ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی هەڵبژاردنی شارەکانی سنە وسلێمانی وەک دوو شاری داهێنەرلە بواری موسیقا

و ئەدەبیات لە لایەن یونێسکۆوە ڕێکخراوی فێرکاری، زانستی و کولتووری نەتەوە یه کگرتووەکان ناسراو بە یونیسکۆ (UNESCO)،
دوو شاری کوردستانی ئیران و باشووری کوردستانی لە ڕیزی ٦٦ شاری جیهان وەک “شارە داهێنەرەکان” هەڵبژارد.
یونێسکۆ شاری سنەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئیران وەک شاری داهێنەرلە بواری موسیقی داهەڵبژاردووە. سنەی سەربەرزو خۆڕاگر،شاری داهێنانی هۆنەری موسیقا کە ئاوێتەی خەبات و مافخوازی گەلەکەیەتی وهونەرمەندانێکی زۆری لە دڵی خۆیدا پەروەردە کردوە کە هەزاران ئۆگری هونەری لێ هەڵکەوتوووە و سیمایەکی بەرزی بە جێگە و پێگەی موسیقا و هەڵپەڕکێ و شانۆ بەخشیوە،کە لە ژیانی دروونی مرۆڤ دا،پێوەندیەکی قووڵ بۆ مانا بەخشین بە ژیانی شادو زیندوویی بەردەوام، پێک دێنێ .
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران ئەم دەسکەوتە و بەخشینی ئەم نازناوە بە هەموو خەڵکی خۆشەویستی شاری سنە و بە تایبەتی هونەرمەندانی ئەو شارە پیرۆزبایی دەڵێت.گومان لەوەدا نییە کە بەرەنگاری و هونەری بەرەنگاری بەشێکی سەرەکی هونەری موسیقای شاری سنە و هونەرمەندە بەڕێزەکانی بوونە هۆی ئەوە کە هونەرمەندانی زۆر بەرچاو لەو شارە و هەموو گوندەکانی کوردستان لە رێزی کاریگەری خەباتی نەتەوەکەمان دا،بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان ببن و هەن.هیواخوازین و دڵنیاشین کە هونەرمەندانی دڵسۆز و بەهەڵوێستی ئەو شارە لەم دەسکەوتە جیهانییە، کە دەرفەتێکی گەورە بۆ ئەم شارە دەرەخسێنێت، بۆ ناساندنی هەرچی زۆرتری ماف و داواکارییەکانی گەلەکەمان کەڵک وەردەگرن.
هاوکات لەگەڵ شاری سنە کە وەک شاری داهێنەر لە بواری موسیقی ناسێندراوە،شاری سلێمانی،
پایته ختی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانی عێراقیش وەک شاری “داهێنەری ئەدەبی” لە لایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە دەست نیشان کراوە.شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری شاعیران و ئەدیبان و ڕۆشنبیران هەموو کات لە پێشەوەی داهێنانی ئەدەبیدا بووەو گەلێک ئەدیبی گەورەی بە کورد و جیهان ناساندووە.
شارەکانی سنە و سلێمانی،وەک دووشاری دەستەخوشکی کورد ئەمڕۆ لە ئاسمانی هونەرو ئەدەبی جیهانیدا پێگەیەکیان بۆ خۆیان دەستەبەر کردووە.دەست نیشان کردنی ئەم دوو شارە بەو نازناوانە دەرخەری هونەردۆستی و هونەرمەندی و ئەدەب و داهێنانە لە لای نەتەوەی کورد و پێگەی هونەروئەدەبیات لە لای ئەم گەلە.
جارێکی دیکە ئەم دەسکەوتە بە هەموو گەلی کورد و شارۆمەندانی شارەکانی سنە و سێلمانی و بە تایبەتی هونەرمەندان و ئەدیبانی ئەو شارانە پیرۆزبایی دەڵێین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاترییان بۆ دەخوازین.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١١ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی
١ی نوامبری ٢٠١٩ی زایینی