یادێک له دایکی کۆچ کردووم (زێرین حیکمه‌ت)
زێرین حیکمەت خێزانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد له گوندی هه‌وارسێمانی سه‌ر به شارستانی سه‌رد‌شت له رێکه‌وتی ١٨/٥/ ١٩٣٧ زاینی له دایک بووە. کچی حاجی عه‌لی (حیکمه‌ت) ه. باوکی به حاجی عه‌لی هه‌وارسێمانی به ناوبانگه. حاجی عه‌لی چوار ژنی هێناوه. دایکی زێرین ناوی (خاتون)ه و کچێ شێخه‌ی حه‌مه‌د ئاغای خه‌ڵکی میشێخه‌یده‌ریه. له خاتون شه‌ش منداڵی هه‌بوون، که بریتین له (که‌ریم، خدر، عومه‌ر، عه‌بوبه‌کر، زێرین و زارا). (که‌ریم و خدر) کۆچی دوایان کردووه. ژنی دووهه‌می ناوی ئایش بووه وکچێ ئه‌حمه‌ده چه‌رمه‌ی خه‌ڵکی هه‌وارسێمانی بوو و یه‌ک منداڵی به ناوی (ڕه‌حمان) هه‌بوو. ژنی سێهه‌می ناوی زێنه‌ب بووه و کچی سۆفی ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی میشێخه‌یده‌ری بوو. له ژنی سێهه‌م (زێنه‌ب) دوومنداڵی هه‌بوون به ناوه‌کانی (ڕه‌سوو ئامین). ژنی چواره‌می ناوی زێنه‌ب بووه و کچی مه‌لا شێخی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت بووه. له‌و ژنه چوار منداڵی هه‌بوون، که بریتن له (به‌هێ، خه‌جێ، کاڵێ و ئایش).
دایکێکی باش و لێهات
خاتو زێرین ژنێکی زۆر له سه‌ره‌خۆ و هێدی و هێمن و دڵپاک بوو. خاتو زێرین بۆ ماوه‌ی ده ساڵی ته‌واو توشی ده‌ردی دووری مامۆستا نه‌جمه‌دین بوو. مامۆستا له ساڵی (١٩٦٨) ی زاینی به تاوانی خه‌بات و جۆڵانه‌وه‌ی سیاسی له سه‌رڕێبازی پێشه‌وای کورد (قازی محه‌ممه‌د) به دژایه‌تی سیاسه‌تی دیکتاتۆری حه‌مه‌ره‌زاشا و ڕه‌زگاری کورد و کوردستان ده‌گیرێت و ماوه‌ی ده ساڵی ره‌به‌ق له زیندانه‌کانی جه‌ڵدیان، تۆپخانه ورمێ و گۆلی ورمێ زیندانی سیاسی ده‌بێت. پاش تێپه‌ربوونی دوو ساڵ به سه‌رگیرانی مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد، عه‌بدوڵلا کوڕه گه‌وره‌که‌ی مامۆستای که پێی نابووه حه‌ڤده ساڵی له کاتی گه‌رانه‌وه‌ی له باشوری کوردستان له سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان به ده‌ستی ژاندرمه و جاشه‌کانی رژێمی حه‌مه‌ر‌ه‌زاشآ شه‌هید ده‌کرێ. خاتو(زێرین) ی به‌ڕیز منداڵه‌کانی زۆر به شێوه‌یه‌کی مرۆڤانه و باش په‌روه‌رده و به خێوکردن. هه‌موو کات له بیری پاشه‌رۆژ و داهاتوی ڕوون و پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانی دابوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کوێره‌وه‌ری و دژوارییه منداڵه‌کانی نارده قوتابخانه. خاتو زێرین توشی کۆسپ و چه‌ڵه‌مه‌و تاڵ و سوێریی ژیان ده‌بێت و ده‌بێته شه‌ریکی خۆراگری و تێکۆشانی ژیانی پڕ له شانازیی مامۆستا نه‌حمه‌دین. له ماوه‌ی ئه‌و ده ساڵه‌دا که مامۆستا زیندانی بوو، که‌س نه‌یده‌وێرا له به‌ر ترسی ساواک و جاسوس و جاش و ژانده‌رمه سه‌ر له ماڵ و منداڵی مامۆستا نه‌جمه‌دین بدات.
