گیارەنگ میدیایەک بە بەردەوامى. خالید محەمەدزادە

گیارەنگ میدیایەک بە بەردەوامى. خالید محەمەدزادە

بیست ساڵ کارکردى میدیایەک کە لەو بیست ساڵە زیاد لە میدیایەک داخراون، دیاردەیەک ئاسایى نیە.

لەماوەى بیست ساڵى رابردوو چەندین دەزگاى میدیایى داخران و هەنسکى کارکردنیان لێ برا، بەڵام گیارەنگ مایەوە درێژەى بە کارکردى میدیایى خۆى دا.

لە راستى دا  چالاکى  کەناڵێکى میدیایى ناحکومى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست کە  خاڵییە لە کولتورى کارى میدیای و هیچ هاوکارییەکى میدیاش ناکرێت و ئازادى میدیاش بونى نیە ئاسان نابێت.

لە دۆخێکى دژە میدیا و  نا میدیایی ئاواش دا ، میدیایەکى وەک گیارەنگ کە پرۆسەیەکى زیاد لە بیست ساڵ کارکردى میدیایى تۆمار دەکات شایانى رێزلێگرتنە .

لەگەڵ ئەوەش گیارەنگ تەنیا میدیایەکى نەفەس درێژ لە کارى میدیایى نەبووە، بەڵکو لە هەموو ئەو ساڵانەدا تریبونێکى نەتەوەیی رو بە رۆژهەڵاتى کوردستان و بۆ رۆژهەڵاتى کوردستان بووە.

ئەمە لە گەڵ ئەوەى میدیایەکى بە پرەنسیپ و زمان خاوێنیش بووە.

خالید محەمەدزادە