هەواڵی کۆچی دوایی کاک مادیح شاسواری لە وڵاتی نۆروێژ

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ ئاگادار کراین کە ڕۆژی پێنج شەممە، رێکه‌وتی ٢٥ی ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی کاک مادیح شاسواری لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەکی کوت و پڕەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئۆسڵوی وڵاتی نۆڕوێژ دڵی پڕ لە هیوا و ئومێدی لە لێدان کەوت و هەموومانی خەمبار کرد.

کاک مادح لە بنەماڵەیەکی شۆرشگێری شاری سەقز لە دایک بوو برای شەهید مەستورە شاسواری، ئەوەڵین شەهیدی ژنی شوڕش بوو، و هەروەها برای بەرێزان سیامەند، موحسین و خوشکە شنەی شاسواری بوو، کۆچی لەناکاوی کاک مادح هەموومانی دڵ بە خەم و چاو بە گریان کرد و تەم و مژی ماتەمی بەسەردا کێشاین.

بەم بۆنە کۆڕێکی پرسەو سەرەخۆشی لە ئادرەسی خوارە پێکدێ.

ڕۆژی هەینی ٠٣ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٣

کاتژمێر : ١٣:٠٠ واتە یەکی دوانیوەڕۆ تەرمی پیرۆزی خۆشەویستمان مادیح شاسواری لە گۆرستان و ئادرەسی خوارەوە بە خاک دەسپێردرین.

Steinskogen Gravlund

Gamleringeriksvei 155

1356 BEKKSTUA

هەمان ڕۆژ لە کاتژمێری ١٥:٠٠ تا کاتژمێر ٢٠:٠٠ ی ئێوارە بۆ یادکردنەوەی کاک مادیح لەم شوێنەی خوارەوە کۆدەبینەوە.

13 Skuiløkka

1340 SKUI

تکایە کاتی پێویست پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەوە بکەن:

٠٠٤٧٩٨٨٩١١١٠ ٠٠٤٧٤٥٥٧٦٦٨١