لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین

لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
لە کاتێکدا زیاتر لە ٨٠ رۆژ بەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەریی خەڵکی ئێراندا تێپەڕ دەبێت، سەرلەبەیانی ١٧ی سەرماوەز موحسین شکاری یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ئەم دواییە لە لایەن جەلادەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارەدرا.
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی ئەم تاوانە نوێیەی کۆماری ئیسلامی داوا لە جەماوەری خەڵکی ئێران و کوردستان دەکات بەرامبەر بە مەترسی لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی و گیراوانی ئەم دواییە بێدەنگ نەبن. داوا لەسەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان دەکەین بۆ لەقاودان و مەحکومکردنی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی بەندکراو ھاوکارو ھاوئاھەنگ بن.
کۆماری ئیسلامی بە پەرەپێدان بە سیاسەتی سەرکوت و ئێعدامی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی ناتوانێ پاشەکشە بە خەڵکی راپەڕیوی ئێران بکات کە خوازیاری روخانی رژیمی کۆماری ئیسلامین.
داوا لەسەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای جیھانی دەکەین بە ھەموو شێوازێک رێگری لە کوشتاری بەکۆمەڵی بەندکراوانی سیاسی و خەڵکی راپەڕیوی ئێران بکەن.
ژن، ژیان، ئازادی
بڕوخێ کۆماری ئیسلامی ئێران
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١