بیرەوەریە ناخۆشەکان له دووی دایكم. ئەحمەد مەکڵاویی
سه‌ره‌تای به‌هاری 1360 ی هه‌تاوی كه ئێستا دروست ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو، به هۆی فشاری له راده‌به‌ده‌ری رێژیم ی جمهوری ئیسلامی و جاشه‌كانی ، ناچار له گه‌ڵ شه‌هید مه‌حموود فه‌یزی كه هه‌ردووكمان ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستان بووین، گوندی مه‌كڵاوێ_مان به جێ هێشت و روومان كرده بنكه‌كانی حیزب ی ێموكراتی كوردستان و راسته‌و خۆ چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تىمان كرده شان و درێژه‌مان به خه‌بات و تێكۆشان دا.
به‌یانی ئه‌و رۆژه كه نێازم هه‌بوو له گوندی مه‌كڵاوێ ده‌ركه‌وم، دایكم وه‌ك پێی گوترابێ، هه‌ستی كرد بوو كه ده‌رۆم و لێی دور ده‌كه‌ومه‌وه، له‌سه‌ر خۆ هاته ته‌نیشتم راوه‌ستا و ، ده‌ستی له سه‌ر شانم دانا و فه‌رموو: ده‌ڵێی, ده‌چیه سه‌فه‌ر و نیازی كوێت هه‌یه ؟ له‌و كاته دڵم بۆ خۆشه‌ویستی دایكم وه‌ك كه‌بابى سه‌ر ئاگر ده‌سووتا و نه‌مده‌زانی چی پێ بڵیم و، ده‌بێ درۆی له گه‌ڵ بكه‌م.
خۆ درۆ كردن له گه‌ڵ دایك ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند له‌و كات دا له به‌ر خاتری دڵی دایكم كه ناره‌حه‌ت نه‌بێ ئه‌وه‌م كرد، ئیستا ئه‌وه‌م لە دڵم ده‌رناچێ كه درۆم له گه‌ڵ كرد و گوتم : ده‌چم بۆگازاویل كڕین له شارۆچكه‌ی مێڕأوێ.
كه ده‌ركه‌وتم و رۆیشتم، ده‌م و ده‌ست به دووم دا هاته ده‌ر و تێر لێمی ده‌ڕوانی. بەڵام كه له ماڵی خۆمان ره‌د بووم، بانگی كردم و به غاردان هاته لام و گوتی : ئه‌دی ئه‌وه بۆ تراكتۆره‌كەت له گه‌ڵ خۆت نابه‌ێت؟ به‌ناچار ئه‌مجاره‌ش راستیم پێ نه‌گوت و گوتم: جارێ ده‌چم گازاویله‌كه ده‌كڕم و، دوایی ده‌چم ده‌یهێنمه‌وه، هه‌ر چه‌ند دڵی كه‌مێك ئارامی گرت به‌لام هه‌ر نێگه‌ران بوو
پاش چه‌ند ساعات له گه‌ڵ شه‌هید مه‌حموود فه‌یزی یه‌كمان گرته‌وه ، چووینه گوندی هه‌نداوێ. به‌ڵام ئه‌و شه‌وه كه نه‌گه‌راینه‌وه بۆ گوندی مه‌كڵاوێ و، دایكیشم هه‌واڵی ئه‌وه‌ی زانیبوو كه ناگه‌رێمه‌وه بۆ گوندی مه‌كڵاوێ ، به‌یانی رۆژی دواتر كه تازه رۆژ روونی كرد بوو، گه‌یشته گوندی هه‌نداوێ و تا ئیوارێ له لای من مایه‌وه. ئه‌و رۆژه زۆر گریا كه ئێستاش كه ئێستایه ته‌ڕی فرمێكی چاوه‌كانی دایكم له سه‌ر روومه‌تم هه‌ست پێده‌كه‌م و له بیرم نه‌چۆته‌وه و بۆنی باوه‌شی دایكم بۆ دێت و وه‌ك ده‌ورانی ساواێی هه‌ست ده‌كه‌م له باوه‌شی ئه‌و دام.
به‌ڵێ ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه به هه‌زار زه‌حمه‌ت دایكم به‌ره و گوندی مه‌كڵاوێ به‌ڕێ كرده‌وه ، به‌ڵام كه رۆیشت هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵده‌گڕت و ئاوڕێكى له من ده‌دایه‌وه.
