کۆماری کورد له مه‌هاباد (بەشی یەکەم) خالید عەزیزی
نووسینی: ئارچیباڵد ڕۆزڤێڵت
وەرگێڕانی لە ئینگلیسییەوە: خالید عەزیزی
[ئاماژە: ئارچیبالد ڕۆزڤێلت، ئەفسەرێکی بەشی زانیارییەکانی ئەمریکا یەک لەو کەسانە لە کاتی دامەزرانی کۆماری کوردستان و ئازەربایجاندا سەردانی کردوون و لە نیزیکەوە پێشەوا قازی محەممەد، سەرکۆماری کوردستانی بینیوە و لەگەڵی وتووێژی کردووە. ڕۆزڤێلت زۆر بە وردبینییەوە بەدواداچوونی بۆ ڕووداوەکانی ئێرانی دوای شەڕی دووهەمی جیهانی کردووە و بایەخێکی تایبەتیی بە «کۆماری کوردستان» و تایبەتمەندییەکانی ئەو یەکەم کیان و دەوڵەتە سیاسییەی کورد داوە و جیا لەوەی بەشێک لە کتێبەکەی _حەزی فێربوون_ی بۆ تەرخان کردووە، لە ناوەندە ئاکادمی و بڵاوکراوەکانی ئەمریکاشدا بابەتی لەسەری نووسیون. ئەم بابەتەی خوارەوە نووسینێکی ڕۆزڤێڵتە لەسەر کۆماری کوردستان کە لە گەلاوێژی ساڵی 1326دا و لە بڵاوکراوەی “The MIDDLE EAST JOURNAL” دا بڵاو بووەتەوە و هەڵگری زۆر خوێندنەوە و زانیاریی بەنرخە لەسەر پێگەی کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوا قازی محەممەد.]
ئاواتی ناسیۆنالیسمی کورد، واته کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ، له ماوه‌ی دیسامبری 1945 تا دیسامبری 1946، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی بچووک له کوردستانی ئێران‌دا وه‌دی هات. چۆنییه‌تیی دامه‌زران و پێکهاتنی کۆماری کورد، مێژووی کورت و پڕ له رووداوی ئه‌و، هه‌روه‌ها تێکچوونی کوتوپڕ و له‌نه‌کاوی، یه‌کێک له به‌سه‌رهاته هه‌ره رڕوون و ئاشکرا‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا.
گه‌لێک دیارده‌ی نالێکی وه‌ک ناکۆکی و کێشه‌ی نێو عه‌شیره‌ته‌کان، ململانێی ئیمپریالیسته‌کان، سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئازایه‌تی و جوامێری به شێوه‌ی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست کوردایه‌تییه‌کی له خۆدا قه‌تیس‌کراو، پڕ گیروگرفت بوونی مه‌سه‌له‌ی کوردمان زۆر به‌باشی بۆ ده‌رده‌خه‌ن. له هه‌مان کاتدا ئه‌و ڕاستییه‌شمان بۆ ده‌ستنیشان ده‌که‌ن که ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز یه‌کگرتوو نه‌بووه و ئێستاش به سه‌ر پێنج وڵات‌دا، که هه‌موویان دوژمنی ئه‌وانن دابه‌ش کراوه.
هێزه‌کانی بریتانیا و سۆڤییه‌ت له سیپتامبری 1941دا ئێرانیان داگیرکرد و بارگه‌وبنه‌یان به ڕە‌زاشا پێچاوه. سه‌ربازه‌کانی ڕه‌زاشا هه‌ر یه‌که‌ی به لایه‌کدا بۆی ده‌رچوون و چه‌که‌کانیان یان فرۆشت، یان که‌وته ده‌ست ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌ی که‌وا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆری ڕه‌زاشا، سیستم و داب و نه‌ریتی عه‌شیره‌تیی خۆیان هه‌روه‌کی خۆی پاراستبوو.
عه‌شیره کورده‌كان که له مه‌ڵبه‌نده شاخاوییه‌کانی سنووری عێراق و تورکیە ده‌ژیان، واته له ماکۆ له بناری زنجیره کێوه‌کانی ئارارات له باکوور، هه‌تا قه‌سری شیرن له سه‌ر ڕێگای کرماشان_به‌غدا، له باشوور له‌و عه‌شیره‌تانه بوون که ده‌رفه‌ته‌که‌یان قۆزته‌وه و له ڕووخانی حکوومه‌تی ئێران فره که‌لکیان وه‌رگرت. له مه‌ڵبه‌ندی باکوور به هۆی ئه‌وه‌که سۆڤییه‌ت هێزێکی زۆری ئه‌رته‌شی له شاره‌کانی ڕه‌زائیه، شاپور، خۆی و ماکۆ، نیشته‌جێ کردبوو؛ عه‌شیره‌ته‌کانی ڕۆژئاوای گۆلی ورمێ خۆیان به‌هێز و پشت ئه‌ستوور به سۆڤییەتییه‌کان ده‌زانی.
دوای له‌نێوچوونی ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێران، سۆڤییه‌ت پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌کانی وه‌ک جه‌لالی له باکوور، شکاک له کێوه‌کانی ڕۆژاوی شاپور، هه‌رکی له ڕۆژئاوای ‹›ڕه‌زائیه‹› هێشتەوە و درێژه‌ی پێدا. ئه‌و عه‌شیره‌تانه له‌لایه‌ن سۆڤییه‌ته‌وه ئیزنی به ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌کانی خۆیان پێدرا، به مه‌رجێک هێمنایه‌تیی مه‌ڵبه‌نده‌که بپارێزن و ده‌غڵ و دانیش به ئه‌رته‌شی سوور بگه‌یه‌نن. له ناوچه ته‌ریک و دوورکه‌وتووه‌کانی نیزیک ڕێگای کرماشان_ به‌غدا که یه‌کێک له شوێنه گرینگ و سه‌ره‌کییه‌کانی پێوه‌ندی و هێنان و بردنی که‌ره‌سه‌ی پێویست له نێوان وڵاته هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌کان و یه‌کییه‌تیی سۆڤییەت دابوو، عه‌شیره‌ته‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئینگلیسه‌وه به ته‌واوی بێده‌نگ و ده‌مکوت کرابوون.
دوای پاشه‌کشه و هه‌ڵاتنی ئێرانییه‌کان، مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره و به‌ربڵاو له نێوان هێزه‌کانی ئینگلیس و سۆڤییه‌تدا ئازاد بوو، که کورده‌کان ده‌یانتوانی بیهێننه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. له سه‌ره‌تاوه دوو ناوچه ئاژاوه‌یان تێدابوو. یه‌کیان مه‌ریوان و کێوه‌کانی هه‌ورامان بوو، که مه‌حموودخانی کانی‌سانان ده‌سه‌ڵاتێکی له‌رزۆکی لێ دامه‌زراندبوو. مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی تریش بانه بوو، که حه‌مه‌ڕه‌شیدخان حکوومه‌تێکی له‌وێنده‌رێ پێک هێنابوو، که ته‌نانه‌ت سه‌رده‌شت و سه‌قزیشی ده‌گرته‌وه. ناوبراو ماوه‌یه‌کی زۆر بوو بۆ عێراق دوور خرابۆوه.
هه‌ردووی ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌تانه، کاتی خۆی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدار و جێگری ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌که‌دا به ڕه‌سمی ناسرابوون، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌رته‌شی ئێران ناوچه‌کانی گرته‌وه و ئه‌وانیش ده‌رکرانه‌وه بۆ عێراق.
