گیارەنگ سایتێکی مولتەزیمە و لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی دا سنووری دیاری کراوی خۆی هەیە. کوێستان فتووحی

سەرەتا بەبۆنەی 10 ساڵەی تەمەنی پڕلە بەرهەمی سایتی گیاڕەنگ وهەڵکردنی مۆمی 11 ساڵەی تەمەنی، جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری ئەو سایتە جوانە، کاک حەمەڕەسووڵی زەحمەتکێش دەکەم، هیوادارم کاک حەمەڕەسووڵ هەر تەمەن درێژ بێ بۆ خزمەتی زیاتر بە کاری رۆژنامەوانی. لە پێوەندیی لەگەڵ خزمەتەکانی گیاڕەنگ‌دا دەبێ بلێم لەگەڵ ئەوەی هیچ کارێک بێ کەموکووڕی نیە، بەڵام گیاڕەنگ سەرەڕای ئەوەی زمانحاڵی هیچ حیزبێک نیە و نووسین و بابەتەکانی دەربڕی بیروبۆچوونی خاوەنەکانیانن، لەگەڵ ئەوەش‌دا سایتێکی مولتەزیمە و لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی دا سنووری دیاری کراوی خۆی هەیە. هەوڵی داوە و پڕنسیپەکانی رۆژنامەوانی بپارێزێ. رێزی لە بیروباوەڕە جیاوازەکان گرتوە و بێ دەمارگرژانە بابەتی نووسەران بەجیاوازییەکانیانەوە بڵاو کردۆتەوە. ئەوەش یەکێکە لە پڕنسیپەکانی کاری رۆژنامەوانی. بەڵام ئەگەر وەک سایتێکی سەربەخۆ چاوی لێ بکەین، دەکرێ بڵێم سەربەخۆیی لە کاری رۆژنامەوانی‌دا شتێکی نیسپییە. لە هیچ راگەیەنێک‌دا ئەوەبەتەواوی ئیمکانی نیە. دیارە بە نیسبەت گیاڕەنگەوە بەتایبەتی کە بەڕێوەبەرەکەی کەسێکە خەباتکاری رێگەی ئازادی نەتەوە، بێگومان زۆرتر گرنگی دەدا بە مەسەلە نەتەوەییەکان.

هەر لێرەوە جارێکی‌تر ئارەزووی بەردەوامی بۆ گیاڕەنگ و ماندوونەبوونی لە کاک حەمەڕەسووڵ و دەسخۆشی لە شلێر خانم کە بە دڵنیاییەوە هاوکار و هاوڕییەکی باشی کاک حەمەڕەسووڵە بۆیە کاک حەمەڕەسووڵ توانیویەتی ئەم رێگا سەختە تا ئێرە ببڕێ.

کوێستان فتووحی