان دا به هۆی نه‌بونی سنعه‌ت ناوه‌ندی کرێکاری گه‌وره بوونی نه‌بوه، سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
٨- سۆسیالیزم کێشەی نەتەوەیی چارەسەر دەکا؟
سۆسیالیزم سیستمیکی به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه و هیچ په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه. وه‌ڵاتێک ره‌نگه سۆسیالیستی بێ و کیشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌ر تێدا مابێ. هه‌روه‌ک چۆن کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له وه‌ڵاتانی سۆسیالیستی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات دا هه‌رمابوون تا سیستمه‌که گۆڕا و نه‌ته‌وه جیا جیاکانی ئه‌و وڵاتانه که‌ڵکیان له مافی دیاریکردنی چاره‌نوس وه‌رگرت و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند.دیاره له سۆسیالیزم دا مافی دیاریکردنی چاره‌نوس قه‌بووڵ کراوه، به‌ڵام میکانیزمی دایاری کردنه‌که له سیستمه‌که‌دا نییه و سپێردراوه به نه‌ته‌وه‌کان خۆیان که هه‌نگاوی بۆ بنێن. تازه به‌هۆی ڕه‌قابه‌تی هێز و بلۆکبه‌ندی له کاتی زاڵبونی سۆسیالیزمی تاقی کراوه له ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات دا، زۆرجار جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به نۆکه‌ر ئیمپریالیزمیش ناو ده‌بران. ته‌نیا سیستمێک له جیهان دا که باسی مافی دیاریکردنی چاره‌نوسی گه‌لانی تێدا کراوه و میکانیزمی بۆ دانراوه، جاڕنامه و په‌سندکراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه له هه‌مبه‌ر مافی مرۆڤ دا.
٩- ڕێكخراوی ئینته‌رناسیۆنالی سوسیالیست و پرسی کورد؟
ڕێکخراوی ئینته‌رناسیۆنالی سۆسیالیست به هه‌ڵوێست و بۆچوون و له چوارچێوه‌ی پشتگیری له مافی مرۆڤ دا هه‌میشه لایه‌نگری له پرسی کورد کردوه. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆر له حیزبه‌کانی نێو ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له وڵاته‌کانی خۆیان دا ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بووه‌و زۆرتر به دوای قازانجی ئابووری وڵاته‌که‌یانه‌وه بوون تا جێگیرکردنی مافی مرۆڤ و عه‌داڵه‌ت له دنیادا، به کرده‌وه کاریکی ئه‌وتۆیان بۆ کورد نه‌کردوه. ته‌نیا هۆیه‌کیش که حیزب و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان ڕویان له‌و یه‌کیه‌تیه گرنگه‌ی ئه‌حزابی جیهانی کردوه ئه‌وه بووه که به تریبونێکی به‌هێز و گرنگیان زانیوه بۆ بانگه‌شه کردن بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و له‌و ڕێگایه‌ش که‌ڵکی باشیان وه‌رگرتووه. هه‌ربۆیه حیزبه کوردیه‌کان و به‌تایبه‌ت حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ر له هه‌شتاکانه‌وه هه‌وڵیان داوه له‌و ڕێکخراوه وه‌ک تریبونێک بۆ بانگه‌شه له سه‌ر پرسی کورد که‌ڵک وه‌ربگرن.
