نامیلکەی تایبەت بە بەشێک لە بابەت و نووسراوەی خاتوو شەهلا دەباغی

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تێکۆشەری سیاسی و دیاری گەلەکەمان و چالاکی سیاسی و چالاکی یەکسانیخواز خاتوو شەهلا دەباغی زیاتر لە دەیان جۆرە بابەتی هەمەڕەنگی سیاسی و ئەدەبی و ئابووری و فەرهەنگی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ماڵپەر و فەیسبووک دا بڵاو کردوونەوە.
کاک ڕەحمان نەقشی وەک کەسێکی دیار لە بواری دیزاین و مێدیا دا زەحمەتی کێشاوە و بابەتەکانی خاتوو شەهلا دەباغی لە نامیلکەیەک دا کۆ کردوونەوە و لە ڕێگای ماڵپەری گیارەنگەوە ئەم نامیلکەیە بڵاو دەکەینەوە.
دەستخۆشی بۆ هەر دوو بەرێزان خاتوو شەهلا و کاک رەحمان