دادگای کردنی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات له شاری لاهه‌ی هوله‌ند. عه‌لی ڕه‌حیمی
له ڕۆژی 21ی نوامبروه تاکوو 9 دیسامبری 2005ی زائیینی دادگای ڕه‌سمی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات له شاری لاهه‌ی هوله‌ند ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌و دادگایه له سه‌ر شکایه‌تی 2 که‌س له خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه به ناوه‌کانی دالیا محه‌ممه‌د و ڕێباز قادر و عه‌لی ڕه‌حیمی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و دانیشتووی وڵاتی هوله‌ند ده‌ستی پێ‌کرد. پاش لێکۆلینه‌وه‌ی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات له مانگی 6ی 2003 له لاهه کۆمیته‌ی چاک وه‌ک کۆمیته‌یه‌ک دژ به ئه‌نفال کردن و ژینوسایدی گه‌لی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانی داگیرکراو، ئه‌م شکایه‌ته‌ی برده مه‌جلیسی هوله‌ند.
پاشان به هاوکاری (sosyalistise partaye) PS له هوله‌ند ده‌ست کرا به لێکۆلینه‌وه. تاوانبار فرانس ڤان ئانرات که له ساڵه‌کانی 1985 هه‌تا 1991 له کرین و فرۆشتنی موادی شیمیایی بۆ حکومه‌تی فاشیستی به‌عسی عێراق هاوکاری و ده‌ستی باڵای هه‌بووه، ناوبراو بۆ به ده‌ست هێنانی مادده‌ی شیمیایی بۆ درووست کردنی گازی خه‌رده‌ل، له ژێر دانانی شیرکه‌ته‌کانی جۆراوجۆر له سه‌نگاپوور و سوئیس و ئیتالیا و ژاپۆن و ئۆردۆن، له ڕیگای ئه‌مریکاوه بۆ ژاپۆن و ئیتالیا و له‌وێ‌وه بۆ ئانتیوێرپن له بلژیک و له‌وێ را بۆ به‌نده‌ری ئاقابه له ئۆردۆن و دوایه بۆ به‌غدا و پاشان گوازتنه‌وه‌یان بۆ کوره‌خانه‌کانی درووست که‌ری موادی شیمیای بۆ درووست کردنی گازی خه‌رده‌ل یان موسته‌ر گاز و تالڤۆن له گازه‌کانی جۆراوجۆر و موادی TDG POSL3 POL3 و چه‌ندین گازی دیکه که‌ڵک وه‌ر گیراوه، بۆ به ده‌ست هێنانی ئه‌و گازانه و چه‌ندین گازی دیکه تاوانبار فرانس ڤان ئانرات یارمه‌تی حکوومه‌تی به‌عسی داوه بۆ به کار هێنانی دژ به گه‌لی کورد.
یه‌که‌مین شار که به‌و گازه به‌ر بۆمبارانی شیمیایی له پاش شه‌ری دووهه‌می جیهانی‌یه‌وه ( پاش شه‌ری ئیپر له بلژیک) که‌وت شاری سه‌رده‌شت بوو، ئه‌م شاره به ده‌ستی فرۆکه‌کانی میراژی فه‌رانسه بۆمباران کران، له کاتژمێر 4:40 ده‌قیقه‌ی ڕۆژی 26 ـ 06 ـ 1987. له‌م ڕۆژه‌دا به هه‌زاران که‌س به هۆی نه‌زانین و که‌م ئه‌زموونی گیانیان که‌وته مه‌ترسی و تووشی زامدار بوونی جه‌سته‌ی و ده‌روونی بوون.
له کاتی بۆمباران دا و ساته‌کانی یه‌که‌م دا 29 که‌س شه‌هید بوون و ناوه‌ندی شاری سه‌رده‌شت له چوار لاوه که‌وته به‌ر په‌لاماری فرۆکه‌کانی عێراقی و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی شاریش گوندی ڕه‌شه‌هه‌رمێ و ده‌وروبه‌ری بێران و شڵماش و بێژوێ و ئاڵوه‌ت له‌و ناوچه‌یه که‌وتنه به‌ر ئه‌و په‌لاماره دڕندانه‌یه.