ده‌ربه‌ده‌ری
ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هێرشێکی هێزی چه‌کداری زه‌مینی و هه‌وای سه‌رتاسه‌ری له ساڵی ١٩٧٩ بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستپێکرد. مامۆستا نه‌جمه‌دین خوالێخۆش له سیاسه‌تدا بۆ مافی ڕه‌وای کورد و سه‌ربه‌ستی کورد‌و و کوردستان چالاک بوو و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی نه‌لێن بوو. مامۆستا نه‌جمه‌دین و خاتو زێرین و منداڵه‌کانی ژیانیان له به‌ر ئه‌و هێرشه له مه‌ترسی داده‌بێت و بۆیه به ناچاری ده‌رده‌به‌ده‌ر ده‌بن. ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له ناو لێره‌وار و کێوه‌کانی سه‌ر سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان ده‌ژین. دوایی ناچار ده‌بن به‌ر‌ه‌رو باشوری کوردستان کۆچ بکه‌ن.
بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێک وه‌ک په‌نابه‌ر له ئۆردوگاکانی پێماڵک ( نزیک شاری قه‌لادزێ) و چوارقورنه (نزیکی شاری ڕانیه) ده‌ژین. دوایی به زۆره ملی له ئۆ‌ردوگای چوارقورنه را ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئۆ‌ردوگای ئه‌لتاش نزیک شاری رومادی له ڕۆژئاوای ئێراق. ماوه‌ی چه‌ند سالێکیش له‌وێ ژیان به سه‌رده‌بات. دوایی له ڕێگای خاچی سووری جیهانی وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی نۆ‌رویژ وه‌رده‌گیرێت. له ڕێکه‌وتی ٩/١١/١٩٨٨ وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به فرۆکه هاتنه نۆ‌رویژ و له شاری ترۆندهایم نیشته‌جێ بوون.
مامۆستا نه‌جمه‌دین که‌وکه‌بی‌شاد له ڕێکه‌وتی ٣٠/٨/١٩٩٣ کۆچی دوایی کرد.دوایی کۆچی مامۆستا خاتوزێرین له گه‌ڵ کور و کچه‌که‌ی ژیانی به‌سه‌ر برد. له‌و ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ژیانی له گه‌ڵ کوره‌که‌ی (رێباز) به‌سه‌ر برد. منداڵه‌کانی زۆر رێزی دایکیان ده‌گرت و بۆهه‌موو کار و پێداویستیه‌ک ئاماده بوون.
کۆچی دوایی
زێرین حکمه‌ت ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک توشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوو. زۆر به ڕێک و پێکی له ژێر چاودێری دکتۆری خۆی بوو. گه‌لێک جاریش بۆ چاره سه‌ری ناچار بوو له خه‌سته‌خانه‌ی (سانت ئۆلاڤ) له شاری ترۆندهایم بخه‌و‌ی. کارمه‌ندانی ته‌ندروستی خه‌سته‌خانه زۆر به باشی چاره و چاودڕیان ده‌کرد.
له رۆژی شه‌مه رێکه‌وتی ٢٢/٥/٢٠٢١ کاتژمێردوو و نیوی شه‌و (٠٢:٣٠) له خه‌سته‌خانه‌ی (سانت ئولاڤ) له شاری ترۆندهایم له وڵاتی نۆ‌رویژ داویی چه‌ندین ساڵ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌کانی درێژخایه‌ن کۆچی دوایی کرد و گۆرغه‌ریب بوو. زێرین حیکمه‌ت کچێک و پێنج کوری به ناوه‌کانی (مه‌ریه‌م، محه‌ممه‌د، عوسمان، عومه‌ر، عه‌لی، ڕێباز(خالید) له داویی خۆی به جێ هێشت. هه‌روه‌ها ناوی نه‌وه‌کانی بریتین له: ئالان، کاردۆ، دانیار، دیاکۆ، هێلین، هانا، تارا، هه‌ردی، رۆنیا و لارا.
ته‌رمی پیرۆزی (زێرین حیکمه‌تی) له شاری ترۆندهایم را بو شاری هامار به ئۆتۆمبیلی نووسینگه‌ی تایبه‌تی جه‌نازه گوازتنه‌وه‌ی ئیداری ئه‌لخد‌ه‌مات گۆێزترایه‌وه.
ڕێ‌و و ره‌سمی به خاک سپاردنی
له رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی ٢٨/٥/٢٠٢١ زاینی کاتژمێر دوازده (١٢:٠٠) له گۆرستانی (ئۆڤره ڤانگ) له به‌شی موسڵمانه‌کان له شاری هامار به خاک سپێردرا. نوێژی مردوو به ئیمامه‌تی کاک ئه‌حمه‌د مه‌ولود به جه‌ماعه‌ت له سه‌ر ته‌رمی پیرۆزی زێرین حیکمه‌ت کرا.
له به‌ر ره‌چاو کردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای کرۆنا به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له دکتۆری شاره‌وانی هامار ته‌ینا ٣٠ که‌س توانیان به‌شدداری به خاک سپاردن بن.
مراسمی به خاک سپاردنی یه‌ک (١) کاژمێری خایاند. کاتژمێر یه‌ک (١٣:٠٠ ) هه‌موومان پێکه‌وه هه‌ر له گۆرستانه‌که له شوێنێک به ناوی (یادی قوربانیان شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی) دانیشتن و کۆری ماته‌میمان گرت. دوایی مراسمه‌که به پێی رێنه‌ماکانی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایر‌وسی کرۆنا هه‌ر که‌سه گه‌رایه‌وه ماڵی خۆی.
کاک ئه‌حمه‌د مه‌ولود وتارێکی ئاینی له باره‌ی کۆچ کردوو (زێرین حیکمه‌ت) و ژیان و دنیا و قیامه‌ت پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد.عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد کوری خوالێخۆش بوو له باره‌ی دایکی وتارێکی پێشکه‌ش کرد و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یان سوپاسی به‌شدارانی کرد.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی:
له به‌ر ره‌چاو گرتنی ڕێنماکانی بڵاو بوونه‌و‌ی په‌تای کرۆنا له لایه‌ن که‌رتی ته‌ندروستی نۆ‌رویژ نه‌مامتوانی له ماڵ یان له سالؤنێک سه‌ره‌خۆشی دابنێین. سه‌ره‌خۆشی له ڕێگای ته‌له‌فون و ئێمه‌یل و سۆشیال مێدا بوو.
خزم و هاورێ و ناسراوێکی زۆر سه‌ره‌خۆشی و هاوبه‌شی غه‌می خۆیان ئاراسته‌ی کچ و کوره‌کانی خوالێخۆشبوو زێرین حیکمه‌ت کرد. سه‌ره‌خۆشیه‌کان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان، وڵاتانی ئۆروپا، ئه‌مریکا، کانه‌دا، ئۆسترالیا و ئیسپانیا را بوون.
نووسینی: عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
شاری هامار وڵاتی نۆ‌رویژ
ڕێکه‌وتی ٢١/٦/٢٠٢١ ی زاینی
بەریز بنەماڵەی کەوکەبی‌شاد
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە زێرین لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەرێز و خۆشەویست و خزمان و دۆست و ئاشنایان لە دەرەوەی وڵات و نیوخۆی کوردستان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم و هیوادارم کە ئێوە تەمەن درێژ بن و یاد و ناوی دایە زێرین لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ و جێگای بەهەشت بێ و رووحی شاد.
حەمەڕەسووڵ کەریمی