پەیامی بەرپرسی بنکەی توندووتیژی دژ بە ژنان لە کۆیە بە بۆنەی ٧٥ سالەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

هاوڕێیان و خۆشەویستانم لە یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ، ئەو یادەتان باش
سەرەتای پەیامەکەم لە یادی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان درود و سڵاو دەنێرم بۆ دامەزرینەری ڕێکخراوەکەتان خاتوو مینای قازی هەر لەو یادەدا درود و سڵاو بۆ هەر دوو سکرتێری شەهید خاتوو نەسرین حەدداد و هاوڕێی ئازیزم خاتوو سۆهەیلا قادری دەنێرم.
هەر لەو یادەدا چڵە نێرگزی بەهاری ئەمساڵ ئەکەم بەیەخەی یەکەیەکەی ئەندامانی ڕێکخراوەکەتان و یادەکەتان لێ پیرۆز دەکەم و هیوادارم هەموو لایەکمان ماندوو نەبین لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی ژنان و هەر لێرەوە بەڵێنتان پێدەدەین کە چۆن لە ڕابردو پشتیوان و هاوکارتان بووین لە داهاتوشدا بە هەمان گڕ و تین لە خزمەتتان دادەبین بۆ ئەوەی بە هەموو لایەکمان بە یەکەوە هەنگاو بنێین بۆ بەدیهاتنی خەونە گەورەکانمان کە سەربەخۆیی ووڵات و یەکسانی ژن و پیاو عەدالەتی کۆمەڵایەتی .
جارێکی تریش بەرز و پیرۆز بێت ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی ژنانی دیموکڕاتی کوردستان
لەگەڵ ڕێزم
دانا حاجی عەبدواڵلە
بەرپرسی بنکەی توندووتیژی دژ بە ژنان لە کۆیە