ژمارە ٥٥ی گۆڤاری ژنان بڵاو بۆوە.
ژمارە ٥٥ی گۆڤاری ژنان بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەدا چاومان بە کۆمەڵێک بابەت و هەواڵی تایبەت بە ژنان و بارودۆخی هەنووکەیی تایبەت بە ژنان دەکەوێ کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری گۆڤاری “ژنان” و بەشی ڕاگەیاندنی “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان”ەوە پێشکەش بە هەموو خوێنەرانی دەکرێ.
لەم ژمارەیەی گۆڤاردا چاومان بەو وتارانە دەکەوێ:
- ٢٥ی نوامبەر و یهكسانیی ڕهگهزی وەک بههایهكی گشتگیری جیهانی (شلێر مەحموودی)
- ئاوڕدانەوەیەک لە توندوتیژیی ئابووری و نێوماڵ لەدژی ژنان (شەونم هەمزەیی)
- توندوتیژیی دژ بە ژنان لە قامووسی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا (زانیار حوسێنی)
- ئاستی توندوتیژی و جۆری توندوتیژی بە شێوازگەلێكی جۆراوجۆر (شەهێن بایزیدی)
- ژیان و چارەنووسی سۆهەیلا حیجاب (سەلاح خزرپوور)
- کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاریی کەشوهەوا ( cop26)(نەمام)
- بەربەستەکانی ژنان لە ئێران (وەنەوشە کەریمزادە)
- کورتەیەک لە ژیانی ئەدەبی فەوزیە سوڵتانبەگی، شاعیر، چیرۆکنووس، توێژەر(تریفە فاتیحی)
- لێمگەڕێن با بەدڵ بگریم (نەسرین یوسفزادە)
- لە ژنە شۆڕشگێڕەکانی کورد (قەدەمخێر)
- هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی ئەرکی هەموو کۆمەڵگهیە (کۆمار)
- جیاوازیی لە تواناییەکاندایە نەک ڕەگەز (جەمیل سەرمەستی)
- ترسی ژنان لە تاقیکاریی ئێسکی سمتیان بۆ مەبەستی لە بێژینگدان و ناسینەوەی نەخۆشییەکانی مناڵدان (د. ڕۆمینا مرادی)
- دیمانە لەگەڵ دانا حاجی بەرپرسی بنکەی توندوتیژی کۆیە (ژینا پاکدامەن)