ڕێژیمی ئێران حیساب بۆ گەمارۆ و سیاسەتی بەیاننامە دەرکردنی ئەمریکا ناکا! محەممەد سلێمانی

حکوومەتی ئاخوندی ئێران هەتادێت زیاتر دەبێتەمەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و باڵادەستبوونی بەو شێوە بەربڵاوەی کە توانیویەتی نفوزی خۆی لە سەر ئاستی رووبەرێکی دیاریکراودا پەرەپێبدات، لە هەلومەرجێکی وەك ئەمرۆ هەستیار و قەیراناویدا، بێگوومان بە مانای ئەوەدێ کە ئێران بۆتە گەورەترین زلهێزی ناوچە و شوێنگرەوەی ئەمریکا. چوونکی حکوومەتی ئاخوندی بە ئارەزوی خۆی سیاسەتەکانی دەباتە پێشەوە و هەتائێرەش هەستی بەمەترسی و بەربەستێکی ئەوتۆنەکردوە و ئەو وڵاتانەی کە بۆ ئامانجی خاسی خۆی کۆنتڕۆڵی کردوون لە پێناوی مەبەستی سیاسی و سەربازیدا بەکاریان دێنێت. ئیدارەی ئۆباما دەرفەتێکی ئەوتۆی خستە بەردەمی کاربەدەستانی ڕێژیمی تاران هەتا بەو ڕادەیە هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێ و ململانەی سیاسەت و نفوزی ئەمریکا بکا و بێ گوێدانە بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی نێوودەوڵەتی درێژە بە سیاسەتەکانیبدات. ئێران بڕیار و هەڵوێستەکانی واشنگتۆن لە سەر وڵاتەکەیان بە هێند وەرناگرن و چوونکی ئیدارەی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی گرژییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا، زیاتر خۆی لە گۆتاری هەڕەشە ئامێزیدا دیتۆتەوە و کرداری لە گەڵدانەبووە. ڕێژیمی ئێران بە بڕیاری خومێنی هەر لە سەرەتای شورشی گەلانی ئێراندا، دەستیان بەسەر سەفارەتخانەی ئەمریکاداگرت و ماوەیەکی زۆر کارمەندەکانی خرانە بەندیخانە. ئەمرۆش دەبینین ئەمریکا لە پەیوەندی لە گەڵ ئێراندا پەیڕەوی هەمن ستڕاتیژی و سیاسەتی دەکا و هەربۆیەش حکوومەتی ناوەندی تاران بو جۆرە پێیەکانی ئەستوور و قایمکردوە لە سەر ئاستی گێتی و ناوچەییدا و گوێ بۆ قەرارو گەمارۆکانی ڕۆژئاوا ناگرێت. لە ئێستادا دەسەڵاتی تاران بۆتە مەترسی زۆر زەق و بەرچاو لەسەر بەرژەوەندی و نفوزی سیاسی و سەربازی ئەمریکا لە سەر ئاستی ناوچەی ستڕاتیژی و گرینگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەگەر وابڕوات بە چەند ساڵێکی تر شوێنێك بۆ ئیدارەی ئەمریکا نامێنێتە و دۆستەکانی ئەو وڵاتەش ئێستا مەترسی گەیستۆتە بنانگوێیان و خۆیان هاتۆنەتە سەر خەت کە بەرچاوترینیان ” سعودیە و ئیسرایل” ن کە دوو هاوپەیمانی مێژووی و گرینگی ئەمریکان. حووسیەکان کە ئاڵقە بەگوێی ئێرانن لەو رۆژانەی ڕابرد، مووشەکێکی دوور مەودایان ئاڕاستەی فرۆکەخانەی ریازکرد، دیارە هەر لە ئاسماندا تەقێندرایەوە و زیانی بە سعوودیە نەگەیاند، بەڵام ئەوە پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی ئێرانبوو بۆ حکوومەتی سعوودیە و، ئەگەر ئەو وڵاتە لە پێیخۆی زئاتر ڕابکێشیت، ڕێگەری لێدەکەین. بەروویەکەی تریشدا وشیارکردنەوەی :ترامپ بوو کە ماوەیەکی زۆر بەچڕی سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران بڕیار دەردەکەن و بەگەمارۆ و گوشار دەیانهەوێت دەسەڵاتی تاران بگیڕێتەوە سەر خەست. بەڵام ئەو ڕێژیمە ئەوەی حیسابی بۆ نەکات ئەمریکا و بڕیارو ڕاسپاردەکانی ئیدارەی ئەو وڵاتەیە. هەر بە درێژایی مێژووی کیشە و ململانەیەکانی تاران و واشنگتۆن ، ئێران دەفەتی لە سیاسەتی هێمنانەی ئەمریکا وەرگرتووە و ئێستایش لە سووریە و عێراق و لبنان بەئاشکرای لە پێگەی رۆژئاوا دەدا، بێ ئەوەی رووبەرووی هێزبووبێتەوە. کاردانەوەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە سەر ئاستی ناوچەکەشدا بەداخەوە زیاتر خۆی لە بەیاننامە و قسەی بێکرداردادەبینێتەوە و، هەربۆیەش ئێرانی واهارکردوەو و پێیان وایە هیچ هێزێك نیە بتوانێت شان لە شانی حکوومەتی تاران بدات و ئەوانیش تائێستا حیسابیان بۆ هیچ لایەك نەکردوەبە حکوومەتی “ترامپ” یشەوە. بەڵام باوەشی لێزیاد بکەین، ئێران بەو ڕادەییەی لە سەر ئاستی ناوچەکەدا خۆی بەهێزکردوە، لە ناوخۆیی ئێراندا بە هۆی سیاسەتی برسیکردن و ستەمی سیاسی و نەتەوایەتی لەسەر گەلانی ئێران و نەبوونی دێمۆکراسی سیاسی و ئازادی بیروڕادەربڕین، بارودۆخی ئەمنی ڕێژیمی دووچاری مەترسی زۆر کردۆتەوە و ئەگەری سەرهەڵدان و هاتنە مەیدانی خەڵك یەك جار زۆرە. ڕەنگە تێسریوانێکی پچووك ئەو دەرفەتە برەخسێنێ کە ڕاپەرینی جەماوەری کۆتایی بەدەسەڵاتی ئاخوندەکان بێنێت. کەوابوو لە ئاستی نێوخۆیدا باروودۆخی باشنیە و هەربۆیەش ئالۆزییەکانی بەو ڕێگایەدا بردۆتە دەرەوەیی وڵاتە کەیەوە.
محەممەد سلێمانی