١٠- ڕۆڵی توێژی رووناکبیری کورد لە هەلومەرجی ئێستای کوردستان؟
تویژی ڕووناک‌بیری کورد ده‌توانێ ڕۆڵێکی گرنگ ببینێ له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا ئه‌گه‌ر پێی له سه‌ر ئه‌رزی واقیع بێ و به خه‌یاڵ پڵاو نه‌ژی. ڕوناکبیری کورد نابێ خۆی له کۆمه‌ڵگا و له جووڵانه‌وه‌ی سیاسیش دووره په‌ریز بگری و له بورجی عاجه‌وه ته‌نیا ڕه‌خنه بگرێ و نسیحه‌ت بکا. ڕۆلی ئه‌و لیدانی پرده له نێوان جووڵانه‌وه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا له لایه‌ک و وریا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له لایه‌کی دیکه‌وه. ڕووناک‌بیری کورد پیویسته زمانی دیالۆک بزانێ و ڕه‌خنه‌ی سازنده بگرێ، نه‌ک ڕووخێنه‌ر. ڕووناکبیر هه‌رچه‌ند خۆشی ڕاسته‌وخۆ به سیاسی نه‌زانێ، نابێ کاری ئه‌وه‌بێ که به‌گژ سیاسه‌تکاران دا بچێته‌وه و هه‌موو شتێک ڕه‌ت بکاته‌وه و تۆوی بێهیوایی بچێنێ. مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ی که پێویسته ڕووناک‌بیری بێ لایه‌ن قه‌بووڵی بکا ئه‌وه‌یه که له ڕیزی حیزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانیش دا ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ڕووناکبیر هه‌یه. مه‌رج نییه که هه‌رچی ڕووناکبیر بو بێلایه‌ن بێ و هه‌رچی بێلایه‌نیش بوو و به نووسینێ هێندێک کۆمێنتی فه‌یسبوکی و سۆسیال مێدیایی نابێته ڕووناکبیر و ته‌نانه‌ت به هه‌ڵگرتنی تیترێکی زانستگاییش نابێته ڕووناکبیر. ڕووناکبیر که‌سێکه داهێنه‌ر له دیتنه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ گیر و گرفته سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ده‌توانێ ڕێگا چاره پێشکه‌ش بکا. زمانی دیالۆک ده‌زانێ و فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قه‌بووڵکردنی هه‌یه و پردان دروست ده‌کا، نه‌ک پردان بڕووخێنێ.
١١- پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ئەرکی لاوانی کورد؟
لاوان ڕێبه‌ران و داهێنه‌رانی دواڕۆژن و داهاتوو بۆ ئه‌وانه. ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن ئه‌وه‌ی که به خه‌باتێکی خوێناوی باب باپیرانیان به‌ده‌ست نه‌هاتووه ئه‌وان به میکانیزمی تازه و ئامڕازی تازه به‌ده‌ستی بێنن. لاوان ده‌بێ مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌یان به گرنگ بزان، ڕیز له پیرۆزیه‌کان بگرن و که‌ڵک له تاقیکردنه‌وه‌کان وه‌رگرن. دیاره پیویسته بۆخۆیان به پێی سه‌رده‌م سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان کات دا پێویسته که‌له‌پوری سیاسی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یان بپارێزن. ئه‌رکی لاوانی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌وه نییه که ڕه‌خنه له لاوانی دوێنێ بگرن و به نائومێدیه‌وه چاو له داهاتوو بکه‌ن. به‌ڵکوو پێویسته ڕابردوو هه‌ڵسه‌نگێنن و له خاڵه به‌هیزه‌کانی که‌ڵک وه‌رگرن و خاڵه لاوازه‌کانی ئیسڵاح بکه‌ن. له پرسی نه‌ته‌وه‌یی دا لاوان نابێ بێ لایه‌ن بن و هه‌موو شتیک ڕه‌ت بکه‌نه‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ به گه‌شبینی به‌ره‌و پیری خه‌بات بچن و ئاماده‌بن هێز و توانای هزری و به‌ده‌نی خۆیان به‌کار بێنن بۆ دروستکردنی داهاتوو. له هه‌ر حاڵ داهاتوی ئێستا هی ئه‌وانه و به ده‌رس وه‌رگرتن له ڕابردوو، پێویسته داهاتوو دروست بکه‌ن.
١٢- رۆلی کرێکاران و زەحمەتکێشان و جوتیارانی کوردستان؟
ڕۆڵی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و جوتیارانی کورد له جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان دا هه‌میشه ئه‌رێنی بووه‌و ئێستاش هه‌ر ئه‌رێنیه. زووربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌کان، کادر و ئه‌ندامانی حیزبه‌کان و چالاکانی نێو ڕیزی کۆمه‌لانی خه‌ڵک له‌و چین و توێژانه‌ن. به‌شی زۆریان بێ فه‌لسه‌فه بازی و به زمانێکی ساکار و دڵپاکانه بانگه‌شه بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن، له چالاکیه‌کان دا به‌شداری ده‌که‌ن و ئاماده‌ن گیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. ئه‌وان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ ده‌بینن له به شه‌کاوه‌یی ڕاگرتنی ئاڵای خه‌بات دا. جێگای خۆیه‌تی حیزب و ڕێکخراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش گرنگی ته‌واو به‌و چین و توێژانه بده‌ن و جێگای شیاوی خۆیان بده‌نێ.
