ئایا عه‌دنان ئه‌لزورفی دۆخی ناوماڵی شیعه‌كان ئه‌شڵه‌قێنێت؟، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
دوێنی 17/3/2020 سەرۆک بەرهەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد و حزبه شیعه‌كانی
ده‌سه‌ڵات بوون به دوو به‌ش و به‌شیكیان له گه‌ڵ كاندیدكردنی ئه‌لزورفی بوون بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و به‌شه‌كه‌ی تریان دژ بوون و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره دۆخی ناوماڵی ئه‌و حزبانه به‌م جوره بشڵه‌قێت.
له‌كاتی رێوره‌سمی راسپاردنی عه‌دنان زورفی له به‌غدا سه‌رۆك كۆمار وتی: هیوادارم له ئه‌ركه نوێكه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی بێگه‌رد و بتوانیت خواستی عێراقییه‌كان و هه‌روا خواست و داوای خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز بهێنیته‌دی و كار بكه‌ن بۆ چاكسازی و پاراستنی سه‌روه‌وی و سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و له درێژه‌ی قسه‌كانی دوكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح وتی: عێراق شایه‌نی باشتره و گه‌له‌كه‌ی له پێناو ژیانێكی ئازاد‌و ئاینده‌یه‌كی موژده‌به‌خش بۆ هه‌موو رۆڵه‌كانی و گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانی و هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه چاوه‌روانی زۆر ئه‌رك و به‌خشینه‌یه و، ئه‌و كارانه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌موو لایه‌كمانه.
عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەت له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح راسپێردراوە به‌ڵام حزبه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌تایبه‌تی تاقمی: به‌در ـ هادی عامری، ده‌وڵه‌تی یاسا ـ نوری ئه‌لمالكی، ره‌وتی حیكمه ـ عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، ئه‌لسادیقون، فالح فه‌یازو حه‌شدی شه‌عبی و عه‌سایب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق فشارێكی زۆریان خستووه‌ته سه‌ر سه‌رۆك كۆمار و هه‌ره‌شه‌ی لێ ئه‌كه‌ن و بریاره‌كه‌ی به قورس و پێشێلكردنی ده‌ستور ناو ئه‌به‌ن و ئه‌ڵێن عه‌دنان ئه‌لزورفی كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی ئه‌لنه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادییه (مێرمنداڵێكی ئه‌مریكایه).
ئه‌وانه‌ی ده‌ورو پشتی عه‌دنان زورفی ئه‌ڵێن حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاسته‌نگیان بۆ عه‌دنان دروستكردووه و ئه‌گه‌ر كار وابروات له په‌رله‌مان متمانه‌ی پێ‌نادرێت و شكستئه‌هێنێت و باشترین رێگا نزیكبوونه‌وه‌یه له كورد‌و سوننه‌و، گه‌ران به دوای میكانیزمی له یه‌كتێگه‌شتن.
كاتێك بریاردرا عه‌دنان زوررفی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنێت یه‌كسه‌ر له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه له به‌غدا و شاره‌كانی تر دژی وه‌ستان و له سه‌ر وێنه‌كانیان نووسی: مه‌رفوز، مه‌رفوز، مه‌رفوز واته ئێمه نامانه‌وێت و له گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی گۆره‌پانه‌كانی تێكۆشان و خوپیشاندانه‌كان ناگونجێت و عه‌دنان تاوانباره به دزینی 250 ملیار دۆلار!.
خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی بابل، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، دیوانییه، ناسریه، سه‌ماوه، به‌سره، عماره و كوت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌ر هه‌موو هاواریان ئه‌كرد: عه‌دنان زورفیمان ناوێت چونكه له‌ناو جه‌رگه‌ی پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵێیه‌وه هاتووه و ناتوانێت حكومه‌تێكی نیشتمانی بۆ قۆناغی داهاتوو دامه‌زرێنێت و ئێمه ئه‌زانین هه‌ر كه‌سێك به‌ربژێری كاربه‌ده‌ستانی حزبه‌كان بێت، كه‌سێكی لاوازه و به پێی شێوازی پشكپشكێنه و تایفه‌گه‌ری قیزه‌وه‌ن دائه‌نرێت و له بێتوانایی ئه‌و جۆره كه‌سانه بارودۆحه‌كه دارماو، ئه‌وانه قه‌ت ناتوانن بكوژانی خۆپیشانده‌ران بدۆزنه‌وه و زامنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بن بۆیه ئێمه له سه‌ر داواكارییه‌كانی راپه‌رینی تشرین داكۆكی ئه‌كه‌ین له پێناو جێبه‌جێكردنی: هه‌ڵپژارندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌ربه‌خۆ، دۆزینه‌وه‌ی بكوژی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی راپه‌ریو و ئه‌و بكوژانه بدرێن به دادگا و كۆتایی بهێنرێت به لیستی هاوپێچ به یاسای هه‌ڵبژاردن و بریاری له سه‌ربدرێت و له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (ره‌سمی) بڵاو بكرێته‌وه و كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری بكرێت.
بارودۆخی عێراق گرژ و ئاڵۆزه و زیاتر هه‌ڵناگرێت و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان رچاوی ئه‌وه بكه‌ن و بارودۆخه‌كه به‌ره و شه‌ر و زۆرانبازی سه‌ربازی نه‌به‌ن و خه‌ڵكی عێراق هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌و توشی شه‌ر ببێته‌وه و داوا له هه‌مووان كراوه وڵات له شه‌ر دوور بخرێته‌وە بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كێشانه‌ی ئه‌مرۆ له رووی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستییه‌وه رزگار بكرێت.