پاش دوو ساڵ نیو له کاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری هه‌ئیه‌تێکی پزیشکی هاتووته ناوچه‌که و به‌شێک له شه‌هیدان و برینداره‌کانیان له لیسته‌ی زه‌ره‌ر دیتوانی شیمیایی دا تۆمار کردووه، که به داخه‌وه ئه‌و لیسته تۆمار کراوه لیسته‌ی ته‌واو نی‌یه و زیاتر له 70% له برینداره‌کان له‌و لیسته دا تۆمار نه‌کراون، هه‌ر چه‌ند به‌داخه‌وه کاریگه‌ری ئه‌و گازه شیمیای‌یه به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆته‌وه، به‌ڵام که‌م‌کاری زۆری ده‌رحه‌ق کراوه، یه‌کێک له هۆیه‌کان ئه‌وه‌یه که به‌شێک له‌و خه‌ڵکه زامداره به هۆی ئیمان هه‌بوونیان به مه‌سه‌له‌ی کوردایه‌تی ناوی خۆیان وه‌ک زامداری شیمیایی تۆمار نه‌کردووه له به‌ر ئه‌وه ناویان ده‌چێته ناوی ئیداره‌ی گیان‌به‌ختان ( جانباز ) و ئه‌و شوێنه‌ش زۆرتر بۆ پیاوانی سه‌ر به حکوومه‌ت دامه‌زراوه و له ئاکام دا پێیان وایه که ده‌بێ ئه‌وان ناویان له لیسته‌ی جاش و خۆفرۆشه‌کانی سه‌ر به‌و ئیداره‌یه و سه‌ر به حکوومه‌ت جیا بکرێته‌وه و ناویان له پاڵ لیسته‌ی جاشه کوژراو و برینداره‌کان دا نه‌بێت. به‌شێکی دیکه‌ش له‌و خه‌ڵکه به هۆی ئه‌وه که که‌س و کاری پێشمه‌رگه بوون، پێیان وابووه که ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌ت دان به ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌ت ده‌یهه‌وێ به ناوی ئه‌وان مه‌سه‌له‌ی خۆی زه‌ق بکاته‌وه، “هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌ت ئه‌و کاره‌شی کردووه”. له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شێک له زامدارانی شیمیایی سه‌رده‌شت نه‌چوون ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت به ئانقه‌ست و به تۆڵه‌ستاندنه‌وه له که‌س وکاری پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ به‌رگری له ناونووسی ئه‌وان کردووه، هه‌ر بۆیه ئه‌و لیسته تۆمار کراوه که له لایه‌ن چه‌ند پزیشکێکه‌وه ئاماده کراوه، ته‌واو نی‌یه. به داخه‌وه تاکوو ئێستا زیاتر له 1000 که‌س شه‌هید و هه‌روه‌ها زیاتر له 5000 که‌سیش بریندار بوون و له شه‌هیده‌کان ته‌نیا ناوی 109 که‌س به ڕه‌سمی ناو نووس و تۆمار کراون. به‌شی هه‌ره زۆری ناوی شه‌هید و برینداره‌کان ناویان له لیستی تۆمار کراو دانی‌یه. و ئه‌گه‌ریش بچیه ناو قوڵایی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌و کات بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێ که ئه‌گه‌ر ئه‌و کات کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت هه‌وڵیان دابایه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یان به بێ جیاوازی ناونووسی کردبایه و ئه‌و کاره‌ساته‌یان هه‌ر ئه‌و کات له قاو دابایه، ڕه‌نگه قه‌ت ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه و گۆگته‌په و زێوه و شێخ‌وه‌سانی زه‌رده و شنۆ بادینان و ده‌یان شوێنی دیکه کوردستان و هه‌روه‌ها 182000 ئه‌نفالکراو و 8500 بارزانی و 8000 کوردی فه‌یلی ( کورده‌کانی فه‌یلی ئه‌و کوردانه‌ن که له مێژساڵه چوونه نێو عێراق و له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه