ئایه‌توڵا خامنه‌ئی کرا به ” رابه‌رمان ” . سه‌عی سه‌قزی
ئایه‌توڵا خامنه‌ئی کرا به ” رابه‌رمان “
له ساڵی 1357 = 1978 خه‌ڵکی ئێران به دروشمگه‌لی جیاوازه‌وه که‌وتنه دژایه‌تیکردنی سیستمی پادشایی ئێران و خانه‌واده‌ی په‌هله‌وی که پادشا و ده‌سه‌ڵاتدار بوون. دروشمی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه بریتی بوو له{(ئهڵلاهۆ ئه‌کبه‌ر – خومه‌ینی رابه‌ر) – ( ئیستقلال – ئازادی – جمهوری ئیسلامی)}. روژی (22/10/1357) کۆتای‌یان به سیستمی پادشای هێنا. رۆژی (12/1/1358) سیستمی کۆماری به یاسای ئیسلامییه‌وه به‌پێی ده‌نگدان دامه‌زراند.
له‌و راپه‌ڕینه‌دا گه‌لی کوردیش به‌شدار بوو، به‌ڵام به خواستی سیاسی نه‌ک به دروشمی {(ئهڵلاهۆ ئه‌کبه‌ر – خومه‌ینی رابه‌ر) – ( ئیستقلال – ئازادی – جمهوری ئیسلامی)}. زۆربه‌ی گه‌لی کورد له ده‌نگدانی رۆژی (12/1/1358) به‌شداری نه‌کرد و ده‌نگی نه‌دا. ئاتهتوڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییه‌دا فتوای جهادی کوردی راگه‌یاند، له پێناو ئه‌و فتوادا هێرش کرایه سه‌ر کوردستان و پۆل پۆل کوڕ و کچ، ژن و پیاو، پیر و لاو له شار و گونده‌کانی کوردستاندا گولله‌باران ئه‌کران، تا ئێستایش ئه‌و فتوا له کوردستان به‌رێوه ئه‌برێت.
کارێکی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌یه که هه‌موو ساڵێ به‌رنامه‌ی مانگی (محه‌ڕه‌م) که تایبه‌ت به ره‌وتی شێعه‌یه له رۆژانی (تاسووعا و عاشوورا) بۆ {(شینگێران و قوڕپێوان و له خۆدان) به بۆنه‌ی کوژرانی حسین و حه‌فتاودوو 72 که‌س له یارانی له که‌ربه‌لا} به‌ڕێوه ئه‌بات. له به‌رنامه‌ی تاسووعا و عاشوورای ئه‌مساڵدا که‌سێ به‌ناوی {(سادق زیباکه‌لام) مامۆستای زانستگا و سه‌ربازێکی ده‌وڵه‌تی ئێران و کۆماری ئیسلامی} به‌شداری کرده. سه‌باره‌ت به‌و به‌شدارییه با له‌و چه‌ن دێڕه فه‌یسبووکییه بڕوانین:
{Hama mohtadi حه‌مه‌ی موهته‌دی:
(ئه‌وه رووناکبیری ئه‌و کۆمه‌ڵگا دارماوهیه. گومان له‌وه‌دا نییه که شیعه‌گه‌ری باسکی راستی ناسیونالیزمی ئێرانیه. وێنه‌ی: سادقی زیبا که‌لام له ئه‌ربه‌عین و سینه‌زنی ).
*
(Said qayshi سه‌عی قایشی
با کاره‌که‌ی زیباکلام دابنین بۆ خۆی به‌ڵام با بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه
،،ناسیۆنالیستی ئێرانی،، چییه؟ بیروباوه‌ڕ و ئیدئۆلۆژی پێوه‌ندی به مرۆڤ، به ئینسانه‌وه هه‌یه، نه‌ک به ناوی شوێنێکه‌وه).
