شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و ده‌ست تێوه‌ردانه ده‌ره‌کیه‌کان. جەبار ئەحمەدوەندی
ئاڵۆزی و کووشت و کووشتاره‌کانی ناو سووریا پێی ناوه‌ته سێهه‌مین ساڵی خۆیه‌وه.، له‌و ماوه دوور و درێژه‌دا زیانێکی یه‌کجار زۆری ئینسانی و مرۆیی به‌ر خه‌ڵکی خۆشی له خۆ نه‌دیوی سووریا که‌وتووه، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه به پێی هه‌ندێ له ئاماره‌کان له سه‌رووی سه‌د هه‌زار که‌سه‌وه‌یه و ژماره‌ی بێ سه‌ر و شوێن کراوه‌کان له‌وه زۆرتره و زیاتر له ملیۆنێک له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له ترسی کووشتاری هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان زێد و مالی خۆیان به‌جێ هێشتووه و په‌ڕیوه‌ی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر بوون .
دوای ئه‌و هه‌موو زیان و زه‌ره‌ده زۆره ئینسانی و هه‌روه‌ها ئه‌و زیانه ئابووریه که وه‌ژێرخانی ئه‌و وڵاته که‌وتووه و شار و گوونده‌کان کاول کراون ، هیچ ئاسۆیه‌ک بۆ کۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه به‌دی ناکرێ . له راستیدا وه‌زعی ناو خۆیی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی تێک چووه و لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کان به ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوی ناوچه‌یی و هه‌روه‌ها ئه‌ولا تریش بۆ خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و هه‌روه‌ها هه‌ندێکیان به مه‌به‌ستی قایم کردنی جی پێی خۆیان له ئه‌گه‌ری نه‌مانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د دا به ته‌واوی و به شێوازی جۆراوجۆر هاتوونه‌ته ناو گه‌مه‌که‌وه و ده‌ستیان خستۆته ناو ئه‌و وڵآته‌وه و هه‌ندێکیان به پشتیوانی کردن له ڕژیم و هه‌ندێکیان به یارمه‌تی دانی هێزه نه‌یاره‌کان ، له راستیدا ده‌کری بگووترێ که ئه‌و شه‌ڕه به ته‌نیا شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ک و نه‌یاره‌کانی له لایه‌کی دیکه‌وه نیه. ، به‌ڵکوو ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی یه‌ک لا کردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه که هه‌ر لایه‌نه‌ی به جۆرێک خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه. .،
ڕژیمی ئیسلامی ئێران و ڕێکخراوه ئیسلامیه بن ئاژۆکانی ده‌ورووبه‌ر که ئه‌وانیش له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و یارمه‌تی ماددی له رژیمی ئێران وه‌ر ده‌گرن، له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی رژیمی ئێران ، به هه‌موو هێز و ئیمکاناتیانه‌وه هاتوونه ناو قه‌یرانی سووریا و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕژیمی ئه‌سه‌د دا و له دژی نه‌یاره‌کانی تێ ده‌کۆشن، ئه‌و لایه‌نانه زۆر جار ڕایان گه‌یاندووه که تا دوا چرکه ساته‌کان له په‌نا ڕژیمه‌که‌ی ئه‌سه‌د ده‌میننه‌وه پشتیوانی لێ ده‌که‌ن، له ڕۆژانی دوایی دا به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریه‌کان به سه‌دان که‌س له چه‌کداره ده‌ره‌کیه‌کانی که بۆ پشتیوانی له هێزه‌کانی ڕژیمی سووریا چونه‌ته ناو ئه‌و خاکه‌وه ، له لایه‌ن هێزه نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌ده‌وه کووژژراون.
به سه‌رنج دان به لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی قه‌یرانی سووریا و هه‌روه‌ها له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ڕاستیه که زیاتر له چه‌ند لایه‌ن له‌و وڵاته‌دا خه‌ریکی یه‌کلا کردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانن ، ده‌رده‌که‌وێ که ئاسۆی کۆتایی هاتن به‌و کێشانه هه‌ر وا لێڵه و چاوه‌ڕوان ناکرێ به‌و زوانه ئه‌و کێشه و ئاڵۆزیانه یه‌کلا بکرێنه‌وه.،
ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌دا زیاتر له هه‌موو لایه‌ک تووشی کووشتار و ماڵوێرانی ده‌بن خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وڵاتی سووریایه و کاول بوونی زیاتری ئه‌و وڵاته‌یه.