١٣- ئەرکی ژنانی کوردستان؟
ئه‌رکی ژنان له کوردستان دا هه‌میشه گرنگ و کاریگه‌ر بووه. هه‌م ڕۆلی دایک و ئیداره‌ی بنه‌ماڵه‌یان له ئه‌ستۆ بووه و هه‌م له خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا ئه‌رکیان وه‌عۆده گرتووه. دیاره هێندیک نه‌ریتی خراپ به نیسبه‌ت ژنانه‌وه له کۆمه‌لگای ئیمه‌دا هه‌یه، که پیویسته هه‌م پیاوان و هه‌م ژنانی خه‌باتگیڕی ئێمه پێکه‌وه تیبکۆشن ئه‌و کۆسپانه له ڕێگا هه‌ڵگرن تا ژنانی کورد به شێوه‌یه‌کی ئازاد و به یه‌کسانی له گه‌ڵ پیاوان ڕۆلی خۆیان له کۆمه‌ڵگا و له سیاسه‌ت دا ببینن. مه‌سه‌له‌یه‌ک که جیگای تێڕامانه ئه‌وه‌یه که زۆرجار به‌شێک له ژنان بۆخۆشیان ڕۆڵ ده‌بینن له پاراستنی ئه‌و نه‌ریتانه‌دا، یا کیشه‌که له پیاوان دا ده‌بینن نه‌ک له کلتور و فه‌رهه‌نگ دا. بۆیه له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوانی ڕووناکبیر دژی نه‌ریته خراپه‌کان بوه‌ستنه‌وه، دژی پیاوان بانگه‌شه ده‌که‌ن و هه‌وڵ ناده‌ن مه‌سه‌له‌که له ڕیشه دا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
١٤- بۆچی جودایی دین لە دەوڵەت باشە ؟
دین مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی و ڕووحی یه و په‌یوه‌ندی به تاکه‌کانه‌وه هه‌یه. جگه له‌وه‌ش هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی بۆ گرفته، ئابوری، کۆمه‌لایه‌تی، کارگێڕی و سیاسیه‌کان پێ نییه. ده‌وڵه‌تداری پیویستی به پسپۆڕیی سه‌رده‌م هه‌یه و ده‌بێ له خزمه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌کان و دین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانی نێو کۆمه‌لگادا بێ. جگه له‌وه‌ش له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک دا یه‌ک دین، یا یه‌ک مه‌زهه‌بی دیاریکراو بوونی نییه که هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه په‌یڕه‌وی لێ بکه‌ن و ئه‌ویش هه‌موویان وه‌ک یه‌ک چاو لێ بکا و به هی خۆیان بزانێ. ته‌نانه‌ت له یه‌ک دینیش دا هه‌موویان یه‌ک مه‌زهه‌بیان نییه و هه‌موو بۆ یه‌کتر خۆمانه نین. هه‌رکام له‌و دینانه، یا مه‌زهه‌بانه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ ئه‌وانی دیکه نادیده ده‌گرن و به ناخودی داده‌نێن. بۆیه دین، یا مه‌زهه‌ب ئامڕازێکی باش نییه بۆ ئیداره‌ی پێکه‌وه ژیانی جۆراوجۆریه‌کانی کۆمه‌ڵگا. بۆیه هه‌رگیز دین یا مه‌زهه‌ب نابێ تێکه‌ڵ به سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات بکرێ و هه‌ر به‌وه‌ش ده‌توانرێ دینه‌که یا مه‌زهه‌به‌که بپارێزرێ.
١٥- ئایین تا چه‌نده ده‌وری بووه له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی دا؟
هه‌رچه‌نده له مه‌یدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دا، سه‌دان قاره‌مان، ڕێبه‌ر و پێشمه‌رگه له نێو توێژی خوێنده‌واری ئایینی و ئایین داران دا هه‌ڵکه‌وتوون و له‌و باره‌وه خزمه‌تێکی زۆر کراوه، به‌ڵام به گشتی نه‌خشی ئایین له ناساندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی دا که‌مه. ئه‌و خوێنده‌وار و ئایین دارانه‌ش که وه‌ک پسپۆڕێکی ئایینی خزمه‌تیان به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کردوه، ئه‌و که‌سانه بوون که ڕوویان له مه‌یدانه‌کانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی کردوه و له ڕێگای سیاسه‌ت کردن یا فه‌رهه‌نگیه‌وه یارمه‌تیان به گه‌شه پێدانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کردوه، نه‌ک له ڕێگای ئاینه‌که خۆیه‌وه.