*
(حه‌مه‌ی موهته‌دی
ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌ی جوراجۆری ئێرانی که ئائینی شێعه وێکی خستوون و پاراستنی جوغرافیایه‌ک به نێوی ئێران ئامانجیانه، مه‌گه‌ر جووی حه‌به‌شه و سۆئیس به پشت به‌ستن به ئائینێکی هاوبه‌ش ناسیونالزمی ئیسرائیلیان پێک نه هێناوه؟ مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بۆ سه‌دان ساڵ تورکه‌کان نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خامه‌نه‌یی رێبه‌ر و مووسه‌وه‌ی هێمای گه‌وره ئۆپۆزیسیون هه‌ر دووکیان تورک نین).
*
(سه‌عی قایشی
هه‌موو ئیدۆلۆژی سیاسی و رێبازی ئایینی پێوه‌ندی به ئینسان، مرۆڤه‌وه هه‌یه.
نموونه هه‌ر له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا:
کوردی مه‌سیحی، کوردی یه‌هودی، کوردی موسلمان، کوردی زه‌رده‌شتی، کوردی شێعه، کوردی سونی، کوردی کۆمۆنیست، کوردی ….یست. جا ئه‌گه‌ر ئێران ئامانج بێ و رابه‌ره‌کانی به په‌هله‌وی و خامنه‌ییه … ببن به ماتریاڵ ئه‌وه باسێکه. به‌ڵام هه‌ر ئێژم بیرکردنه‌وه، بیروباوه‌ڕ …. بۆ ئینسانه).}
*
با له پیشدا له‌و پراگرافهی خوار بکۆڵینه‌وه:
(ئه‌وه رووناکبیری ئه‌و کۆمه‌ڵگا دارماوهیه. گومان له‌وه‌دا نییه که شیعه‌گه‌ری باسکی راستی ناسیونالیزمی ئێرانیه).
با بۆ زانیاری سه‌رباره‌ت به وشه‌ی (ناسیونالیزم) تماشای واژه‌نامه بکه‌ین:
{(Nationalism) ملی گرایی * (Nation) ملت * (National) ملی، مربوط به ملت * (Nationalist) ملی گرا، میهن پرست * (Nationalitet) ملیت ، تابعیت* – فرهنگ بزرگ سوئدی – فارسی، محسن پورسراجیان}.
*
با له چه‌ن به‌شدا له‌و پراگرافهی خوار بکۆڵینه‌وه:
ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌ی جوراجۆری ئێرانی که ئائینی شێعه وێکی خستوون و پاراستنی جوغرافیایه‌ک به نێوی ئێران ئامانجیانه، مه‌گه‌ر جووی حه‌به‌شه و سۆئیس به پشت به‌ستن به ئائینێکی هاوبه‌ش ناسیونالزمی ئیسرائیلیان پێک نه هێناوه؟ مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران بۆ سه‌دان ساڵ تورکه‌کان نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خامه‌نه‌یی رێبه‌ر و مووسه‌وه‌ی هێمای گه‌وره ئۆپۆزیسیون هه‌ر دووکیان تورک نین.
1 – مه‌گه‌ر جووی حه‌به‌شه و سۆئیس به پشت به‌ستن به ئائینێکی هاوبه‌ش ناسیونالزمی ئیسرائیلیان پێک نه هێناوه؟
جووی (حه‌به‌شه) و (سۆئیس) ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیان دامه‌زران یا ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کانی جهان پاش جه‌نگی دووهه‌می جهانی، دروستیان کرد؟!
له‌و نموونه کارانه واته سازکردنی وڵات و ده‌وڵه‌تی نوێ ئه‌توانین تماشای یهگوسلاوی (Jugoslavien) پێشوو بکه‌ین که ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یان لێ‌دروست کرده: سلوڤانییهن (Slovenien) – سرێب (Zagreb) – کوروڤاتییهن (Kroatien) – بۆسنییهن (Bosnien) – مهقدوونییهن (Makedonien) – یهگوسلاڤییهن (Jugoslavien) و مونته‌نێگرۆ (Montenegro).
