ئایا راسته‌ وڵاته‌كه‌تان و ئوممه‌ت ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاتی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌؟ ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌ پاش هه‌لبژاردنه‌كانی توركیا له‌ مانگی حوزه‌یران (یونی) 2018 هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك و ئه‌مینداری حزبه‌ كوردستانییه‌كان كه‌وتنه‌ ركابه‌ری یه‌كترو كێبركێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر بن له پیرۆزبایی كردن له‌ سه‌رۆكی رووره‌ش و تیرۆریست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه‌تەرو وشکی باكوری كوردستانی سووتاندو، دێھات و شارەکانی لە گەڵ زەویدا تەختکردو، هه‌ر به‌ فه‌رمانی ئه‌و سوپاو جه‌نده‌رمه‌و هێزه‌ داپلۆسێنه‌ره‌كانی هه‌واڵگیری میت ده‌ستیان كرد به‌ تێهه‌ڵدان و گرتنی كوردان و زیندانكردنو کوشتنی خه‌ڵكی سڤیل بە کۆمەڵ.
به‌ڵێ. بە بەرچاوی دونیاوە ئەردۆگان تەرو وشکی پێکەوە سوتاندو، باکووری کوردستانی کردە دۆزەخ و، ھێرشێکی سەربازی بەر بڵاوی کردە سەر گوندو شارەکان و، دەیان ھەزار سڤیلی بێتاوان کوژران و، دەیان ھەزاری تر لە سەر خاکی باوباپیرانیان دەربەدەرکران و، پەرلەمانەکەی دیکتاتۆر ئەردۆگان دەستیانکرد بە لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی کوردو، زوربه‌یان گیراون و له‌ زیندانه‌كان ژیان به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن.
قه‌ت رۆژێك له‌ رۆژان رژێمێكی خوێنرێژو سه‌ركوتكه‌ری خه‌ڵكی سڤیل بێ تاوان نابێت له‌ بیر بكه‌ین، رژێمێك هه‌موو كات به‌ ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی هاوڵاتیان و پرسه‌كانی كوردی داوه‌ته‌وه‌و، سه‌ره‌رای ‌‌ پێشێلكردنی‌ ته‌واوی‌ پرنسیپه‌كانی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ‌ و، ته‌واوی‌ یاساكانی‌ ره‌چاوكراوی‌ جیهانیی‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ ژێر پێ‌ خستووه‌‌و، كه‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌رگری له‌ مافی هاوڵاتیبوونی خوێ بكات.
سوڵتانی ره‌گه‌زپه‌رست و تیرۆریست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ پشتبه‌ستن به‌ حزبه‌ دێزه‌كه‌ی و، تاقمه‌ تیرۆریستییه‌كان سه‌ره‌رای تاوانه‌كانی له ناوخۆی توركیا په‌ل ئه‌هاوێژێت بۆ وڵاتانی ترو، تاوانی نوێ ئه‌نجام ئه‌دات وه‌ك گرتنی شاره‌كانی سوریاو، تاوانه‌ قیزه‌وه‌نه‌كه‌ی له‌ عه‌فرین و، وادیاره‌ به‌وانه‌ش ناوستیت لوتبه‌رزانه‌ درێژه‌ به‌ هێرشكردن ئه‌دات و، رۆژانه‌ به‌ تۆپ وهه‌لیكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌ گوندو وشاروچكه‌و شاخه‌كانی كوردستان ئه‌دات و، له‌م دوایه‌دا سوپای خوێنرێژی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر باشوری كوردستان، بەهەلیکۆپتەر سەربازیان لە ناو خاکی باشوری کوردستان له‌ گه‌ڵ چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان‌ دابەزاند.
توركیا به‌ ئاشكراو له‌ سه‌ر زاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان وبیناڵی یه‌لدره‌م و به‌رپرسه‌ باڵاكان ئه‌ڵێن هه‌موو مافێكمان هه‌یه‌ بۆ هێرشكردن و، بیانووكه‌یان لێدانی گرێلاو قه‌ندیله‌ و، له‌وه‌شدا وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان درۆزنن چونكه‌ هه‌ر { په‌ كه‌ كه‌ و قه‌ندیل} نییه‌و، رۆژانه تۆپ و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان‌ له‌ زاخوو ئامیدی و سیده‌كان وخواكورك و شوینی تر ئه‌ده‌ن.
