سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . بەشی ١٩ و ٢٠ … حەمید عەزیز

ئەوی خۆشت دەوێت لەبەر هەندێ بیانوو یان لەبەر مەرامی خۆت و خەڵکیی دڵی ئەو ئازار مەدە بەڵکو لەبەر ئەو هەموو دونیا بڕەنجێنە ئەوکات ئەوە خۆشەیستی یەو هێدی هێدی دواجار دەبێتە عەشق … !!! .

بڕوا بەهیچ مرۆڤێک مەکەن کەباری لاربوو تەنازولی کرد یان دۆڕا یان کەپێویستی پێت بوو هانات بۆ ببات نەرمیی بنوێنێت و .. هتد . بەدڵنیایی یەوە ئەو کەسانە لەبردنەوەو لەسەرکەوتندا کەباری ژیانیان باش بوو لەخۆبایی و بێ نرخ دەبن ئەم جۆرە مرۆڤانە جێگای متمانە نین هەرگیز بۆ هاوڕێ یەتی ناشێن بۆ دۆستایەتیی و پێکەوە ژیانیش ناگونجێن چونکە هەلپەرست و بەرژەوەند خوازن هیچ دەربارەی خۆشەویستی نازانن . دەبێت مرۆڤ خاوەنی بیروڕاو هەستە بنچینەیی یەکانی خۆی بێت داکۆکیی لەسەربکات لەهەموو کاتیکدا بەپێچەوانەشەوە لەسەرکەوتندا مرۆڤێکی زۆر سادەبێت و لەژێرکەوتنیشدا بەهەمان شێوە کڕنوش نەبات … !!! .
شتێکی کەزۆر گرنگە بۆ بەختەوەریی ئێمە ئەوەیە کەهەمیشە بتوانین کەسی بەسودو باش بین چاکە بکەین بۆ دەوروبەر بۆیە پاداشتی چاکەو دڵسۆزیی کامەرانیت پێ دەبەخشێت گوڵی میهرەبانیی بچێنە بێستانی عەشق دەدوریتەوە ئەوکات دەبیتە باخەوانێکی بەهەست و عاشقێکی جوان بۆ ژیان .
هاودەمێ فەرمووی :
کەلێک ترازاین لەگەڵ هاوژینمدا هەرچی خوا پێی ناخۆش بوو بۆ ئەوەی دڵی منی پێ ئازار بدات ئەو کردی هەرچی نەیارو ناحەزم هەبوو کردی بەدۆستی خۆیی و دژایەتیەکی گەورەی دەکردم کەچی کەلێی قەوما ڕوی کردە من و داوای یارمەتیی لێ کردم .
پەندو عیبرەت لەم ئامۆژگاریە ئەوەیە کەئێمەی مرۆڤ لەکاتی ناخۆشی و شەردا بەشی ئاشتی تێدا بهێڵینەوەو لەکاتی پێکەوە ژیانیشدا بەشی جیابونەوەش ئاسایی بێت نەک ئەوەندە ئەو کەسەمان خۆشبوێت کەنەما لەژیانماندا بمرین و کەهەیە لەژیانماندا شەڕی لەگەڵ بکەین و برینداری بکەین … !!! .
هەمووشتێک بەمیانڕەویی و مامناوەند وەربگرین بۆیە نازانین بەیانی سبەینێی جوانتر دەردەکەوێت یان ڕەشتر دەنوێنیت گرنگ ئەو ساتەیە کەتێیدا دەژیت بەخۆشی و دڵنییایی چرکە بەچرکەی بەریتە سەرو واخۆش بژی کەوابزانیت هەرگیز نامریت لەچاکە کردنیشدا دودڵ مەبەو تەمەن و بوون هێندە کورتە هەر ئەمڕۆ هەر ئەم خولەکەی کەتێیدا دەژین فرسەت بوو چاکە بکە وابزانە فریای چاکەیەکیتر ناکەویت لەژیاندا … !!! .
بەخشندەیی و لێبوردن ماڵی مرۆڤە گەورەو جوانەکانە هەمیشە هەوڵ بدەن پاکیی و بەرائەت و جوانی بنوێنن بۆیە مرۆڤبوونیی ئێمە بەندە بەم خاڵانەوە کەبەخشندەو میهرەبان بین ژیانی خۆمان و دەوروبەریشمان خۆش دەکەین خۆمان ئاسودە دەبین لەژیان و بەردەوامیماندا بەختەوەردەبین لەهەموو کاتەکاندا .
ڕێز لەهەموو مرۆڤێک بگرن و بێ دودڵی هەموو کەسێکتان خۆش بوێت لەوانەیە ئەوەی تۆ حەزی پێ ناکەیت ڕۆژێک لەڕۆژان ببێتە فریشتەو یارمەتیدەرت ببێتە هۆکاریی بەختەوەریت لەژیاندا . کەسانێک کردەوەو کارو چاکەیان زیاتر بوو لەجوانیی و باڵایان ڕێزیان لێ بگرەو بەڕوخساری جوان و ناشرین هەڵمەخەڵەتێ ڕۆح و ناخی مرۆڤەکان ئەگەر باش بوو لەڕوخساری جوان گرنگترە .
من تۆم هەبێت سوپاسگوزاری خودای تاقانە دەکەم بۆیە بەختەوەریی من بەستراوە بەبونی تۆوە ئەی جوانترین مرۆڤ و بونەوەریی خواداوەند ئەی کەسی میهرەبان و بەخشندە ئەی خونچە گوڵی باخی دڵی سەوزم ئەی نازداری من ئاوا بەردەوام خۆشەویستی بکەن بەختەوەر دەبن دەبنە سوڵتانی بەختەوەریی .
