ئەمرۆ لە مێژوو دا. کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی
ئەمرۆ لە مێژوو دا. کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی
ئەمرۆ لە مێژوو دا، لە ڕێکەوتی سەر لە بەیانی ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٣٦٦ی هەتاوی بەرامبەر بە ١١ی جانێوێری ١٩٨٨ی زایینی کاک سه‌ید ره‌سووڵ دێهقان(سەید رەسووڵ بابی گەورە) لە شاری سێلمانی بە دەست چەند بەکرێگیروا و چەپەڵ له نێو ده‌رگای ماڵه‌که‌ی خۆی دایانه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و شه‌هیدیان کرد.
کاک سه‌ید ره‌سووڵ مرۆڤێکی دێموکڕات، نه‌ته‌وه‌یی، ئازادیخۆاز، خاکی، پێشمه‌رگه‌یه‌کی فه‌رمانده‌و فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه بوو. هەموو تەمەنی گەنجایەتی خۆی بۆ گەل و نیشتمان تەرخان کرد. رووح رەوانی شاد بێ. بنەماڵە سەربەرزەکەی سەلامەت و تەمەن درێژ بن.
ئەم نامیلکەیەم ساڵی ٢٠١٤ ئامادە و بڵام کردبووە. ئێستاش بەبۆنەی ٣٥ساڵەی شەهید بوونی بە دیزاین نوی و چەند بابەتی دیکە بۆ سپاس و پێزانینی خەبات و بەرخۆدانی ئەم شەهید دیخەمە بەچاو ئێوەی بەڕێز.
کۆکردنەوە و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی