نامیلکەی (کاروانێک لە ڕێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکرات) لە رۆژی دامەزران تا ئێستای حیزب.
نامیلکەی (کاروانێک لە ڕێبەرانی شەهیدی حیزبی دێموکرات) لە رۆژی دامەزران تا ئێستای حیزب. کۆکراوەی ئەم ژیاننامانە سێ بەشە:
١- شەهیدنی لە سێدارە دراو، شەهیدانی تیرۆر کراو و ئەم شەهیدانە کە بەرەکانی بەرگری و داکۆکی لە خاک و نێشتمان گیانیان بەخت کردوە.
٢- ئەندامانی ڕێبەری کە بە هۆی نەخۆشی و یان تەمەن درێژی کۆچیان کردووە.
٣- ماڵئاوایی ڕێبەرانی پێشووتر کە یان وازیان لە حیزب هێناوە، و یان لە حیزب دوور خرابوونەوە.
من بەبێ دەمارگرژی حیزبی پێموایە حیزبی دێموکڕات گەورەترین حیزبی کوردستانی کە بەم ڕادەیە رۆزە رێبەری شەهید بووبێ. سەری نوازش و رێز بۆ گشت شەهیدانی کورد و کوردستان کە پێناو خاک و نیشتمان باشترین سەرمایەیان ژیانیان واتە گیانیان فیدا کردووە، رووحیان شاد و رێگای خەبات و تێکۆشانیان پڕ ڕێبوار بێت.
بێگومان ڕەنگ بێ ئەم نامیلکە هەڵە و کەم و کۆڕی هەبێ، هیوادارم بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی نامیلکەکە لە هەموو باریکەوە یارمەتیمان بکەن، پێشەکی زۆر سپاستان دەکەم.
ئەم نامیلکەیە دێسەمبەری ساڵی ٢٠١٨ی زایینی ئامادە و بڵاوم کردوتەوە ئێستاش بە زیاد کردنی بەشێکی دیکە لەشەهید و کۆچکردوە نۆژەنم کردەوە و لە دووتۆیی ئەم نامیلکەیە دیخەمە بەرچاوی خوێنەڕان.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی