کۆچی دوایی دوو دایکی ئازیز لە ماوەی چەند ڕۆژ دا لە وڵاتی سوئێد

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە دایە ئامینە دایکی هاورێی تێکۆشەر و نەبەز کاک محەممەد پەشێو و خوشکی کاک میرز خدر مەرەسەنە و پوڕە زێرە دوای ماوەیەک نەخۆشی بەداخەوە کۆچی دوایی کرد ، ئێستا کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بۆ حاجی ئامینە دانەندراوبوو کە بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایە زارا هاوسەری خاڵە کەریم ساڵحی و دایکی تێکۆشەران کاک مەحموود و کاک کاوە و چوار کچی بنەماڵەی ساڵحی‌مان پێگەیشت ، کۆچی دوایی دوو دایکی خۆشەویست کە ساڵانێکی دوور درێژ شان بە شانی کوڕە پێشمەرگەکانیان و بنەماڵەکانیان لە سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی دا و هەروەها لە هەندەران و لە وڵاتی سوئێد بۆ هەموومان جێگای داخ و پەژارە بوو.
b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_daykekan.jpgئەم دوو ژنە تێکۆشەرە هەر لە سەردەمی دەسەڵاتداری رژێمی پەهلەوی دا ئاشنا بە ڕێکخراوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون و وەک پشت و پەنا بوونە هاوکاری تا سەری بنەماڵەکەیان و لەو پێناوەدا تەمەنی گەنجی خۆیان و خۆشی‌یەکانی ژیانیان فیدای ئامانج و ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد و وەک قەڵایەک بوونە پشت و پەنای کوڕەکانیان و هاوسەرەکانیان و بە دڵەوە بوونە یارمەتیدەری کوڕە پێشمەرگەکانیان.
ئەم دوو شێرە ژنە تەنیا دڵسۆزیان بۆ کوڕەکان و بنەماڵەکەانی خۆیان نەبوو بەڵکوو دایکی هەموو لایەکمان بوون و بە دڵەوە خەمیان لە گشت لایەک دەخوارد، هیوادارم کە ڕووح و ڕەوانیان هەردەم شاد بێ و بەهەشتی بەرین جێگای ئەو خۆشەویستانە بێ و تەمەن درێژیش بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەیان بە ئاوات دەخوازم.
حەمەرەسووڵ کەریمی