فەلسەفە چییە؟ وەرگێرانی: ئیبراهیم ساڵح‌ڕاد (لاجانی)

فەلسەفە چییە؟ وەرگێرانی: ئیبراهیم ساڵح‌ڕاد (لاجانی)

پێشەکی
فەلسەفە لە زانکۆ و قوتابخانە ئامادەیییەکاندا بە جۆرێک دەخوێندرێت و وەکوو وانە دەوترێتەوە کەزۆربەی قوتابی و خوێندکارەکان پێیان وایە ئەو وانەیە وانەیەکی تیۆری و ئاکادیمیکە و پێوەندییەکی ئەوتۆی بە ڕاستی و ژیانی ڕۆژانەوە نییە.
ئەو کتێبە هەوڵێکە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو جۆرە تێگەیشتنە، هەر بۆیە کتێبەکە دەیهەوێت ئەوە نیشان بدات کە فەلسەفە گەورەترین و زیندووترین پێوەندیی بە ڕاستییەوە هەیە، هەروەها لە هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەوەدایە کە لەنێو بابەتە بۆچوونی و تیۆرییەکاندا فەلســەفە لە هەموویان زۆرتر بەکار دێت، هەروەها زیاتر ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە ئەگەر فەلسەفە بە شێوەیەکی دروست و ڕێکوپێک ئامادە بکرێت و بوترێتەوە، تێگەیشتن و فێربوونی زۆر ئاسانە.
ئەگەر بمانەوێت بە شــێوەیەکی کورت و پۆخت باســێک ســەبارەت بە فەلسەفە ئامادە بکەین، پێویســتە بۆ بابەتێکی بەو شیوە لە پێشدا شیکردنەوەی بەشە سەرەکییەکانی فەلسەفە و پاشان ئەو گیروگرفتانەی کە فەلســەفە توێژینەوەیان لەســەر دەکات بخەینە بەرباس، دیارە دەبێت ئاماژە بە هەندێک لەو ڕێگەچارانەش بکەین کە فەلســەفە بۆ وەاڵمدانەوەی پرسە جۆراوجۆرەکان پێشنیاریان دەکات، لە ئاکامدا پێویستە بە شێوەیەکی وردتر ڕوانگە و بۆچوونی بیرمەند و فەیلەسووفە گەورەکان لە پێوەندی لەگەڵ گیروگرفت و کێشــە و پرســە بنەڕەتییەکاندا بخەینە بەر لێکۆڵێنەوە، ئەو کتێبە بە مێتۆدێکی لەو چەشنە ئامادە کراوە.
کەواتە کتێبەکە بە مێتۆدێکی تایبەت و بە زمانێکی ســادە و ڕەوان ئامادە کراوە تاکوو بابەتێک بخاتە بەرباس و لێکۆڵینەوە کە خۆی لە خۆیدا بە باسێکی دژوار لەقەڵەم دەدرێت.
کتێبەکــە لە ڕوانگەیەکی فەلســەفیی ئۆبژێکیڤیســتییەوە، واتە لە گۆشــەنیگایەکی بابەتیانە و مژارییەوە نووســراوە، نووســەر مەبەســتی ئەوەیە کە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیەی کە پێی وایە فەلسەفە باسێکی بۆچوونی و ئاکادیمیکە وهیچ قازانجێکی بۆ تاکەکان و کۆمەڵگە نییە بەربەرەکانێ بکات.
کتێبەکە لە دوو بەشــی ســەرەکی پێک هاتووە: بەشــی یەکەم بریتییە لە پرس و گیروگرفتە فەلســەفییەکان، کە ئەو بەشەش خۆی بریتییە لە باس و شــیکردنەوەی پێنج لقە سەرەکییەکانی فەلســەفە؛ واتە مێتافیزیک، زانینناســی، ئەخالق، سیاسەت و جوانیناســی. بەشی دووهەم برتییە لە هێڵە ســەرەکییەکانی فەلســەفە لە مێژوودا: لێرەدا بە شــێوەیەکی مێژوویی، ئەو فەیلەسووف و کەسایەتییە بیرمەندە گرنگانە و بیرۆکەکانیان دەخرێنە بەرباس و لێکۆڵینەوە کە شوێنەواریان لەسەر بوارە جۆراوجۆرەکانی فەلسەفە داناوە، هەر لە تالیسەوە بگرە تا فەیلەسووفەکانی سەدەی بیستەم.
کتێبەکە ســەرچاوەیەکی باش و گرنگە بۆ ئەوکەسانەی کە خۆیان دەیانەوێت فەلسەفە بخوێنن و فێری ببن، هەروەها سەرچاوەیەکی بەکەڵکە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو جیهانی فەلسەفە و پاشان لە نێو فەلسەفەدا قووڵ ببنەوە.