له سال یادی هاۆرێیانی نه‌مر. محه‌ممه‌د ته‌هامی . مه‌می
ئه‌م جاره‌یان خه‌یال هه‌لمی گرت بۆ مه‌لبه‌ندی شۆره سۆاره‌کانی دێمۆکرات و هه‌ڵۆ به‌رزه‌فره‌کانی کوردستان له‌م سه‌ر گۆی عه‌رزه‌ۆه خه‌یالم رۆیشت بۆ ولاته‌کم و شاری سه‌قز و ناوچه‌کانی سه‌رشیو و خۆرخۆره وله وێ گرسایه‌وه . به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆمم زانی که به بۆنه‌ی سال یادی شه‌هید بوونی هاۆریی هه‌میشه زیندوو کاک ئه‌سه‌دی سۆلێمان پور چه‌ند دێریک بنوسم بیره‌ۆه‌ریه‌کانم ئه‌گه‌ریته‌وه بۆ سه‌رده‌می شۆرشی گه‌لانی ئێران ئه‌ۆ کات ئه‌سه‌د وه‌ک زۆربه‌ی خه‌لکی کوردستان له خۆپیشاندانه‌کاندا زۆر چالاک و به‌چاو بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوبراو له ده‌وروبه‌ری سه‌قز مامۆستای قۆتابخانه بوو و له‌گه‌ل چه‌ند نه‌فه‌ر هاۆری بوو که هه‌موویان بیری چه‌پیان بوو به‌لام دوای سه‌رکه‌ۆتنی شۆرشی سالی 57 هه‌ر له رۆژی یه‌که‌مه‌ۆه رێگای بیری نه‌ته‌ۆه‌ی و نیشتمان په‌رۆه‌ری هه‌لبژاردو له ناو حیزبی دێمۆکرات درێژه‌ی به خه‌بات دا.شه‌هیدی نه‌مر ته‌واوی تایبه‌ند مه‌ندی شۆرشگێرێکی تێدا به‌رچاۆ بوو له کاری سیاسی زۆر لێزان و له‌کاری باری نیزامی ئازایکی نه‌ترس و هه‌لسوکه‌وتی له گه‌ل خه‌لکی زۆر باش ورێکۆ پێک بوو. به ده‌س پێکردنی شه‌ری سێ مانگه زۆرتر پێکه‌ره ئاشنا بووین و هاورێیمان له‌ۆی ۆه ده‌ستی پێ‌کرد دوای ئاگر به‌س و گه‌رانه‌ۆه‌مان بۆ شاره‌کان به‌فه‌رمانده‌ری لک دیاری کرا .له زستانی 58 حێزب چه‌ند لک هێزی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک هێزی یارمه‌تی رۆانه‌ی ناچه‌کانی بیجار و کامیاران کرد یه‌که‌م سه‌فه‌رمان له گه‌ل کاک ئه‌سه‌د بۆ ناۆچه‌ی بیجار بوو دوای مانه‌ۆه‌مان دوای چه‌ند حه‌ۆتو رێژیمی داگیرکه‌ری کوردستان دوباره هێرشی بۆ کوردستان ده‌سپێکرده‌وه له‌و کاته‌دا حیزب بریاری دا ئێمه له ناوچه‌ی بیجار برۆینه ناۆچه‌ی کامیاران به گه‌شتنمان رێژیم هێرشی کرده‌بوو و شاری کامیارانی دووباره داگیرکرده‌بووه ئێمه له‌گه‌ل هێزه‌کانی سنه و کامیاران له گه‌رده‌نه‌ی مروارید جێگیر بووین له‌ۆ ماوه‌یدا بۆ له‌گه‌ل شه‌هیدی قاره‌مان کاک حیسام ئه‌سعه‌دی ئاشنا بووین شه‌هیدی نه‌مر حیسام ئه‌ویش له‌ۆ شۆرشگێرانه‌یه که ناوی بۆ هه‌میشه له مێژو دا ئه‌مێنێت دوای چه‌ند شه‌رو پێکدان له‌گه‌ل هێزه‌کانی داگیرکه‌ر له رۆژه‌کانی ئاخردا به‌داخه‌وه له‌روداویکدا چاۆم بریندار بوو . وگه‌راینه‌ۆه بۆ سه‌قز .دوای ماۆێکی که‌م رێژیمی داگیرکه‌ر به شێۆێکی درندانه شاره کانی کوردستانی دوا له‌دوای یه‌ک داگیرکه‌رده‌وه.شه‌هیدی نه‌مر رۆژ له‌دوای رۆژ زۆرتر چالاک‌تر و به ئه‌زموون تر ئه‌بوو تاکو له دوهه‌م مه‌ئموریتی حیزبی بۆ ناۆچه‌ی دیوانده‌ره روانه کرا له‌و ماوه‌یه‌دا له گونده‌کانی قه‌لاگا و هه‌زارکانیان له گه‌ل هیزی دیوانده‌ره زۆر به باشی کاره‌کان به‌رێوه ئه‌چوون دوای گه‌رانه‌وه‌مان بۆ ناوچه‌ی سه‌قز خه‌لکی ناوچه‌که شاهیدی قاره‌مانه‌تی ئه‌سه‌د بوون داستانی شه‌ره‌ی پردی قاره‌وا نێوان سه‌قز وبۆکان شه‌ره‌کانی رێگای سه‌قز سنه له ناو گوندی ساحێب و به‌دیل گردنی چه‌ند ئه‌فسه‌ری پایه به‌رز رێژیم .که رۆژی دوای دوژمن زۆر درندانه زۆربه‌ی بنه‌ماله‌ی حێزبیه‌کانی زۆرتر له یه‌ک مانگ له زیندان را گرت و له به‌رانبه‌ر داوای ئازادی به دیل کراوه‌کانی ئه‌کرد.