یادی داگیرسانی ١١ هەمین مۆمی تەمەنی گیارەنگ. سەدیق ڕەشیدی (لیلانەیی)

گیارەنگ بە تەنیا نە بەرهەمی زانستە و نە بەرهەمی کۆڵنەدانە و نە سەرچاوەی داهاتە و نە بۆ خۆرانانیش وەدی هات. گیارەنگ بەرهەمی ئەوینی خاک و نیشتیمانی مرۆڤێکی ئەم کوردستانەیە، ئەوانەی بەرێوەبەری گیارەنگ دەناسن دەزانن ئەو ئاشقە ڕووتە لە ڕێگای ئەوینداری نیشتماندا بە سەر و ماڵەوە تێدایە.

نزییکەی ٣٠ ساڵ پێش ئێستا کورێکی تیشکەڵەی باڵا مام ناوەندیم ناسی کە وەک خۆم پێشمەرگە بوو. ئەو پێشمەرگە بە فیداکاری و ماندوونەناسی ناوبانگی دەرکرد و دەینی خۆی بەخاکی نیشتمان ئەداکرد. پاش دووجار کەم ئەندام بون هەروا کۆڵنەدەر مایەوە لەو ماوەدا چارەنووس و گەمە سەیرو سەمەرەکانی زۆرجار لێکیان دابڕین، دواین گەمەی سوری دەوران لە وڵاتی غوربەت بەدیداری یەکتری شاد کردینەوە و یەکترمان دیتەوە. کوڕە ئازاو چاونەترسەکە، کەم‌ئەندام بوو کەسانی وەک ئەوی پێویستیان بەیارمەتی دەوروبەریان هەبوو بۆ بەرێوەچونی کاری رۆژانەیان، بەڵام ئەویندارە دڵ پڕ لە هیواکەی ئێمە لەو مەیدانەش دا دانەماو گوڵێکی تری ئامادەی پێ بوو بۆ بەرۆکی ئەویندارەکەی. ئەمجارەیان مەیدانی شەرو چەک نەبوو بۆیە بەکردنەوەی ماڵپەرێک هاتەوە مەیدان و ئەوە رێک ١٠ساڵی رەبەقە بێوچان ئەو گوڵە لەباڵا کردن و گەشە دایە.

بەم بۆنە پیرۆزەوە جارێکی تر چاو و دڵ روونی بە هەموو خوێنەران و دۆستانی ماڵپەری گیارەنگ دەڵێم و وەک هەمیشەش هیچم نیە بەو رۆڵە فیداکارو ماندونەناسە بڵێم چونکە زۆردڵنیام لەوەی کە هیچ رێز لێنانێک نابێتە باربەهای ئەو هەموو ماندوو بوون و کات تەرخان کردنە بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمانەکەی.

سەدیق ڕەشیدی