سوڵتانی بەختەوەریی .! بەشی ٢٥ و ٢٦ … حەمید عەزیز
هەوڵ بدە هەمیشە بیر لەکارە جوان و کەسە خۆشەویستەکان بکەیتەوە ئەوە دڵخۆشت دەکات بەپێچەوانەوە هزرو هۆشت سەرگەرمی ئەوانە مەکە کەحەزت پێ ناکەن یان بیر لەوکارە هەڵانە مەکەرەوە کەلەڕابوردودا کردوتە سەیری پێشەوەو چاوەڕێی سبەینێ یەکی جوانتر بکە هەوڵ بدەو بەردەوام بیت دڵخۆش دەبیت گەشبین دەبیت . مرۆڤەکان دەتوانن ئەو هەڵەو کارە خراپ و ناخۆشانەی کەلەڕابوردودا کردویانە وانەی لێوەربگرن خۆیانی پێ دروست بکەن ئەو هەڵانە ناکەنەوە جارێکی‌تر بۆیە بەختەوەر دەبن .
دڵخۆشی و ئارامی و هەواڵی خۆش وەکو ناڕەحەتی و بێزاریی و کاری ناخۆش وایە هەموو دەکەنە ئەو ژیانەی کەهەمانە بۆیە ئاسایی وەریگرەو شیرازەی ژیانی خۆت تێک مەدە هەموو ڕێگاکانی گەیشتن بەئامانج و بەردەوامبون بەرزی و نزمی تێدایە هەرچۆن بۆ ساتە خۆشەکان هەوڵ دەدەین ئاواش بۆ ناخۆشی یەکان باوەشمان ئاوەڵابێت توشی شپرزەیی و ناڕەحەتیی کەمتر دەبین .
ژیان و بوون و ڕابوردو ئەمڕۆو سبەینێ ئاوا پێک دێت و هەوێنی ئەم ژیان و مرۆڤایەتی یە چاک و خراپ و تاڵ و شیرین و حەزو ڕک و جەنگ و ئاشتی و .. هتد . ئاوا پێک هاتوەو بەردەوامیش ژیان بەیەکجار تاریک نابێت و بەهەمان شێوەش بەیەکجار ڕوناک نابێت بۆیە هەوێنی دروست بوونی ژیان ئاوا ڕەش و سپی و هەندێکجاریش خۆڵەمێشی ئەنوێنێ بۆیە دڵخۆشی و ئازارەکانیش بوونیان دەبێت و ئاسایی وەری بگرین باری دەرونیمان ئاڵۆز نابێت .
تاڵی و شیرینی یەکان بەرهەمی مرۆڤەکان خۆیانن ژیانیش خۆشی و ناخۆشی دروستی دەکات بۆیە هەرچۆن باوەش بۆ خۆشی یەکان دەکەینەوە ئاواش دەبێت ناخۆشی یەکان وەرگرین و لەگەڵ کاتدا خۆمان رابێنین یان توڕی بدەین و ژیان و ڕۆژی نوێ دەست پێ بکاتەوەو یان هەندێک جار مرۆڤەکان دەبێت بێعاربن بۆ ئەوەی ژیان نەیانکوژێت پلانی نوێ و کاری باشتر جێگەی سەرسوڕمان نی یە بەڵکو مرۆڤەکان کاری هەرگیزیش دەکەن لەپێناوی مانەوەو ژیانی خۆیاندا ئەمەش کاردانەوەیەکی سروشتی و باشە بۆخۆیان .
هەموو ئادەمیزادێک یان بەگشتی هەموو گیاندارێک ڕۆحی خۆی و ژیان و مانەوەی خۆی خۆش دەوێت بۆیە هەوڵ بدەن تاقی بکەنەوەو لاپەڕەو ڕۆژی نوێ دوبارە بکەنەوەو بەردەوام بن لەژیاندا ئەمەش کارێکی سروشتی یە چونکوم تەمەنی مرۆڤەکان کورتەو ئاوا دەخوازێت و هەوڵ بدەن ئەگەر لەژیانیش حاڵی نەبوون چێژی لێ وەرگرن .
