سه‌رۆک کۆمار پشکی سه‌وزه یان زه‌رده؟ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له ساڵانی پێشوو پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ( لیستی سه‌وز) بوو له جه‌لال تاله‌بانییه‌وه ده‌ستی پێکردو ئه‌م پۆسته هه‌رچه‌نده پۆستیکی ( سیادییه) و پشکی کورده به‌ڵام هه‌مو لایه‌ک ئه‌زانن پۆسته‌که ( ته‌شریفاتیه) واته ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیار‌و سنوورداره‌و مام جه‌لال وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و یاساناس بوو به یه‌که‌مین کورد پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق له مێژوودا وه‌ربگرێت ورۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بوو له پابه‌ندبوون به ده‌ستوورو ته‌بایی نێوان حزبه‌کانی کوردستان و عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات.
سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌میشه زامنی پاراستنی ره‌وشی عیراق و کوردستان بووه‌و، به هوێ نه‌خۆشێیه‌که‌ی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی دروستکردو، پاشان فۆئاد مه‌عسوم بوو به سه‌رۆک کۆمار‌و، ئه‌وه‌ی مام جه‌لال کردی قه‌ت له توانای ئه‌مدا نه‌بووه‌و نییه.
کاتێک مام جه‌لال له ژیاندا بوو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ( لیستی زه‌رد) هاوپه‌یمانییه‌کی به‌ناو ستراتیژی به‌ست و، هاوڵاتیانی کوردستان ئێستاشی له گه‌ڵدا بیت نه‌یانزانی و نازانن ئه‌و هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه چییه‌و ناورۆکه‌که‌ی باس له چی ئه‌کات و، زۆر جار به‌پرسانی هه‌ردوولا له سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌که گله‌یی و ره‌خنه‌یان بووه‌و، هه‌ر له زاری خۆیان وتوویانه ئێمه پێکه‌وه زۆر ده‌سکه‌وتمان هه‌بووه‌و ، سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنی زۆر له سه‌ر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و جیهان هاتووه‌ته‌دی و، له‌وه‌شدا ده‌رئه‌که‌وێ به پشتبه‌ستن به‌و هاوپه‌یمانییه زۆر له خواست و نهێنی و سامانی گه‌لی کوردستان و، کێشه ناوخۆییه‌کانی هه‌ردولا ( سه‌وزو زه‌رد) په‌رده‌پۆش کراون.
له پاش هه‌ڵپژاردنی 12 ی ئایاری ئه‌م ساڵ تا هەنوکه ( سه‌وزو زه‌رد) باس له پۆستی سه‌رۆک کۆمار ئه‌که‌ن و، له کێبرکێ دان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌که‌و، بازاری هه‌ردوولا زۆر گه‌رمه‌و، یه‌کێتی خوازیاره بۆ جاری چواره‌م پۆسته‌که پشکی ئه‌وان بێت، به‌ڵام پارتی سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌که بدرێت به‌وان و، گه‌مه‌که له نێوان دکتۆر محه‌مه‌د سابیر‌و فازڵ میرانیه و، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمانه دوو که‌سایه‌تی کورد شیعه‌یه‌ک ( دکتۆر که‌مال عه‌زیز قه‌یتولی – مامۆستای زانکویه له دهۆک) و،سوننه‌یه‌ک ( عومه‌ر به‌رزنجی – پاڵیۆزی عێراق له فاتیکان) رایانگه‌یاندوه خۆیان ئه‌پاڵێون بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌که.
جێی دڵخۆشییه که‌سانێک خۆیان بپاڵێون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام ئه‌وان باش ئه‌زانن ئه‌وه قه‌ت روونادات له وڵاتێک دوور بێت له دیموکراتییه‌ت و، پر بێت له مێلشیاو چه‌کدارو ئه‌مه له‌لایه‌ک و، له لایه‌کی تره‌وه حزب و، ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکاو وڵاتانی ده‌ره‌کی.
زۆر که‌س بۆ ئه‌و پۆسته هه‌وڵ ئه‌دات، به‌ڵام له لایه‌ن حزبه‌کانی ( سه‌وزو زه‌رد) قۆرغ کراوه‌و براوه‌ته‌وه‌و، له هه‌ردولاش ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه خۆسپێنه‌ره، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فازڵ میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان و، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دوکتور محه‌مه‌د سابیر زاوای ابراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ستنیشانکراون بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌که.
یه‌کێتی و پارتی ( سه‌وزو زه‌رد) خاوه‌نی زۆرترین ( کورسی په‌رله‌مانن) ، مافی خۆیانه پۆسته‌که وه‌ربگرن و، به‌لای هاوڵاتیانه‌وه گرنگ نییه کێ ئه‌بێت به سه‌رۆک، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌توانن خزمه‌تی گه‌لی کوردستان و، پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بکه‌ن و، پۆسته‌که بۆ خزم و که‌سوکار به‌کار نهێنن و، نموونه‌ش له‌م رووه‌وه زۆره له دوکتۆر فۆئاد مه‌عسوم که له دوای مام جه‌لاله‌وه هاتووه ده‌ست پێ ئه‌که‌ێن.
فوئاد مه‌عسوم که ده‌ستنیشانکرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار یه‌کسه‌ر به بێ یه‌ک و دوو ( جوانی) کچی به راوێژکار به بری (( ته‌نها 13 ملیۆن)) دینار دامه‌زراند، له کاتێکدا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مانه‌وه داواکراوه له سه‌ر گه‌نده‌ڵی له کاتێک وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق بووه‌و، ئێستاش دوو موچه وه‌رئه‌گرێت، موچه‌ی خانه‌نشینی (وه‌زیر) و ، موچه‌ی راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار.
کۆمپانیای ( BMJ Industries )ئیماراتی کە کۆمپانیایەکی گەورەی تایبەت بە توتن و جگەرەیە و خاوەنی چەندین براندی بازرگانییە، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق تۆمەتبار ئه‌کات بەوەی کە پۆستەکەی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیایەکی عێراقی کە برازایەکی فوئاد مەعسوم و هاوسەرەکەی خاوەندارێتی دەکەن و، کۆمپانیاکه ناوی( خیرات المنافع ) ه بۆ بازرگانی گشتی و گواستنەوە کە خاوەنەکەی ( حەیدەر سەباح فەیلی) یه هاوسەری ( نەورۆز محەمەد مەعسوم) ه‌و، شایانی ئاماژه‌یه کومپانیاکه سکاڵای له ره‌فتاری سه‌رۆک کوماری عێراق و، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی داوه به مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
پێویسته سه‌رۆک کۆمار دوور بێت له خۆپه‌رستی و، کار کردن له پێناو خزم و دۆستانی و، هه‌روا نابێت بنه ماڵه‌و حزبه‌کانی سه‌وزو زه‌رد وه‌ک ئێستا باوه، خۆیان بخزیننه ناو سه‌رجه‌م جومگه‌کانی ژیانی سیاسی و حکومی و په‌روه‌رده‌یی و ئابووری و رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌وه‌ش کارێکی قیزه‌وه‌ن وناشیرینه.
27/8/2018