ژیت هێزی پێشمەرگە، دوژمن نەسیبت مەرگە. هونەرمەند ڕەسووڵ نادری

دوابە دوای هێرشی بەربڵاوی پاسدار و هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان زۆر بە بەربڵاوی و بە ڕێک‌وپێکی لە زۆربەی شوێنەکانی کە رژێمی ئێران پێشرەوی کرد بوو سەنگەریان گرت و لە ماوەیەکی کەم دا توانیان هێزەکانی رژێم لە هەموو شەڕگەکان تێک بشکێنن و ئەوەش وایکرد کە کۆماری ئیسلامی ئاگربەس ڕابگەیێنێ و بکەوێتە وتووێژ لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسی‌یەکانی کوردستان.

ئەو بەرگری‌یە قارەمانانەی پێشمەرگەکان هەستی زۆریان کەسیان بزواند و لەو پەیوەندی‌یەدا بە هەزاران کەس بوونە پێشمەرگە و شاعیر و هەڵبەستوان و گۆرانی‌بێژان لە وەسفی پێشمەرگەدا شێعر و هەڵبەست و گۆرانیان بۆ پێشمەرگە نووسی و چڕی.

یەکێک لەو گۆرانی‌یە خۆش و بە هەستانە گۆرانی بژیت هێزی پێشمەرگە، دوژمن نەسیبت مەرگەی هونەرمەندی میللی گەلەکەمان کاک ڕەسووڵ نادری بوو، کە ئەو کات زۆر بە بەرفراوانی بڵاو بۆوە و هەنووکەش یەکێک لەو گۆرانی‌یە خۆش و بە هەستانەی نێو دونیای هونەری کوردستانە کە هیچ کات لە بیر و زێنی کورد دا ناسرێتەوە و هەموو ڕۆژێک بە دڵەوە لاوان لە ڕیگای موبایل و تەلەفزیۆن و ڕادیۆوی تایبەتی‌یەوە گوێی لێدەگرن.

تەمەن درێژی بۆ کاک ڕەسووڵ نادری و هاوکارە ژەن‌یارەکانی و سوپاس لە هەموو ئەو ەسانەی بە دڵ سروود و گۆرانیان بۆ پێشمەرگە چڕیوە.

ئەوەش شێعری گۆرانی بژیت هێزی پێشمەرگە.

بژی هێزی پێشمەرگە
دوژمن نەسیبی مەرگە
تێبکۆشن بە دڵ و بە جان
پێشمەرگە زۆر بە جەرگە
“”””””””
هەی ئاوەدان بێ سابڵاغ
شارێکی مێهرەبانە
هەچ پێشمەرگەی تێیدا
یەک ئارپیجی لە شانە
هەر بۆیەم زۆر خۆش‌دەوێ
قاتڵی موجاهیدانە
“””””
ئازادی هەی ئازادی
میللەت ئازادی دەوێ
ئیتیحاد و یەکیەتی
دەبا میللەت سەرکەوێ
“”””””
پێشمەرگەی شاری شنۆیە
دەڵێی بەبر و هەڵۆیە
تێبکۆشن بە دڵ بە جان
میللەت چاوی لەنگۆیە
“””””””
پێشمەرگەی شاری خانێ
دەگەڵ دەشتی لاجانێ
تا نەڵێنی فەقێیسیان
بێتە سەری مەیدانێ
پاسداریان خڕکردەوە
هێنایان وەک گاڕانێ
“””””””
بژیت حیزبی دێموکڕات
نیشاندەری ڕێی خەبات
بە دڵ و بە جان تێبکۆشن
با کورد بگا بە ئاوات
“””””””
پێشمەرگەی شاری بۆکان
هەموو مەرد و قارەمان
تاکی ڕۆڵە و خانەدان
حەملەیەکی جوانیان کرد
لە بۆ مەکتەبی قورئان
یا حوسێن یا حوسێنی پاسدار
دەچوو بۆ تەشقی ئاسمان
“”””””””
سەقز و سەنەندەج، پاوە
غەرقی گۆمی خوێناوە
لە دڵی کوردی دەرناچێ
تا ئەبەد پێمان ماوە