زۆرجارو زۆرکەسیش هەن بەگشتی ئەو حاڵەتانە دەبینین بەڵام مەعریفەو عەقڵ پێمان دەڵێت بەردەوامیی لەژیان باشترە لەوەستاندنی و گەشبینی و جوانیی و خۆشەویستی خەڵک و خۆمان باشترە لەپشت تێکردنی و یەکترویستن و پێکەوە ژیان و خۆشەویستی یان عەشق باشترە لەڕک و کینەو ناحەزیی بۆیە ئاوا ژیانمان جوانتر‌و باشتر‌و گەشبینتر دەبێت .
له‌ژیان و دەوروبەرو مرۆڤ تێگه‌یشتن یان شیکردنەوەو وردبوونه‌وه یان شیتاڵ کردنی ئەم بونەی کەهەیە بۆ تێگه‌یشتن و حاڵییبوون ئه‌گه‌ری قورسەو خۆتان سەرقاڵی ئەو بابەتە زۆر مەکەن پێویسته مرۆڤ خۆی بۆ ماندوو نه‌کات به‌ڵکو ته‌نها بۆی بژی یان تەنها چێژی لێ وەرگرێت چونکوم بەدرێژایی هەزاران و ملیۆنان ساڵ بونەوەرو مرۆڤەکان و ئەم گۆی زەوی یە هەیە نازانن لەکوێوە هاتوین و بۆ کوێ دەچین و سبەینێ چی ڕودەدات .؟.
بەڕای من تێگەیشتن لێی ماندوبونێکی بێ ئەنجامە تەنها خۆشەویستی و چێژ وەرگرتن لێی واتایەکی جوانی پێ دەبەخشێت لەڕوی مرۆیی یەوە ئیتر هەوڵەکانیتر بێ سود ماونەوە .
به‌ڕای من هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ئاگاهیه‌کی ته‌واوی خۆیه‌وه بیر بکاته‌وه به‌رامبه‌ر ژیان و وردەکاریەکانی چونکه هیچی ده‌ست ناکەوێت و هیچ حاڵیش نابێت له‌خۆیی و ده‌وروبه‌ری و له‌بوون و ژیان به‌ڵکو به‌شداری کردنی ژیان به‌ساده‌یی و ئارامیی یه‌وه ڕاستی یه‌کی باش و تەواوکەری بەشەکانی تری ژیانە .
بۆیه مرۆڤه‌کان له‌دێرزه‌مانه‌وه لەهەزاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌تا ئێستاش که‌س له‌م که‌ون و ئه‌ستێره‌یه حاڵی نه‌بووه که‌سیش نازانێت له‌کوێوه هاتووین و بۆ کوێ ده‌چین یان ئه‌م گۆی زه‌مینه چۆن دروست بووه‌و ئاقیبه‌تی بۆ کوێ ده‌چێت .؟.
ئه‌وه‌ی زاناکانیش ده‌یڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌م که‌ونه له‌ڕاستیدا ڕێژه‌یی یه‌و سه‌د له سه‌د نی یه‌و زۆر باشتره که‌بۆ ژیان بژیت و چێژی لێ ببینیت نه‌ک لێی تێبگه‌یت و بەختەوەربیت نەک نیگەران بۆیە هەموو ژیانێکمان پێ بەخشراوە دەبێت لەکیس خۆمانی نەدەین … !!! .
هەروەکو چۆن پیاوێک دوای پێکەوە ژیانێکی زۆر لەگەڵ ژنەکەی تێنەگەیشتوە لەو ژنە بۆیە دەبێت تەنها بیرلەوە بکاتەوە کەچێژ وەرگرێت نەک لێی تێ بگات .
بەدڵنیایی یەوە کەم پیاو هەیە بەڕێژەی سەد لەسەد لەژنەکەی حاڵی بوبێت کەچی دەوێت .؟. ژنیش بەهەمان شێوە زۆربەیان لەمێردەکانیان تێ نەگەیشتوون هەروەکو چۆن هەموومان لەژیان و بوونی ئەم گۆی زەوی یە بەتەواوی تێنەگەیشتوین ئاواش مرۆڤەکان و بەتایبەت ئافرەتان سەبرو نهێنیان زیاترە لەپیاوان لەگەڵ ئەوەشدا کەهەموو ناڕازیین و کەوتمان هیچمان ناوێت واتای وایە هەموو شتێکمان دەوێت ئافرەتانیش بەتایبەت لەهەموو شتێک بێزاردەبن و هەندێک جار خۆیان نازانن کەچییان دەوێت بەڵام هەموو شتێکیشیان دەوێت ….!!!! .