به دوای ئه‌وه دا رۆژ و مانگ به سه‌ر دا رۆیشتن و له به‌هاری 1361ی هه‌تاوی دا كە ئێستا بنكه‌مان هه‌ر له گوندی قامیشه بوو ، له گوندی هه‌نداوێ كه ئه‌مه‌ش ده‌قی وێنه‌ی ئه‌و رۆژه‌یه سه‌ردانی كردم و كه‌مێك دڵی ئارام بۆوه و هه‌ر دوعای ده‌كردن و دویگوت: رۆڵە گیان یاره‌بی خوا و پێغه‌مبه‌ر ئاگادارتان بێت.
به دوای ئه‌وه‌ش دا پاش پاش چه‌ند مانگ له پاییزی ئه‌و ساڵه دا كه بنكه‌مان هەر وا له گوندی قامیشه بوو ، بۆ جاری دوهه‌م هاتە وێ و سه‌ردانی منى كرده‌وه كه ئه‌مجاره‌یان زۆر لە جارى پ شتری باشتر بوو. به دوای ئه‌وه دا كە بنكه‌مان له گوندی قامیشه گواسته‌وه و چووينه گوندی باریكایه، له به‌هاری 1362ی هه‌تاوی دا بۆ جاری سێهه‌م له وێش سه‌ردانی منى كرده‌وه. به دوای ئه‌وه دا كه بنكه‌كانمان هه‌ڵگیران و بووینه سه‌یار ، له هاوێنی 1363دا بۆ جارێكی تر دایكم له گوندی نێسكاوێ هاته‌وه سه‌ردانی من و زۆر زۆر خۆشحاڵ بوو.
به‌دوار ئه‌وه‌ش دا له پاییزی 1364ی هه‌تاوی دا له گوندی ئاسیناوێی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت سه‌ردانی منی كرده‌وه و، چه‌ند ساتێك له لای مامه‌وه .بەڵام به دوای ئه‌وه دا 3 ساڵ به سه‌ر دا رابردوو دایكم نه‌دیته‌وه و، رۆژێك له پڕ هه‌واڵی نه‌خۆش بوونی دایكم پێ گه‌یشت.
به‌و هه‌واڵه زۆر نیگه‌ران بووم. به‌ڵام هیچ چاره‌یه‌ك نه‌بوو. به‌ڵام پاش چه‌ند مانگ خوا وای رێكخست كه شه‌وێك كه له پشت جاده‌وه ده‌مان هه‌وێست بچینه به‌ر جاده و به گوندی دارساوێن دا رۆیشتین، له ماڵێ خوشكم چاوم به دایكم كه‌وته‌وه.
ئه‌و شه‌وه كه ئه‌وم دیت,، له راده‌به‌ده‌ر خۆشحاڵ بووم و دایكم هه‌ستایه سه‌ر پێ و باوه‌شی به من دا كرد و زیاتر له سه‌د جار ماچی كردم و، تێر تێر له ڵای دانیشتم و خه‌می ئه‌و سێ ساڵه‌ی كه نه‌مدیت بوو، هه‌موویان ره‌وین و ئه‌و شه‌وه تا به یانی له لای مامه‌وه. به‌ڵام به‌یانی كه به زوێكه‌وه هه‌ستام بڕؤم ، ده‌ستی له ئه‌ستۆی من كرد و گوتی: ئه‌حمه‌د گیان بڵێت جارێكی تر بتبینمه‌وه؟
من رۆیشتم و دایكم به خه‌مناكی به جێ هێشت و، دور له خۆشه‌ویستان درێژه‌م به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی حیزبی دا .
به دوای ئه‌وه دا پاش یه‌ك ساڵ كه له حاڵی به‌رێوه بردنی مه‌ئموریه‌تی حیزبی دابووم ، شه‌وێك چوومه‌وه گوندی دارساوێن كه قه‌زا و قه‌ده‌ر ئه‌و شه‌وه دایكم له‌وێ بوو. ئه‌و شه‌وە تا به‌یانی له كن دایم مامه‌وه و ، زۆر زۆر خۆشحاڵ بوو . به‌ڵام به‌یانی كه خواحافیزه‌م لێ‌كرد، زۆری ماچ كردم و به گریانه‌وه گوتێ: ئه‌حمه‌د گیان د ه‌زانم جارێكيتر نات بینمه‌وه.
كه ئه‌وه‌ی گوت، هه‌ر چه‌ند زۆر ناره‌حه‌ت بوو، گوتم: نا دایه گیان ،خه‌م مه‌خۆ و من هيچم به‌سه‌ر نایه‌ت. به‌ڵام د اخه‌كه‌م دوو باره له وه‌ڵامى من دا گوتی : نا ، بابه گیان ، من ده‌مرم و نات بینمه‌وه. به‌ڵێ ساڵ و رۆژ تێپه‌ڕین و دایكم نه‌دیته‌وه و، رۆژێك له گه‌ڵ هێزی پێشه‌وا و هێزی گیاره‌نگ ده‌ستمان دایه عه‌مه‌لیاتێكی زۆر به‌ر بڵاو كه له كه‌ڵةكاوێ ڕا گرتبوومان تا جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ بانه.
له‌و عه‌مه‌لیاته دا من وه‌ك فه‌رمانده‌ری عه‌مه‌لیات لە جاده‌ی ره‌به‌ت بۆ دۆلی شندره و شه‌مۆڵ ه داندرام و ، قادر مه‌كڵاوه‌یش بۆ جاده‌ی سه‌رده‌شت بۆ بانه كه هه‌ر دووكمان زۆر باش شاره‌زای ئه‌و ناوچه بووین. به‌یانی ئه‌و رۆژه كه له شوێنێكی زۆر ئه‌سته‌م مابووینه‌وه، دیتم ئه‌سحابه‌ی (قه‌برستان)ی روو به‌رووی گوندی مه‌كڵاوێ پڕه له خه‌ڵك . ئه‌وەڵ جار پێم وابوو كه ئه‌وه جاش و پاسدارن و بۆمان تێده‌كه‌ون و زه‌برێكی باشیان لێ ده‌ده‌ین. به‌ڵام چه‌ند ساعه‌ت دواتر بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه كه‌سێك مردوه و ده‌ی نێژن(ته‌سلیم به خاكی ده‌كه‌ن)؟
به‌ڵێ ئه‌و حه‌مه‌لیاته گه‌وره سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێنا و، ئێمه له گه‌ڵ تیمی قادر مه‌كڵاوه‌یی ، ئه‌و شه‌وه دوو به دوو گه‌ڕاینه‌وه بۆ مێوه سووراوی پشت ماڵی گوندی گۆڵێ.
ئه‌و رۆژه قادر مه‌كڵاوه‌یی كه حاجی حه‌مه‌ی مه‌كڵاوێی دیت بوو ، پێێ گوتبوو كه ئه‌حمه‌د دایكی مردوه. به‌ڵام ئه‌وه كه بۆ من خەبه‌رێكی زۆر ناخۆشم بوو، قادر تا به‌یانی ده‌نگی نه‌كرد. به‌یانی كه ئێستا له گه‌ڵ هه‌موو هێزو كومیته شارستان یه‌كمان نه‌گرتبۆوه، قادر مه‌كڵاوه‌ی ی بانگی كردم و كه‌مێك له هاوسه‌نگه‌ر ه‌كانمان دور كه‌وتینه‌وه و، ده‌ستی كرد به گریان.
