کوژرانی فەرماندەی سوپای قودس قاسم سولێمانی

بە پێی هەواڵی هەواڵدەریە عێراقی و عەربی و فارسی و کوردی و خاریجی‌یەکان قاسم سولێمانی گەورە تیرۆریستی بەناوبانگ و جیهانی کە ناوی لە لیستی ڕەشی  ئامریکا دابوو، لە گەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی حەشدی و چەند کەس لە فەرماندە دیارەکانی حەشدی شەعبی لە هێرشێکی موشەکی دا لە فرۆکەخانەی بەغدا کوژراو.

شایانی باسەکە تەلەفزیونی العراقیە ناوەکەی لەگەڵ جەنازەی کوژراوەکان بڵاو کردۆتەوە قاسم سولێمانی بە سوتاوی و لەت و پەتی لە نێو کوژراوەکان دا هەیە.

بە گشتی تەلەفزیونی ئێران هێرشەکەی پشت راست کردەوە و نووسی: بالگردهای آمریکا حاجی قاسم سلیمانی را بە … رساند.

b_300_220_16777215_00_images_HAWAL_qasm_megdi.jpgئەو هێز و لایەنەی ئەو هێرشەی کردووە هەم زانیویەتی کە گەورە تیرۆریست قاسم سولێمانی لەو ماشێنە دایە و هەمیش دەزانێ کە ئێران هەر هەرەشە دەکا و تواناکانی چەندن و لەوەش دڵنیا بووە کە چ دەکا.

ئێران و ڕێبەرەکەی خامەنەیی لە گوتارێک دا هەڕەشەیان لە ئامریکا کرد و گووتی کە چاوەروانی تۆڵە بن و ئاوا بە بێدەنگی نامێننەوە، لە بەشێک لە شارەکانی ئێران و یەک لەوان شاری کرمان شوێنی لە دایکبوونی قاسم سولێمانی خەڵک خەریکی خۆپێشاندان و هاتنە سەر شەقامن و لە سەر سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق و بە تایبەت سنوورە کوردی‌یەکان جموجۆڵی سەربازی ئێران دەبیندرێ.