خۆپیشانده‌ران ئه‌ڵێن هه‌موو جیهان ئه‌زانێت راپه‌رینه‌كه‌مان كه له مانگی تشرینه‌وه {ئوكتۆبه‌ر} ساڵی 2019 ده‌ستیپێكرد ئاشتیانه بووه و كاری خراپ ئه‌نجام نه‌دراوه و هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك به‌ر كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌كه‌وتووه و توند و تیژی به‌كار نه‌هێنراوه سه‌ره‌رای گرتن و كوشتن و سته‌م و شه‌هید بوونی زیاتر له 600 و برینداركردنی زیاتر له 25000 و رفاندن و زیندانیكردنی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر.
هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌ر به هادی عامری له راگه‌یاندراوێكدا دژ به هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی كرا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌و ئه‌بوایه پاڵێوراوی زۆرینه ده‌ستنیشان بكات و به فه‌رمی ئه‌وه‌ش رابگه‌یێنێت و به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور كار نه‌كات و، ئه‌وه دووه‌مین جاره سه‌رۆك كۆمار ده‌ستور پێشتگوێ ئه‌خات وبه سازان له نێوان هێزه سیاسییه‌كان پابه‌ند نابێت و، خودی خۆی به‌رپرسیاره‌و، ئێمه هه‌موو رێگایه‌ك ئه‌گرینه‌به‌ر به‌رامبه‌ر سوكایه‌تی به ده‌ستورو یاسا بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به وانه‌و دووباره نه‌كرێته‌وه.
سێ هه‌نگاوی گرنگ چاوه‌روانی عه‌دنان زورفی ئه‌كات، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له په‌رله‌مان متمانه وه‌ربگرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و، دووه‌میان شه‌قام رازی بكات و بتوانێت گفتوگۆیان له گه‌ڵ بكات و بچێت به ده‌م داوا‌و داخوازییه‌كانیان و، ئه‌مه‌ش زۆر گرانه‌و ئاسان نییه چونكه خۆپیشانده‌ران كه‌سێكیان ناوێت سه‌ر به حزبه‌كان بێت و هه‌روا په‌رله‌مانتارو وه‌زیرو پاریزگارو فه‌رمانبه‌ری پله‌به‌رز خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و، سییه‌میان رازیكردنی لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌ته له سه‌ر دوسییه‌ی عێراقه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكاو ئێران وئه‌مه‌شیان ئه‌ركێكی گرنگه.
نه‌یارانی عه‌دنان زورفی لە ساتی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هێرشێكی توندی لایەنە نزیكەكانی ئیران و میلشیاكان دژ سەرۆك كۆمار و كاندیدی راسپێردراو دەستی پێكردووە، ئەو لایەنانە پێیان وایە زورفی پیاوی ئەمریكایه‌و ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ی كۆن به‌مه‌به‌ستی سوكاییه‌تپێیكردن و ئه‌ڵێن : زورفی دوو ناسنامه‌ی هه‌یه عێراقی و ئه‌مریكی و، ژنه‌كه‌ی و حه‌وت مناڵه‌كه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌ژین و، دیاره واز له ناسنامه‌ی ئه‌مریكی ئه‌هێنێت و پاشان كه له په‌رله‌مان متمانه وه‌رناگرێت په‌شیمان ئه‌بێته‌وه وه‌ك محمه‌د عه‌لاوی چۆن وازی له ناسنامه‌ی بریتانیا هێناو متمانه‌ی وه‌رنه‌گرت و، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف دوسییه‌ی گه‌نده‌ڵی عدنان زورفی كاتێك پارێزگاری نه‌جه‌ف بووه دراوه‌ته هه‌یئه‌تی نه‌زاهه ( ده‌ستپاكی) بۆ پێداچوونه‌وه.
دوای راسپاردنی زورفی لایەنە نزیكەكانی ئێران: دەولەتی یاسا ، هاوپەیمانی فەتح ، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و دەستەی حەشدی شەعبی ئێوارەی دوێنی كۆبونەوەیان ئەنجامداوە كە بەوە گەیشتوون فشارەكان بۆ دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەستپیكەن و رێگری لە عەدنان زورفی بكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ و، قه‌یس خه‌زعه‌لی له ” تویتر” هه‌ندێ قسه‌ی بازاری ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار كردووه‌و هه‌ره‌شه ئه‌كات و قسه‌ی ناشیرین و نه‌شیاو ئه‌كات و، ئه‌و جۆره قسانه ته‌نها له كه‌سانی وه‌ك خه‌زعه‌لی ئه‌وه‌شێته‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له دوو راگه‌یاندنی جیاوازدا پیشتگیری خۆیان بو عه‌دنان زورفی ده‌ربری وپێیان وایه حزبه كوردییه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست ئه‌بن و ئه‌یانه‌وێت حكومه‌تی داهاتوو كار له پێناو چاكسازی و رێزگرتن له داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی مافی پێشمه‌رگه بكات و، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدات وله‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كار ئه‌كه‌ن له پێناو یه‌كخستنی ده‌نگی كوردان و، وه‌ك كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی لێنه‌یه‌ت و كورد دابه‌شبكرێت.
له رۆژانی داهاتوو شتی نوێ رووئه‌دات و حزبه‌كانی شیعه زیاتر په‌رته‌وازه ئه‌بن و، هه‌ر لایه‌ك كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌كات.