ماڵپەری گیاڕەنگ و دەسپێکی ١٨ساڵەی وەشانی. حوسێن حەسەنزادە

گیاڕەنگ ناوێکی ئاشنا بە گوێی بەشی هەرە زۆری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کێوی جوان و ڕەنگێن و دڵڕفێنی گیاڕەنگ لە ناوچەی سەردەشت،

لە خەبات بە دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوکردنی هێزێکی دوژمن تەزێن بە ناوی گیاڕەنگ، ئێستاش ماڵپەڕە جوانەکەی گیاڕەنگ پاش ساڵانیکی زۆر بە هەوڵ و هیممەتی بەڕێوەبەران و نووسەران و خوێنەرانی هەروا لە خزمەت کردن بەردەوامە و هیوادارم هەر وەک ڕابردووی پڕ لە شانازی خۆی، بە هەوڵ و هیممەتی هەموو لایەک لە خزمەت کردنی بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و پاراستنی داب و نەریت و کولتووری کوردە واری بەردە وام بێت.
ویڕای دەستخۆشی و ماندوو نەبوونی لە بەڕێوەبەران و بە تاێبەتی هاوڕێی خۆشەویست و ماندوویینەناسم کاک حەمەڕەسووڵ، ئاواتەخوازم ماڵپەڕی گیاڕەنگ باشتر و ڕازاوەتر لە پیشوو لە گەیاندنی هەواڵ، زانیاری، وتاری جوان و بە پێز بەردەوام بێت.
حوسێن حەسەنزادە