ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ و چاوەروانی ٣ قەیڕان. نووسینی مارک کاتز. وەرگێرانی محەمەد خادمیانی

مارک کاتز پرۆفسۆری زانستی سیاسی لە وتارێکی تایبەت بۆ سی ئێن ئێن لەو باوەرە دایە ساڵی ٢٠١٣ دەسەڵاتدارانی ئێران هاوکات دەگەڵ زیادبونی گرفتی بەردەوام و روخێنەری ئابوری، روبەروی ٣ قەیڕانی گەوەرە دەبنەوە:

یەکەم قەیڕان: هەڵبژاردنی سەرۆک کوماری لە ١٤ جونی ٢٠١٣ و بەربەست و رێگری و شەری دەسەڵات لە نێوان کاربەدەستانی ئێران و هەروەها سەرکەوتنی شۆرشی وڵاتانی عەرەبی ئەگەری سەرهەڵدانی شۆرشێکی جەماوەری زیاتر دەکات.

دوهەم قەیران: خامەنەیی لە ساڵی ٢٠١٣ تەمەنی دەبێتە ٧٣ ساڵ و رەنگە لە بەراورد خومەینی کە لە تەمنی ٨٦ سالیدا مرد زۆر نەبی،بەڵام بە پێی زانیاری باوەرپێکراو خامەنەیی لە بارودۆخێکی زۆر نالەباری تەندروستی دایە و ئەگەری لاوازی و لەکارکەوتن و یا مردنی چاوەروان دەکرێ. بارودۆخی ئەورۆی دەسەڵاتدارانی ئێران وەک ساڵی ١٩٨٩ کاتی مردنی خومەینی نیە. نە کەس دەتوانێ دەسەڵاتی یەکەم بێت و نە ناوەندە هەڵنەبژێردراوەکانیش دەتوانن کونترۆڵی وەڵات بکەن.

سێهەم قەیران: کێشەی ناوەکی ئێران بە دانوستن و دیپڵۆماسی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ناسراو بە ٥+١ چارەسەر ناکرێت و بۆ پێشگیری ئێران لە وەدستیهێنانی چەکی ناوەکی دەسەلاتدارانی ئەمریکا یا ئیسرائیل و یا هەردوکیان بەیکەوە ناچار دەبن هێرشی سەربازی بکەنە ئیران. ئاکامەکانی ئەو هێرشە نە تەنیا ناوخۆی ئێران بەڵکو سەراسەری ناوچەکە دەخاتە مەترسیێکی گەورە.

وەدیهاتنی ئەو ٣ قەیرانە و تەنانەت یەکێک لەوانە کۆماری ئیسلامی دەروخێنێ. کومەڵگای نیونەتەوەیی و خەلکی ئێران بەهیوان ئەو رژیمە بە هێزی ناو خۆیی و شۆرشی جەماوەری بروخێ و دەسەڵاتدارانی ئێران چاوەرێی هێرشی دەرەکی دەکەن تا بەو بەهانە بکەونە سەرکوتی زیاتری خەڵک و درێژە بە دەسەڵات بدەن.

سەرچاوە:
globalpublicsquare.blogs.cnn.com