دەمەتەقەی نێوان خوشکێکی بەڕێز و جاشێکی زڕەکورد.

دەمەتەقەی نێوان خوشکێکی بەڕێز و جاشێکی زڕەکورد.
ئەوەی شەوێک یان ڕۆژێک، پێشمەرگە نەبووبێت گێلە.
ئەوە ڕاستییەکە کە نزیک بە نیو کاتژمێر دەمەتەقە و موناقشەی ، ئا. م ، و جاشۆلکەیەکی دەورەکەمانە.
نازانم ئەو هەستە و ئەو خۆشەویستیە چییە وا لە ناو دڵی کیژ و کوڕانی ئەم نیشتمانەدا چەکەرەی کردوە و ڕۆژ نیە جارێک ئەو خۆشەویستیە نەچێتەوە سەر وێردی زمانی دایکان و خوشکان و باوکان و هەموو لاوەکانەوە.
ئا. م . ن دەگەڵ جاشۆلکەیەکی زڕە کورد باسێکی پڕ لە قسە و گەرم و گوڕ و بە هەستی دەست پێکردبوو.
جاشۆلکە دەیگوت:
ئاخر ئەوە نیە تفەنگ و خەشاب و سەرشان و فانوسقە و ئەوەش لیباسی کوردیم !!
بڕۆ بڕۆ تۆ جاشی
هەر بۆ تۆپینێ باشی
ڕەخت و خەشاب و سەرشان
کلکت پێــوە بـۆ مێشــان
دەیگوت بۆ کاسەلێسی و چڵکاوخۆری تفەنگت هەڵ گرتووە و بوویە بە جاش.
ئەگەر پیاو بای ، بەجلی خاکیەوە لەناو شاخ و کێوەکانی کوردستان ، بەنانی ڕەق سەرخۆش دەبووی و ، دەبوویەوە بەشاخ.
جاشۆلکە – جا ئەمن حقوقم هەیە و ماڵم هەیە و خۆ شێت نەبووم بچم دەکەلێنە شاخان دا خۆم بەکوشت بدەم.
ئا.م – هەی تڕحێو ، نۆکەری عەجەم و سەرشۆری پیاوی وەک تۆ هەتاهەتایە چاو لەدەستی و ملت بە نانی خووساو ئەستوور کردوەو تف و جنێویشت وەک بارانێ بۆ دەبارن. بەخوای حورمەتتان زۆرە لە ناو خەڵکی دا.
جاش- خەڵک ، جا خەڵک بەمن چی خۆ بۆ خەڵکی ناژیم، با عالەمیش هەر لە زگی خۆیان بدەن.
ئا. م – وەڵڵا زۆر تەواوی ئاخر خۆ لە خوای بەزیاد بێت هیچ شتێک نازانن، خۆزگە ڕۆژێک دابێت تۆ دەگەڵ پێشمەرگەیەک بکەویە ڕووبەرووی یەکتری، جا داخوا چۆن لەخۆ دەڕی. هەتیوە خۆمانگ ڕووناکیەکەی بۆ خۆی نیە، ڕۆژ تیشکەکەی هەموو بۆ سەر زەوی دادەباری. هەور بارانی بۆ خۆی نییە.
ئەتۆ بۆ هێندە ناحاڵی ئەوە نیە هەر دەبێ خەڵک بتکاتە سەرۆک کۆمار و ئەندام پارلەمان و شۆڕا. مەگەر هەر بە قسە و دەنگ و ڕەئی خەڵکی ناچیە سەرێ و نایەوە خوارێ.

جاش- ئەو هەموو درێژ دادڕی و ڕیس و گوریسەی ناوێ ، من زگی خۆم و منداڵەکانم تێر بێت بەسە..
ئا.م.- ئا ئا قشکەڵە لە خۆڕا پشتی گامێشێ هەڵ ناکڕێنێ . هەی نەزان ، وەڵڵا هیچ نرخێکتان نیە بۆ وەی دەبێت لە بازاری مەڕو ماڵاتیتان بفرۆشن .
ئەویش بەخودای دەزانم کەس پوڵێکتان پێ ناداو بەقڕانێکیان ناوێن.
ناوەڵڵا با چوار پێشمەرگۆڵە بێنە وڵاتی دەخوا چۆن وەک سەگی تێیان بەردەدەن. وەدەزانی لە خۆڕاو مەعاشی دەدەنێ بڕۆ بڕۆ هەی گێلەپیاو هەتا پێشمەرگە هەبن ئێوەیان دەوێت دەنا دووی دەتەڕ و تێ هەڵدەدەن و جل وبەڕتان ڵێدکەنەوەو ئەوسار و لەسەر دادەماڵن .
بەداخەوە تەنانەت قسەکردنیشتان، هەڵس و کەوتیشتان لە ئی ئینسانان ناچێت.
خۆزگە ئەو هەلە بڕەخسێ بۆ چەند چرکەش بێت ئەو جەڕ و بەعس و مناقشەیە دەگەڵ برا پێشمەرگەیەکی سادە بکەی ئەوجار دەزانی بۆ کێ و بۆچی چەکت هەڵ گرتوە .
ئێوە تەنیا فێر بوون سەری مانگێ ڕاکەن بۆ پوڵی و بڵێن یاڵڵا بۆ سەر پێشمەرگان ڕەبی بەژەهرەمارتان بێت.
لەکۆتایی دا خاتوو ئا . م ئاوا دەڵێت:
هەرچی بەسەرمان دێت بە دەستی خۆمان بەسەرمان دێت… .
دەڵێ گورگێک کاتێکی بێچوەکانی فێری ڕاو کردن دەکات لە پێشدا مەڕەکانی نیشان دەدات و دەڵێ گۆشتی ئەوانە زۆر خۆشە.
پاشان شوانکەیان نیشان دەداو دەڵێ ئەوە زۆر مەترسیدارە ئاگاتان لە خۆتان بێت.
ئەوجار سەگەکەیان نیشان دەداو دەڵێ ئەگەر ئەوەتان دیت هەڵێن.
بێچوەکان دەڵێن: بۆ خۆ ئەوە لە خۆمان دەچێت.
گورگە دەڵێ هەرچی بەڵا و موسیبەتە لە ئی وەکوو خۆمان بەسەرمان هاتوە ئاگاتان لەخۆتان بێت.