پێشکەوتنەکانی کوردستانی باشور وەک دەولەتێکی سەربەخۆ و دێمۆکراتیک. ڕەشید قازی

لە پەراویز سەفەری یەک مانگەم بۆ کوردستان)) ئەگەر لە سالی ٢٠٠٣ وە سەیەری ئاڵگۆر و روداوەکانی کوردستانی باشوور بکەین بۆمان دەردەکەویە کە کورد لەو ماوە کورتەدا تۆانیویەتی لە نیو گۆمیی لێل و گلۆلەی ئالۆز و چەند جەمسەری ناوچەکەدا بەڕەی خۆی لە ئاو دەربکێشی و وەک ئەمرێکی واقع، سەرکەوتۆانە لە گەمە نێونەتەوەیەکاندا کارایی خۆیی نیشان بدات. هەرچەند لەوماوەدا ناوچە کێشە لەسەرەکان و کێشەی نەوت و پێشمەرگە دەگەڵ حکومەتی ناوەندی بە شێوەی ئەرینی یەک لا نەکراونەوە بلام بە کردەوە هەر هەموویان شەرعەیەتێان پێدراوە و لە لایەن هەریمەوە کارێان پێدەکرێە. هاوپەیمانەتی ستراتیژی نیوان دوو پارتی سەرکی واتە پارتی و یەکێتی وێرای کەند و کۆسپ و شێوەی بیرکردنەوە و ڕۆانگەکانێان، هۆکاری سەرەکی بۆ دەستەبەرکردنی ئەم دەسکەوتە مەزنانەیە. ئەم دوو لایەنە تۆانێان بە دامزاڕاندنی دام و دەزگا شەرعیەکانی وەک پاڕلمان و دەزگای دادوەری و حکومی، شەرعێەتێکی نێونەتەوەی بۆ خۆیان و بۆ بێڕوڕایی نێونەتەوەیی پێک بێنن. هەرچەند لە سەرەتادا دامەزڕاندنی ئەم دام و دەزگایانە لە لایەن دۆست و دوژمنە گالەتە و گەپی پیدەکڕا بلام ئێستا بە قەولی سادق زیبا کەلام لە زانکۆیی سەلاحەدین”غوولێک لە ڕۆژئاوای ئێران لە حاشارگەکەی هاتۆتە دە و تازە ناکڕێ حاشا لە بوونی بکڕێ”. ئەوەش ئیعتراف کردن بە دەولەتێکی تازە پێکهاتوی کوردیە کە دە ساڵ لەمەوبەر بە هۆی شەری نێوخۆیی و دەست تێوەردانی ولاتانی دڕاوسێە لە پەروپۆ کەوتبوو و داهاتوویەکی روونی بۆ بەدی نەدەکڕا.

حکومەتی تازەدامەزڕاووی کوردی لەو ماوە کەمەدا تۆانێویەتی لە زۆربەی بۆارەکانی نیزامی و ئیداری و کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابووری ڕۆژ بەرۆژ باشترخۆیی نەهادینە بکات. دەستی ئاوەدانی گەیاندۆتە ئاخرین گوندەکانی هەریم. پرۆژەکانی ئاو و کارەبا و رێگاوبان و داوو و دەرمان و قوتابخانە کە سەرەکیترین پێداویستێکانی هاولاتێانن چارەسەر کراون. ئێستا بە دەگمەن کارەبا دەبری و شا ڕیگاگان شان لە شانی ئتوبانەکانی ئوروپا دەدەن. بورج و تاوەر و تەڵار و بالاخانە و هۆتێل و پارک و ژێنگەکانیش، تایبەتمەندی زیاتریان پیدەراوە. شەریکەکانی نێونەتەوویی و کەسانی کە تۆانای کار و بەرهەمهێنانیان هەبی هەر لە تایلەندی و بنگلادیش و ئێڕانەوە بگرە تا ئەمریکی و ئوروپا و ئیرانی و تورکی مەجال کارکردن دابین کراوە. ویرای دیاردە کۆمەلاتێە دەست و پێگرەکان، سیستم لە دیاردەی عەشایری و بەرەو یاسا و سەروەری یاسا بە باشی هەنگاو دەنێ. دیاردەی دوو ئیداری لاواز و کەمڕەنگتر بۆە و بەرەو یەک ئیدارەیی هەنگاو دەنێ. بە گشتی وردە وردە حکوومەتێکی پێاوسالار بە دور لە دەست تێوەردانی دین و ئائین لە بەرێوەبەری و ئیدارەی ولاتدا هەست پێدەکڕێە.

ئابووری کوردستان ئابووری کوردستان هەرچەند لە ژێر کارێگەری سێ لایەنی تورکی عەرەبی ئیرانی چەقی بەستۆە بلام دەرگا بۆ بازارەکانی دیکەی جیهانیش بە تایبەتی بۆ بازاری کورەیی و چێنی ئاوەلەیە. بازاری ئیرانی بەهۆی ئاوسانی دراوی و بازاری چینی بەهۆی مایەپوچبوونی کالاکانی و بازاری عەرەبیش بەهۆی نەبوونی بەرهەمی باش لە کەسادی دان و زیاتر بازاری کوردستان کەوتۆتە ژیر کاریگەری بارزای تورکی. ئەوەش دوو هۆکاری سەرەکی هەیە. ئیرانێەکان بەهۆی گەمارۆی ئابوری و بێ کیفایەتی و ئیکسفایربونی کالا و بەروبوومەکانێان ڕۆژ بە رۆژ جێگە و پێگەیان لە بازاردا لە دەست دەدەن و تەنگیان پێ هەڵدەچندرێن. دووهەم ئیران زێاتر گرینگی بە ئاژاوەنانە و خولقاندنی قەیرانی لە ناوچەکەیدا بۆ گرینگە نەک بووژانەوەی ئابووری. بە پێچەوانە تورکەکەکان بە بەرهەمهێنانی کالای باش و پەرەپێدانی ئابورێکی بەهیز و بە پیی هەلکەوتەی جوغرافیایی کارێک دەکەن بە شیوازێکی ئارام و بێدەنگ لەسەر وێرانەکانی ئێمپراتۆری عوسمانی، ئیمپراتۆرێکی نۆیی بە کۆنترۆلکردنی ئابووری کە کارای لەسەر هەلویستی سیاسیش لە ئێستا و داهاتوودا دەبی زیندو بکەنەوە. ئێستا زیاتر لە ١٥٠٠ شەریکە تورکی جوولەی ئابوری کوردستانێان لە ژێر دەست دایە. دەکری بلین ئابووری خۆمالی کوردستانیش لەژێر
کاریگەری بازاری تورکەکاندا لە گەشەسەندن دایە و زیاتر گرینگی بە بەرهەمهێنانی خۆمالی بە تایبەتی لەباری کشت و کالێوە بە شێوەی سەردەمیان دەدڕێ نەوت.

حکومەتی هەریم وێرای بەربەستەکانی حکوومەتی ناوەندی، کارهاسانی بۆ شەریکە گەورەکانی ناوخۆیی و دەرەکی کردۆە. ئاسایش و ئەمنیەتی شەریکە زلهیزەکانی وەبەرهینان دابین کردۆە و سرنجی ئەوان بۆ گرێبەست و سەرمایەدانان لە کوردستانی ڕاکێشاوە. ئەوەش بۆتە هۆیی ئەوەیی کە شەریکە مەزنەکانی وەک شێڵ کە بە زمانی هەولیری شێری پێدەلین و ئیکسۆن مۆبایل و شەریکە تورکیش پێترۆم و چەند شەریکەی دیکە هولەندی و رووسی و ئینگلیسی سەرمایەکانێان لە ولاتدا وەگەر بخەن. بە پیی بەلینیەکان کورد تا سالی ٢٠١٨ زیاتر لە ٢.٥ میلۆن بۆشکە نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات. ئەوەش لە لایەک دەبێتە بووژانەوەی ژێرخانێکی بەهیزی ئابووری کوردستان و لە لایەکی دیکەشەوە کورد لەباری ستراتیژیەوە چارەنووسی بە چارەنووسی زڵهێزەکانەوە زێاترگڕێ دەدرێ. لە ئاکامدا کورد وەک زلهێزێکی گەورەی ئابووری لە ناوچەکەدا حیسابی بۆ دەکری. ئەوکات ولاتانی دراوسێ خاوەن کێشەی کورد لانی کەم ناتۆانن هەروا هاسان گەمە بە کورد و داهاتۆکەی لەم بەشەی کوردستان بکەن. جگە لەوەش کوردەکان دەتۆانن لەو ئابوورێە بە تایبەتی لە نەوت وەک کارتێکی گرینگ و چەکێکی بەهێز لە کێشە و موعادلاتی نیونەتەوەی لەناوچەکەدا کەڵک وەربگرن.

ئازادی بەیان و ئەحزاب.

هەرچەند کوردستانی باشوور هەروەک زۆربەی ولاتانی دیکە لە پێکهاتە و رەگەزی ئینیک و ئائینی جێاوازیی وەک تورکمەن و ئاشووری و کریستیان و کەلدانی و یەزیدی و شیعە و سووننە و چین و تۆێژ و زمان و کلتوری جێاواز پێکهاتۆە. بەو پییەش مافی هەموولایک لە پێکهێنانی ئەحزابی و مافی دەنگدان و بەشداری لە هەلبژاردنەکان و خۆ کاندید کردن پارێزراوە. بە پیی ئامار، زیاتر لە ٨٠ گۆاور و رۆژنامە ڕۆژانە و حەوتۆانە بلاو دەکرێنەوە و زیاتر لە ٥٠ کانالی تلویزۆنی و رادیۆیی و راگەیاندن ئازادانە بە بێ بەربەست وەشانی خۆیان هەیە. ژنان وەک نیوەی کۆمەڵ سەرەرای بەربەستەکانی کۆمەلایەتی و کلتوری لە هەلسووران و ئیدارەی ولات چالاکانە بەشدارن. بوونی دەیان زانکۆ بە بەشە جیاوازەکانی لە شارەکانی وەک هەولیر و سلیمان ی و دهۆک و کۆیە و هەلەبجە و رانیە چەندین زانکۆ و قوتابخانە بالا هەر لە زانکۆیی ئەمریکی ئینگلیسی و لوبنانی لە ولاتدا بەدی دەکرین کە هۆکاری سەرەکین بۆ ئالوگوۆری کۆمەلگەی سوونەتی کوردەواری بۆ کۆمەلگەیەکی سەردەمیانو چاوکراوەیی ئەمرۆیی. هەمووی ئەوانە وچهەی دێمۆکراتیک بوونی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە نێوو ولاتانی دۆاکەوتو کۆنەپەرەستی ناوچەکەدا وەک گولێک لە سەحرادا زێاتر دەرخستۆە…

کورد و ناوەند.

حکوومەتی هەریم کوردستان لەباری جوغرافێاایەوە لە ناوچەیەکی پر لە کێشەی گۆیی زەوی هەڵکەوتۆە .هەریم کوردستان لە سێ لاوە دراوسیە کوردەکانی دابەشکراو بەسەر ئێران و تورکیە و سووریەیە. لە لایەکیشەوە دڕاوسیە عەرەبی سوونەیە. هەر هەموویان بۆ حکومەتی ساوای کوردی کێشە و سەر ئێشەن. عەرەبە سوونەکان پاش جێگۆرکێەی دەستەلات لە بەغدا خۆیان بە دۆاراویی سیاسی دەزانن. ئێستا وردە وردە زیاتر لە کێشە سیاسیەکانی ئیراق تێدەگەن و وێرای پەنابردن بۆ گرژێەکان بە تایبەتەی تەقاندنەوە و کردەوەی چەکداری وردە وردە پەنا بۆ دامەزراوە سیاسی و ریکخراوەیش دەبەن. دەیانهەوێ وەک کوردەکان ویستەکانێان بە شێوەی داوخۆازی سیاسی دەربخەن. هەرچەند ئەو شێوازە بیرکردنەوە بۆ کورد قازانجە بلام بە هۆی ناوچە کێشە لەسەرەکان و دیار نەبوونی سنوورەکان، کێشەی نیوان عەرەبی سووننە و کورد لە داهاتۆدا مترسی زیاتری دەبێ تا کێشەیی نێوان کورد و عەرەبی شیعە. بۆیە دەکرێ بلین کە دۆستانی ستراتژی کورد لەمبەشەدا عەرەبی شیعەن. بەوحالەش حکوومەتی ناوەندی ئیراقیش بە هۆی خۆسەپێنی و نەدینتنی راستێەکانی کۆمەلگە و پێکهاتەکانی ئێراقیی دەیهەوی هەروەک زمانی دەستەلاتداری سەدام حوسێن بە مەیلی خۆیی ئەسپی خۆی لە دەستەلاتدا لینگ بدات. حکومەتی ناوە
ند تا ئێستاش نەیتۆانیوە بە شێوەی بنەرەتی ئیعتراف بە بنەماکانی دەستوور و بە ئیراقێکی فیدرالی بکات. ئێستاش کێشە سەرەکێەکانی هێزی پێشمەرگە و نەوت و مادەی ١٤٠ هەروا مشت و مڕێان لەسەرە. ڕاپەرین سوونەکانی لە ناوچەی ئەنبار دەستەلاتی ناوەندی هێناوەتە ژێر پرسیار و ئیراقی خستۆتە ناوو شەریی تایفیی. هەرچەند گرژی و نائەمنی لە نهایەتدا بۆ هەموو لایەک زیان و زەڕەرە. بلام ئەم گرژێانە لەم کات و ساتەدا بە قازانجی کورد تەواو بوون. بەهۆی ئەم گرژێانە کوردەکان تۆانێان ئاخرین سنوورەکانی هەریم کوردستان لە هەمووناوچە کێشە لەسەرەکان بخەنەوە ژێر پۆستالی پێشمەرگە. ئەگەر تا دۆێنی مالی کوردیان وێران دەکرد و لە بەغدا خەبەرێک لە بۆنی خۆین و فرمێسک بەدی نەدەکرا، ئێستا زەمانە گۆڕاوە لە بە غدا خۆین سەران دەبا و کوردستان بۆتە شۆنی گەشتیاری و ئاوەدانی.

کورد و کوردی دراوسێەکان.

تیکۆشانی هەرکام لە لایەنەکانی کوردی لە ئێران و تورکیە و سووریە ، دژکردەوەی حاکمانی ئەو ولاتانەی لە دژیی حکومەتی هەریمی کوردستان لێدەکەوێتەوە. سەررەای ئەوە باشووری کوردستان بۆتە شۆنی دالدەدانی هەموو هێز و لایەنکانی کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان. بەداخەوە ئەو هێزانە نەیانتۆانێوە لەم دەرفەتە بۆ یەکیتی یا ریکخستنی مالی خۆیان کەڵک وەرگرن. هیزەکانی کوردی ئیرانی هەروا لە پڕش و بلاو و بێ سەروبەری و دەژین و چاوەرۆانی قەزا و قەدەر ماونەوە. کاری سەرەکیان بۆتە ناردنی شاند و وەفدی سەرکردایەتی بۆ بنکە بارەگاکانی یەکتر. تا ئێستا لە دانیشتن و سەردانانەکانێان ئاکامێکی ئەرینی لێنەکەوتۆتەوە. ئەوەش بۆتە هۆی دلساردی و بێباوەری و نائۆمیدی خەلکی کورد و دۆستان و لایەنگرانیان سەبارەت بە سێاسەتەکانی ئەم حیزبانە. جگە لەوەش حکومەتی هەریم بۆ میوانداری ئەم هێزانە باجێکی قورس دەدات.

هەلس و کەوتەکانی پککە شتێکی دیکەیە کە زۆر بەزەحمەت دەتۆانی سەرەدەری لێدەربکرێ. لەلایەک لە ئاگر بەستەکەیان دەگەل حکومەتی ئەردوغان ئامادە بوون بە بێ ئەملاو ئەولا لە نیزیک ئیستانبولەوە؟! پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن و بگەرینەوە کوردستانی باشوور. ئەوەش روون نێە خەباتی ئەوان بۆ ڕەزگاری کوردستانی باشوورە کە ڕەزگار بۆە یا بۆ کوردستانی باکور کە ئێستا خەون بە ئازادیەوە دەبینێ؟. لە لایەکی دیکەوە حازر نین سەر بۆ سەروەری و ڕسا و یاسایی ئەم بەشەی کوردستان کە حکومەتی خۆجێیەی هەیە نەوی بکەن. ئەوان حازرن گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان و زیدیی خۆێاندا بە جێی بێڵن بەڵام حازر نین ولامی حکومەتی کوردی بدەنەوە کە پشت و پەنا و خەمخۆری جولانەوەی ئەم بەشەی کوردستان بوون. سەرەرای ئەوەش لایەکی ولاتێان بڕداوە رساو یاسای خۆیان بەدوور لە ئالای نیشتمانی و نەتەوەی بە بێ پڕس و ڕا بە حاکمانی هەریمەوە تیدا بەریوە دەبن. بەوحالەش حکومەتی هەریم زۆر بەرپرسانە مەدارای دەکەل کردون و دەیانپارێزێ.

