بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه و سایتی به‌یان و….
به‌رێزان، به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌ی ئاوێنه و سایتی به‌یان، پێشه‌كی سڵاو، برایان ئه‌و وتاره‌ی به ناوی ١٠٠ كادری حیزبی دێموكراتی كوردستان بڵاوتان كردۆته‌وه، فڕی به سه‌ر راسته‌وه نیه ، ئێمه ئه‌و ١٠٠ كادروپێشمه‌رگه‌ی حێزبی دێموكراتی كوردستان، وه‌ك داواكاری به‌جێ نامه‌یه‌كی سه‌ر ئاوه‌ڵه _مان به ده‌ستی خودی كاك خالیدی عه‌زیزی دا بۆ ده‌فته‌ری سیاسی وحه‌وته‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌كه‌مان ، حیزبی دێموكراتی كوردستان نارد، كه هه‌ر له پلینۆم دا له لایه‌ن خودی كاك خالیدی عه‌زیزی خوێندرایە‌وه و، له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی و شه‌خسی كاك خالید عه‌زیزی سكرتێری حیزب به گه‌رمی و به‌گشتی پێشوازی لێكرا و، به رێز و حورمه‌ته‌وه و وه‌رگیراو قسه‌ی له سه‌ر كرا كه له‌مه به داوا به پێی توانا حیزب هه‌وڵی بۆ بدا كه ئه‌مه‌ش بۆ جارێكی تر ئیمان به دێموكرات بوونی حیزبه‌كه‌ی ئێمه‌ی سه‌لمانده‌وه.
ئێمه ئه‌و كادر و پێشمه‌رگانه‌ی كه ئه‌و نامه داوا‌كاریه‌مان بۆ باشتر كردنی ژیانی گشت كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب نارده لای ده‌فته‌ری سیاسی و حه‌وته‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌كه‌مان ، ئه‌وه‌ی له بڵاوكراوه‌كه‌ی ئێوه‌داكه به ناوی كادرێك یا یه‌كێك له ئیمزا كردوانی ئه‌و نامه هاتووه وبڵاوتان كردۆته‌وه، هیچی له‌و نامه‌ی ئێمه دا نه‌هاتوه و به گشتی ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه .
ئێمه له كۆتایی نامه‌كه‌مان دا ته‌عهودی سیاسی و ئه‌خلاقیمان به خۆمان و حیزبه‌كه‌مان داوه كه ئه‌م نامه‌ی ئێمه جگه له داواكاری بۆ باشتر كردنی ژیانی گشت كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب ، هێچی تری تێدا نیه و كاك خالید عه‌زیزیش بۆ ئێمه سه‌مبولی حیزبی دێموكراتی كوردستانه و زۆر خۆشه‌ویسته و ئه‌مه‌ش كه له خواره‌وه دێت، ده‌قی ته‌عهودی سیاسی و ئه‌خڵاقیمان بووه و هه‌یه به خۆمان و حیزبه‌كه‌مان:
” به‌رێزان به‌شداربووانی پلینۆمی حه‌وته‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان و ده‌فته‌ری سیاسی: ئێمه به گشتی هیچ داوایه‌كی سیاسیمان نییه و به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌ركات پێویست بێت هه‌ر وه‌ك رابردوومان له خزمه‌ت به جێ گه‌یاندنی بریاره‌كانی حیزبه‌كه‌مان داین و سه‌ر بڵیندی و سه‌ربه‌خۆی حیزبه‌كه‌مان ئاواتی ئێمه‌یه و رێگاش به كه‌سیش ناده‌ین بۆ به‌د ناوكردنی حیزبه‌كه‌مان قسه‌ی پڕ‌و پووچ و بێ مانا له سه‌ر ئێمه ، بڵێن و، بڵێن ئه‌وه شتی سیاسی له پشته، ئێمه ته‌نیا داوامان باش كردنی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانمانه به پێی خه‌رجی پێداویستیه‌كانی ئه‌مڕۆ و، هیچی تر”
به‌رێزانی خاوه‌ن سایت و خوێنه‌رانی ئازیز، ئێمه كوڕانی كه له رێبازی حیزبی دێموكرات دا هه‌زاران كویره‌وه‌ری و، تینوێتی و، بێ خه‌ویمان كێشاوه و، به هه‌زاران شه‌و و رۆژ سه‌رما و گه‌رمای زۆرمان وێكه‌وتوه و ، خوێنمان پێشكه‌ش به بارگای رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردوه و، رێگای خه‌باتی قازیمان هه‌ڵبژاردوه و، له ژێر بیری تیژی قاسملوو دا په‌روه‌رده بووین و، له كانیاوی بیر شه‌ره‌فكه‌ندیمان خواردۆته‌وه و، به رێی ئاشتیخوازانه‌ی مامۆستا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده دا ده‌ڕۆین و، له گه‌ڵ بیر و فكری نوێ و سەرده‌میانه‌ی خالید عه‌زیزی تێكه‌ڵ بووین، حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌ك چاوی خۆمان ده‌پارێزن و هه‌رده‌م ئاماده‌ی فیداكارین بۆی و رێگا به كه‌س ناده‌ین دژی حیزبه‌كه‌مان بخوێنێ وكوڕو كچانی شۆڕشگێری حێزبی دێموكرات داوای به‌جێش له حیزبه‌كه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن .
له گه‌ڵ رێزماندا، گشت ئه‌م كادر‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه نامه سه‌رئاوڵاكه‌مان بۆ ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان و حه‌وته‌مین پلینۆمی ئه‌م حیزبه نارد.
رێكه‌وتی١٣ ـ ٠٣ ـ ١٣٩٢ ی هەتاوی به‌رامبه‌ر به ٠٣ ـ ٠٦ ـ ٢٠١٣