پاڵێك به‌ره‌و ئاره‌سته‌ی خۆناسین! به‌شی ١ و ٢ … ئاریتما محه‌ممه‌دی
(نه‌بوونی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و گوتاری هاوبه‌شی كوردستانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كولتووره كه داگیركه‌رانی كوردستان به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورددا سه‌پاندوویانه و به چه‌شنێك شكۆی تاكی كوردستانیان شكاندووه كه سه‌رله‌نوێ ڕێخستنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی تاكی كورد پێویستی به هه‌وڵی كولتووریی و په‌روه‌رده‌ی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تیی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و كولتووره هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بزاڤیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئاساییشی نیشتمانیی كوردستان.ئاریتما موحه‌ممه‌دی)
هه‌ر گه‌لێكی بنده‌ست خه‌بات و تێكۆشانه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزیی، هه‌ست و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و گه‌له‌كه‌ی بێ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه و به‌ربه‌ستیی مه‌زن ڕووبه‌ڕوو ده‌بێ. هندێك له‌و كێشانه هه‌ڵقوڵاوی ناخی خۆدی هه‌مان كۆمه‌ڵگان و به‌شێكیتریش له شێوه ڕوانینیی سه‌ركرده‌كان بو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت.چونكه زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی زانستی پێویسته‌وه به‌شێك له سه‌ركرده‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه قه‌یران به قه‌یران چاره‌سه‌ر بكه‌ن، یانخود به‌شێك له قه‌یرانه‌كان بخه‌نه ئه‌ستۆی به‌شێكی دیكه له‌سه‌ركرده‌كان، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌وه‌ی قه‌یراناویی لێ ده‌بێته‌وه.
بێگومان دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستیی بۆ گه‌ل و نیشتمان گه‌لێك گرینگه و وه‌ك به‌ردنی بناغه‌ی پێشخستنی وڵات پێناسه ده‌كرێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌م خۆشه‌ویستییه له ناخی هه‌موو تاك و سه‌ركرده و پێكهاته‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌دا به‌دی بكرێت.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه ئاماژه‌م پێیكرد به‌بێ زانستی پێویست ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانیی نێوان پێكهاته‌كانی وڵاتبپارێزێت و پێكه‌وه گرێ بدات، هه‌روه‌ها ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی نێوانئه‌م وڵاته و جیهانی ده‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه‌گرێ بدات. بۆیه پێویسته هه‌ر دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ نیشتمان هاوته‌ریب و یه‌كسان بێ له‌گه‌ڵ زانستی خزمه‌تكردن، به‌رپرسیارێتیكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن، خوێندنه‌وه و ئاره‌سته‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به قازانجی نیشتمان.
وڵات كاتێك تووشی قه‌یران ده‌بێ كه هێزه سیاسییه‌كانی خاوه‌ن دوو ستراتیژیی جیاوازی سیاسیی و سه‌ربازیی و نانیشتمانی بن و هه‌ركامه‌یان پێداگریی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی خۆی بكات، به‌بێ ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی كۆی گشتیی نیشتمان و پێكهاته‌كانی له‌به‌رچاو گرتبێت. به‌تاییبه‌ت بۆ وڵاتێكی وه‌ك كوردستان كه سه‌دان ساڵ ئه‌زموونی بنده‌ستیی هه‌یه. هه‌روه‌ها به نه‌یاری فاشیستیی ده‌وره‌دراوه و په‌راوێز خراوه.هاوكات ئه‌زموونی دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی نێوخۆویشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه پتر ئاڵۆز و كاره‌ساتبارتر ده‌كات.چونكه وڵاتانی دیكه به‌ئاسانیی ده‌ست ده‌خه‌نه‌نێو كێشه‌كانه‌وه، به‌تاییبه‌ت كه كورد توانای درووستكردنی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی نییه و هێزه سیاسییه‌كانیشی له‌ژێر گۆشار و كاریگه‌ریی وڵاتانی هاوسێ دان.
ئێمه وه‌ك كورد چ له مێژوودا و چ له قۆناغه جیاوازه‌كانی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام تووشی دووبه‌ره‌كیی بووینه و لایه‌نه‌كان و هێزه‌كان یه‌كتریان به” خیانه‌تكار” تۆمه‌تبار كردووه. ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه ده‌كرێ به‌و چه‌شنه شرۆڤه بكرێ كه هۆكاری سه‌ره‌كیی دووبه‌ره‌كییه‌كان و”خیانه‌ته‌كان” ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شكاندن و به‌كۆیله‌كردنی كه‌سایه‌تیی تاكی كورد له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه.
سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی تاكی كورد ته‌نیا به په‌روه‌رده و كولتوور به‌ده‌ست دێ، كولتوور و په‌روه‌رده‌ش پڕۆسه‌یه‌كی دوورودرێژه و پێویستیی به پشوودرێژیی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ سه‌كرده‌كانی كورد خاوه‌ن ئه‌و زانست و خۆشه‌ویستییه بۆ نیشتمان و گه‌له‌كه‌یان بن كه بتوانن ئه‌و په‌روه‌رده و كولتووره له كوردستان جێگیر بكه‌ن، یانخودهه‌وڵه‌كان بۆ درووستكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی شكۆداری تاكی كوردستانییبخه‌نه چوارچێوه‌ی كرداره‌وه.
به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیان بۆ گۆڕینی ئه‌و كولتوور ڕۆخاوه‌ی تاكی كورد نه‌داوه كه ڕژیمی به‌حسی ئێراق سه‌پانده‌بووی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان دا، چونكه ئه‌و حیزبانه له‌و كولتووره بۆ ڕێخستنی حیزبیی و ده‌سه‌مۆكردنی گه‌ل كه‌ڵكیان وه‌رگرت. هه‌روه‌ها ئه‌و كولتووره هۆكاری سه‌ره‌كیی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حیزبیی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه.بێگومان ئه‌و كولتووره‌یه‌له‌مپه‌ری سه‌ره‌كیی به‌رده‌م ئاساییشی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمیشه.
………………………………………………
پاڵێك به‌ره‌و ئاره‌سته‌ی خۆناسین! به‌شی ٢
هه‌میشه جیهانمان به نه‌یاری خۆمان زانیوه، له كاتێكدا قه‌د له خۆمانمان نه‌پرسیوه كه بۆ جیهان وا بێكه‌ڵك و بێ نرخ هه‌ڵسووكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات! ئه‌و پرسیاره وڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسان بووه، به‌ڵام ئێمه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده زانستی هزریی، سیاسیی، مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌بووینه كه خوێندنه‌وه‌مان بۆ وڵات، گه‌ل و نیشتمانی خۆمان هه‌بێ و كۆمه‌ڵگای خۆمان و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ر و ئاستی ژیریی و تێگه‌ییشتوویی سه‌ركرده‌ی كورد بناسین! بۆیه به‌رده‌وام پردی ژێر پێی خۆمانمان ڕۆخاندووه و له دۆخی هه‌ستیاردا بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته بوونی به‌بێ من نه‌بێ باشتره و ئه‌و كاتیش نه‌یاری داگیركه‌ر پێش ئه‌وه له چاڵ ده‌ربچین، به ده‌ستی خۆمان پاڵی پێوه‌ناویین تاكوو دووباره بتلێینه‌وه نێو چاڵه‌كه. ئاریتما موحه‌ممه‌دی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا گه‌وره‌بووینه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كزۆڵ و زه‌لیل خۆبنوێنین و به‌رده‌وام جیهان و ده‌ورووبه‌ر به دژبه‌ر و نه‌یاری خۆمان هه‌ژمار بكه‌ین. ئه‌وه له كاتێكدایه كه جیهانی سرووشت و جیهانی سیاسه‌ت دوو جیهانی جیاواز و دوورله‌یه‌ك و دژبه‌یه‌كن. جیهانی سیاسه‌ت جیهانی به‌رژه‌وه‌ندیی، سازان و جیهانی هێزه. به‌ڵام جیهانی سرووشت، جیهانی جوانیی و جیهانی بینینی هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌كان له پاڵ یه‌كدایه.
بێگومان جیهانی سرووشت جیهانی عه‌شق و خۆشه‌ویستییه و جوانیی به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و مرۆڤ كاتێ كه په‌رێشان ده‌بێ و ده‌روونی ڕوو له ئالۆزیی ده‌كا په‌نا بۆ سرووشت ده‌با تاكوو ئاهۆنی كاته‌وه. كه‌چی جیهانی سیاسه‌ت جیهانی ڕق و كینه‌یه. جیهانی خۆسه‌پاندن و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یه. جیهانی به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامانه. له جیهانی سیاسه‌تدا ده‌بێ به‌هێز بین، تاكوو بتوانین به سرووشتیی ژیان بكه‌ین. واته جیهانی سیاسه‌ت كه بریتییه له ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه به جیهانی پێشبڕكێی هێز پێناسه ده‌كرێت.
