حیزبی دێمۆکرات بە قوتابخانەی ژینگەی مۆدێڕنی سیاسی …

حیزبی دێمۆکرات بە قوتابخانەی ژینگەی مۆدێڕنی سیاسی و روحی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە! محەممەد سلێمانی

چۆن دەکرێ لە ئاستی چیرۆکی ڕیگای خواردا کە تێدا هێما نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان بەئامانج دەگیرێن کە مەبەستی پیلانەکەش کە تاران سەرچاوەکەیەتی دەرهەقی دکتۆر “قاسملوو” ی گەوەر

رێبەری شۆڕشی نوێی کوردستان بێدەنگی هەڵبژێن و بە ڕەخنە وەسفی بکەن و بە هەنگاوی باش و زەریفی بزانین و خۆی لە پشت ئاوبکەین و نێوەرۆکی بابەتەکە بە دێمە و وشکانی سەیر بکەین و تیشکی چاومان لە سەر بژوێنی سەناروێکە بەلاڕێدا بڕوات! نەیارانی جووڵانەوەی سیاسی کورد بەڕێکەوت و هەر لە خۆوە هێرش ناکەن و سیما دیار و نەتەوەیەکان ناکەنە ئامانج و ئەوەی ئێستا خەریکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە هۆی کۆمەڵێك کەسەوە سەرهەڵدەدات، بێگوومان نیەتی زۆر خراپی لە پشتە و دەیان هەوێت هەنگاوەکانی ڕاسان و تێکۆشانی بەربڵاوی حیزب کزبکەن و بە لایەکی تریدا بەرن. بەڵام ئەو شێوە خەباتە هەردرێژەی دەبێ و ئەمڕۆ یان سبەی بەئاواتی خۆی دەگا و تارانیش ئەو پایتەختە نامێنێت و بڕیار و قەرارە سیاسی و نەتەوەیەکان لە کوردستانەوە دەدرێن و هەوەك رابردوو دەبێتەوە سەنگەری بەرگری و دێمۆکراسیخوازی سەرانسەری و بەڵام لە نێوەڕۆکدا لازمە کورد خۆی لە گێچل فروشی فاشیتەکان بەدوور بگرێ. ئەو نوختەی کە لێرەدا تیشکی خراوەتە سەر، بەدڵنیایەوە پێویستی بەیەکڕیزی و یەکگرتنەوەی هێزە لێکدابڕاو و دوورکەوتووەکان لە یەکدی هەیە و لانیکەم بۆ هێزێکی خەباتگێڕی وەك حدکا دەبێت خوێندنەوەیی ڕیشەی بۆ رووداوە و پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی وڵات بکا و کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا یەك دەنگ و یەک هەڵوێستبن. بزووتنەوەی سیاسی و شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەڕێبەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەورازو نیشێووی گەلێك جۆر بەجۆری بڕیوە، هەتا ئەمرۆ و زۆر بە ڕاشکاوی و سەربەرزییەوە دەتوانین باسی کۆی ئەو رووداوە سیاسی و مێژووی و کۆمەڵایەتیانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین، کە حیزبی دیمۆکڕات وەك تاکە جەمسەرێکی بەهێز و نەتەوەیی لە قۆناخە سەخت و ئاستەمەکاندا، ڕۆڵی بینیوە و شانازی گەورەی لە هەناویاندا تۆمارکردوە و وشیاری گەورەی نەتەوەیی بڵاوکردۆتەوە هەر لەو وەختەیەوە کە پێك هاتووە. لە رەوتی خەبات و تێکۆشانیدا هەرگیز ڕێگای بە کەس یان کەسانێك نەداوە لە داوێنی حیزبدا بێن و تانەو تەشەری ناڕەواو و دوور لە ڕەوشتی سیاسی لە ڕێبەرێك یان هێزێکی تێکۆشەر و نەتەوەیی گەلی کورد بگرێ و هەرلەوکاتەشدا خۆی بەئەندام یان لایەنگر و دڵسۆزی حیزب و شۆڕش بزانێت. مێژوویەك کە لیپاو لیپە لە خۆڕاگری و فیداکاری ڕۆڵە بەجەرگ و تێکۆشەرەکانی کە بە هەستێکی بەرزی نەتەوەیی خەباتیانکردوە و زۆریشیان گیانی خۆیان لەو ڕێگایەدا بەخشێوە و بۆ چرکە ساتێکیش لە رەوتی تێکۆسانی خۆی لە پێناوی ڕزگاری نەتەوەیدا پشووی نەداوە. پاشان کام یەك لە هێزەکوردیەکان بەرادەی حدکا ڕێبەر و سەرکردە و کادر و فەرمەندە و پێشمەرگەی لە ماوەیەکی کورتی تێکۆشانی سیاسی و چەکداری بەدژی داگیرکەری کوردستاندا، گیانی بەنرخیان فیداکردوە و مێژووی پڕشەنداری تۆمارکردوە. ئەو ساڵ چەند جارێك لە لایەن کەسانێك کە ناکرێت وەك مرۆڤی سیاسی و ڕۆشنبیری نەتەوەیی سەیربکرێن، چوونکی گوومان لە کوردبوونیان هەیە، تیروتوانجی بێ بنەما و داتاشراو بۆ مرۆڤێك دروست دەکەن و هەوڵی هەڵبەستنی دەدەن، کە هەتا نەیارانی کوردیش بە بێلوتفی و بیرمناڵی وەسفیان دەکەن، خەریکەن رووداوە سیاسی و مێژووی پرشکۆی ڕێبەری ناوسراوی کورد دکتۆر قاسملووش بشێوینن لە ژێر ناوی بەناو ڕەخنەگرتندا. زۆر جار گەورە ڕێبەرانمان دەکرێنە ئامانجی خاینان و تیروتوانجی بێ سەمەریان تێدەگرن، هەر چەندە هیچیان بەسەر هیچەوە نیە زۆریش لە ڕاستیەوە دوورن، بەڵام ئەو کردارانە و هێرش کردنە سەر ناو و کردەوە و ئاکاری دکتۆر قاسملووی، دەچێتە خانەی دوژمنان و ئەو خاینانەی کە بەدرێژای مێژووی حیزب، سێرەیان لە پێك هاتەو ڕۆڵی گەورە ڕێبەر و کادر و پێشمەرگەکانی گرتووە و بوونەتە ئاودێری پیلان گێڕیەکانی حکوومەتی ئاخوندی تاران. کەس بە رەخنە تورە نابێ و بە ئامرازێکی گونجاوی دەزانین بۆ ئەوەی تێکۆشەرانی حیزب بەسەر شیوەکانی خەبات و رابروویاندا بچنەوە و لە ژێر دروشمی نوێی ڕاساندا، هەنگاوەکانی بە ئاوات گەیشتن خێراتر بکرێن، بە سینگ فراوانیەوە پێشوازی لە ڕەخنە و سەرنج و تێ بینی بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی حیزب لە نێو تەشکیلاتی حدکا دا دەکرێ.

هەرگیز بە زلەی دۆستانە کە بە نیەتی باش و مەبەستی گونجاو ئاراستەبکرێ، مرۆڤی تێکۆشەر هەست بەئازاری ناکات ئەوەندی بیر لە هۆکار و کاریگەریە پۆزەتیڤەکەی دەکرێتەوە و لەو بارەشەوە بەدڵنیایەوە، دلسۆزانی بزووتنەوەی سیاسی و بەرخۆدانی تازەی کوردستان ئەو ڕاستیە زۆر بە باشی دەزانن کە دەبێت بە چاوی ڕێز و وەفای بەرز سەیری پێشەوایانی گیان بەختکردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێ و کەس بۆینیە لە ژێرناوی ڕەخنەدا هێماکانی نەتەوەیی و نەتەوەیی بوونی سەرکردە، تەنانەت ئەگەر سەربەلایەنەکانی تری کوردستانیش بن هەرزان فرۆش بکرێن و مێژووی خەبات و بەرخۆدانیان لەکەدار بکرێ و کەس دەنگی لێوەنەیەت. کاتێك هێزیکی وەك دێمۆکرات تیکۆشانی بەربڵاوی بەدژی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران دەستپێکردۆتەوە، بەداخەوە پیلان و هەنگاوی سەیر و عەجایبی بەدژی دەنرێن و هەموو لایەکیش هەست بەو ڕاستیە دەکات و زۆر کەس و لایەن لە بەر هۆکاری تایبەتی و بەرژەوەندی سیاسی و تاکی خۆیان لێ بێ خەبەرکردوە، کە بەشێکیان خەریکە بزووتنەوەکەش بەرەورووی ئاقارێکی نادیاردا دەبەن و بێ ئەوەی بیریان لە ئامانجی کارەکەیانکردبێتەوە، خۆیان بە پێشنگی سازندەگی و ئاسایشی ئێران دەزانن و لایەنە گرینگەکانی خەباتی سیاسی و نەتەوایەتیان پشتگووێ خستووە. خەباتی سیاسی و سەرهەڵدانی نوێێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا نیازی بە کۆدەنگی و هاوپشتی هەموو لایەك هەیە و زۆر گووماناوییە ڕاست لە ئێستادا دکتۆر قاسملوو بە ئامانج بگیری و ڕووداوەکان چەواشابکرێن و کەسانی سادە و کەمتاقەت و بیرمنالێش ئەوە و کۆی بابەتەکانی پەیوەندیدارو چیرۆکی ڕیگای خوار، بە ڕەخنە وەسف بکەن و پێیان هەنگاوی باش و زەرف بێ و خۆیان لە بابەتە گرینگ و هەستیارەکانی تریش بشارنەوە. حیزبی دێمۆکڕات باوەڕی قووڵی بە بنەما و چەمکی دێمۆکڕاسی سیاسی و ڕێکخراوەی و سیستمی کراوەی ئازادی تێکۆسانی ڕیکخراوەکان و دیالۆگی سازندە و لێك تێگەئیشتن هەیە و بە ڕەخنەش هەرگیز ڕەگی ملی هەڵ نەستاوە و بە شێوەی ئاسای، خۆی لە گەڵدا گونجاندوە و پەلاماری بارەگا و تاکی کۆمەڵگای کوردستانی نەداوە. دێمۆکرات وەك قوتابخانەی ژینگەی مۆدێڕنی سیاسی و روحی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە و هەرگیز لە ئامانج و ڕێڕەوی خۆی لاینەداوە و بەردەوامبووە لە سەر ڕێباز و خەباتی نەتەوەیی، کە ئەوەش هەمووی بۆ فیکر و بیری ڕێبەرانمان دەگەڕێتەوە.

محمد سلێمانی