پیلانگێڕی لە دژی ساڵح موسلیم مەحکووم دەکەین
به پێی خه‌به‌ری هه‌واڵده‌رییه‌کان به‌ڕێز ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پێشوو و به‌رپرسێکی باڵای ئێستای پ.ی.د له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له پڕاگ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. له‌وه‌ش خراپتر هه‌واڵه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکرانه له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی تورکیه بووه و خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه که ته‌حویلی کاربه‌ده‌ستانی تورکیه بدرێ. گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌و کاره به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و و ڕێسا و پڕه‌نسیپه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه. به‌ڕیز ساڵح موسلیم خه‌باتکار و تێکۆشه‌ری گه‌لێکی به‌شخوراوه و جگه له چالاکیی سیاسی که به پێی هه‌موو یاسا ئینسانییه‌کان ڕێگه‌پێدراوه، هیچ کارێکی نه‌کردوه تا بگیرێ و بخرێته ژێر گوشاره‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که تورکیه هیچ حه‌قێکی یاسایی به‌سه‌ر به‌ڕێزیانه‌وه نیه تا بتوانێ داوای ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی بۆ تورکیه بکا. به‌ڕیز ساڵح موسلیم هاووڵاتیی تورکیه نیه تا ئه‌و وڵاته بتوانێ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ تورکیه بکا، به پێچه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تورکیه کێشه‌ی سیاسیی له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی به‌ڕێز ساڵح موسلیم هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ڵاحییه‌تی ئه‌وه‌ی نیه که له هیچ بارێکه‌وه لێکۆڵینه‌وه له به‌ڕێزیان بکا.
وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستبه‌سه‌رکرانی به‌ڕێز ساڵح موسلیم له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له پڕاگ مه‌حکوم ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر ئازاد بکرێ. هه‌روه‌ها له ڕێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له مافی مرۆڤ، له حیزب و ڕێکخراوه دێموکرات و ئازادیخوازه‌کان و له وڵاتانی دێموکڕاتیک و ئازاد، داوا ده‌که‌ین هه‌رچی زووتر گوشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتی چێک تا به‌ڕێز ساڵح موسلیم ئازاد بکه‌ن و به هێچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه نه‌ده‌ن ناوبراو ته‌سلیمی وڵاتی تورکیه بکرێ.
کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
25/2/2015