هه‌تا ئاخروئۆخری ساڵی 1945 هه‌مووی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که که‌وتبووه باشووری خه‌تی سه‌قز و بانه و سه‌رده‌شت، به ته‌واوی که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێران. به‌و جۆره ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ئازاد و به‌ربه‌رینه، به‌رته‌سکتر بۆوه و بوو به ناوچه‌یه‌کی بچووک له نێوان ئه‌و خه‌ته له لایه‌ک و هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی سۆڤییه‌تی نیشته‌جێ له «ڕه‌زائییه» له لایه‌کی تره‌وه.
ناوچه‌یه‌ک که ته‌نیا تاکه شارێکی به مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی تێدا بوو، مه‌هاباد بوو که پیش‌تر به «ساوجبڵاغ» ناسرابوو که‌وا له چه‌ند کیلۆمیتری باشووری گۆلی ورمێ هه‌ڵکه‌وتووه.
دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه
له شاری مه‌هاباد، شارێک که له‌لایه‌ن وڵاته هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه به چاره‌نووسی خۆی ئه‌سپێردرابوو، جووڵانه‌وه‌یه‌کی تری نه‌ته‌وایه‌تیی کورد له‌دایک بوو. له 16ی مانگی ئاگوستی (ئووت) ساڵی 1943، ده پازده که‌س له ورده‌بورژوا و ڕووناکبیره‌کانی مه‌هاباد کۆمه‌ڵه‌ی ژێ_ کاف، کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردیان دامه‌زراند.
به مه‌به‌ستی له به‌رچاو گرتنی گرینگیی کاری نهێنی، ڕاده‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی تازه پێکهاتوو له 100 که‌س به‌ره‌وژوورتر نه‌چوو و ئه‌وانیش له شانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا ڕێک خرابوون. کۆبوونه‌وه‌ی حه‌وتووانه‌ی کۆمه‌ڵه قه‌ت دووجار به‌دوای یه‌کدا له جێگه‌یه‌ک نه‌ده‌گیرا. پێڕه‌و و پرۆگرامی کۆمه‌ڵه به ته‌واوی ناسیۆناڵیستی بوو و یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامبوون له کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌وه بوو که ده‌بوایه دایک و باوکی ئه‌ندامی داواکار، هه‌ردوکیان کورد بوایه‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندی و تێکه‌ڵاویی کورده‌کان و ئاسۆرییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ئه‌وکه‌سانه که دایکیان ئاسۆڕی بوایه، ده‌یانتوانی ببن به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه.
کۆمه‌ڵه نه‌ته‌نیا هه‌ر له کوردستانی ئێران، بگره له پارچه‌کانی تری کوردستانیش زۆر زوو په‌ره‌ی سه‌ند. هۆی په‌ره‌سەندنه‌که‌ش ئه‌وه بوو که کورده‌کان کۆمه‌ڵه‌یان وه‌ک دیارده‌یه‌کی نوێ و رێکوپێک ده‌دی که جیاوازییه‌کی زۆری له‌گه‌ڵ حیزب و پارته سوننه‌تییه‌کانی کوردستان هه‌بوو. له شاره‌کانی کوردستانی عێراق وه‌ک مووسڵ، که‌رکوک، هه‌ولێر، سلێمانی، ڕه‌واندز و شه‌قڵاوه لقی کۆمه‌ڵه پێک هاتن. ته‌نانه‌ت له کوردستانی تورکیەش که خه‌بات و تێکۆشان له پێناو کوردایه‌تیدا سزا و تاوانی مه‌رگی بۆ دیاری کرابوو، لقی کۆمه‌ڵه دروست کرا. سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌هاباد به ناردنی نوێنه‌ر بۆ لای کۆمه‌ڵه، ڕایانگه‌یاند که یارمه‌تیی کۆمه‌ڵه ده‌ده‌ن. له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به عه‌شیره‌ته‌کان گوترابوو که ئێستا پێویستیمان به ئیوه نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له داهاتوودا پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ بگرین.
ئه‌وه شتێکی ڕوون و ئاشکرا بوو که هه‌ردووک گه‌وره هێزه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆریان دڵ به مه‌ڵبه‌نده‌که‌وه بوو و گه‌ره‌کیان بوو که کۆمه‌ڵه بناسن و زانیاری‌یان له‌سه‌ری هه‌بێ.
ئینگلیس به هۆی ئه‌وه که چاڵاوه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک هه‌ڵکه‌وتوو له کوردستانی به‌ده‌سته‌وه بوو، زۆر به وردی و به تێبینییه‌وه سه‌یری ڕووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستانی ده‌کرد. هه‌رچه‌ند که کاربه‌ده‌ستانی ئینگلیس له شاره‌کانی که‌رکوک، هه‌ولێر، سلێمانی و ڕه‌واندز نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام دیسانیش یاریده‌ده‌ری سیاسیی ئینگلیس له موسڵ، جار به جار سه‌ری له مه‌هاباد ده‌دا. ئینگلیس بۆ ئه‌وه‌ی دڵی عه‌ره‌بان له خۆی نه‌کا و نه‌یانڕه‌نجێنێ، پشتگیری مه‌سه‌له‌ی کوردی نه‌ده‌کرد و هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌کی به جووڵانه‌وه‌ی کوردستان نه‌دا. به‌و جۆره گوێیه‌کان له ئاست ده‌نگی هاواری ناسیۆناڵیسمی کورد که‌ڕ و نه‌بیست مانه‌وه.
ده‌ستێوه‌ردانی سۆڤییه‌ت
تا ئه‌و جێگایه‌ی پێوه‌ندی به سۆڤییەته‌وه بێ، مه‌سه‌له‌که جۆرێکی دیکه بوو. واته له‌سه‌ره‌تاوه سۆڤییەتییه‌کان به‌وه نه‌گه‌یشتبوون که له ناو کوردان‌دا کار بکه‌ن، هه‌رچه‌ند که ئه‌وان ساڵی 1942 به بانگکردنی گه‌وره ده‌ره‌به‌گه‌کان بۆ باکۆ جارێک ئه‌و کاره‌یان کردبوو.
ته‌نانه‌ت له به‌هاری ئه‌و ساڵه‌دا دوای هێرشی کورده‌کان بۆ سه‌ر گونده‌کانی به‌ره‌ی ڕۆژئاوای گۆلی ورمێ، سۆڤییه‌ت ئه‌رته‌ش و ژاندارمه‌ی ئێرانی هێناوه و دایمه‌زراندنه‌وه. (هه‌رچه‌ند که ئه‌وان به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتی له ئاست سۆڤییه‌تدا ده‌ره‌تانی هیچ چه‌شنه جموجۆڵێکیان بۆ نه‌مابۆوه). ئێستا وا ده‌رده‌که‌وێ که سۆڤییه‌ت له میکانیزمی مه‌سه‌له‌که و له چه‌ند و چۆنی وه‌زعه‌که گه‌یشتبێ.
ئازه‌ربایجان و کوردستان له ساڵی 1944دا پڕببوون له ئه‌فسه‌رانی سیاسی و کاربه‌ده‌ستانی دیکەی سۆڤییه‌ت که زۆربه‌ی زۆریان له موسوڵمانه‌کانی ئازه‌ربایجانی سۆڤییه‌ت بوون. کار و تێکۆشانی ئه‌وان له کوردستان له‌لایه‌ن کۆنسولی سۆڤییه‌ت له ڕه‌زاییه‌وه به‌رێوه ده‌چوو. یاریده‌ده‌ری ئه‌و کار و هه‌ڵسووڕانه کاپیتان جه‌عفه‌رئۆف بوو که خۆی یه‌کێک له 150000کوردی دانیشتووی سۆڤییه‌ت بوو. جه‌عفه‌رئۆف جلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر ده‌کرد و زۆر به ئازادی و تێڕادیوی به نێو عه‌شیره‌ته‌کان و گونده‌کانی کوردستاندا ده‌سووڕایه‌وه.