کوردی سوریەش هەرچەند بەهاوکاری و پیشتیوانی مادی و مەعنەوی ئەم بەشەی کوردستان کەوتونە سەرپێ بەلام لە کردەوەدا ئیدارەی ولاتێان لە ژێر ئارم ونیشان و برێاراتی پککە بەریوە دەبن. ئەوە لە حالێک دایە لانی کەم کورد لەم بەشەی کوردستان پشتیوانەیەکی نێونەتەویی هەیە. هاوکاری و نیزیک بوونەوەی کوردستانی سووریە لە باری ئیدارەی ولات و بەرزکردنەوەی ئالای کورد لەم بەشە ئاواتی هەزار سالەی کوردەکانی لە مەر کوردستانێکی گەورە دەخستە پراکتیکەوە. ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار کوردی ئەم بەشە ئاورە و پەنابەری باشووری کوردستان بوون و بەهۆی پرشوبلاوبونیان لە شارەکانی کوردستان و سۆال و سەدەقە و پەناگرتن لە شەقام و کۆلانەکانی شار، وردە وردە هۆکاری بیزراوی خەلکی خانەخۆیی لە خۆیان زیاتر دەکەن. بەوحالەش ئابووری نێوان هەریم و دراوسیەکان ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژ لە پەرەسەندندایە و سالانە لە دە مێلێارد دۆلار تێدەپەرێ. لە زەوی و ئاسمانەوە پەیوەندیەکان زیاتر پەرەیان پیدەڕی و وێرای بوونی پێنج دەروازەی سەرەکی و نیونەتەوی وەک برایم خەلیل و حاجی عومەران و فیشخابوور… ئێستا خەریکی کردنەوە و پەرەپێدانی سێ ڕیگای سەرەکی و نێونەتەوەیی دیکەش دەگەڵ ئێران و تورکیە و سووریەن. لەهەمانکاتدا رادەی کردنەوە گەشتی فرۆکەوانی بۆ زۆربەی وڵاتەکانی ئوروپایی و ناوچەیەی، بەتایبەتی گەشتی فرۆکەوانی بۆ شارە گەورەکانی ولاتانی دراوسیە لە زۆرتربون دایە. ئەوەش هەموو نیشانەی ژیری و هەست بەبەرپرسیاری حکومەتی هەریمە کە ویرای دالدەدانی لایەنکانی دژبەر زۆر ژێرانە دەگەل دراوسیەکان هەلس و کەوتی کردۆە.

ئاکام.

سەرەای هەموو ئەو کەند و کۆسپانەی نێوو خۆیی و وێرای دەستتێوەردانی زلهێزەکانی ئیقلیمی و ناوچەیی ، وێرایی هەموو ئەو نائەمنی و تەقاندنەوە و گرژیەکانی بەغدا و تکریت و ولاتانی سووریە و دەوروبەری، ویرایی بوونی هەزاران پەنابەری سووری و کریستیانی و عەرەب… سەرەرای حالەتی نەشەر نە ئاشتی لە تورکێە، وێرایی بەهیزبوونی ئیسلام و ئیسلامگەرای، حکوومەتی هەریم تۆانیوەیەتی ئاسایش و ئەمنیەت بۆ هەموو ئائین و لایەن و دەستە و تاقم وتاجر و بازرگانەکانی نێوخۆی و دەرەکی دابین کات. لە هەمانکاتدا کارێک بکات کە زیاتر لە بیست ولات و زلهێزی جیهانی نۆنەرایەتی خۆیان لە ژێر نێوی کوونسوڵدا لەم بەشەی کوردستاندا بکەنەوە. ئەوەش یەکێک لە شاهکارەکانی حکومەتێکی ساوایە کە ویرای ئۆپۆزیسۆنێکی دەست و پێگر و بیرتەسکی، وەک کۆمەل و یەکگرتو و گۆران و تەبا نەبوونی دوولایەنی سەرەکی دەستەلاتدار و بوونی کلتورێکی تێکرماوی سەردەمی سەدام، حکوومەتی هەریم تۆانێویەتی لەسەر وێرانەکانی سەردەمی ئەنفال و ژینۆساید و کێماباران بەردی بناخەی حکومەتێکی کوردی لە نێوو بێابانەکانی نائۆمێدی و بێ هیوایی بێنێەتەدیی. حکومەتێک کە تازە بۆتە ئەمری واقع و کەس ناتۆانێ حاشا لە بوونی بکات. حکومەتێک کە وەک حکومەتەکانی دیکە ئەمر و نەهی و دەکات بەڵام ڕانەگەیاندراوە.