…………………….
سوڵتانی بەختەوەریی … !!!
بەشی بیست و شەش :
حه‌مید عه‌زیز:
به‌وریایی یه‌وه تێکه‌ڵ به‌ده‌وروبه‌ری خۆتان بن به‌تاقیکردنەوەو عه‌قڵه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستی به‌ڕێ بکه‌ن کارێک دڵ پێت دەکات هەندێکجار زەبونە خراپە بۆیە ئه‌وه‌ی سبه‌ی پشتتان لێ دەکات خۆشه‌ویستی دوێنێتان بووه زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان که‌کێشه‌یه‌کی بچوکیان لێ ڕووده‌دات ئەمڕۆ هه‌موو چاکه‌کانی دوێنێی نێوانیان فه‌رامۆش ده‌که‌ن به‌ته‌واوی هه‌موو جوانیه‌کان ده‌سڕنه‌وه‌و به‌رپێیان تاریک ده‌بێت جیابوونه‌وه‌و شه‌ڕو ده‌عوا به‌رپا ده‌بێت بۆیه به‌دڵنیایی یه‌وه هەندێکمان جیاوازی بکرێین له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا ئێمه‌ی مرۆڤ دۆڕاوو سپڵه‌و بێ وه‌فا ده‌رده‌که‌وین .
باشه‌کان له‌لای باشه‌کان په‌سه‌ندو جوانن پێچه‌وانه‌که‌یشی ڕاسته بۆیه به‌ڕای من که‌س خراپ نی یه به‌ڵکو ڕاوو بۆچون و خوڵقیه‌تی مرۆڤه‌کان جیاوازن بۆیه ئه‌م به‌و ده‌ڵێت خراپ و ئه‌و به‌م ده‌ڵێت باش له‌ڕاستیشدا هه‌رکه‌س وه‌کو خۆی دنیا ده‌بینێت بۆیە مرۆڤی باش دونیا جوان دەبینێت و کەسی خراپیش ژیان ڕەش دەبینێت بۆیە هەموو جۆرە مرۆڤەکان هاوڕێی خۆیان هەیە لەزۆر دەمێکەوە کورد وتویەتی : مەنجەڵ بۆ سەرقاپی خۆی دەگەڕێت .
هه‌موو شتێک له‌ژیاندا به‌پاره ده‌کڕدرێت به‌ڵام سێ شت نه‌بێت ئه‌ویش خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و دڵخۆشیی یه ژیان دوور له‌و سێ بابه‌ته ده‌ریایه‌کی وشک و برنگه لەجوانیی پڕه له‌مردن دووره له‌ژیان که‌واته ده‌وڵه‌مه‌ندیی بۆ مرۆڤه‌کان پێویسته به‌ڵام سه‌روه‌ت و سامان عه‌قڵه نه‌ک پاره .. ده‌وڵه‌مه‌ندی دڵخۆشی یه نه‌ک باڵه‌خانه‌ی بەرز .. ماڵی زۆر خه‌وی خۆشه نه‌ک ژوری نوستن .. له‌شی ساغه نه‌ک خواردنی زۆر .. ئاسوده‌یی یه نه‌ک شپرزه‌یی و سه‌رگه‌رمیی .. ژیانه نه‌ک ته‌نها ڕاکە ڕاکەی ماڵی دونیا‌و پاره زۆرجاریش سامان زۆریی دەبێتە کێشەو سەری ساحێبی دەخوات .
ئه‌گێڕنه‌وه ئەڵێن :
که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌که‌سێکی عاقڵی پرسی و وتی :
تۆ عاقڵیت ئه‌بوایه ده‌وڵه‌مه‌ندیش بویتایه بۆچی ئاوا هەژارو نابوتیی .؟.
عاقڵه‌که‌ش لێی پرسی و وتی : به‌م هاوکێشه سه‌قه‌ته‌ی جه‌نابت بێت تۆش ده‌وڵه‌مه‌ندیت ئه‌بوایه عاقڵ بویتایه …!!! . بۆیە عەقڵ بۆ مرۆڤەکان سەروەتە سەروەتیش بەختەوەری یە نەک ماڵی زۆر‌و سەرقاڵی ژیانی زۆر … !!! .