په‌هله‌وین، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه له عه‌ره‌بی دا پیتی ” پ ” ی نی‌یه و ئه‌و پیته به پیتی ” ف ” ده‌خوێندرێته‌وه له ئاکام دا په‌هله‌وی بۆته فه‌هله‌وی و دوایه‌ش وشه‌ی فه‌هله‌وی کورت کراوه‌ته‌وه بۆته کوردی فه‌یلی.) و سه‌دان جینایه‌تی دیکه‌ی له‌و شێوه‌یه دژ به گه‌لی کورد رووی نه‌دابایه، هه‌ر بۆیه دوای ئه‌و بێ‌ده‌نگی‌یه داگیرکه‌رانی کوردستان به که‌یفی خۆیان له کوشتن و بڕینی کورده‌کانی کوردستانی باشوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ” سنه، قه‌سری شیرین، ئیلام، نه‌وسوود پاوه، بانه، مه‌ریوان و قاڕنێ و قه‌ڵاتان و سه‌قز و سه‌رده‌شت و ده‌یان شوێنی دیکه‌ی ئه‌م کوردستانه ” به که‌یفی خۆیان شه‌رعیه‌تیان به کورد کوژی داوه. له‌و کوشتن و بڕینه دا هه‌ر جاره‌ی له ژێر ناوێک، بۆ نموونه له ژێر ناوی مه‌زهه‌ب و دین، پان تورکیسم، شوڤینیستی عه‌ره‌بی و ناسیونالیستی ئاریای‌یه‌وه گه‌لی کوردیان قه‌لاچۆ کردووه.
لێره‌دا ڕه‌خنه له سه‌ر کورده‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به تایبه‌ت ئه‌و هێز و ڕێکخراوه سیاسی‌یانه‌ی کورده هه‌یه که به شێوه‌یه‌کی باش و ڕێک‌وپێک و زانستیانه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جینایه‌ت و کرده‌وه ناحه‌زانه‌ی دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان دا هه‌ڵوێستی ڕوون و به‌رچاویان نه‌بووه. هه‌ر بۆیه ده‌بوو، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی‌یه شه‌خسی و حیزبی‌یه‌کانه‌وه بایه، ئه‌و به‌و مانایه نی‌یه که بمهه‌وێ زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی هێز و ڕێکخراوه سیاسی‌یه‌کانی کوردستان له به‌ر چاو نه‌گرم به‌ڵام ئه‌و گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه له سه‌ریانه و هیوادارم که له داهاتوو دا بتوانین ئه‌زموون له هه‌ڵه و که‌م‌کاری‌یه‌کانی گه‌له‌که‌مان و حیزبه‌کان وه‌ر بگرین.
له ڕۆژی 5ی دیسامبیر چه‌ند که‌س له شاهیده‌کانی شاری سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئاڵوه‌ت و زه‌رده و له شاره‌کانی ئابادان و خوڕڕه‌م‌شه‌هر را که هه‌ر هه‌موویان خه‌ڵکی سیڤێل و کاسبکار بوون، به‌شداری دادگایی تاوانبار فرانس ڤان ئانرات بوون. ئه‌وه‌ی که جێگای سرنج بوو، شاهید دانی چه‌ند که‌سێک بوو به ناوه‌کانی به‌ریزان، قادر مه‌ولان‌پوور و حه‌سه‌ن واحیدی و کاک ساڵح عه‌زیزپوور ئه‌قده‌م و عه‌بدوڵڵا شه‌ریفی و چیمه‌ن سه‌عیدی و باوکی چیمه‌ن بوو. که هه‌ر هه‌موویان خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هید و برینداری شیمیایی بوون، هه‌روه‌ک به‌رێز عه‌لی مه‌حموود له نووسراوه‌که‌ی خۆی دا له ژێر ناوی ” عومه‌ری خاوه‌ری سه‌رده‌شت” دا، بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه و تێدا ڕۆڵی مام قادر و که‌سانی دیکه‌ی تێدا باس کرد بوو جێگای سوپاس و پێزانینه، بابه‌تی ناوبرا ڕاستی‌یه‌کانی تێدا زه‌ق کردوونه‌وه، بۆیه منیش خۆم له‌و باسه ناده‌م و ته‌نیا هێندێک ئاماژه‌ی کورت به دادگایه‌که دا ده‌که‌م.
