جاشه‌كان وهەڵس‌وكەوتيان وهه‌ڵوێستی تاكی كورد.نیعمەت بالە

ھەر وەک دەزانین مرۆڤ بەرھەمی پەروەردەیە و ھەموو ئەو وڵاتانەی خاوەنی سیستمی بەڕێوەبەری و نیشتیمانێکی دیاری کراوی سەربەخۆی خۆیانن، زۆر گرینگی بە پەروەردە و سیستمی بارھێنانی تاک و کۆمەڵگا دەدەن.
بۆیە ھەر وڵاتەی دەگەڵ ئەوەیکە خاوەنی پرنسیپی پەروەردەی خۆیەتی، تاکەکانی کۆمەڵگای خۆی لە چوارچێوەی ھێندێک پرنسیپی گشتی مرۆڤی پەروەردە دەکات تاوەکوو مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی بتوانێت پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و ئەرکە مرۆڤیەکانی خۆی ڕاپەڕێنێ.
بەڵام بۆ گەل و نیشتیمانێک کە ژێردەست بێت دۆخەکە بە پێچەوانە دەبێتەوە، یانی تاکی گەلێک کە خۆی و نیشتیمانەکەی داگیر کرابێت ئەوا لەسەر بنەمای ھزری ژێردەستی و لەسەر ویستی عەقڵیەتی داگیرکەر پەروەردە دەکرێت بۆیە گەلی ژێردەست بەستەرێکی ئامادەیە بۆ ھەڵتۆقێنی جاش و بارھاتنی کەس یا کەسانێک کە خزمەتی سیستمی دەسەلات و داگیرکاری دەکەن.
ھەڵکەوتەی جوگرافیایی نیشتیمانی داگیرکراوی ئێمەش «کوردستان» بە ھەبوونی کانگاگەلێکی دەوڵەمەندی ژێرزەوی و سەرزەوی، چاوی تەماعی تاڵانچیانی زۆرتر و زۆرتر لەسەرە، بۆیە داگیرکەران زۆر بەھێز و پلانی تۆکمە، سیستمی جاشاندنی کۆمەڵگای کوردی بە مکووری بەڕێوە دەبەن و لەسەر ئاستی ئیقلیمی و ناوخۆیی دا تا ڕادەیێک سەرکەوتوو بوون. بۆ وێنە ھەموو ئەو شەڕ و براکوژییانەی کە لە کوردستان ڕووویان داوە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دوژمنانی کورد ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە. بۆیە کە باس لە داگیرکاری دەکرێ ئەوە تەنیا خاک ناگرێتەوە بەڵکو تواندنەوەیێکی سپی و پلان بۆداڕێژراوی دورودرێژ لە ئارا دایە کە کوردان بە گشتی و نیشتیمان پەروەران و وڵات پارێزان بەتایبەتی دەبێ ئاگاداربن و لە بەرابەر پلانی قیزەوەنی دوژمن بۆ ژینوسایدی گەل، خاوەن پلان و یێک خستنی خۆیان بن.
b_300_220_16777215_00_images_SIASI_jash.jpgلە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەسانێک جا لە برسان یا لە ترسان یا بە خواستی خۆیان و لە ژێر کاریگەری دوژمنان دەکەونە داوی دەسەڵات و دەبن بە جاش. خۆی ئەو جاشانە لە ھەمو کەس باشتر دەزانن کە چەندە لە ڕوانگەی کۆمەڵگای کوردی قیزەوەنن و ھەروەھا لە ڕوانگەی دەسەڵاتیش. بەڵام چونکە باوەر بەخۆ بوونیان لاوازە و توانای پێک ھێنانی ژیانێکی شەڕافەتمەندانەیان لە لایان دەسەڵاتەوە لێ زەوت کراوە ئەوا زۆرجار بە ناچاری درێژە بەو شێوە ژیانە دەدەن و حکومەت بە مەیلی خۆی و لە کاتی خۆی بەکاریان دێنێت. ھێندێک جار کەڵە جاشەکان تاوانی گەورە لە دژی چالاکانی سیاسی و حیزبە کوردیەکان پەیڕەو دەکەن و تا ئێستا بوونەتە ھۆی گیان لەدەست دانی دەیان ڕۆڵەی قارەمانی کورد.

ھەرچەند باسی سایکۆلوژی کەسی دۆڕاو باسێکی دوورو درێژە و لێرەدا مەجالی باس کردنی نییە بەڵام زۆرجاران پێویستە ئەو کەسانە بە توندی وشیار بکرێنەوە و ئەگەر پێویست بێت بکرێن بە دەرسی عیبرەت بۆ کەسانی دیکە، بۆ وێنە کوشتنی حاصل ئەحمەدی لە پیرانشار یەکێک لە گەورە جاشەکانی ناوچەی موکریان، شەپۆلێکی خۆشی و ھیوای دە دڵی جەماوەری کوردستان دا ساز کردوە و دە بەرابەر دا دوژمن و داگیرکەرانی ھەراسان کرد، بۆیە پێویستە داگیرکەر و ھاوکارن و چاوساغانی دوژمن باش بزانن کە زۆرداری تا سەر نییە و درەنگ یا زوو دەبێ کۆتایی بە داگیرکاری بێنن و کوردستان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی بگەڕێننەوە. ھیوادارین گەلی نیشتیمان پەروەری کورد نەکەونە داوی دوژمن و بە باوەڕ بەخۆ بوون و ھیوا بتوانین ھەرچی زووتر بە مافی ئینسانی و نیشتیمانی خۆمان و کوردستانیکی ئازاد بگەین.