جیهانی سیاسه‌ت ده‌ر به ڕووی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و به‌ئه‌سپایی ده‌مانخاته نێو بازنه‌یه‌كی داخراوی یارییه‌ك كه زۆرجار كه‌س تێدا براوه نییه و یارییه‌كه‌ش ته‌نیا به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه به‌ڕێوه‌ده‌چێ. ئه‌و وڵاتانه كه سیاسه‌تی جیهانی داده‌ڕێژن به‌رده‌وام یاریی نوێ له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان ڕێكده‌خه‌ن تاكوو سه‌رمایه‌ی پتر به‌گه‌ڕ بخرێت. له هه‌ر سه‌رده‌مێكه‌وه به چه‌مكێكی جیاواز هه‌وڵی داگیركاریی ده‌ده‌ن. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازیی به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێكهاته‌خاوه‌كانی وزه بۆ كارگه‌كانیان چه‌كی كۆلۆنالیزمیان به‌رهه‌م هێنا، له‌ژێر ئه‌و چه‌مكه‌دا ده‌یان كۆمه‌ڵكوژیی له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان به‌ڕێخرا و تێیدا میلیۆنان مرۆڤی بێ گۆناح به‌تاییبه‌ت له ئه‌فریقا كرانه‌قوربانیی و وه‌ك كۆیله له كارگه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا كاری زۆره‌ملێیان پێ ده‌كرا.
له‌دوای تێپه‌ڕبوونی قۆناغی كۆلۆنیالیزم و گه‌شه‌سه‌ندنی بیروهزریی ڕۆشنگه‌ری و فه‌لسه‌فیی به تاییبه‌ت له” فه‌رانسه” و دواتریش ” بریتانیا” كه له‌بنه‌مای هزرییدا پێداگرییان له‌سه‌ر ئازادیی و مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌كرده‌وه، هێدی هێدی گۆڕانكاریی قووڵ له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌دا هاته گۆڕێ، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌شه‌ی هزریی فه‌یلسووفه‌كان له به‌رزترین ئاستی خۆیدا بوو، هه‌روه‌ها گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ش له قۆناغی كرانه‌وه به‌ڕووی زانستی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی دابوون.
هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا و دواتر شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا هه‌ڵگیراوه‌ی هزریی هه‌مان بنه‌مای فه‌یلسووفانی فه‌ره‌نسیی بوون. دواتریش كاریگه‌رییه‌كانی بنه‌ما هزرییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئازادی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی گشتگیرن بوون و بۆ وڵاتانی دیكه‌ش په‌لی ڕ‌اكێشا.
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی كۆلۆنیالیزم، ئه‌و وڵاتانه دیانویست به ئاره‌سته‌كردنی چه‌مكی جیاواز بگه‌ڕێنه‌وه گۆشه و كه‌ناره‌كانی جیهان، بۆیه زۆرجار ئاماژه‌یان به دیموكراتیزه‌كردنی جیهان ده‌كرد و له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی گرینگی جیهان هه‌ستیان به هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكردایه خۆیان ده‌خزانده ئه‌و ناوچانه، نه‌ك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیی و نه‌ته‌وییه‌كان، به‌ڵكو به ئامانجی مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموونی جیهانیی كار به‌هه‌مان ستراتیژیی دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك وتمان دیموكراتیزه‌كردن ته‌نیا پاساوه بۆ كرده‌وه‌كانیان، دیتمان كه پاش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد داوای مافی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی كرد، هه‌مووان دژی وه‌ستان، له‌كاتێكدا كورد به پێی بنه‌ماكانی دیموكراسیی و له ڕێگای ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌و پرسه‌ی هێنایه به‌رباس، پڕۆسه‌یه‌ك كه له ئه‌ورووپا ڕێزی لێده‌گرن و بنه‌مای گه‌شه و چه‌مكی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردیی ساز ببێ ئیتر به‌شێكی مه‌زن له كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و له كاتی جێگیربوونی ئاشتیشدا ئیتر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌وانیش لێژ ده‌بێت. بۆیه دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان كرد.
وڵاتانی ڕۆژئاوایی نایانهه‌وێ چه‌مك و سیسته‌مێكی سیاسیی له چه‌شنی ئه‌وه‌ی له ئه‌ورووپا هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش جێگیر ببێ، به‌تاییبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مكه كورد یانخود نه‌ته‌وه‌یه‌كی مووسووڵمان جاڕی بۆ بكێشێت. تاكوو ئیستا ئه‌مه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ستراتیژیی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بووه، ئیتر ئه‌گه‌ر له داهاتوودا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێ، لێره‌دا جێی باس نییه.
بێگومان دیموكراسیی پڕۆسه‌یه‌كه كه زانست و ئاستیی ڕووناكبیریی و هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه جێگیری ده‌كات، نه‌ك هێز. چونكه دیموكراسیی كولتووره و كولتووریش پێویستی به زه‌مه‌نه تاكوو ئاوێته‌ی باوه‌ڕ و نه‌ریتی چینوتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ببێ و له هزروبیری مرۆڤیش‌دا خۆی وێنا بكا. كه‌واتا ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌گووزه‌رێت، په‌له‌قاژه یانخود په‌له‌فڕته بۆ دابینكردنی ئازادیی، مافی مرۆڤ، چه‌مكی باییخه كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆڤایه‌تییه‌كان نییه، به‌ڵكوو شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات،شه‌ڕی سه‌رمایه و هه‌ژموونه.