مام قادر مه‌ولان‌پوور کاتێک له دادگا دا باسی شه‌هید بوونی منداڵه جگه‌رگۆشه‌کانی کرد و باسی کچه ئه‌نفالکراوه‌که‌ی خۆی کرد، هه‌موو بیسه‌رانی نێو هۆڵی دادگا به جارێک، کڕ و بێده‌نگ بوون و بێده‌نگی‌یه‌کی مچۆڕک هێنه‌ر ته‌واوی هۆڵی دادگاکه‌ی داگرت و هه‌موو لایه‌کی سه‌رسامی ئه‌و جینایه‌ت و ڕووداوه کرد که به سه‌ر خۆی و ماڵ و منداڵی هات بوو، به تایبه‌ت کاتێ خاتوو زیخ ڤێلد وه‌کیلی قوربانی‌یه‌کان وێنه‌ی کچێکی که له کتێنی ” دوکتۆر فروته‌ن” به مام قادر نیشان دا و پرسیاری لێکرد که ئه‌و وێنه‌یه ده‌ناسی؟ هۆڵی دادگا که‌ش و هه‌وایێکی خه‌مباری به خۆیه و گرت.
مام قادر ده‌ستی کرد به گریان و وتی: ئه‌وه شه‌هینی کچمه.
لێی پرسی تاکوو ئێستا ئه‌و وێنه‌تان بینیوه؟ وه‌ڵامی دایه‌وه، وتی ئه‌وه یه‌که‌م جاره که ئه‌م وێنه‌یه ده‌بینم، حاکمی دادگا و هاوکاره‌کانی و ته‌نانه‌ت وه‌کیله‌کانیش به هه‌موو به‌شدارانی نێو هۆڵی دادگاوه بێجگه له چه‌ند نوێنه‌رێک که پیاوی داگیرکه‌رانی کوردستان بوون هه‌ر هه‌موویان ده‌گریان و فرمێسکیان به سه‌ر گۆناکانیان دا ده‌هاتنه خوار ئه‌م دیمه‌نه هه‌موو لایه‌کی ناره‌حه‌ت و غه‌مبار کرد و نێزیک به 15 ده‌قیقه هۆڵی دادگا به‌م شێوه‌یه بێده‌نگ و مات بوو.
ئه‌و پیاوه ڕه‌شید و به جه‌رگه مام قادر ساڵی ڕابردوو له گردی قوچی ماره‌غانی برایه‌که‌ی به ده‌ستی جاشه خۆفرۆشه‌کان شه‌هید کرا بوو، پێشتریش مام قادر وه‌ک پێشمه‌رگه خزمه‌تی به گه‌له‌که‌ی کردوه و وه‌ک مرۆڤێکی باش و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک ناوبانگی ده‌ر کردووه، له هۆڵی دادگا دا زۆر به جوانی و به ڕێک‌وپێکی قسه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به به‌شداربووان کرد و له‌وێش سیمای پێشمه‌رگانه و کوردانه‌ی مام قادر به ته‌واوی خۆی نواند بوو، و قسه‌کانی ئه‌وه‌نده به جێ‌وڕێ بوون که جێگای هیچ شک و گومانێکی بۆ خه‌ڵکی به‌شداربووی نێو هۆڵی دادگا نه‌هێشت بووه.
دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی رئیسی دادگا ڕووی له وه‌کیله‌کانی فرانس ڤان ئانراتی تاوانبار کرد و گووتی: پرسیارتان له باوکی ئه‌و کچه ئه‌نفالکراوه هه‌یه؟ وه‌کیله‌کان له وه‌ڵام دا ته‌نیا به ئیشاره‌ی سه‌ر وه‌ڵامی نه‌یان دایه‌وه.
