هەرچی سەرم زیاتر بەرەو سپی دەچێ تۆ کارنامەت زیاتر سپی دێتە بەر چاو. کامران شافێعی

یازدە ساڵە دەربیجەیەکم رو بە نیشتمان بۆ کراوەتەوە هەمو بەیانەک سەرێک دەخەمە ناوی و روو بە وەڵات سپیدەت باش کوردستان دەلێمەوە. شەوانە بەر لەوەی خەو بمباتەوە، ماچی ناو چاوی شار دەکەم . تا خەونی ئەو شەوەم پڕ بێت لە بۆنی خۆشەویستی و ئاگام لێی بێ چۆن دەخەوێ وسەرئەنجامی حیکایەتی بەرەو کوێیە؟

یازدە ساڵە هەمو رۆژێ خۆم لە ئاوێنەی گیارەنگ دا سەیر دەکەم زۆری پێیە بۆ باس کردن ، زۆر دەزانێ بۆ فێر کردن.
سیمام بەرو پیری دەچێ بەڵام گیارەنگی جوان هەمو ڕۆژێ لە ڕۆژی پێش جوانتر دەبێ.

هەرچی سەرم زیاتر بەرەو سپی دەچێ تۆ کارنامەت زیاتر سپی دێتە بەر چاو. یازدە ساڵەی تەمەنی تۆ پیرۆزە زۆر لەلای ئێمە، موبارەک بێت لە گیارەنگیش

کامران شافێعی