دەربارەی مرۆڤ و ئەم گۆی زەمینەش باخۆمان زۆر ماندوو نەکەین له‌ژیان تێگه‌یشتن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌رو هه‌تا ئێستاش که‌س له‌م بوون و ژیانه حاڵی نی یه بۆیه له‌ڕاستیدا مرۆڤی هۆشمه‌ند نایه‌وێت له‌م ئه‌ستێره‌یه تێبگات ده‌زانێت هه‌زاران ساڵه که‌س حاڵی نه‌بووه‌و حاڵیش نابێت بۆیه ده‌یه‌وێت ژیان بکات و چێژی لێ وه‌رگرێت .
هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا مەبن سەیری خەڵک بکەن و خۆتان بکەن بەمرۆڤەکانی تر وەکو خۆتان بن بەختەوەرو جێگیرتردەبن لەڕوی دەرونی یەوە .
هەرگیزیش لەخۆتان مەگۆڕێن هەرچەندە شوێن و گیرفانتان گۆڕانی بەسەرهات باشتر‌و سادەتری حاڵ جوانترتان دەکات خۆشەویست دەبن بۆیە ئەو که‌سانه‌ی که‌زوو ڕابوردویان بیرده‌چێته‌وه‌و که‌زۆر بێ باکانه دوێنێی خۆیان لەبیردەکەن و ده‌بنه که‌سانیترو کەسایەتییان لێ دەگۆڕێت بۆیه ئه‌وانه پله‌ی هەستیان خراپەو حەزی خۆدەرخستنیان زۆرەو هه‌میشه هه‌ست به‌که‌میی خۆیان ده‌که‌ن به‌که‌میی و نیوه‌ناچڵیی ده‌مێننه‌وه‌و زۆر بچوک دەبنەوە مرۆڤەکانیش بەسروشتی خۆیان کەهەستیان بەکەمیی کرد درۆش زۆر دەکەن بۆیە درۆکردن و فڕوفێل لەهەست بەکەمیی خۆتەوە دێت هەوڵ بدەن وەکو خۆتان بن و کتێب و خوێندنەوەش هاوڕێی هەمیشەییتان بێت ئاسودەیی ژیان بەدەست دەهێنن نەک پارەی زۆر بۆیە جوانیی بچێنن بەختەوەریی دەدورنەوە .
هه‌رکه‌س بیه‌وێت به‌خته‌وه‌ربێت ده‌بێت عه‌قڵ و قه‌ناعه‌تی هه‌بێت ئه‌گه‌ر وابوو بێ خه‌میی و کامه‌رانیی به‌ڕێگاوه‌یه ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بوو به‌خته‌وه‌ریش بێت تێکی ده‌دات شیرینیش بێت تاڵی ده‌کات .
هه‌رکه‌س ده‌ستی یارمه‌تی بۆ درێژ کردن وه‌ری بگرن هه‌رکه‌سێکیش یارمه‌تی ویست ئاماده‌ی یارمه‌تی دانتان هه‌بێت چونکه ئه‌مه له‌ڕوی مرۆیی یه‌وه جوانترمان ده‌کات به‌ڵکو گه‌شه ده‌که‌ین و پێ ده‌گرین به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ریمان ده‌بات دونیای پێکه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌کتر پترده‌کات جوانتر‌و گەشاوەترو ئارام دەبین .
ئه‌گه‌ر وابوو ئاوامان کرد ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه یه‌کترمان خۆش ده‌وێت بۆیه هه‌موو کارێکی مرۆیی و جوان به‌خۆشه‌ویستی ده‌کرێت . له‌دونیای نه‌فره‌ت و کینه دووربن له‌خۆشه‌ویستی و ژیان و بنیات نان نزیک ببنه‌وه واتای جوانی و عەشق و ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت . ده‌با یه‌کترمان خۆش بووێت به‌دڵنیایی یه‌وه گۆڕانێکی مه‌زن له‌ژیانماندا دروست ده‌بێت دڵخۆش و بەختەوەر دەبین هەرچەندە هەژاربین دەبینە پاشایەک لەپاشاکانی سوڵتانی بەختەوەریی .