ئاخر کاتێک مام قادر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ته‌ورێز، خێزانیشی له ده‌ست دابوو، پێش ئه‌وه‌ی خێزانی له ده‌ست بدات ئه‌وان ببونه ساحه‌بی کچێک و ناویان لێنا بوو ژیان، به‌ڵام به داخه‌وه دوای مردنی خێزانی کچه‌که‌شی بێ سه‌روشوێن کرا و یا چاکه ئه‌وه بڵێین که ئه‌نفالکرا، به‌ڵێ ئه‌وه داستانێکی واقیعی و رووداوێکی نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ئێمه‌یه که تا ئێستا له‌و ڕووداوانه به هه‌زاران جار دووپات کراوه‌نه‌وه و هه‌موو لایه‌ک خۆیان لێ بێ ده‌نگ کردووه و ئێستا ورده ورده دوای گیران و محاکمه‌ی کردنی سه‌ددام حوسێنی دیکتاتۆر و داروده‌سته‌که‌ی خه‌ریکه په‌رده له سه‌ر جینایه‌ته سامناکه‌کانی حوکمه‌تی عێراق و ئێران هه‌ڵده‌درێته‌وه، که هیوادارم ئه‌و ڕه‌وته زۆر به باشی بچێته پێش.
دوای قسه‌کانی مام قادر، به نۆره شاهیده‌کان قسه‌یان له سه‌ر ڕووداوه‌که کرد. کاک حه‌سه‌ن واحیدی به‌سه‌رهاتی غه‌مناکی خۆی ئاوا باس کرد که چۆن سه‌لاحی کوری و خێزانی و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی به ده‌ست گازی شیمیای‌یه‌وه له نێوچوون و ده‌نگی نووساو هه‌ناسه سواری کاک حه‌سه‌ن هه‌موو کاره‌سه‌ته‌که‌ی پێوه دیار بوو که ئه‌وه‌ش له سه‌ر ڕه‌وتی دادگایه‌که کاریگه‌ریێکی زۆر باشی هه‌بوو. هه‌روه‌ها کاک ساڵح عه‌زیزپوور ئه‌قده‌م باسی بریندار بوونی خۆی و ده‌رد و ئازاره‌کانی کرد و زۆر به گه‌رمی و ڕاستگۆیانه په‌رده‌ی له سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته هه‌ڵدایه‌وه و ده‌ستی بۆ تاوانبار فرانس ڤان ئانرات ڕاداشت و داوای له به‌ڕێوه‌به‌رانی دادگا کرد که له‌و جۆره تاوانانه خۆش نه‌بن و حوکمێکی عادڵانه‌ی بۆ دیاری بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی تاوانباره ته‌نبێ بکرێ و تاوانباران له ده‌ست قانوون و یاسا ڕزگاریان نه‌بێت و گووتی پێم وایه باشترین ده‌رمان بۆ زامدارانی شیمیایی سه‌رده‌شت و باقی شوێنه‌کانی دیکه حوکم دانی تاوانبارانه.
چیمه‌ن سه‌عیدی به ده‌نگێکی گۆڕاو و به ته‌نگه نه‌فه‌سی‌یه‌وه چیرۆکی خه‌مباری له ده‌ست دانی دایکی و برا و که‌س و کاری خۆی بۆ به‌شداربووان باس کرد، ئه‌ویش وه‌ک چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی مام قادر، نێو هۆڵی دادگای به ته‌واوی هه‌ژاند، باسی ئه‌وه‌ی کرد که چۆن چۆنی دوکتۆره‌کان له ده‌رمان کردنی نائۆمید بوون و پێیان گووتوه که له داهاتوویێکی زۆر نێزیک دا بینایی چاوه‌کانی له ده‌ست ده‌دا و چیدی ناتوانی دونیای ڕوون ببینێت. ئه‌و گووتی له‌و کاته‌وه که دوکتۆره‌کان ئه‌و قسه‌یان پێ گووتووه هه‌موو کاتێک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که که‌ی ده‌بێ ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه ڕووی تێبکات و له دونیای ڕوون بێ به‌ری بێت.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی شاهیدی دان دا 3 که‌س له شاهیده‌کانی گووندی زه‌رده له پارێزگای کرمانشان هه‌ڵکه‌وتوو له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات باسی به‌سه‌رهاتی خۆیان به وردی باس کرد. ئاغای ساڵحی به ده‌م گریانه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کرد که بۆ خۆی به ته‌نیا 21 که‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ناشتووه، ئه‌و له کاتی قسه کردن دا