کار و تێکۆشانی سۆڤییەت له مه‌هاباد له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که دوو که‌س له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وان به ناوه‌کانی، عهبدوڵائۆف و حاجی‌ئۆف به‌ڕواڵه‌ت به مه‌به‌ستی کڕینی ئه‌سپ بۆ ئه‌رته‌شی سوور هاتبوونه شار. وادیار بوو که به ڕێکه‌وت و به شانس ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ڕه‌خسا و له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردستان پیوه‌ند‌ییان گرت. ڕێکه‌وته‌که به‌و جۆره بوو: ڕۆژێک عهبدوڵائۆف له دووکانی مه‌شڕووب فرۆشیی کابرایه‌کی ئه‌رمه‌نی چاوی به پیاوێکی کورد ده‌که‌وێ که جلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ردا ده‌بێ، عهبدوڵائۆف تاریف و ئافه‌رینی کابرا ده‌کا که ج‌وبه‌رگی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆی ده‌به‌ر کردووه. کورده‌که که ده‌رکه‌وت یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه بوو، هه‌ڵوێست و بۆچونه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا‌ئۆفی پێ خۆش ده‌بی و ده‌ست ده‌که‌ن به قسه و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا. له کۆتاییدا کورده‌که پرسیار ده‌کا و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر گه‌لی کورد حیزبێکی میللی پێک بێنن، سۆڤییه‌ت چه‌کوچۆڵیان ده‌داتێ؟ عه‌بدوڵڵا زۆر زوو پرسیاره‌که‌ی ده‌قۆزێته‌وه و ده‌ڵێ: بۆ ئێوه له کێ ده‌ترسن؟ کورده‌که وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ئێمه ته‌نیا له ده‌ره‌به‌گه‌کانی خۆمان ده‌ترسین. عه‌بدوڵڵاش وێڕای هاوده‌ردی، هه‌ستی دژ به ده‌ره‌به‌گایه‌تیی خۆی ده‌ربڕی. کورده‌که عه‌بدوڵڵا ده‌باته‌وه ماڵێک و له وێنده‌رێ به هاوڕێیانی دیکەی ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ناسێنێ.
پێوه‌ندیی زۆرتر له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سۆڤییەت گیرا و یه‌کێک له ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه که زمانی ڕووسیی ده‌زانی، کرا به ڕابیتی ئه‌و پێوه‌ندییانه. هه‌رچه‌ند که پێڕه‌و و پڕۆگرامی کۆمه‌ڵه له سێ خاڵی سه‌ره‌کیدا بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشان کردبوو، به‌لام دیسانیش له‌و کاته به‌ولاوه کۆمه‌ڵه‌ش که‌وته به‌ره‌ی سۆڤییەته‌وه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌داvoks ، ڕێکخراوی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی پروپاگه‌نده‌ی سۆڤییەت، له زۆربه‌ی شوێنه‌کان کۆڕی پێوه‌ندیی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی نێوان سۆڤییەت و ئێرانی دامه‌زراند. ئێستا ئیدی کۆمه‌ڵه گه‌وره ببۆوه و چیتر نه‌ده‌کرا و نه‌ده‌گونجا له ماڵی ئه‌م وئه‌ودا کۆبوونه‌وه پێک بێنن. سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌له داوایان له سۆڤییەت کرد که له مه‌هابادیش شتێکی ئه‌وتۆ پێک بێنن. ئه‌وان هیوادار بوون به‌مجۆره جێگایه‌کیان وه‌ده‌ست که‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بێ گیروگرفت کۆبوونه‌وه‌کانی خۆیان درێژه پێبده‌ن.
سۆڤییەتییه‌کان داواکه‌ی ئه‌وانیان به‌جێ گه‌یاند و کۆڕێک یا ئه‌نه‌ستیتۆیه‌ک دامه‌زرا، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک «لقی کوردستانی» ئێران و سۆڤییەت، به‌ڵکوو ڕاسته‌وخۆ وه‌ک کۆڕی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و کو‌لتووریی کوردستان و سۆڤییەت (ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیی کوردستان و شۆڕه‌وی).
ئه‌و جێگایه هه‌میشه پڕ بوو له خه‌ڵک و فره هاتووچۆی به سه‌ره‌وه بوو.کورده‌کان به مه‌به‌ستی سپاس و پیرۆزباییکردن له دۆستی تازه‌یان، ده‌یان به‌سته جگه‌ره‌ی هه‌ڵپێچراو له تووتنی کوردستانیان بۆ قاره‌مانه‌کانی لێنینگڕاد به دیاری نارد. له مه‌زنه ئاهه‌نگێکدا که له مانگی ئاپریلی 1945 له‌و شوێنه پێکهات، کۆمه‌ڵه خۆی ئاشکرا کرد.
به‌رپرسی کۆنسوولی سۆڤییەت له ڕه‌زاییه و به‌رپرسی voks له ئازه‌ربایجان وه‌ک میوان به‌شداری ئاهه‌نگه‌که بوون. خاڵی سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌که شانۆیه‌ک بوو به ناوی دایکی نیشتمان، که به‌سه‌رهاتی ژنێکی تێدا هاتبووه سه‌ر په‌رده که له‌لایه‌ن ئێران و عێراق و تورکیەوه بێحورمه‌تی پێده‌کری و پاشان به ده‌ستی کوڕه‌که‌ی که زۆر ئازا و نه‌ترس ده‌بێ ڕزگاری دێت.
بینه‌رانی ئاهه‌نگه‌که، که هه‌تا ئه‌و ده‌مه قه‌ت شتێکی ئه‌وتۆیان نه‌دیبوو، به ته‌واوی وه‌جۆش هاتبوون و ڕق و کینه و دوژمنایه‌تی له‌مێژینه‌یان وه‌لانا و له حاڵێکدا که فرمێسکی چاویان ده‌ڕژایه سه‌رشانی یه‌کتر، سوێندیان ده‌خوارد و به‌ڵێنیان ده‌دا که تۆڵه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه. له‌ئاکامی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا، قازی محه‌ممه‌د، سه‌رۆکی داهاتووی ده‌وڵه‌تی کورد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه وه‌رگیرا. ئه‌م وه‌رگیرانه بوو به مایه‌ی دڵخۆشی و ڕه‌زامه‌ندیی سۆڤییەتییه‌کان. چونکه ئه‌وان ڕێکخراوه‌یه‌کی دێموکراتیکی وه‌ک کۆمه‌ڵه‌یان زۆر به‌که‌یف نه‌بوو و ده‌مێک بوو له یه‌کێک ده‌گه‌ڕان بتوانن له‌سه‌ری حیساب بکه‌ن و به‌گوێره‌ی سیاسه‌ت و بۆچوونه‌کانی خۆیان ڕێکخراوه‌که به ده‌ست ئه‌و ڕێبه‌ریی بکه‌ن.