توركیا له‌ مێژه‌وه‌، له‌ كاتی شه‌ری نگریسی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سنووری كوردستانی به‌زاندوخاكه‌كه‌ی داگێركردو، نزیكه‌ی 19 مۆڵگه‌ی چاندووه‌و، وجێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌و مۆڵگانه‌ پرن له‌ ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی مۆدیرن له‌ گه‌ڵ هه‌لیكۆپته‌رو تانك و تۆپ و دۆشكاو، شاره‌كانی كوردستان پرن له‌ چڵكاوخۆرانی هه‌واڵگیری میت.
سه‌رانی توركیا نایشارنه‌وه‌و، به‌ به‌ر چاوی دونیاو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان درێژه‌ به‌ به‌زاندی سنوورو داگیرگردنی خاكی كوردستان ئه‌ده‌ن و، سه‌ره‌رای ئه‌و كرده‌و دوژمنكارانه‌و، له‌ باتی ئه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ ریسوا بكرین، هه‌ندێ كه‌س ئه‌یانه‌وێت رووی ره‌شی ئه‌ردۆگان و حزبه‌ دێزه‌كه‌ی “” ئاكپارتی”” سپی بكه‌نه‌وه‌و بۆ نموونه‌ و، له‌ پێش هه‌موو كه‌س نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان و، له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ردۆگان ئه‌ڵێت : به‌بۆنه‌ی سەركه‌وتنی بەڕێزتان بۆ ‌سەرۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له سیسته‌مێكی تازه‌دا، پیرۆزبایی له ئێوه و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌ین.
له سەرده‌می ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی(بردنی نه‌وتی كوردستان به‌ مفت – به‌لاش)، ئه‌وه‌ش كاریگەرییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌سەر ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵك(سه‌ركوتكردنی كوردانی باكورو، بێ مووچه‌یی باشور)، نموونه‌یه‌كی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچه‌كه (داگیركردنی كوردستان)‌. ئێمه وه‌ك هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاره‌زوومه‌ندیی هه‌میشه‌ییمان بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و ( به‌یانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان له‌ توركیا ئه‌بێت و ئه‌ردۆگان سویند ئه‌خواو، تا ماوه‌ دژی كورد ئه‌بێت).
ئێخوانچیه‌كان به‌ شانازییه‌وه‌ سه‌یری تیرۆریست ئه‌ردۆگان ئه‌كه‌ن و، بزانن ئیخوانچییه‌كه‌ی كوردستان سلاح بهاء الدین چی ئه‌ڵێت :
به‌ڕێز جه‌نابی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیاالسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته‌

به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه‌ جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان و وڵاتی توركیا ده‌كه‌م به‌ گه‌ل و سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌. دیاره‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاروانه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌تان و ئوممه‌ت ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاتی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌، ده‌ستنیشانكردنی ئێوه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م كاروانه‌ له‌ ئیراده‌ی گه‌لانی توركیا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێ‌ به‌ هه‌موو ڕه‌نگ و شه‌به‌نگه‌كانییه‌وه‌. خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووتان بكات و بتانپارێزیێ‌.
توركیا درێژه‌ به‌ گرتن وكوشتنی كوردان ئه‌دات و، دیهات وماڵه‌كانیان وێران ئه‌كات و، په‌رله‌مانتارانی كورد ئه‌گرێت و ئه‌یانخاته‌ زێندانه‌وه‌و، شاریكی خۆراگر وه‌ك عه‌فرین له‌ گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت ئه‌كات و، خاكی باشوری كوردستان داگیر ئه‌كات.
له‌ بری ریسواكردنی سه‌رانی توركیاو كرده‌وه‌ نامروڤانه‌كانیان ، به‌رپرس و سه‌رۆك و ئه‌مینداری حزبه‌ به‌ناو “”كوردستانییه‌كان”” خۆیان ریسوا ئه‌كه‌ن و، به‌ دوژمنانی كوردوكوردستان ئه‌ڵێن :خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتووتان بكات و بتانپارێزیێ‌.
..
نه‌ته‌وه‌ی كورد دوژمنی خۆی له‌ بیر ناكات و مێژوویش ره‌حم به‌ كه‌س ناكات.