١٦- چۆنیەتیی دروستبوونی داعش؟
دروستبونی داعش یا لانی که‌م به‌هێز بوون و گه‌وره‌بونه‌وه‌ی داعش چوار هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌بوو. یه‌ک زه‌مینه‌ی فکری بۆ سه‌رهه‌ڵادانی ئیسلامی توند ئاژۆ له ناوچه‌دا به زۆر هۆکار له لێره‌دا مه‌جالی باسکردنی نییه، دوو هه‌ڵه‌ی کاربه‌ده‌ستانی شیعه له به‌غدا نیسبه‌ت به سوننیه‌کان. سێ ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له و‌ڵاتانی ئیسلامی و عه‌ڕه‌بی دا و چوار پاشماوه‌کانی ڕژیمی به‌عسی عێڕاق به تایبه‌ت به‌شی نیزامی که له دوای ڕوخانی ڕژیمی سه‌ددام زۆر ناشیانه ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ ناردنه‌وه ماڵێ.
١٧- مرۆڤەکان مێژوو دروست دەکەن، یان رێکخراو و حیزبەکان؟
مێژوو دیاره له لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که کاریگه‌ریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌یه دروست ده‌کرێ، جا چ له نێو حیزب و ڕێکخراوه‌کان دا بن یا له ده‌ره‌وه‌ی حیزب و ڕیکخراوه‌کان. لایه‌نێکی جێگای داخی مێژوو ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی دروستی ده‌کا، ئه‌ویش نای نووسیته‌وه. به‌ڵکوو له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی سه‌رده‌مه‌وه یا له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه ده‌نوسریته‌وه که زۆرتر ویستی خۆیان وێنا ده‌که‌ن تا ڕاستیه‌کانی مێژوو.
١٨- شانازى بە چییەوە دەکەی؟
شانازی به وه ده‌که‌م که کوردم و له بنه‌ماڵه‌یه‌ک هه‌ڵکه‌وتووم که به سه‌ربڵیندی ده‌توانم ناوی بێنم، چونکه له غه‌یری خزمه‌ت کردن و قوربانی دان شتێکی دیکه‌ی له‌سه‌ر نییه. به تایبه‌تیش شانازی ده‌که‌م که شه‌هید مه‌لا ئاواره به منداڵی ده‌ستی به‌سه‌ری دا هێناوم و برا چوکه‌ی ئه‌و بووم. هه‌روه‌ها شانازی به‌وه ده‌که‌م که هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیه‌وه تا ئێستاش ئه‌ندامی وه‌فاداری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانم و به خۆشیه‌وه له ژیانی خۆم دا ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشم پێ نه‌کرابێ زیانم به نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌م نه‌گه‌یاندووه.
١٩- بەنیازى نووسینەوەى بیرەوەرییەکانت نیت؟
بێگومان به نیازم ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مۆڵه‌ت بدا. بناغه‌شم داڕشتووه، به‌ڵام تا ڕادده‌یه‌ک لێی ده‌ترسم و له دیاریکردنی چوارچێوه‌که‌ی دا دوو دڵیم هه‌یه. چونکه ژیان و به‌سه‌رهاتی من زۆر پڕ هه‌وراز و نشێوه و باسه‌کانی من زۆر که‌س ده‌گرێته‌وه. ساغ بوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چه‌نده هه‌موو شته‌کان باس بکه‌ی و چه‌نده هه‌موو هه‌ڵه و ڕاستیه‌کان بدرکێنی و تا کوێ به قازانجی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ته باسی ڕاستیه‌کان بکه‌ی زۆر دژواره.
٢٠- له‌و ماوه درێژه‌ی خه‌باتتان دا چ ده‌سكه‌وتێكی مێژووییتان وه‌ده‌ست هێناوه؟
گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی مێژوویی بۆ من به باوه‌ڕی خۆم ئه‌وه‌یه که له ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆم دا هه‌رچی له‌ده‌ستم هاتووه بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌م و حیزبه‌که‌م کردومه و بۆخۆشم به ژیانی خۆم و ماڵ منداڵم ڕاگه‌یشتووم و هیچ چاوه‌ڕوانیه‌که‌م له حیزبه‌که‌م نه‌بووه.
٢١- لەباری كۆمەڵایەتی و سیاسیی ژیانت دا، لەچ شتێك پەشیمانی ؟
له هیچ شتێک په‌شیمان نیم جگه له‌وه‌ی که له قۆناغێکی ژیانم دا بڕیارم دا کوردستان به‌جێ بێڵم و بێمه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌رچه‌ند هه‌ل و مه‌رج به‌سه‌ری دا سه‌پاندم و ڕه‌نگه هه‌رکه‌سی دیکه‌ش بایه هه‌ر ئه‌وه‌ی کردبایه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زۆرجار ده‌ڵێم خۆزگه ئه‌و بڕیاره‌م نه‌دابایه.