كه ئاوام ديت، ده‌م و ده‌ست دڵم ته‌نگ بوو و، گوتم: قادر چی رووى داوه و بۆ راستیم پێ ناڵێت؟
كه ئه‌من ئه‌وه‌م گوت، ئه‌مجار قادر هاته قسه و گوتی: چیت لێ بشارمه‌وه ، دایكت كۆچی دوایی كردوه. ئه‌و هه‌واڵە زۆری ناره‌حه‌تی كردم و ، هه‌موو رابردووی خۆم له لای دایكم وه‌ك فلیم هاته‌وه به‌ر چاوم . به‌ڵام داخةكەم چی ده‌كرا. ساعه‌ت 10ی به‌یانی ئه‌و رۆژه له كانیه مامه‌ر كووژه‌ی پشتی گوندی سیسێر، له گه‌ڵ هێز و كومێته شارستان یه‌كمان گرته‌وه و ،هه‌موویان سه‌ره‌خۆشیان لێ كردم و زوریان دڵ خۆشی من دایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی گڵكۆی دایكم ، ئیجازه‌م له هێز و كومیته شارستان وه‌رگرت و، له گه‌ڵ قادر مه‌كڵاوه‌یی به‌ره و لای گوندی مه‌كڵاوێ كه‌وتینه رێ. به‌ڵام دوو شه‌و له سه‌ریه‌ك له به‌ر ئه‌وه كه ده‌یان زانی سه‌ردانی گڵكۆی دایكم ده‌كه‌م ، هێزه‌كانی دوژمن كه‌مینیان داده‌نا و نه‌مانتوانی بچینه سه‌ر قه‌بریی دایكم . به‌ڵام ئێواره‌ی سێهه‌م پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن، چووینه سه‌ر گڵكۆی دایكم و داوای گه‌ردن ئازادیم لێ‌كرد.
دایه گیان، باش ده‌مزانی كه خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵه‌كانی سنوور ناناسێ و ، خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بێ سنووره. باش ده‌مزانی كه هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ك شیرازه‌ی ده‌گۆڕێ و ده‌پسێ و وه‌ك خۆی نامێنێ و، ته‌نیا خۆشه‌ویستی دایكه بۆ منداڵه‌كانی كه شیرازه‌ی ناگۆڕێ و، وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ، قه‌ت له یادى ناچن. به‌ڵام دایه گیان له ته‌نیشت تۆش و به‌ڵكو له پێشتریش ، دایكی ترم، دایكی من و تۆ و دایكی هه‌موو كور وكچ و باب و دایكه‌كان، (نیشتمان) له‌و كاته دا كه دوژمن گه‌مارۆى دابوو بانگى له لاوانى خۆى ده‌كرد كه به دژى داگیر كه‌رانى راپه‌رن و له چنگ دوژمن بيپارێزن.
دایه گیان به هه‌ست كردنم به‌و ئه‌ركه نیشتمانیه بوو كه به‌جێم هێشتی و، رووم كرده خزمه‌ت كردن به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌م ، كه زۆر جاران له دوایه‌كان دا خۆت به‌منت ده‌گوت: ئافه‌رین بۆ رێبازی هه‌ڵتبژاردوه . هه‌ر بۆیه‌ش ئیستاش ئه‌و وته شیرنه و پڕ به‌هایه‌ت له گوێم دا ده‌زرینگێته‌وه و سوورترم ده‌كات له سه‌ر درێژه پێدانی خه‌بات و تێكۆشان.
دایه‌گیان، شه‌رت بێت بۆ هه‌میشه له به‌ر چاوم بی و قه‌ت له دڵ و ده‌روونم دا فه‌رامۆشت نه‌كه‌م و ،تا زیندوو بم وه‌فا دار بم پێت و، ئه‌هد بێت گه‌ر نیشتمانیشم ئازاد بوو، بێمه‌وه سه‌ر گڵكۆكهت و باوه‌ش له كێلی گڵكۆكهت وه‌ربێنم و، تێر تێر خاكی سه‌ر روومه‌تی تۆ ماچ كه‌م و، هه‌موو خه‌مه‌كانی دووری تۆی له دڵم پێ بڕه‌وێنم و، خۆشترین ئارامگه‌ت بۆ برازێنمه‌وه و، مزگێنی سه‌ر كه‌وتنی گه‌ڵه چه‌وساوه‌كه‌مانت پێ بڵێم. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی، رێكه‌وتی 5/7/ 1391ی هه‌تاوی له زه‌ویه سپی ده‌شتی كۆیه.
كاكه گه‌ر زه‌حمه‌ت نیه ئه‌و مه‌تڵه‌به‌م بۆ له سایته‌كه‌تان واته گیاره‌نگ دابنێ ، زۆرم هه‌وڵدا نه‌متوانی بۆ سایته‌كه‌ی بنێرم و چۆنیه‌تی ناردنی مه‌تڵه‌به‌كان به گیاره‌نگیشم بۆ بنێره له گه‌ڵ رێزمان