سۆڤییەت که له سه‌ره‌تاوه هێز و توانای عه‌شیره‌ته‌کانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ڕاسته‌وخۆ له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان نیزیک بوونه‌وه و داوایان لێکردن که بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ڕابه‌ری بکه‌ن. به‌ڵام ته‌نیا سێ له‌و عه‌شیره‌تانه شه‌خسییه‌ت و توانا و ده‌سه‌ڵاتی پێویستیان بۆ ئه‌م ئه‌رکه هه‌بوو. قه‌ره‌نی ئاغای «ر‌ئیس‌العشایر»، سه‌رۆکی به‌ڕێز و حورمه‌تی مامه‌شه‌کان و سه‌رۆکی جێکه‌وتووی فیدراسیۆنێک که خۆیان به‌شێک له‌و بوون. ئه‌مه‌رخانی شه‌ریفی، سه‌رۆکی شکاک و (باوکه گه‌وره‌ی کوردستان)، ئه‌میر ئه‌سعه‌دی دێبوکری، کۆنسێرواتیڤی به‌زیپکوزاکون و سه‌رۆکی ئیفتیخاریی ژاندارمه. ناوبراو له لایه‌ن ئێرانه‌وه کرا بوو به به‌رپرسی پاراستنی هێمنایه‌تیی ناوچه‌که. ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌تانه به هێنانه‌وه‌ی بڕوبیانووی به‌ئه‌ده‌بانه داواکه‌ی سۆڤییەتیان ڕه‌د کرده‌وه.
به‌و چه‌شنه ئه‌و جار قازی محه‌ممه‌د، که هه‌م قازییه‌تی وه‌ک که‌له‌پوور بۆ مابۆوه و هه‌میش سه‌رۆکی مه‌زهه‌بیی مه‌هاباد و ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆر به‌ڕێز و حورمه‌ت بوو، له لایه‌ن سۆڤییەتییه‌کانه‌وه پشتگیری لێ‌کرا.
نوێنه‌رانی سۆڤییەت زوو زوو سه‌ریان لێ هه‌ڵدهێنایه‌وه و میوانی ده‌بوون. ڕه‌نگه به هێنانی زه‌خت و گوشارێک بۆ ئێرانییه‌کان به مه‌به‌ستی وه‌لانانی ئه‌میر ئه‌سعه‌د له نوێنه‌رایه‌تیی ده‌وڵه‌ت له ناوچه و دانانی سه‌یفی قازی (برای قازی محه‌ممه‌د) له جێگای ئه‌و که بوو به سه‌رۆکی ژاندامه‌ری یارمه‌تییه‌ک بێ که به ئه‌ویان کردبێ. ده‌ڵێن قازی محه‌ممه‌د دوای نیزیک به ساڵێک تێکه‌ڵاوی و شاره‌زایی پێویست له باره‌ی کۆمه‌ڵه‌وه، به ناردنی په‌یام داوای ئه‌ندامبوونی لێکردن. به‌ڵام ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه، بڕیاریان دا که قازی به ئه‌ندام وه‌رنه‌گرن، چونکه ئه‌وان، یه‌که‌م له تایبه‌تمه‌ندیی ته‌کئاژۆیی و ده‌سه‌ڵاتخوازیی ئه‌و ترسیان هه‌بوو، دووهه‌م هه‌ر له‌سه‌رده‌می منداڵییه‌وه ئه‌وان جیاوازییان له به‌ینی خۆیان له لایه‌ک و قازی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له لایه‌کی تره‌وه ده‌دی. له‌وانه بوو قازی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا بسه‌پێنێ و نێوه‌رۆک و مایه‌ی دێموکراتیکی ئه‌و له‌نێو به‌رێ.
چونکه سۆڤییه‌ت له‌سه‌ر پلانه‌که‌ی خۆی سوور بوو، زه‌خت و گوشاری بۆ کۆمه‌ڵه‌ش هێنا، ئه‌وانیش مه‌جبوور بوون که قازی وه‌رگرن. هه‌روه‌ک بۆ خۆیان چاوه‌ڕوانییان ده‌کرد، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه بوو که تاقه که‌سێک به‌ته‌نیایی حیزبێک له ده‌ست خۆ بگرێ. وه‌رگیرانی قازی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ سۆڤییه‌ت پێک هێنا که بتوانێ کورده‌کان خێراتر به‌ره‌و سیاسه‌ت و خه‌تی خۆی ڕاکێشێ، به چه‌شنێک که سۆڤییه‌ت له هاوینی 1945، له کوردستاندا زیاتر له هه‌موو شوێنێکی تر خۆی به‌هێز و پشت‌ئه‌ستوور ده‌دیت.
حیزبی توده وه‌ک به‌ره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی چه‌پ و ئامراز و ده‌ستوپێوه‌ندی سۆڤییه‌ت له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ئێران سه‌رکه‌وتووانه ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌جێ ده‌گه‌یاند، به‌ڵام له کوردستاندا هه‌رگیز نه‌یتوانی جێی خۆی بکاته‌وه. ئێستا ئیدی سۆڤییه‌ت له بیری گه‌ڵاله و پلانی تر دابوو، ئه‌و‌یش ئه‌وه بوو که به‌ری باکووری ڕۆژئاوای ئێرانیش بخاته سه‌ر خاکی خۆی. له ڕاستیدا ئه‌وان حیزبێکی سه‌ربه‌خۆیان بۆ ئه‌وه ساز کرد که جێگای حیزبی توده له ئازه‌ربایجاندا بگرێته‌وه. حیزبێک که ئیتر ده‌یتوانی بێ تووڕه‌کردنی حیزبی توده، راپه‌ڕینیش پێک بێنێ و سه‌ربه‌خۆییش ڕابگه‌یه‌نێ و ته‌نانه‌ت داوای پێکه‌وه لکاندنی وڵاته‌که‌ی خۆی به سۆڤییه‌ته‌وه بکا. له‌سه‌ر بڕیاری سۆڤییه‌ت، حیزبی توده له ئازه‌ربایجان بارگه‌وبنه‌ی پێچاوه و حیزبی دێموکراتی ئازه‌ربایجان که زمانی تورکی وه‌ک زمانی ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند و داوای جیابوونه‌وه‌ی ئازه‌ربایجانی له ئێران ده‌کرد، جێگای ئه‌و حیزبه‌ی گرته‌وه.
کورده‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، که مه‌هابادیشی ده‌گرته‌وه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد تێکه‌ڵاوی حیزبێک بن که تایبه‌تی بۆ ئازه‌ربایجان و ناسیۆنالیزمی تورک پێک هاتبوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی پلان و گه‌ڵاله‌ی سۆڤییه‌تدا جێگایه‌کیان پێ ببڕێ، دروستکردنی حیزبێکی دیکه‌ش پێویست بوو. له 12ی سێپتامبردا کاپیتان نمازلوو، به‌رپرسی سۆڤییه‌ت له میاندواو، داوای له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته به‌ناوبانگه‌کانی کورد کرد که له‌گه‌ڵ قازی محه‌ممه‌د و سه‌یفی قازی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی کۆنسولی سۆڤییه‌ت بچن بۆ ته‌ورێز. کاتێک ئه‌و کورده سه‌رلێشێواوانه گه‌یشتنه ته‌ورێز، له‌نه‌کاوڕا پێیان گوترا که بچن بۆ ناوه‌ندی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و له‌وێنده‌رێ ڕا سواری شه‌مه‌نه‌فه‌ر‌یان کردن و بر‌دیانن بۆ باکۆ. ماوه‌ی سێ ڕۆژ له خانوویه‌کی خۆشی نیزیک شاردا مانه‌وه و به گێڕان و نیشاندانی شانۆ و ئۆپێڕا، میوندارییان لێکردن. ڕۆژی چواره‌م ڕێنوێنیان کردن که چاویان به باقرۆف، سه‌رۆککۆماری ئازه‌ربایجانی سۆڤییه‌ت بکه‌وێ. باقرۆف له‌باره‌ی زوڵم و زۆرداریی ڕه‌زاشا ده‌رهه‌ق به گه‌لی کورد گه‌لێک باسی بۆ کردن و ڕایگه‌یاند که سۆڤییه‌ت پشتگیری حیزبێکی دێموکراتی تازه‌پێهكاتوو ده‌کا که بۆ ڕزگاریی خه‌ڵکی چه‌وساوه تێ‌بکۆشێ، هه‌روه‌ها داوای له‌وانیش کرد له‌گه‌ڵ حیزبێکی ئه‌وتۆ بکه‌ون.