٢٢- سه‌مبولەکانی گەلی کوردستان لە دیدی جەنابتان کامانانە؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هه‌مو کوردستان بێ، پێشه‌واقازی محممه‌د، ئاڵای کوردستان، کۆماری کوردستان، پێشمه‌رگه، تا ئێستا ته‌نیا ئه‌و چوار سیمبۆله له لایه‌ن کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه قه‌بوڵ کراون و هه‌مووشیان به‌رهه‌می تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانن.
٢٣- لێداوانت لەسەر ئەم کەسایەتیانە چێیە:
قازی محمەد: ئه‌وه‌ڵین سه‌رۆک کۆماری کوردستان، ته‌نیا ڕێبه‌رێک له مێژووی تازه‌ی کورد دا که له لایه‌ن هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانه‌وه وه‌ک ڕێبه‌ر قه‌بووڵ کراوه،
شێخ سەعید پیران: ڕێبه‌ره به‌جه‌رگه‌که‌ی هه‌مو کورد له قۆناغی پێش حیزبایه‌تی دا،
سمکۆ شکاک: نیشتمانپه‌روه‌رترین و ئازاترین سه‌رۆک هۆزی کورد،
شێخ مەحموود: یه‌که‌مین و دوایین پاشای هه‌موو کوردستان،
مستەفا بارزانی: ئازاترین ڕێبه‌ری جوڵانه‌وه‌ی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا،
د.قاسملوو: زاناترین، دیپڵۆماتترین و سه‌ربه‌خۆترین ڕێبه‌ری کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان،
پیرە میرد: سیمبولی کوردێکی ڕه‌سه‌ن و هونه‌رمه‌ندێکی کورد،
عەبدوڵڵا گۆران: شاعیرێکی ڕۆمانتیک و سیاسیه‌کی چه‌پ،
مامۆستا هێمن:ناسکخه‌یاڵترین شاعیری کورد و ناسیۆنالیستیکی سیاسی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری،
عەبدوڵڵا پەشێو: ئازاترین، خاوێنترین و بێ منه‌تترین شاعیری کورد،
شێرکۆ بێکەس: شاعیرێکی پڕ به‌هره له ڕادده‌ی کوردستانی گه‌وره‌دا،
سوارە ئیلخانیزادە: شاعیرێکی ڕۆمانتیک، سروشتتی کوردستان ناس،کوردی زان، کورد په‌روه‌ر و جوانه‌مه‌رگ؟
٢٤- پێشبینی و هەڵسەنگاندن بۆ داهاتووی کوردستان؟
کوردستان داهاتوویه‌کی زۆر ڕووناکی له‌به‌رده‌مه. له قوربانیه‌وه گۆڕاوه بۆ هێزێک که ده‌توانێ یارمه‌تی بکا به جێگیر کردنی ئاسایشی جیهانی و سه‌قامگیری و پیکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه، ئایین و مه‌زهه‌به جیاکان. ئه‌گه‌ر کورد یه‌کبگرێ و له‌و جایه‌گا گرنگه به باشی که‌ڵک وه‌رگرێ، داهاتووی کوردستان ڕوونه.
٢٥- وەک کەسایەتی بەئەزموون چ لیدوان و پەیامێکت بۆ کچان و کوڕانی لاوی کورد هەیە؟
وه‌ک که‌سێک که له زۆر بواری نێونه‌ته‌وه‌یی، کوردستانی و ناوچه‌یی ئاگادارم، په‌یامم بۆ کچان و کوڕانی لاوی کورد ئه‌وه‌یه که، به ئومێدیکی زۆره‌وه به‌دوای ده‌سته‌به‌رکردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانه‌وه بن. زه‌مینه‌ی وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانی کورد به درێژایی مێژوو هیچکات له ئێستا ئاماده‌تر نه‌بووه. نه‌وه‌ی داهاتوو پیویسته له‌و زه‌مینه‌یه ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵک وه‌ربگرێ. تکا له کچان و کوڕانی لاوی کورد ده‌که‌م که خۆیان ڕێک خه‌ن و له‌و هه‌له که‌ڵکی پێویست وه‌ر بگرن. تکام ئه‌وه‌یه که نه‌چنه نێو جه‌ووی کێشه‌کانی ئه‌حزابی کوردیه‌وه‌و هه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌که بقۆزنه‌وه‌و کار بکه‌ن بۆ دامه‌زراندنی کیانی کوردی له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان که هه‌لی بۆ ڕه‌خسا.