کۆخه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو و به ده‌ست ئه‌و کۆخه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌یه‌وه ده‌یناڵاند و گووتی که ساڵانێکی دوور و درێژه به ده‌ست ئه‌م ده‌رده‌وه ده‌ناڵێنم و هه‌ر بۆیه‌ش زیاتر نه‌یتوانی درێژه به قسه‌کانی بدات. به‌ڵام دوای ئه‌و عوسمان که هه‌ر دوو چاوی کوێر بوون و خه‌ڵکی گوندی زه‌رده‌یه باسی به سه‌رهاتی تراژیدی خۆی و گوندی زه‌رده‌ی کرد و کۆمه‌ڵێک زانیاری خستنه به‌ر ده‌م دادگا. دانیشتوانی گوندی زه‌رده هه‌ر هه‌موویان یارسانین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که ده‌رد و ئازاره‌کانی له لایه‌ن هه‌ر دوو حکوومه‌ته‌کانی شه‌رکه‌ر واته ئێران و عێراق بشاردرێته‌وه و هیچ باسی لێ نه‌کرێت. گوندی زه‌رده له دواین ساته‌کانی شه‌ری ئێران و عێراق دا بوردومان کرا و خه‌ڵکێکی زۆری تێدا شه‌هید و بریندار بوون و ڕێژیمی فاشیستی عێراق بۆ له نێو بردنی ئه‌و گونده و ده‌یان گوندی دیکه له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانی دریغی نه‌کردووه و تاوانی تێدا خوڵقاندوون. گوندی زه‌رده به گازی خه‌رده‌ل ( موسته‌ر گاز ) بۆمباران کراوه و نێزیک به 273 که‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 1400 که‌سیش به تووندی بریندار بوون و ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره که به ده‌م ئازار و ژانه‌وه ژیان له بێ ئیمکاناتی دا به سه‌ر ده‌به‌ن و هیچ که‌س و به تایبه‌ت کاربه‌ده‌ستانی حوکمه‌تی ئێرانیش تا ئێستا ئاوڕیان لێ نه‌داونه‌وه، ته‌نانه‌ت هیچ ڕێکخراوێکی خێر خوازی نێوده‌وڵه‌تیش کاریان بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌کان و ئازاره‌کانی ئه‌و گونده نه‌کردووه و ناویان به ته‌واوی په‌رده‌پۆش کراوه.
پاش زیاتر له ساڵ و نیوێک به سه‌ر داداگای تاوانبار فرانس ڤان ئانرات دا، له ڕۆژی 23ی مانگی دیسامبری 2005 دا له دادگای وه‌زاره‌تی دادی لاهه‌ی هوله‌ند دا له‌دوایه‌ن وته‌کانی قازی یه‌که‌می دادگا دا ئاوا باس له سه‌ر تاوانبار کرا که، تاوانبار فرانس ڤان ئانرات له جینوسایدی گه‌لی کورد و عێراق دا ده‌ستی نه‌بووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی جینوساید کردنی کوردان له لایه‌ن تاوانبار فرانس ڤان ئانرات له ده‌ست دا نیه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌کمان و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که ناوبراو هاوکاری نێزیکی حکوومه‌تی عیراق بووه بۆ به ده‌ست هێنانی مه‌وادی شیمیایی و هه‌ر به‌و مه‌وادانه گه‌لی کورد جینوساید کراوه، هه‌ر بۆیه ئه‌ویش به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ حکوومه‌تی دیکتاتۆر و هه‌ڵوه‌شاوی عیراق حوکم ده‌درێ و حوکمه‌که‌ش به ڕای گشتی جیهان و ئێوه به‌شدار بووان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.
پاش چه‌ند خوله‌کێک قازی دادگا، له چه‌ند وته‌یه‌کی دیکه دا باسی قانوونی وڵاتی هوله‌ندی کرد و حوکمه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند. تاونبار فرانس ڤان ئانرات به 15 ساڵ حه‌پس له گرتووخانه دا مه‌حکووم بووه، ڕه‌نگ بێ بڵێن 15 ساڵ بۆ تاوانبارێکی ئاوا که‌م بێت، به‌ڵام ئێمه پێمان وایه که ئه‌و دادگایه، حوکمێکی عادڵانه و له هه‌مان کاتدا به جێ و ڕێک‌وپێکی بۆ تاوانبار دیاری کردووه.