2 – مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئێران بۆ سه‌دان ساڵ تورکه‌کان نه‌بوون؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا خامه‌نه‌یی رێبه‌ر و مووسه‌وه‌ی هێمای گه‌وره ئۆپۆزیسیون هه‌ر دووکیان تورک نین؟
(شا) بووه به (عه‌جه‌م)
تا ئه‌و جێگه‌ی له یادم بێ، په‌ندێ کوردی ئێژێ: (شا) بووه به (عه‌جه‌م)
عه‌جه‌م له زمانی کوردی‌دا بۆ (تورک) به‌کار براوه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تورک له ئێران بۆ دوور ناگه‌ڕێینه‌وه، پێش هاتنه سه‌رکاری {(ره‌زا په‌هله‌وی) وه‌ک شای ئێران له ساڵی (1304 = 1925)، خانه‌دانی قاجار که تورک بوون له ئێران‌دا پادشا و حاکم بوون. دوایین پادشاکانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بریتی بوون له (محه‌ممه‌د عه‌لیشا) و (ئه‌حمه‌د شا)ی قاجار.
1 – (عارف قزوینی و زبان ترکی)
له ده‌ورانی (محه‌ممه‌د عه‌لیشا)ی قاجاردا که‌سێکی تورک باسی زمانی تورکی له ئێران‌دا ئه‌کات.
شاعیرێکی فارس به‌ناوی: (عارف قه‌زوینی) ئاگاداری ئه‌و باسه ئه‌بێ و ئه‌و هۆنراوه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نووسێت:
*
زبان ترکی از برای از قفا کشیدن است
صلاح پای این زبان ز مملکت بریدن است
دو اسبه با زبان فارسی از ارس پریدن است
نسیم صحدم برخیز بگو به مردم تبریز
که نیست خلوت زرتشت جای صحبت چنگیز.
*
داوای لێبوردن ئه‌که‌م ناوی ئه‌و کتێبه که ئه‌و باسم تێدا خوێندوه‌ته‌وه له یاد نییه. به‌ڵام هۆنراوه‌که‌ی عارف له ئه‌نترنێت هه‌یه و بنووسه (عارف قزوینی و زبان ترکی) دێته به‌ر ده‌ستت.
*
2 – موهه‌ندیس مه‌هدی بازرگان و زمانی زگماکی، زمانی تورکی
موههدندیس مه‌هدی بازرگان ساڵی(1286) هه‌تاوی له ته‌برێز له دایک بوو، ساڵی (1373) ماڵئاوایی له ژیان ئه‌کات. پاش رمانی سیستمی پادشای ئێران له ساڵی (1357) حکومه‌تێکی کاتی به‌ناوی (دولت موقت) له تاران دامه‌زرا، سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌و ده‌وڵه‌ته (موهه‌ندیس مه‌هدی بازرگان) بوو. بازرگان وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیری ئێران ئه‌چێ بۆ ته‌برێز، خه‌ڵکی ته‌برێز به دروشمی (یاشاسن بازرگان، یاشاسن بازرگان) پێشوازی لێئه‌که‌ن، به‌ڵام بازرگان له‌و دروشمه که تهبرێزییهکان ئه‌یده‌ن تێناگات و نازانێ ئێژن چی. کاتێ که بازرگان ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ تاران، رۆژنامه‌ی (ئاینده‌گان) له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌که‌دا به پیتێکی زۆر درشت نووسیبووی: (نخست‌وزیری که زبان مادری خود را نمی‌داند) = سه‌رۆکوه‌زیرێ که زمانی دایکی، زمانی زگماکی خۆی نازانێت.