باقرۆف هێرشی کردبووه سه‌ر حیزبی توده و گوتبووی که حیزبێکی زۆر بێکه‌ڵکه و بێجگه له خوڵقاندنی گیروگرفت چیتری له‌ده‌ست نایه. هه‌روه‌ها هێرشی کردبووه سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی ژێ_کاف و گوتبووی که له عێراق له‌ژێر چاوه‌دێریی جاسووسه‌کانی ئینگلیس‌دا پێکهاتووه و وه‌ک ئامرازێکی ده‌سکرد له خزمه‌ت ئیمپریالیسمی بریتانیا‌دان. پاش ئه‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یاندبوون که نابێ باسی سه‌فه‌ره‌که‌ی باکۆیان بکه‌ن، کورده‌کان سواری شه‌مه‌نه‌فه‌ر کران و گه‌ڕانه‌وه ته‌ورێز و له‌وێنده‌رێش‌ڕا به ئوتۆمبیله‌کانی ئه‌ڕته‌شی سوور هاتنه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆیان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌رهه‌م و ئاکامی ئه‌و سه‌فه‌ره زۆر زوو ده‌رکه‌وت. ماوه‌یه‌کی کورت دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، قازی محه‌ممه‌د کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له كه‌سایه‌تییه ناسراو و به‌ناوبانگه‌کان پێکهێنا و دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند و داوای له هه‌موو لایه‌ک کرد ڕه‌گه‌ڵی که‌ون. هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌ی ڕا دیار بوو، مه‌به‌ستی حیزب، دێموکراسی به شێوه‌ی ئه‌مریکایی بوو.
خه‌لکێکی زۆریش به دڵگه‌رمییه‌وه به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه هاتن. له ڕاگه‌یاندراوێکدا که له‌لایه‌ن قازی محه‌ممه‌د و 105 کوردی به‌ناوبانگه‌وه ئیمزا کرابوو، گوترابوو که گه‌لی کورد ئێستا هیواداره له ڕزگاری دنیا له ده‌ستی فاشیزم، که‌ڵک وه‌رگرێ و له به‌ڵێنییه‌کانی مه‌نشووری ئاتلانتیک بێبه‌ش نه‌بێ. له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا هه‌روه‌ها گوترابوو که گه‌لی کورد شتێکی زیاتر له مافه ئینسانی و قانوونییه‌کانی خۆی، که ڕه‌زاشا لێی زه‌وت کردووه ناخوازێ. ده‌قی داواکانی ئه‌وان به‌و جۆره بوو:
١ــ گه‌لی کورد له ئیران ده‌بێ ئازاد بێ و له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ئۆتۆنۆمیی هه‌بێ و ده‌سەڵاتی ناوچه‌که له ده‌ست خۆیدا بێ.
2ــ زمانی کوردی ده‌بێ زمانی ڕه‌سمی بێ و له خوێندن و کاروباری ئیداریدا به‌کار بهێندری.
3ــ پاڕلمانی مه‌ڵبه‌ندی کوردستان ده‌بێ زۆر زوو به گوێره‌ی قانوونی ئه‌ساسی هه‌ڵبژێردرێ و چاودێریی کار و هه‌ڵسووڕانی ئیداریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی بکا.
4ــ هه‌موو کاربه‌ده‌ستانی وڵات ده‌بێ له خه‌ڵکی ناوچه بن.
5ــ به مه‌به‌ستی پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی جووتیار و خاوه‌ن موڵکه‌کان له داهاتوودا، قانوونێک په‌سند بکرێ.
6ــ حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ به‌هێز و پته‌وکردنی یه‌کیەتیی و برایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان، هه‌وڵی تایبه‌تی ده‌دا، هه‌روه‌ها یارمه‌تیی خه‌ڵکه‌کانی تر وه‌ک ئه‌رمه‌نی و ئاسۆڕی ده‌دا که له ئازه‌ربایجاندا ده‌ژین.
7ــ حیزبی دێموکراتی کوردستان به که‌لکوه‌رگرتن له که‌ره‌سه و ئیمکاناتی سروشتیی، هه‌وڵ ده‌دا ئه‌خلاق و ئابووریی خه‌ڵک باشتر بکا و په‌ره به کشتوکاڵ و بازرگانی بدا، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی پێویست له خوێندن و پاکوخاوێنیدا پێک بێنێ.
8ــ ئێمه هیوادارین که خه‌ڵکی ئێران به ئازادی بتوانن له پیناو ئاوه‌دان کردنه‌وه و پێشخستنی وڵاته‌که‌یاندا تێ‌بکۆشن.
ڕاگه‌یاندراوه‌که که به شێوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سۆڤییه‌ت نووسرابوو، به دروشمی بژی ئۆتۆنۆمی دێموکراتیکی کورد کۆتایی پێده‌هات.
دامه‌زراندنی حیزبی دێموکرات بوو به هۆی ئه‌وه کۆمه‌له هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئه‌ندامه‌کانی بچنە نێو ڕیزی ئه‌و حیزبه. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی زۆری سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و داوای ئه‌فسه‌ره‌کانی سۆڤییه‌ت که له‌ناویاندا هه‌ڵده‌سووڕان، ئیمزایان کرد و به‌ڵێنییان دا که یارمه‌تیی حیزبی دێموکرات بده‌ن، به‌ڵام دیسانیش به هۆی ترس له کۆمونیزم، به‌رامبه‌ر به حیزب نیگه‌ران و دڕدۆنگ بوون. به‌ربه‌ره‌کانی و دژایه‌تیی عه‌شیره‌ته‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو قۆناخێکی ئه‌سته‌م بۆ قازی بێنێته پێش، تاکوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی و عه‌شیره‌ته‌که‌ی که زۆر به‌توانا بوون، له کاتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا هاتنه کوردستانی ئێران.
بارزانییه‌کان ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می عوسمانییه‌کانیشدا یه‌کێک له عه‌شیره‌ته سه‌ربزێوه‌کانی کورد بوون. له ساڵی 1920دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان که له‌لایه‌ن عه‌شیره‌تی بارزانی و عه‌شیره‌ته‌کانی دراوسێوه وه‌ک خوا ده‌په‌ره‌سترا، زۆر جار له دژی ئینگلیس ڕاپه‌ڕیبوو و ئه‌وانیش زۆر جار ته‌نانه‌ت به فڕۆکه هێرشیان کردبوونه سه‌ر. شێخ ئه‌حمه‌د و برا بچووکه‌که‌ی، واته مه‌لا مسته‌فا دوور خرابوونه‌وه بۆ خوارووی عێراق و پاش ماوه‌یه‌ک هێنایاننه‌وه سلێمانی. له 11ی مانگی جونی 1942دا مه‌لا مسته‌فا که له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه ئه‌رکی سه‌رۆکایه‌تیی پێ‌درابوو، توانی ڕا بکا و بچێته‌وه بارزان.
به‌سه‌رهاتی مه‌لا مسته‌فا و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی ئه‌و له دژی ده‌وڵه‌تی عێراق و چۆنیه‌تیی تێکشکاندنی ئه‌رته‌شی عێراق له ساڵی 1945دا، هه‌روه‌ها پیلانی وه‌زیری نێوخۆی عێراق بە ڕاکێشانی عه‌شیره‌ته‌کانی تر و ده‌گژ بارزانی ڕۆکردنیان و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی بارزانی له بارزان، ده‌بێ له کات و جێگای خۆیدا باسی بکرێ.