دوای شه‌ری گه‌رده‌نه‌ی مه‌حموئاوا که چۆار ئه‌توبوسی هێزی دوژمن به ناوی کلاو سه‌ۆزه‌کان که هێزی تایبه‌تی بوون که هه‌مویان تیداچوون که به‌داخه‌وه دو پێشمه‌رگه‌ی ئازامان به ناوی قادر خه‌لکی ئاگجه‌ی سه‌رشیو به داوای لیبوردن ناوی ئه‌وی دیکه‌م له‌بیر نیه شه‌هید بوون دوای شه‌ره‌کانی گوندی جونیان و گه‌ده‌نه‌ی فیلان تاقی له‌رێگای سه‌قز سنه وده‌یان نه‌به‌ردی قاره‌مانه هه‌موی شاهیدی شۆرشگێری ئه‌و نه‌مرن تاکو کۆتای ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌مو ساتێک پێکه‌وه بووین له‌و کاته‌دا شه‌هیدی نه‌مر کاک سه‌رگورد عه‌لیار که بۆ هه‌تاهه‌تایه جێگای له‌ناو حێزبدا خالیه فه‌رمانده‌ری هێزی سه‌قز بوو له‌گوندی حه‌سن سێلاران که بنکه‌ی هێزی لێ بوو بانگمانی کرد و بۆ هه‌میشه له یه‌کمانی دور خسته‌وه کاک ئه‌سه‌دی له ده‌وروبه‌ری هێز هێشته‌وه که‌دوای به جێگری فه‌رمانده‌ری هێز دیاری کرا و ئه‌منی وه‌ک به‌رپرسی لک بۆ ناوچه‌ی خۆرخۆره و تیله‌کۆ رۆانه کرد هه‌رچه‌ند جارجار چاومان به‌یه‌ک ئه‌کۆت وبه‌نوسینی نامه ئاگاداری یه‌ک ئه‌بووین تاکو له ئاخری به‌هاری سالی 61 کاک ئه‌سه‌د له‌گه‌ل ژۆماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان بۆ کاروباری حێزبی ده‌چێته گوندی تاۆه‌قران له خۆار شاری سه‌قز وخۆی له‌گه‌ل چه‌ند پێشمه‌رگه ده‌چێته سه‌ر رێگایه‌که که بۆ سه‌قز ده‌چێت زۆر که‌م ته‌ر خه‌م ئه‌بن وله گه‌ل خه‌لکی قسه ئه‌که‌ن بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ی که رێپۆرت دراون و هێزێکی زۆری دوژمن ده‌ۆریان داون به داخه‌وه هه‌ر ئه‌و که‌م ته‌ر‌خه‌میانه بو به هۆی له ده‌س دانی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که له‌خه‌باتی گه‌له‌که‌مان جێگایان پر نابێته‌وه له ناکاو شه‌ره‌که ده‌س پێده‌کات کاک ئه‌سه‌د له‌گه‌ل شه‌هیدی قاره‌مان کاک عوسمان گۆلشن فه‌رمانده‌ری په‌ل له گه‌ل ئه‌ۆ هه‌موه هێزه توشی شه‌ر ئه‌بن به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه‌کانی دیکه له‌ناو گونده‌که دور ئه‌بن وناتونن به یارمه‌تی هاۆریی یانیان بێن ئه‌ۆ دو قاره‌مانه تاکو ئاخرین ساته‌کانی ژیانیان به‌ره نگاری ده‌که‌ن و گیانیان فیدای رزگاری گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن دوای ئه‌سه‌دی نه‌مر برایه‌کی دیکه‌ی به‌ناوی حه‌مید له‌ناچه‌ی سه‌رشیو شه‌هید بوو .له دوای ئه‌وان دو برای دیکه‌یان به‌ناوی کاک سه‌یفه و ره‌زا له کوردستانی باشور له شاری سلێمانی ترۆر کران ئه‌وشه‌هیده نه‌مره به داخه‌وه زۆر زو هاۆرێیانی به جێ هێشت له دوای خۆی.دو کوری به‌ناۆه‌کانی کاۆه و قۆباد به جێهشت که به داخه‌ۆه نه‌ی تۆانی چاوی به قۆباد به‌که‌ۆێت هیۆادارم که‌نه‌هێلن ناوی باوکیان ون بێت .یادی ئه‌ۆ هه‌مو شۆرشگێره قاره‌مانه وه‌ک کاک قادر سۆلتان په‌ناه .ئه‌سه‌ده‌کان.سدیقی فه‌رۆخیان .عه‌باس ئه‌رده‌لان. ئه‌بو سه‌قزی. حیسام و عوسمان و که‌سنه‌زانیه‌کان.ناسێح و خۆرخۆره‌یه‌کان. ره‌حمه‌ت و تیله‌کۆیه‌کان. حه‌مه‌سور و فه‌یزلابه‌گی یه‌کان. مام ره‌حمان و گه‌ورک یه‌کان بۆ هه‌تاهه‌تایه ناویان له مێژودا گه‌له‌که‌مان ئه‌درۆشێته‌ۆه
محه‌ممه‌د ته‌هامی . مه‌می