*
3 – ره‌زا براهانی و زمانی زگماکی، زمانی تورکی
ره‌زا براهانی شاعیر و نووسه‌ر ساڵی (1314) له ته‌برێز له دایک بووه. سه‌باره‌ت به زمان به‌و جۆره پرسیاری لێکراوه:
مسئاله زبان را چطور حل کردید؟
من از هر دو طڕف ترک هستم. ولی این زبان در طول پنجاه سال زندگی من فقط مدت یک سال زبان رسمی مردمی بوده است که صاحب آن بودند، و آن سال، سال 25- 24 بود پیش از آن سال، و بعد از آن سال، زبان فارسی مدارس و دانشگاهها و ادارات فارسی بوده. زبان مادری ما یکی از مظلوم ترین زبانهای مادری جهان است. ما در ابتدا به ضرب و زور تاریخ، و بعد از روی علاقه و انتخاب شخصی بطرف زبان فارسی رانده شدیم. لاپه‌ره (67) کتاب (هنر و ادبیات امروز- گفت و شنودی با احمد شاملو، دکتر رضا براهانی، ناصر حریری. =
ره‌زا براهانی باسی (زمانی زگماکی = زمانی داکی) خۆی ئه‌کات و ئێژێ به‌س یه‌کسال من به زمانی خۆم واته زمانی دایکیم ده‌رسم خوێنده، زمانی ئێمه له ژێر باری ستمهدا پشتی شکاوه و مه‌زڵومترین زمانی جهانه!
*
4 – (خامنه‌ئی و موسه‌وی) و زمانی زگماکی، زمانی تورکی
خامنه‌ئی و موسه‌وی که وه‌ک دوو ده‌سه‌ڵاتداری تورک له ئێران ئاماژه‌یان پێکراوه له کام ده‌بستان و ده‌بیرستان و زانستگای تورکیدا ده‌رسیان خۆێنده؟!
–
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی ئه‌وان له شاره تورک نشیننهکانی ئێران چه‌ن ده‌بستان و ده‌بیرستان و زانستگا به زمانی تورکی بۆ تورکه‌کان دامه‌زراوه و زمانی تورکی وه‌ک زمانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بۆ کاروباری ئیداره‌کان کاری پێکراوه؟
*
5 – زمانی ترکی له ئێران؟
له‌و (ئێرانه)دا که تورک سه‌دان ساڵ ده‌سه‌ڵاتدار بووه و ئه‌مڕۆیش رابه‌ره‌که‌ی که‌سایه‌تییه‌کی (تورکه) به ناوی (عه‌لی خامنه‌ئی) له بری (زمانی تورکی) ئێژن: (زمانی ئازه‌ری). ئه‌گه‌ر چاوێ به لیستی زمانه‌کانی جهاندا بگێڕین، زمانێ به‌ناوی: (زمانی ئازه‌ری) له‌و لیسته‌دا هه‌ر نییه. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی تورک بوو له ئێران‌دا که نه‌یتوانیوه بێژێ زمانی من تورکییه و ئه‌بێ بێژێ زمانه‌که‌م (ئازه‌ری)یه.
*
(شا) بووه به (عه‌جه‌م)
له ماوه‌ی ئه‌و سه‌دان ساڵه و ئه‌م ده‌ورانه‌یش که خامنه‌ئی رابه‌ره و ده‌سه‌ڵاتداره، ده‌سه‌ڵات به‌ده‌س سیستمی فارسیزمهوه بووه، {شاکانی سه‌فه‌وی و قاجاری… به‌ناو (پادشا) بوون و (آیتوڵا خامنه‌ئی و ئایتوڵا شهرێعتمهداری)یه‌کان که تورکن کارگێر بوون نه‌ک رابه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدار و نه‌ته‌وه‌ی تورکیش هه‌ر ژێرده‌سته بووه ژێرده‌سته‌یه!
به‌رنامه‌ی تله‌ڤیزیۆنی ئێران و چواندنی تورک به (سوسک، قالۆنچه) له ده‌ورانی دهسهڵاتدایهتی و رابهراهیهتی سه‌ردار (ئایه‌توڵا خامنه‌ئی)دا بووه.
*
(ناسیونالیزمی ئێرانی)
رێکخراوه سیاسییه‌کانی (ناسیونالیزمی ئێرانی) بریتین له:
{(حزب پان ایرانیست، حزب نهضت آزادی، جبهه ملی ایران، حزب ملت ایران، حزب ایران، حزب مردم ایران، حزب سومکا – حزب مرز پرگهر) سه‌رچاوه ئه‌نترنێت، به‌شی (google)}
پێناسه و رێبازی سیاسی (ناسیونالیزمی ئێرانی) واته له ئێران‌دا (یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک میلله‌ت) هه‌یه! نه‌ته‌وه‌کانی بلوچ، گیله‌ک، تورکه‌مه‌ن، عه‌ره‌ب، کورد …. و {نه‌ته‌وه‌ی (تورک) که به‌ڕیز موهته‌دی ئاماژه‌ی پێکرده} بوونیان نییه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی که هه‌یه (فارسه) و (فارسه) و فارس!