پێویسته ئه‌وه‌نده بڵێین که مه‌لا مسته‌فا و شێخ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ 1000 چه‌کداری بارزانی و ماڵ و منداڵیان له 11ی ئۆکتۆبری 1945 له باکووری شنۆوه هاتنه دیوی ئێران. زۆر کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی کورد، وه‌ک مامۆستای قوتابخانه و سه‌ربازی ڕاکردوو، وێڕای 12 ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌ش له‌گه‌ڵیان بوون. ئه‌فسه‌ره‌کان خاوه‌ن پله‌ی به‌رزی نیزامی بوون و چه‌ند که‌سیان له ئینگلیس کۆڕسی تایبه‌تییان دیبوو و له ناوه‌ندی ئه‌رته‌شدا کاربه‌ده‌ست بوون.
مه‌لا مسته‌فا دوای هاتن بۆ ئێران چاوی به هێندێک له ئه‌فسه‌ره‌کانی سۆڤییه‌ت که‌وت، که یه‌کێک له‌وان به‌رپرسی ئه‌رته‌شی سوور له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا بوو. سۆڤییه‌ت به مه‌لا مسته‌فای بارزانی گوت که له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و بڕیاری قازی محه‌ممه‌ددا کاربکا، به خه‌ڵکی ناوچه‌شیان ڕاگه‌یاند جێگاوڕێگای بارزانییه‌کان که زۆر لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تان بوون بده‌ن و به‌خێویان بکه‌ن.
تا ئاخری مانگی ئۆکتۆبر، هێزی چه‌کداری مه‌لا مسته‌فا گه‌یشته 3000 که‌سی ته‌یار به چه‌ک و چۆڵی ئینگلیس، وه‌ک تفه‌نگی ڕه‌شاش و تۆپێک. ئه‌و هێزه به‌هۆی له ڕێگادابوونێکی زۆر و ده‌ربه‌ده‌ری و به‌سه‌رهاتی گه‌وره و گران، به‌ته‌واوی ماندوو و شه‌که‌ت ببوون.
ده‌وڵه‌تی گه‌لی کورد
کاربه‌ده‌ستانی سۆڤییه‌ت له ماوه‌ی نۆڤامبر و سه‌ره‌تای دێسامبری ئه‌و ساڵه‌دا له‌نێو عه‌شیره‌ته‌کاندا ده‌سووڕانه‌وه و بۆ ڕێکخستن و خه‌بات له پێناو سه‌ربه‌خۆیی هانیان ده‌دان. هه‌روه‌ها داوایان له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان ده‌کرد له مه‌هاباد کۆ ببنه‌وه. جگه له مامه‌ش و مه‌نگوڕ و دێبوکری، ئه‌وانی تر هه‌موویان هاوکارییان کردن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ئیتر پاشماوه‌ی هێزه‌کانی ئێرانی له شوێنه‌کانی دیکەی ئازه‌ربایجاندا له حاڵی له‌نێوچوون و لێکپچڕاندا بوون. چه‌کداره‌کانی دێموکراتی ئازه‌ربایجان که زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی سۆڤییه‌ت و قه‌فقاز بوون، هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌رباز و ژاندارمه‌کانی ئێرانی که‌وا له پێگه‌و مۆڵگه‌کانیاندا ملکه‌چ مابوونه‌وه ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌رته‌شی سوور ئه‌و به‌شه له ئه‌رته‌شی ئێرانی که لەلایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بۆ پشتیوانی پاشماوه‌ی هێزه‌کانیان له ناوچه‌که به‌ره‌و باکوور وه‌رێ که‌وتبوون، ڕاگرت. به‌و چه‌شنه هه‌موو ناوچه‌که که‌وته به‌رده‌ستی دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان.
له 10ی دیسامبردا، دێموکراته‌کان هیرشیان کرده سه‌ر پێگه‌گانی ئه‌رته‌شی ئێران له ته‌ورێز و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتن. ته‌واوی ناوچه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتووی ئازه‌ربایجان. گیرانی ته‌ورێز به ده‌ستی دێموکراته‌کان، ده‌رفه‌تێکی باشی بۆ قازی محه‌ممه‌د پێک هێنا که سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ. ناوچه‌یه‌ک کە له‌ڕاستیدا ده‌مێک بوو سه‌ربه‌خۆ بوو.
له 15ی دیسامبر میتینگێك به به‌شداری سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان، مه‌لا مسته‌فا، ڕێبه‌رانی حیزبی دێموکراتی تازه‌دامه‌زراو، هه‌روه‌ها سێ ئه‌فسه‌ری ده‌مانچه به‌قه‌دی سۆڤییه‌ت که له‌نێو جیپێکدا بوون له مه‌هاباد پێکهات. له‌م میتینگه‌دا قازی محه‌ممه‌د به ئیحترام و شانازییه‌وه، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی میللیی کوردی ڕاگه‌یاند و ئاڵای کوردی هه‌ڵکرد. پاڕلمانی کورد له 13 ئه‌ندام پێکهات و له 22ی ژانوییه‌ی 1946دا قازی محه‌ممه‌د به سه‌روککۆماری، کۆماری کوردستان هه‌ڵبژێردرا. حه‌مه حوسێن‌خانی سه‌یفی قازی، ئامۆزای قازی محه‌ممه‌د، که خۆی بازرگان بوو و به‌دوای وه‌رگرتنی ده‌ره‌جه‌ی ئیفتیخاریی کاپیتانی، له ژاندارمه‌ریی ئێران، ناوبانگی نیزامیی ده‌رکردبوو، کرا به وه‌زیری شه‌ڕ. سه‌یفی قازی، مه‌لا مسته‌فا، ئه‌مه‌رخانی شکاک، هه‌روه‌ها حه‌مه‌ره‌شیدخانی بانه، که هه‌ر ئه‌و سه‌روبه‌نده له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌که‌ی له عێراق ڕا گه‌ڕابووه‌وه پله‌ی مارشاڵییان وه‌رگرت و یوونیفۆڕمی تایبه‌تیی ئه‌رته‌شی سووریا‌ن که بریتی بوو له چه‌کمه‌ی درێژ، به‌ندی توندی سه‌رشان و کڵاوی سوورخه‌تی نیزامی، ده‌به‌رکرا .
ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتوو که ته‌نیا ناوچه‌یه‌کی زۆر چووکه‌ی وه‌ک شاره‌کانی مه‌هاباد، بۆکان، نه‌غه‌ده و شنۆی له‌ده‌ستدا بوو، نوێنه‌ری خۆی بۆ کرانه‌وه‌ی پاڕلمانی ئازه‌ربایجان نارد و ته‌نانه‌ت به‌گوێره‌ی توانا، خۆشی پاڕلمانێکی دروست کرد.
هه‌روه‌ها مه‌لا مسته‌فای بۆ خوارووی کوردستان به‌ڕێ کرد تا په‌لاماری هێزه‌کانی ئیرانی بدا که به هۆی به‌فری زۆر و ڕێبه‌ندانی زستان له شاره‌کانی سه‌قز و بانه و سه‌رده‌شت مابوونه‌وه و پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئه‌رته‌شی نیشته‌جێ له سنه، پچڕابوو.