دوای ڕاگه‌یاندنی حوکمه‌که، له نێو هۆڵی دادگا و ده‌ره‌وه‌ی دادگا خه‌ڵک به دڵ خۆشی و به ڕه‌زامه‌ندی سوپاسی زه‌حمه‌ت و تێکۆشانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یان کرد که ئاوا لێبراوانه به دوای دۆسیه‌ی دادگای تاوانبار فرانس ڤان ئانرات دا ڕۆیشتوون، هه‌رچه‌ند ئه‌و حوکمه خۆشی زۆری خسته دڵی به‌شێکی به‌رچاو له زامداران و خه‌ڵکی ئاسایی و شار و گونده بوردمان کراوه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت شاری سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێندێک دڵسۆزی دیکه هه‌بوون که به‌و حوکمه ڕازی نه‌بوون و پێیان وایه که تاوانبار ده‌بوو زیندانی زیاتری به سه‌ردا سه‌پا بایه.
چه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی چاک و به تایبه‌ت یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه که له هوله‌ند ده‌ژی له گه‌ڵ ئه‌وه دا که پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی قوربانی‌یانی ئه‌و کاره‌ساته ده‌کا له هه‌مان کاتیش دا به‌و حوکمه نارازی‌یه و پێی وایه ده‌بوو تاوانبار فرانس ڤان ئانرات حوکمی زیاتری به سه‌ردا سه‌پا بایه.
ده‌بوو تاوانبار به حوکمی قڕ کردن و جینوسایدی کوردان محاکمه کرا با نه‌ک به حوکمی فرۆشتنی که‌ل‌وپه‌ل به حوکمه‌تی عێراق، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه که به‌شێک له خه‌ڵک نارازی بن به ده‌ر کردنی 15 ساڵ حوکم بۆ تاوانبار فرانس ڤان ئانرات.
له کۆتایی دا به ناوی خه‌ڵکی زامداری شاره‌کانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و گوندی ڕه‌شه‌هه‌رمێ و ئاڵوه‌ت و زه‌رده و نۆدشه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که زه‌ره‌ر مه‌ندی ئه‌و کاره‌ساته بوون، سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له‌و دادگایه دا تا دواین کاته‌کانی له گه‌ڵمان بوون و هاوکاری و هاوده‌رده‌یان له گه‌ڵ کردووین، به تایبه‌ت به‌رێزان کاک ئه‌میر قادر و مارتین تیرلاخ و کریستین ڤان فێلزێن ئه‌ندامی حیزبی PS له هوله‌ند و هه‌روه‌ها کاک عه‌لی مه‌حموود ئه‌ندامی کۆمیته‌ی چاک و دژ به ئه‌نفال و جینوسایدی کوردستان که زه‌حمه‌تی زیاتر و زۆرتریان له سه‌رشان بووه، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که ئاماژه‌م پێکردوون ده‌ستی به توانایان ده‌گووشم و داوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ به ئاوات ده‌خوازم.
به پێویستی ده‌زانم سوپاسی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که له کۆ کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و سه‌نه‌د دا یارمه‌تیان داوین، به تایبه‌ت به‌رێزان کاک مسته‌فا چاوڕه‌ش و کاک ڕه‌حیم قادری و کۆمیته‌ی دیفاع له زامداران و شه‌هیدانی شاری سه‌رده‌شت دا که زۆر لێبراوانه و دڵسۆزانه هاوکاری تا سه‌ری ئه‌م دۆسیه‌ی دادگای کردنه بوون.
له کۆتایی دا هیوادارم که ئه‌م دادگایه ببێته هه‌وێنی دادگای کردنی هه‌موو تاوانبارانی جینوساید کردنی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی جیهان و ده‌رگایه‌کی ئاواڵا بێت بۆ ته‌نبێ کردن و دادگایی کردنی هه‌رچی تاوانباره.
له گه‌ڵ ڕیز و پێ‌زانین
عه‌لی ڕه‌حیمی