……………………………….
سوڵتانی بەختەوەریی … !!! . بەشی بیست
من تۆم هەبێت تەنها سەیری بەرپێی خۆم دەکەم بەرپێی خۆم و بەس ئاوڕ بۆ ژیان نادەمەوە شەرم لەهەرچی بونەوەری دونیا هەیە دەیکەم ئەنواڕمە سبەینێی جوانتر بۆ ژیان و بەردەوام بوون .
من تۆم هەبێت سوپاسگوزاریی خودای تاقانەم هەرگیز دەستەکانی پاڕانەوەم لەئاسمان داناگیرێت کێ لەتۆو خوداو عەشق جوانترە .؟.
من تۆم هەبێت بەتۆوە هەموو کەونم خۆش دەوێت دڵم گۆڕەپانی بوونە بۆ خۆشەویستی و پێکەوە ژیان هەموو جوانی دونیا لەناخمدا چەکەرە دەکات بۆیە کەتۆم لایە هەموو ژیان لەبەردەستی مندایە .
من تۆم هەبێت ماڵە قوڕینەکەم ژوری تەنهاو ساردی هەژاریم کۆشکێکی بەرزو ماڵی دڵم شاهانایە کۆشکێک بێ تۆ کەلاوەیەو کەلاوەی هەژاریی دڵم بەتۆوە بەهەشتێکە لێوان لێو لەبەختەوەریی .
من تۆم هەبێت بەختەوەرم پێڵوی چاوم پەڕەی دڵم بۆ ڕۆحی تۆ هێلانەیە .
من تۆم هەبێت کەسم ناوێت ژیان بێ تۆ ئەفسانەیە .
خۆت کەس و هەناسەی منی بێجگە لەتۆ هەمووی بۆمن بێگانەیە . !!! .
لەم بەشەی سوڵتانی بەختەوەریی یەدا ئەم پەخشانە شیعرەشمان تێکرد بەهیوای جوانتر کردنی ئەم بەشەمان بێت . ئەگەر خۆت باش بیت خەڵکیی هەمووی باش دەبینیت ئەگەر ناخ و ڕۆحت جوان بوو هەموو دونیا جوان دەبینیت هێمن و لەسەرخۆو ئارام بە دەوروبەر دەبێتە بەهەشتێک بۆت دەبێتە کتێبخانەی مەعریفە بۆژیانت هەمووشتێک بەهێمنیی دەبینیت ڕۆحت ئارام و ئاسودە دەبێت بەئارامی و هێمنی عەشق پەیدا دەبێت لەبێ دەنگیدا داهێنان هەیە دروست بوون دەبێت لەم کاتەدا هەموو هەستە جوانەکان لەدایک دەبن بەپێچەوانەشەوە کەسێکی شپرزەو ناڕێک دەبیت بەرامبەریش خراپ دەبینیت ژیان و خۆت و دەوروبەرت لەدەست دەدەیت .
درۆ کردن زۆر خراپە بۆیە تەنها لەکێشەکاندا دەیبینیتەوە بەدڵنیایی یەوە لەبەختەوەرییدا درۆکردن بوونی نی یە بۆیە هەوڵدان بۆ ڕاستگۆیی نزیک بونەوەیە لەبەختەوەریی و جێگیربوون و ئاسودەیی لەژیاندا . درۆ تەمەنی کورتەو ڕاستگۆیی ئاسودەیی یە هەتا کۆتایی تەمەن بۆیە کەسانی بەختەوەر ڕاستگۆن کەسانی درۆزنیش هەمیشە ناڕەحەت و توڕەو تڕۆن و ئارامییان نی یەو کەسانیی ناجێگیرن و لەکۆتاییشدا دۆڕاون بۆیە باڕاستگۆیی هاوڕێمان بیت بۆ ئەوەی کامەرانیش دۆستمان بێت و بەختەوەرییش میوانیی هەمیشەیی ماڵەکانمان بێت .
بۆ ئەوەی بەختەوەربیت درۆ مەکە بۆیە کەڕاستگۆییت بەختەوەریشیت لەبەختەوەریدا درۆکردن ماڵی نی یە ئەوەی درۆ دەکات ناڕەحەتە لەبەختەوەریدا ڕستگۆیی و پاکیی و جوانیی هەیە کەئەمانە بەسروشتی خۆیان دورن لەدرۆکردن . کارێک مەکە ئەنجامەکەی دڵە ڕاوکێ بێت چونکە ناڕەحەتیی و دڵە ڕاوکێ لەدرۆوە سەرچاوە دەگرێت . هیچ شتێک مەکە توشی ناجێگیریی و دڵەڕاوکێت بکات بۆیە هەموو ژیانی تۆ بەختەوەریی بێت بەیەک شەوی ناڕەحەتیی دڵت غەمبار دەکات بۆیە ژیان بریتی یە لەخۆشەویستی و ئارامیی و ئاسودەیی هیچ شتیک بۆ تۆ ناکاتە ئەوەی یەک خولەک ناڕەحەت و لەدڵە ڕاوکێدا بژیت و خەمبار بیت .
لەسوڵتانی بەختەوەریدا بەخشندەیی بڕوێنە لێبوردەیی بکەرە گۆچانی دەست و خۆشەویستی بکەرە هاوەڵی دڵت بەدڵنیایی یەوە چیت ڕواندوە ئەیدوریەوە کامەران و دڵخۆش دەمێنیتەوە .
حەمید عەزیز