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌وریز و تاران
گیرانی «ڕه‌زاییه» به ده‌ستی دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، گیروگرفتێکی تازه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی کورد خوڵقاند. هه‌رچه‌ند که زۆربه‌ی زۆری دانیشووانی ده‌شتی ڕۆژئاوای گۆلی ورمێ، له «ڕه‌زاییه»وه هه‌تا ماکۆ تورکی ئازه‌ربایجانین، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا عه‌شیره‌ته کورده‌کان ده‌ژین که به‌رزاییه‌کانیان به ده‌سته‌وه‌یه و به‌سه‌ر ده‌شتاییه‌کانی مه‌ڵبه‌نده‌که‌دا زاڵن. له ناوچه‌ی میاندواو، له باکووری گۆلی ورمێ دانیشتووانی تێکه‌ڵاوێکن له کورد و تورک.
ده‌وڵه‌ته‌کانی ته‌ورێز و مه‌هاباد، له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه کێشه و ناکۆکێیه‌کی زۆریان بوو، چونکه هه‌ردوولا ئه‌م ناوچانه‌یان به هی خۆیان ده‌زانی. ئه‌مه‌رخان و عه‌شیره‌ته‌کانی زۆر ده‌ربه‌ستی دێموکراته عه‌جه‌مه‌کان نه‌بوون و بێپسانه‌وه هێرشیان ده‌کرده سه‌ر ئه‌و گوندانه که حکوومه‌تی ته‌ورێز به هی خۆیانیان ده‌زانین.
له مانگی ئاپریلی 1946دا سۆڤییه‌ت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکی و گیروگرفتانه قازی محه‌ممه‌دی بانگهێشتی ته‌ورێز کرد. له کاتێکدا دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی دیاریکردنی چه‌ندوچۆنیی داهاتووی ناوچه‌کانیان، ده‌یانه‌ویست له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران وتووێژ بکه‌ن، پێکهاتنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له نێوان دوو ده‌وڵه‌تی سازکراوی کورد و تورک‌دا، شتێکی زۆر گرینگ و پێویست بوو.
ئاکام و به‌رهه‌می دانیشتنه‌کانی سێ قۆڵی، واته پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکی دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان و قازی محه‌ممه‌د و سۆڤییه‌ت، بوو به هۆی ئه‌وه که له 23ی ئاپریلی ساڵی 1946دا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوانی نوێنه‌رانی کورد و ئازه‌ربایجانیدا ئیمزا بکرێ. بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه حکوومه‌تی ئێرانی فره نیگه‌ران و په‌شێو کرد. له ڕاستیدا نیگه‌رانیی تاران زۆرتر له‌و به‌شه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که بوو که باسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دوو حکومه‌ته دێموکراتانه‌ی ده‌کرد که مافی دیاریکردنی نوێنه‌ر له لای یه‌کتر و پێوه‌ندی بازرگانییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆخۆیان هیشتبۆوه.
ده‌قی رێککه‌وتنه‌که به‌و چه‌شنه بوو:
1ــ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که ژێری ئه‌و رێککه‌وتنه‌یان ئیمزا کردووه له کاتی پێویستدا نوێنه‌ر بۆ لای یه‌کتر ده‌نێرن.
2ــ له ئازه‌ربایجاندا، له‌و شوێنانه‌ی که‌وا کورده‌کان له که‌مایه‌تی دان، پێویسته ئه‌وانیش له به‌ڕێوه بردن و ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان ده‌وریان هه‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌و مافه بۆ که‌مایه‌تییه ئازه‌رییه‌کانی که‌وا له کوردستاندا ده‌ژین دیاری بکرێ.
3ــ کۆمیسیۆنێکی ئابووریی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته ئابوورییه‌کانی هه‌ردووکلا پێک بێت، ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیسیۆنه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ردووک وڵات دیاری بکرێن.
4ــ هێزی چه‌کداری هه‌ردووکلا له کاتی پێویستدا یارمه‌تیی یه‌کتر بده‌ن.
5ــ هه‌رچه‌شنه وتووێژێک له‌گه‌ڵ تاران، ده‌بێ به گوێره‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی دوو گه‌لی ئازه‌ربایجان و کوردستان بێت.
6ــ ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان بۆ به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی زمان و کولتووری کوردی له‌نێو کورده‌کانی دانیشتووی ئازه‌ربایجاندا هه‌وڵی پێویست ده‌دا. ده‌وڵه‌تی کوردیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ ئازه‌رییه‌کانی دانیشتووی کوردستان حه‌وڵ ده‌دا.
7ــ هه‌ردووکلا به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی ئه‌و که‌س و تاقمانه‌ی که‌وا له پێناو تێکدانی برایه‌تیی دێموکراتیک و دۆستایه‌تیی مێژوویی گه‌لانی ئازه‌ری و کورد، پیلان ده‌گێڕن هه‌وڵی پێویست ده‌ده‌ن.
پاش ماوه‌یه‌ک دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی وتووێژ و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی قه‌وام، سه‌رۆکوه‌زیری ئێران، چوون بۆ تاران. به‌پێی ڕێککه‌وتنێک له نێوان قه‌وام و ئازه‌رییه‌کاندا ته‌واوی ئازه‌ربایجان که کوردستانیشی ده‌گرته‌وه، هه‌ر به قسه و له‌سه‌ر کاغه‌ز وه‌ک پارچه‌یه‌ک له ئێران ماوه، ده‌نا له ڕاستیدا دێموکراته‌کان که هه‌موو پله به‌رزه‌کانی حکوومه‌تیان له ده‌ستدا بوو، ئازه‌ربایجانیان به‌ڕێوه ده‌برد.
کورده‌کان ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یان زۆر پێ ناخۆش بوو و لەدژی ڕاوه‌ستان. هه‌رچه‌ند که سه‌دری قازی برای قازی محه‌ممه‌د، نوێنه‌ری دوایین پاڕلمانی ئێران خۆی وه‌ک نوێنه‌ری کورده‌کان له تاران، له هێندێکی ئه‌م وتووێژانه‌شدا به‌شدار ببوو، به‌ڵام دیسانیش کورده‌کان پێیان وابوو که زۆربه‌ی خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ویستی ئه‌وان، له‌و رێککه‌وتنه‌دا له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه.
له ڕاستیدا دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان ڕه‌نگ و ڕوو و چوارچێوه‌ی قانوونی‌یان دابوو به ماوه و مه‌ودای حکوومه‌تی خۆیان، له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی قازی محه‌ممه‌د هیچ چه‌شنه بناخه‌یه‌کی قانوونیی ئه‌وتۆی نه‌بوو. کورده‌کان له ڕاده‌ی که‌مایه‌تییه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی له چوارچیوه‌ی ئێران، هاتنه خوار و ئه‌وجار بوون به که‌مایه‌تییه‌ک له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکی ئازه‌ربایجانیدا.
له ئاکامدا قازی محه‌ممه‌د به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له دژی ئه‌و رێککه‌وتنه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ قه‌وام چوو بۆ تاران. قازی داوای له قه‌وام کرد که هه‌موو ناوچه‌کانی کوردیی گرێ‌دراو به ئازه‌ربایجان له لایه‌ک و، ناوچه‌کانی خوارووی کوردستان که سنه‌شیده‌گرته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئێران‌دا مابۆوه له لایه‌کی تره‌وه بخرێنه‌وه سه‌ر یه‌ک.
مه‌به‌ست مه‌ڵبه‌ندێکی گه‌وره و به‌ربڵاو بووه که له سنووری سۆڤییه‌ته‌وه تا کرماشانی ده‌گرته‌وه و ده‌بوایه له ڕاده‌ی ئۆتۆنۆمیدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوایه. کاربه‌ده‌ستان و هێزی چه‌کداری مه‌ڵبه‌ندی ئۆتۆنۆم ده‌بوا کورد بان. هه‌روه‌ها قازی داوای کرد که سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده خودموختاره خودی خۆی بێ.