با به (2) به‌ڵگه‌ی فارسییه‌وه بڕۆینه ناو ئه‌و باسه‌وه:
به‌ڵگه‌ی یه‌که‌م { آیندهء زبان فارسی
در آبان ماه جلسات بحث مربوط به زبان فارسی از طرف وزارت فرهنگ و هنر برگذار گردید. اینک سخنان (نخست وزیر) و (دکتر شاپور راسخ) به علت اهمیت چاپ می‌شود.
بنظر من زبان فارسی از دو نقطه نظر برای ما ایرانیان ارزشی فوق العاده دارد، یکی اینکه زبان مادری ماست و زبان مادری هر قومی خمیرمایه بقای آن قوم و محور اصلی تحرکات هنری و زمینه تلاشهای علمی و تحقیقی آن ملت است. ما با این زبان فارسی بیش از 54 هزار تالیف علمی و ادبی داریم که مولفین آنها سر در نقاب خاک کشیدهاند لیکن نامشان باقی و مورد تعظیم و تکریم می‌باشد. (ئه‌میرعه‌باس هویدا – سه‌رچاوه: راهنمای کتاب، شماره(8-9) ساڵ سیزدهم آبان – آذر (1349). (ئه‌میرعه‌باس هویدا سه‌رۆکوه‌زیری ئێرانی ده‌ورانی پادشایی محه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی و رابه‌ری حیزبی ئێرانی نوین)}.
*
به‌ڵگه‌ی دووهه‌م { جایگاه زبان فارسی
ای زبان فارسی
ای زبان فارسی، ای در دریای دری
ای تو میراث نیاکان، ای زبان مادری
در تو پیدا فر ما، فرهنگ ما، آیین ما
از تۆ برپا رایت و دانایی و دانشوری
کابل و تهران و تبریز و بخارا و خجند
جمله، ملک توست تا بلخ و نیشاپور و هری
جاودان زی، ای زبان دانش و فرزانگی
تا به کیتی نور بخشد آفتاب خادری
فارسی را پاس می داریم، زیرا گفتهاند
قدر زر، زرگر شناسد، قدر گوهر گوهری
(غلامعلی حداد عادل)}.
غلامعلی حداد عادل یه‌کێ له رابه‌رانی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و کۆماری ئیسلامییه و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که زمانی فارسی زمانی ئێرانییه‌کانه.
*
با به پرسیارێکی کورت ئه‌م باسه بگاته پایان.
کاک حه‌مه‌ی موهته‌دی که باسی (ناسیونالیزمی ئێرانی) ئه‌کات دۆستی فه‌یسبووکی و دۆستی پێش هاتنم بۆ ئوروپا)یه و خه‌ڵکی بۆکانه، (بۆکان) وا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا. خۆیشم خه‌ڵکی سه‌قزم، سه‌قزیش هه‌روه‌ها له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه داگیرکراوه.
پرسیاره‌که:
له چوارچێوه‌ی یه‌و{(ناسیونالیزمی ئێرانی)یه که باسیانکرده پێناسه‌ی سیاسی خه‌ڵکی شار و گونده‌کانی {بۆکان، سه‌قز، ورمێ، کرن، سه‌حنه، پاوه و….}چۆنه، هه‌روه‌ها ئه‌رکی ئه‌وان و (ئێمه خۆیشمان) له به‌رانبه‌ر (ئایه‌توڵا خامنه‌ئی) که له ئێران‌دا رابه‌ره، چییه؟ به‌و هیوایه ئه‌و پرسیاره روون بیته‌وه.
7/10/2021
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com