قه‌وام سه‌رۆکوه‌زیری فێڵبازی ئێران، به‌ڕواڵه‌ت داواکانی قازی محه‌ممه‌دی به مه‌رجێک قه‌بووڵ کرد که قازی بتوانێ ڕه‌زامەندیی دوکتور جاوید، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان وه‌ربگرێ. به‌ڵام دوکتور جاوید به قه‌ڵسی و تووڕه‌ییه‌کی زۆره‌وه گه‌ڵاڵه و داواکانی قازی محه‌ممه‌دی ڕه‌ت کرده‌وه. به‌و چه‌شنه ناکۆکیی له نێوان کورده‌کان و دێموکراته‌کانی ئازه‌ربایجان پێکهات و ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژ په‌ره‌ی ئه‌ستاند.
هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێران له لایه‌ک و کورده‌کان و ئازه‌رییه‌کان له‌لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر ڕاگرتنی هێمنایه‌تی و شه‌ڕنه‌کردن ڕێک که‌وتبوون، به‌ڵام دیسانیش تێکهه‌ڵچوون و ته‌قه‌ی به‌ربڵاوی لێروله‌وێ ده‌ستی پێ‌کردبوو و ئاگری شه‌ڕی خۆشتر ده‌کرد.
پاش ئه‌وه‌ی سۆڤییه‌ت ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای مانگی مایدا پاشه‌کشه‌ی خۆی له ئێران ده‌ست پێده‌کا، ئێرانییه‌کان ده‌ستیان کرد به جموجۆڵی زۆرتر و ئاماده‌کردنی هێزه‌کانیان. لقی چواری ئه‌رته‌شی ئێران به سه‌رۆکایه‌تیی ژێنڕاڵ هۆمایوونی که فه‌رمانده‌رێکی لێوه‌شاوه و به‌توانا بوو، به‌ره‌کانی شه‌ڕی کوردستانی به ئه‌ستۆوه بوو. ژێنڕاڵ هوومایونی پاش به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکی خۆی له‌مه‌ڕ چه‌ککردنی بێبه‌زه‌ییانه‌ی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کان له خوزستان، ئه‌مجاره ڕێگای کوردستانی خرایه به‌ر.
هۆمایوونی له نیوه‌ی مانگی ئاپریلدا رێگاکانی کرده‌وه و چه‌کوچۆڵ و هێزی یارمه‌تیده‌ری بۆ سه‌قز و بانه و سه‌رده‌شت به‌ڕێ کرد. له زمانی سۆڤییه‌تییه‌کانه‌وه ده‌نگۆیه‌کی ئه‌وتۆ بڵاو ببۆوه که گۆیا سۆڤییه‌ت به‌ڵێنی تانگ و تۆپ و چه‌کی قورسی به کورده‌کان داوه. هه‌روه‌ها نیزیک به په‌نجا لاوی کوردیشیان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی سیاسی_نیزامیی بردووه‌ته باکۆ. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا قازی محه‌ممه‌د بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌ربه‌ره‌کانیی ئه‌رته‌شی ئێران بکا، مه‌جبوور بوو ڕوو بکاته عه‌شیره‌ته‌کان. هێزه‌کانی کورد بریتی بوون له بارزانییه‌کان وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی، که ئازا و شه‌ڕکه‌ربوون، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش‌دا لێکپچڕاوو به‌ربڵاو بوون و حه‌مه‌ره‌شیدخان و پیاوه‌کانی، هه‌روه‌ها عه‌شایری چووکه چووکه‌ی کورد که هه‌میشه ئاماده‌ی شه‌ڕ و تاڵانکردن بوون. ئه‌و هێزانه به گشتی له‌و ته‌پک و به‌رزاییانه‌دا سه‌قامگیر بوون که به‌سه‌ر ئه‌رته‌شه‌که‌ی ژێنڕاڵ هۆمایوونیدا ده‌یڕوانی.
هاوکات که ژێنڕاڵ هۆمایوونی خه‌ریکی کێشانه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵ و تێخزاندنی سه‌رباز و ڕێکخستنی هیزه‌کانی له ناوچه‌که‌دا بوو، قازی محه‌ممه‌د و سۆڤییه‌ت زه‌خت و گوشاریان بۆ ئه‌مه‌رخانی شکاک و عه‌شیره‌ته‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌و و هه‌رکییه‌کان ده‌هێنا که له باکووره‌وه شۆڕببنه‌وه و بچن بۆ یارمه‌تیی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له دژی ئێران. له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌رخان ده‌ستی کرد به بیانووهێنانه‌وه و ده‌یگووت که ئه‌سپه‌کانیان له شوێنێکی ترن و ناتوانن به‌بێ ئه‌سپ ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانی شه‌ڕ ببن. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام له سه‌ره‌تای مانگی مایدا پیاوه‌کانی خۆی به نابه‌دڵی نارده به‌ره‌ی شه‌ڕ. له ماوه‌ی مانگی مای 1946دا، جگه له هێندێک تێکهه‌ڵچوون و شه‌ڕی بچووک و که‌م ده‌وام، شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆ که بتوانێ چاره‌نووسی کێشه‌که به‌لایه‌کدا بخا نه‌کرا. له‌سه‌ره‌تای مانگ، له ڕێگای نیزیک سه‌قز، کورده‌کان له‌ناکاوڕا هێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی ئه‌ڕته‌شی که له ئاکامدا 20 که‌سیان لێ کوشتن و نیزیک به 30 که‌سیان لێ به‌دیل گرتن. له‌م شه‌ڕه‌دا دوو ڕه‌شاش به 4000 فیشه‌که‌وه ده‌سکه‌وتیان بوو. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه تاڕاده‌یه‌ک وره و ئیعتباری ئێرانییه‌کانی هێنایه خوار. دیله کورده‌کان وه‌ک پێشمه‌رگه له‌نێو هێزی کوردستاندا وه‌رگیران و ئه‌وانی تریش به‌ڕێ کران بۆ ته‌ورێز. کورده‌کان پاشانیش له هێرشێک بۆ سه‌ر مه‌حمودئاوای نیزیک شاری سه‌قز، به‌مه‌به‌ستی چاوه‌دێری ڕێگای سنه، هه‌روه‌ها دوای گرتنی به‌رزایی و ته‌پکه‌کانی ڕووکار‌ی سه‌قز، سه‌لماندیان که وره‌یان به‌رز بووه‌ته‌وه و پشوویان هاتووه‌ته‌وه سه‌رخۆ. به‌ڵام ئه‌ڕته‌شی ئێران پاشه‌کشه‌ی پێکردن و له به‌رزاییه‌کاندا بورجی گه‌وره‌ی کۆنتڕۆڵ و ڕوانین بۆ ده‌وروبه‌ری درووست کرد و له هه‌ر بورجه‌ش 30 تا 40 سه‌ربازی لێ دانا. دوای ئه‌م شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونانه ئاگربه‌س ڕاگه‌یه‌ندرا و پاشانیش ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌رپرسی پێوه‌ندی گرتنی هه‌ردووکلا دیاری کران.
به‌پێی قه‌راری ئاگربه‌سه‌که، هێزی هه‌ردووکلا ده‌بوایه له شوێن و جێگاکانی خۆیان بمێننه‌وه. کورده‌کان مافی چاوه‌دێری و کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی نێوان ڕێگای سه‌قز و بانه و سه‌رده‌شتیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌یانتوانی له گه‌یشتنی چه‌کوچۆڵ بۆ هێزه‌کانی ئێران به‌رگریی بکه‌ن. هه‌رکی و شکاکه‌کانیش به‌ره‌و باکووری کوردستان گه‌ڕانه‌وه.